لە ڕۆژی شەممە (٥/١١/٢٠١٦)، "پەنێل"ێک لە خانەی هزریی کوردستان بە ناوی "مووسڵ؛ هەڕەشە و دەرفەتەکان" بۆ به‌ڕێزان د. حیسامەددین عەلى گلى، سەرۆکى بەشى زانستە سیاسییەکان، زانکۆى سەلاحەددین، ئاسۆ کەریم، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، دکتۆر بڕیار شێرکۆ بابان، پرۆفيسۆری یاریدەدەر، زانکۆی سەلاحەددین، په‌رویز ڕه‌حیم، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و، عەبدولڕەحمان كەريم دەروێش، مامۆستای زانستە سیاسییەكان، زانكۆی سەلاحەددین ڕێک خرا.
ئەمە بەشێکە لەو گوتارەی کە "په‌رویز ڕه‌حیم قادر" لە "پەنێل"ه‌کەدا و لەژێر ناوی "مووسڵ؛ سیناریۆی هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته‌كان" پیشکەشی کرد.
په‌رویز ڕه‌حیم قادر:
"قۆناغی پاش ڕزگاركردنی مووسڵ، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه ئاڵۆزتر ده‌كات به‌شداریی چه‌ندین ئه‌كته‌ر و بكه‌ری ناوخۆیی و هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمییه، كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌م پرسه‌دا به‌شدارن. به شێوه‌یه‌كی گشتی چوار فاكته‌ری سه‌ره‌كی، وا ده‌كات كه ئه‌م هێزانه له هه‌مبه‌ر به‌هێزبوونی یه‌كتریدا هه‌ستیار بن، یاخود دڵه‌ڕاوكێیان له تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له نێوان ئه‌كته‌ره ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه:
- به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی ئه‌كته‌ره‌كانی تر.
- هاوسنووری و ته‌نانه‌ت نزیكیی جوگرافیایی (ڕاسته‌وخۆ یاخود له ڕێگه‌ی گرووپ و هێزی لایه‌نگر و، به‌م پێیه قووڵاییی ستراتیژییه‌وه).
- مه‌به‌ست و نییه‌تی دوژمنكارانه و ئه‌گه‌ری هێرشبه‌رانه.
4- ئاستی توانا و هێزی هێرشبه‌رانه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ر و ده‌وڵه‌تانه.
سیناریۆی ئه‌كته‌ره ناوخۆیییه‌كان
له ئاستی ناوخۆی عێراقدا، مووسڵ وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت بۆ دووباره‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز دێته به‌رچاو و، به‌م پێیه‌یش هه‌ر سێ پێكهاته و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ناوخۆیی (له پاڵ كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان، بۆ نموونه وه‌ك كریستیانه‌كان) هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و ده‌رفه‌ته وه‌كوو "كۆتا هه‌ل" بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامییان له‌ده‌ست نه‌چێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ریان زاڵ بێت، ئه‌وه ئه‌وان ده‌كه‌ونه ژێر هێژموونی و كۆنترۆڵی ئه‌وانه‌ی ترەوە.
مووسڵ، بۆ كوردیش گرنگیی ستراتیژی و ئاسایشیی هه‌یه، به‌م مانایه كه مووسڵ و ناوچه‌كانی تری سه‌ر به‌م پارێزگایه به هۆی پێكهاته‌ی دانیشتووانییه‌وه، ده‌توانێت هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی كورد بگۆڕێت. ئه‌م هاوسه‌نگییه‌یش به مه‌رجێكه كه كورد بێجگه له به‌شداری له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی، له داهاتووی مووسڵیشدا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له به‌ڕێوه‌بردنیدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها له داڕشتنی نه‌خشه‌ی داهاتووی مووسڵدا كوردیش بكه‌رێكی سه‌ره‌كی بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ئازادكردنی مووسڵ ده‌توانێت وه‌ك "قووڵاییی ستراتیژی"ی ئه‌و ناوچانه بێت كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه. به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینەوا و، به‌گشتی ناوچه تێكه‌ڵه عه‌ره‌به‌كان خاوه‌ن نفووز و پێگه نه‌بێت، ئه‌وا به‌رده‌وام، كورد له دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشیدا ده‌ژیت و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه به "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان" ده‌ناسرێن.
