پێشه‌كی
چه‌مكی سه‌روه‌ری، یه‌كێك له‌و چه‌مك و دكتۆرین و پره‌نسیپانه‌یه كه وه‌كوو بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ و ته‌نانه‌ت پیرۆز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و، هه‌روه‌ها پرس و كێشه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك تیرۆر، كۆچی به‌لێشاو، جه‌نگ و جینۆساید و قڕكردن، پرسه‌كانی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت ڕه‌هه‌نده‌كانی به‌جیهانیبوون و...، وای كردووه كه له چوارچێوه‌ی ڕێگه‌گرتن له "تێكدانی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی" و "ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی" و "بنه‌مای به‌رپرسیارێتیی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی" و...، ئه‌م چه‌مك و پڕه‌نسیپه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع پێشێل بكرێت.
یه‌كێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له ڕابردوو و تاوه‌كوو ئێستا به بیانوویه‌وه كورد له هه‌موو پارچه‌كان سه‌ركوت ده‌كرا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگ ده‌بوو، پیرۆزیی ئه‌م چه‌مكه بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمڕۆكه ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه له ڕاستیدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تان بوونی نه‌ماوه و، وڵاتان ناكۆكی و ململانێ و جه‌نگه‌كانیان له وڵاتانی تر به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئه‌كته‌ر ناده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆیه پێویسته ئاوڕێك له‌م پرسه لهڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه له دۆخی ئیستادا خاوه‌ن سه‌روه‌رین؟ ئایا خۆیان به سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه پابه‌ندن؟
سه‌روه‌ری
هه‌روه‌كوو "هینزلی" (Hinsley) ئاماژه‌ی پێ ده‌كات به‌گشتی سه‌روه‌ری به مانای بوونی ئۆتۆریته‌ی سیاسیی ڕه‌ها و كۆتایییه له كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی‌دا، كه بێجگه له‌و ئۆتۆریته‌یه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها و كۆتایی، بوونی نه‌بێت. به‌م مانایه كه له ئاستی ناوخۆییدا ده‌وڵه‌ت تاكه هێز و ده‌سه‌ڵاتی باڵایه و فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كات و، له ئاستی ده‌ره‌كیشدا ده‌وڵه‌تان پابه‌ندی هیچ ده‌سه‌ڵات و هێزێكی باڵاتر نین. به‌گشتی دكتۆرینی سه‌روه‌ری، به مانای هێز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كسانی ده‌وڵه‌تان نییه به‌ڵكوو به مانای مافی یه‌كسانی ده‌وڵه‌تان دێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، پره‌نسیپی سه‌روه‌ری و یه‌كسانیی ده‌وڵه‌تان (Principle of equal rights and self- determination of people) 2 ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌یه. له ڕێككه‌وتننامه‌ی "مۆنته ڤیدیۆ" له ساڵی 1933، له مادده‌ی (1)ی‌دا سێ تایبه‌تمه‌ندی، یان بنه‌مای بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان كرد: ا- دانیشتووان ب- وڵات یاخود خاك ج – حكوومه‌ت د- سه‌روه‌ری.
له بڕگه‌ی 1 له مادده‌ی 2 و، هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی 4 له مادده‌ی 2 و، له بڕگه‌ی 7 له مادده‌ی 2ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌وڵه‌تان یه‌كسانن؛ بێجگه له كاتێك كه ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوی بنه‌ماكانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاوكاریی نێوان ده‌وڵه‌تان له ساڵی 1970، جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانیی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان ده‌كاته‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتی، وه‌كوو بنه‌مایه‌كی گشتی، سیسته‌می یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییی كلاسیك، له‌سه‌ر چوار بنه‌ما كاری ده‌كرد:
به‌ڵام ئێستا به هۆی پرس و گۆڕانكارییه‌كان، به‌تایبه‌تی پاش كۆتاییی جه‌نگی سارد، ئه‌م بنه‌مایانه چیتر چه‌قبه‌ستوو و نه‌گۆڕ نین. باشترین نموونه‌یش چیتر ته‌نیا "مافی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی" له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌مه‌ترسیی ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی، تاكه بنه‌مای كارپێكراو نییه به‌ڵكوو بنه‌مای" به‌رپرسیارێتیی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی" (Responsibility to Protect)هاتۆته ئاراوه.