له ڕوانگه‌یه‌كی تریشه‌وه، نزیكی له هێزه سوننییه‌كان (بێجگه له پرسی جوگرافیا)، ده‌توانێت له ڕووی جوگرافیای سیاسییه‌وه (جیۆسیاسی) پێگه‌ی كورد له هاوكێشه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه به‌رزتر بكاته‌وه و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دوور بخاته‌وه.
لێره‌وه‌یه كه ئه‌كته‌ره‌كانی تر، بۆ به‌شداری له هاوكێشه سیاسی و جیۆسیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، پێویستییان به لایه‌نگری یاخود لانی كه‌م دژایه‌تینه‌كردنی لایه‌نی كوردی ده‌بێت. له‌مه‌یش گرنگتر، له ئه‌گه‌ری به‌هه‌رێمبوونی مووسڵ یاخود پێكهاتنی چه‌ند پارێزگایه‌كی نوێ له‌و ناوچانه‌ی ئیستای سنووری مووسڵ (پارێزگای نه‌ینه‌وا)، ئه‌وه دیسانه‌وه به‌شداریی كورد و ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم (له داهاتوودا)، ده‌توانێت بۆ كورد گرنگیی ژیانیی هه‌بێت و، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت وه‌كوو قه‌ڵغانێك وا بێت بۆ به‌رگری له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كانی سه‌ر كوردستان.
به‌م پێیه‌یش، مووسڵ قووڵاییی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستانه و، ئاسایشی ناسنامه‌ییی كورد له عێراقدا ناپارێزێت، ئه‌گه‌ر هێزێكی دژه‌كورد یاخود نه‌یاری كورد له‌و ناوچانه دەستڕۆییشتوو و ده‌سه‌ڵاتدار بێت.
به پاشه‌كشه و نه‌مانی داعش له عێراق، ئه‌وه دیسانه‌وه هاوسه‌نگییه‌كی نوێ دێته ئاراوه. لێره‌وه مه‌ترسیی لایه‌نه‌كان له یه‌كتری (له دۆخێكی ئه‌نارشیكدا) ده‌خه‌ینه ڕوو:
- گه‌وره‌ترین و گرنگترین مه‌ترسیی هێزه كوردییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوخۆییی عێراقدا، ئه‌وه‌یه كه پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و نه‌مانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی داعش، له لایه‌ك هێزه سوننییه‌كان و، له لایه‌كی تره‌وه هێزه شیعییه‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌وه و، ئه‌و ناوچانه‌ی كه به هاتنی داعش و پاشه‌كشه‌پێكردنیان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراوه و له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه، دیسان وه‌ك "ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و، له لایه‌ن سوپای عێراق، یاخود هێزه‌كانی تره‌وه (حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی)، داوای پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بكرێته‌وه. لێره‌وه هاوسه‌نگیی هێز له قازانجی كورد نییه.
- هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر بۆ كورد له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پرسه سیاسییه‌كانه. به‌م مانایه كه ئه‌م جاره بۆ به‌شداریپێكردنی سوننه، كۆمه‌ڵێك ئیمتیاز ده‌درێته هێزه سوننه‌كان و، به‌م پێیه‌یش پۆسته‌كان و سه‌نگ و قورساییی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگیی هێز ده‌گۆڕێت. ئه‌مه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و كه‌مكردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكاری له فۆرمی فیدراڵییه‌ت له عێراقدا، ده‌گرێته‌وه.
- گه‌ر هه‌وڵ بدرێت هه‌رێمێكی سوننه دروست ببێت، گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی هێز زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌رفه‌ته‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه "كێشه‌له‌سه‌ر"ن و ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌و ناوچانه‌ی كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئێزدی و...، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌وانه‌یه ململانێ و ته‌نانه‌ت جه‌نگێگی "سوننه-كورد" ڕوو بدات.
- شێوازیكی تر له‌م تێكچوونه‌ی هاوسه‌نگیی هێز له عێراق، له كاتێكدا ڕوو ده‌دات كه هه‌وڵ بدرێت له‌و ناوچانه‌ی كه كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن (بۆ نموونه كریستیانه‌كان، یان ئێزدییه‌كان)، هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ دروست ببێت؛ ئه‌مه‌یش له لایه‌ك ده‌رفه‌ته و، له لایه‌كی تره‌وه له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆمانه‌وه‌یان و، بوونی كێشه له‌سه‌ر سنووری خاك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هاوسه‌نگیی هێز له دژی هه‌رێمی كوردستان تێك ده‌دات.
- له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی سوننه-شیعه (هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌رێكی لاوازیش بێت)، دژی نفووزی كوردستان، كورد ده‌كه‌وێته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
- سیناریۆیه‌كی تر، هاوپه‌یمانیی سوننه-كورد له هه‌مبه‌ر هێزه شیعه‌كان ده‌بێت؛ ئه‌مه‌یش دیسانه‌وه هاوسه‌نگیی هێز له عێراقدا ده‌گۆڕێت.
- یه‌كێكی تر له سیناریۆ مه‌ترسیداره‌كان بۆ كورد له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستان و هێزه كوردستانییه‌كانه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی شیعه-سوننه؛ به‌م واتایه‌ی كه به‌شێك له هێزه كوردستانییه‌كان پاڵپشتی له شیعه‌كان و، به‌شێكی تر پاڵپشتی له سوننه‌كان بكه‌ن. له‌م دۆخه‌دا، هاوسه‌نگییه‌كی نوێ دێته ئاراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجی كورد نییه و یه‌كپارچه‌بوونی بكه‌رایه‌تیی كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، له‌ناو ده‌چێت. ئه‌م سیناریۆیه دابه‌شبوونی دوو هه‌رێم، یاخود زۆنی كوردیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان، ململانێیه له‌نێو خودی شیعه‌كان له پاش نه‌مانی داعش و ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كان؛ كه چاوه‌ڕوانكراوه. ئێستاكه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه، ناكۆكییه‌كانیان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به نه‌مانی ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ریان، جارێكی تر ده‌كه‌ونه ناو ململانێیه‌كی توند و ته‌نانه‌ت توندوتیژ، كه ئه‌م دۆخه‌یش هاوسه‌نگیی هێز ده‌گۆڕێت و هاوپه‌یمانیی نوێ دێته ئاراوه.
سیناریۆی هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌تی هێزه هه‌رێمییه‌كان:
كۆماری ئیسلامیی ئێران:
- كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن و نفووز له‌و ناوچانه ده‌دات كه سوننه تێیدا باڵاده‌سته و، به‌م پێیه‌یش وڵاتانی سوننه و به‌تایبه‌ت سعوودیا نفووزیان هه‌یه. بۆیه، ئێران نایه‌وێت به ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ئه‌و هاوسه‌نگییه تێك بچێت و، سوننه‌كان، چ له عێراق و چ له ناوچه‌كانی خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن. سیاسه‌تی ڕابردووی مالیكی له‌مه‌ڕ ناوچه سوننه‌كان، كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌جێنداكانی ئێران‌دا بوو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت.
- كۆماری ئیسلامی، چ له ڕێگه‌ی سوپای عێراق و چ هێزه توندڕه‌وه شیعییه‌كانه‌وه، كه پاڵپشتییان ده‌كات، له پاش مووسڵ ده‌توانێت كێشه‌ی ئاسایشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات؛ به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دان.