گۆڕانكارییه‌كان و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان
له چوارچێوه‌ی جیهانی تێكاڵاو و، پێكه‌وه‌گرێدراوبوون و وابه‌سته‌بوونی ده‌وڵه‌تان به‌یه‌كتری، ئیراده و ویستی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، به ته‌نیایی ناتوانێت كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات. پرس و كێشه جیهانییه‌كان، ویست و ئیراده و هێزی جیهانیی ده‌وێت و، ئه‌مه‌یش پێویستیی به كار و بڕیاڕی دامه‌زراوه سه‌روونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كانه. لاوازبوونی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی به هۆی به‌رفراوانبوونی په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كان له ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و گرنگیی زیاتری دامه‌زراوه سیاسی، ئابووری و بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دروستبوونی ڕێكخراوه پیشه‌سازی و دارایییه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان (بۆ نموونه بانكی جیهانی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو و ڕێكخراوی بارزگانیی جیهانی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هتد)، ڕۆڵی دامه‌زراوه نه‌ریتییه‌كانی ده‌وڵه‌تی لاواز كردووه.
له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، به هۆی زاڵبوونی یاسا و ڕیسا پێكهاته‌یییه‌كانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و ئایدیۆلۆژییه‌وه، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان ده‌یانتوانی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیان سه‌ره‌ڕای لاوازبوونیان، بپارێزن. به‌ڵام ئێستاكه ئه‌وه كۆتاییی پێ هاتووه و، چیتر ده‌وڵه‌تانی لاواز ناتوانن یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیان بپارێزن. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به هۆی ده‌ستكردبوونی ده‌وڵه‌تان و ناسروشتی و ناڕاسته‌قینه‌بوونی بوونی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و، هه‌روه‌ها لاوازیی بونیاد و نه‌بوونی دیموكراسیی ڕاسته‌قینه‌وه، سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی له‌وپه‌ڕی لاوازیی خۆیدایه.
بۆیه نیوه‌ی بارگرژی و پێكدادانه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ماف و به‌شداری له ده‌سه‌ڵات یاخود وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتانی جیهان، له ساڵی 1989 به‌دواوه ڕوویان داوه. ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته‌یه كه به‌جیهانیبوون به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌موو بوار و ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه ده‌بینرێت و، چیتر ده‌وڵه‌تان ناتوانن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بزاڤه ناسنامه‌خوازه‌كان یاخود بزووتنه‌وه جۆراوجۆره نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و ئایینییه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن و، به پاساوی "سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی"ی ده‌وڵه‌تان، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن. له لایه‌كی تریشه‌وه به كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد و گۆڕان له پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا، شێواز و سروشت و جۆری ململانێ جیۆپۆلیتیكییه‌كانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. بۆ نموونه به نه‌مانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، 15 ده‌وڵه‌تی نوێ دروست ده‌بێت و، یۆگسلاڤیا بۆ چوار ده‌وڵه‌تی سلۆڤینیا، كرواسیا، مه‌كدۆنیا و بۆسنه و هه‌رسك دابه‌ش ده‌بێت. به‌م پێیه سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌كوو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له بواری ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ناوخۆیی و سه‌ربه‌خۆییی ده‌ره‌كی، به شیوه‌ی ڕه‌ها، بوونی نه‌ماوه.
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر به‌م پێیه به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌تانیش به هۆی گۆڕانكاری له سێ فاكته‌ری: 1-ناوخۆیی 2- ناوچه‌یی 3- نێوده‌ڵه‌تی، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به هۆی سێ فاكته‌ری: 1- گۆڕانكاری له به‌ها و نۆرمه جیهانییه‌كان 2- گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی 3- گۆڕانكاری له ڕژیمه سه‌روونه‌ته‌وه‌یییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گۆڕیت یاخود گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌كوو "جۆزێف فرانكڵ" (Joseph Frankel) له كتێبی "به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له داهاتوودا"، ده‌ڵێت: "له سه‌رده‌می ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دابین ده‌كرێت." به‌م پێیه‌یش، پێكهاته و سروشتی ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه له ناوخۆ ده‌پووكێته‌وه و هێز و ده‌سه‌ڵاتی له سه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتی و ڕژێمه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، له خواره‌وه‌یش ده‌درێته ناوچه‌كان و حكوومه‌ته خۆجێیییه‌كان یاخود ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان. له ڕوانگه‌یه‌كی سنوورداره‌وه "به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی" به مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ده‌بێت بپارێزرێن، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رفراواندا ئیمڕۆكه چیتر به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تان له چوارچێوه‌ی جوگرافیایه‌كی سنووردار و ناوخۆییدا ناپارێزێت و پێناسه ناكرێت. ئه‌مه‌یش سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه و گرفتی جددیی بۆ دروست ده‌كات، چونكه ئه‌مه بۆ ده‌وڵه‌تانی تریش هه‌ر ڕاسته و، به‌م پێیه‌یش به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تاندا دروست ده‌بێت.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجامی پێكه‌وه‌گرێدانی سێ بواری ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تی پێناسه ده‌كرێت. له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا ژینگه‌ی ده‌ره‌كی له ڕێگه‌ی سه‌ربازی و "هێزی ڕه‌ق"ه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، به‌ڵام ئیمڕۆكه به هۆی پرسی ڕه‌وایه‌تی و یه‌كگرتوویی و یه‌كانگیریی نه‌ته‌وه‌یی و شكستی پرۆسه‌كانی نه‌ته‌وه‌سازییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. پاراستنی خاك و هه‌رێم و یه‌كپارچه‌ییی وڵاتان، له كۆنه‌وه یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگ و ژیانییه‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌تان بووه؛ تا ئه‌و شوێنه‌ی پاراستنی سنووره‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به گرنگترین ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت داده‌ندرا. هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروستبوونی جه‌نگ له نێوان ده‌وڵه‌تاندا، هه‌ڕه‌شه له خاكی ئه‌و یه‌كه سیاسییه بووه. به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كان و هاتنه‌ئارای چه‌مكی "فه‌زا" و، لاوازیی ده‌وڵه‌ت له كۆنترۆڵی ئه‌م فه‌زایه‌دا، چه‌مكی پاراستنی سنووری جوگرافیایی وه‌كوو تاكه ڕێگه بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ده‌ره‌كی، به‌ته‌واوی گۆڕیوه. ئه‌م جۆره له ئاسایشی كلاسیكی، به‌توندی گرێدراوی چه‌مكی سه‌روه‌ری بوو. به‌م مانایه كه ئێستا ئاسایش، ته‌نیا سه‌ربازی نییه و ئاسایشی ئابووری، ئاسایشی ژینگه‌یی، ئاسایشی كۆمه‌لگه‌یی، ئاسایشی سیاسی، ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئاسایشن. بۆیه سروشت و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه ئاسایشییه‌كان چیتر ته‌نیا سه‌ربازی نین و، بۆیه‌یش سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان ناتواندرێت به‌ڕه‌هایی بپارێزرێت. چونكه له پاڵ ده‌وڵه‌تدا ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كانیش بوون و ڕۆڵیان هه‌یه.
سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی پاش جه‌نگی سارد به‌گشتی و، ڕووداوه سیاسی- ئاسایشییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌هاری عه‌ره‌بی و ده‌ركه‌وتنی داعش به‌تایبه‌تی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسیی ده‌وڵه‌تان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت به هۆی:
ا- هاوته‌ریبنه‌بوونی سنووره سیاسی و ناسنامه‌یییه‌كان له ناوچه‌كه.
ب- به‌رزبوونه‌وه‌ی پرسی ناسنامه‌كان، به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و هتد.
ج- شكستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی ئاسایشی هه‌مووان به‌بێ جیاوازی و، به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی و، هه‌روه‌ها دابینكردنی خۆشگوزه‌رانیی ئابووری د- ململانێ ناوچه‌یییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه.