- كۆماری ئیسلامی، ته‌نانه‌ت (به‌پێی ئه‌زموونی ڕابردووی خۆی) بۆ تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز و دروستنه‌بوونی بلۆكێكی سوننه-كورد، له لایه‌ك یارمه‌تی و هانی سوننه‌كان ده‌دات دژی كورد (هه‌روه‌ك له دژی هێزه سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان له عێراقدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پیاده كرد)، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌نێو هێزه كوردییه‌كان، بۆ دروستنه‌بوونی هێزێكی یه‌كگرتوو و یه‌كئه‌جێندا، هه‌وڵ ده‌دات. به‌م پێیه‌یش، له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، ئێران ڕێگه نادات (ئه‌وه‌نده‌ی كه له توانایدا بێت) هاوسه‌نگی له زیانی خۆی و لایه‌نگرانی له عێراق تێك بچێت. لێره‌وه توركیا و سعوودیا ڕۆڵی هاوسه‌نگكه‌ر ده‌بینن.
- كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵ ده‌دات "هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی"ی شیعه، به‌یه‌كگرتوویی ڕابگرێت؛ هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه.
- كۆماری ئیسلامی، كێشه و گرفتی ئاسایشی و سیاسی بۆ كه‌ركووك دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بێت. چونكه كۆنترۆڵی كه‌ركووك، ته‌واوی هاوكێشه سیاسی و ستراتیژی و ئاسایشییه‌كان له دژی شیعه و ئێران تێك ده‌دات. ئه‌مه‌یش، به چه‌ند ڕێوشوێن و میكانیزمێك ده‌یكات:
ا- له ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان هێزه كوردستانییه‌كان (به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان).
ب- له ڕێگه‌ی توركمان و عه‌ره‌به‌كان و، ناڕازیبوونیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ج- له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و، دروستكردنی گیروگرفتی سیاسی و یاسایی.
د- له ڕێگه‌ی دروستكردنی نائاسایشی (نائه‌منی)ی ناڕاسته‌وخۆ (پشێویدروستكردن) و ڕاسته‌وخۆ (هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت پێكدادانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه).
ه- له ڕیگه‌ی توركیاوه، له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر عێراق، له به‌دیلی ئه‌جێندای توركیا له سووریادا.
توركیا:
- توركیا، به پاڵپشتی له سوننه‌كان، هه‌وڵ ده‌دات نفووز و ڕۆڵی شیعه‌كان به‌گشتی و ئێران به‌تایبه‌ت، له‌و ناوچانه سنووردار بكات.
- توركیا به سیاسه‌تی نفووز و كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و، پاڵپشتی له هێزه سوننه‌كان و توركمانه‌كان، ده‌یه‌وێ له عێراق و حكوومه‌تی به‌غدا، خاوه‌ن نفووز بێت.
- توركیا ڕێگه نادات كه له‌و ناوچانه، "په‌كه‌كه"، له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ به پاڵپشتیی شیعه‌كان، یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نزیكن له په‌كه‌كه، ببێته خاوه‌ن پێگه و نفووز و، ئه‌مه به قازانجی توركیا نابێت له ناوچه‌كه و له ناوخۆی توركیایشدا. بۆیه توركیا له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵدا، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆیشی هه‌یه.
- توركیا سیاسه‌تێكی دوولایه‌نه و ته‌نانه‌ت چه‌ندڕه‌هه‌ندی ده‌گرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له زیانیدا نه‌بێت.
- - هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا نزیكایه‌تی دروست بكات.
- - پاڵپشتیی سوننه و توركمانه‌كان ده‌كات.
- - پاڵپشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات (به‌م جیاوازییه كه نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستانیش زاڵ بێت).
- - توركیا هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئێران ڕێك بكه‌وێ كه ئێران پاڵپشتی له كورده‌كان له سووریا (په‌یه‌ده) و توركیا (په‌كه‌كه) نه‌كات و، به‌م پێیه‌یش توركیا له سووریا ده‌ستی كراوه‌تر بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا توركیا ڕازی بێت به‌وه‌ی كه له سووریا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مه‌هانگ بێت و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزی هه‌رێمی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه سنووردار بكات و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی و نفووزی ئێران نه‌بێت.
سعوودیا:
- سعوودیا هه‌موو تواناكانی ده‌خاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان له‌و ناوچه‌یه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن و، خۆی ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتییان ده‌كات.
- سعوودیا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌یهه‌وێت هاوسه‌نگی له عێراق له قازانجیدا بشكێته‌وه و، به‌م پێیه‌یش یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی شیعه‌كان و ئێران، له عێراق و له‌و ناوچانه باڵاده‌ست نه‌بێت.
- پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، سعوودیا به جۆرێك له جۆره‌كان خۆی ئاماده ده‌كات كه باگرژی و ململانێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌و ناوچانه‌دا، له ڕێگه‌ی ئه‌كته‌ره ناوخۆیییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه بچێت و، ئێران سنووردار بكات.
- سعوودیا به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ توركیادا، له عێراق و ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا هه‌وڵی سنوورداركردنی ڕۆڵ و نفووزی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دات.
- سعوودیا له ڕێگه‌ی لۆبیكردن و گوشاردروستكردن له‌سه‌ر ئه‌مریكا، ڕێگه نادات ئێران له‌و ناوچانه باڵاده‌ست بێت، چونكه تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له عێراق پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له ناوچه‌كه‌دا به زیانی سعوودیا ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام به كۆنترۆڵی دۆخه‌كه، ده‌توانێت ئێران له شوێنی تر (وه‌ك سووریا) سنووردار بكات، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه سعوودیا هه‌وڵی ڕێبه‌رایه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له دژی ئێران له هه‌موو ناوچه‌كه ده‌دات.
سعوودیا هه‌وڵ ده‌دات نفووز و پێگه‌ی سوننه له عێراق به‌رز ببێته‌وه و ته‌نانه‌ت ناوچه‌یه‌كی فیدراڵییان بۆ دروست بكرێت كه شیعه و حكوومه‌تی ناوه‌ندی، تیایدا خاوه‌ن نفووز نه‌بێت. ئه‌وه‌یش یارمه‌تیی سعوودیا ده‌دات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی داهاتووی سووریا و، سنووداركردنی نفووزی ئێران له سووریا و لوبنان.
كۆبه‌ند:
ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانیی كاتی و ته‌كتیكی كراوه‌یه، به‌ڵام له نێوان به‌ره‌ی سوننه-كورد له لایه‌ك و، شیعه-ئێران له لایه‌كی تره‌وه به‌هێزتره. به‌ڵام ئه‌مه كاتێك دێته ئاراوه كه خودی ئه‌و پێكهاته و ئه‌كته‌رانه پێكناكۆك و لێكترازاو نه‌بن. بۆیه، هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هێزانه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه ڕۆڵیان نه‌بێت و، له ئاستی ناوچه‌ییدا ئه‌وه هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه.
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیی كوردیش له ئاستی ناوچه‌ییدا، ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیداره و ده‌توانێت نه‌خوازراوترین ئه‌گه‌ر و سیناریۆ بێت، له لایه‌كه‌وه ڕێككه‌وتنی ئێران و توركیا و، له ئاستی ناوخۆییی عێراقدا توركیا- سوننه‌یه و، له لایه‌كی تره‌وه ڕێككه‌وتنی توركیا و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه.
ئه‌مه جگه له هاوڕاكردنی به‌شێك له هێزه كورده‌كان له پاڵپشتی له شیعه‌كان، هه‌روه‌ها دروستبوونی جه‌نگ له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌كی دژه‌كورد له عێراقدا بێنێته ئاراوه.
له كۆتاییدا، كۆی ئه‌م هاوكێشانه‌ی هاوسه‌نگیی هێزی نێوان ئه‌كته‌ره‌كان، ده‌توانێت كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی باشووری كوردستان دروست بكات. بۆیه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نابێت تاوه‌كوو له ئاستی هه‌رێمی (ناوچه‌یی)دا، له نێوان ئێران و سعوودیا و توركیادا هاوسه‌نگیی نوێ دروست نه‌بێت."