د- ململانێی ده‌وڵه‌ته سه‌رووناوچه‌یییه‌كان.
به‌م پێیه‌یش پێشبینیی سێ سیناریۆ بۆ داهاتووی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌كرێت:
3- جێگیری و به‌رده‌وامیی سنووره سیاسی – ناسنامه‌یییه‌كانی ئێستای ده‌وڵه‌تان وه‌كوو خۆی.
له‌م نێوه‌نده‌دا كورد به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا به‌تایبه‌ت، هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌كته‌ری ئه‌م گۆڕانكارییانه بێت و، ئه‌م جاره به‌پێی ناسنامه و جوگرافیای خۆی به ده‌ربازبوون و كه‌ڵكوه‌رگرتن له شكستی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌سازی له عێراق، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی خۆی دابمه‌زرێنێت.
له جیهانی ئیمڕۆدا ده‌وڵه‌ت به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه داده‌نرێت. به‌ڵام له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه و، نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ده‌وڵه‌تی خۆی نازانێت، واتا دوو ناسنامه‌ی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌م بۆچوونه‌ی تووشی كێشه كردووه و، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ته‌نیا به زۆر و توندوتیژی به‌رده‌وام ده‌بن. پاش كۆتاییی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م و، هه‌روه‌ها پاش كۆتاییی جه‌نگی سارد، چه‌ندین ده‌وڵه‌تی نوێ له‌دایك ده‌بن.
به‌م پێیه‌یش زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕیشه‌ی توندوتیژی و جه‌نگ و نائاسایشی و به‌گشتی قه‌یرانه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت ناوخۆیییه‌كانی ئیمڕۆی جیهان، به هه‌ڵقووڵاوی كێشه و گرفت له پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌سازیی ده‌وڵه‌تان ده‌زانن. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه به‌م جۆره له ده‌وڵه‌تانی ناسه‌ركه‌وتوو و شكستخواردوو، ده‌گوترێت "هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، یان ده‌وڵه‌تی ناته‌واو". ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا باشترین نموونه‌ی ئه‌م مۆدێلانه‌ن.
به‌گشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كۆمەڵێك ئەكتەری ناوچەیی و نێونەتەوەیی، حكوومی و ناحكوومی، مامه‌ڵه لەگەڵ یه‌كتری دەكه‌ن. بەگشتی دەتوانین لێرەدا ئەم ئەكتەرانە بە سەر سێ گرووپدا دابەش بكەین:
1- ئەكتەرە دەوڵەتییە ناوچەیییەكان: ئێران، ئیسرائیل، توركیا، سووریا، عێراق، سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی سوننه و یەكێتیی عەرەب و ئەنجومەنی هاوكاریی دەوڵەتانی كەنداو.
2- ئەكتەرە ناحكوومییه ناوچەیییه‌كان: ئه‌لقاعیدە و داعش و گرووپەكانی چەكداری سوننە، گرووپە چەكداره‌كانی دژی ئێران لە عێراق (بۆ نموونە: حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات)، بەعسییەكان، حەماس، جیهادی ئیسلامی و حزبوڵڵا.
3- ئەكتەرە دەوڵەتییە نێونەتەوەیییەكان: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بـریتانیا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، فەڕه‌نسا، چین، یەكێتیی ئەوروپا، ڕێكخراوی كۆنفڕانسی ئیسلامی، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناتۆ و هتد.
لێره‌وه ده‌توانین پرسی "سه‌روه‌ری" له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌م گۆڕانكارییانه‌وه گرێ بده‌ین. چونكه ڕاستییه‌كه‌ی، له لایه‌ك هیچ كام له وڵاتانی ناوچه‌كه پابه‌ندی سه‌روه‌ریی وڵاتانی تر نین و، له لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئه‌م سه‌روه‌رییه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز، بوونی ماوه. بۆ نموونه:
یه‌كه‌م: ئه‌كته‌ره ده‌وڵه‌تییه‌كان
ئه‌م ده‌وڵه‌ته بڕوای به سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌تان نییه. لە ڕوانگەی كۆماری ئیسلامییەوە سنوورە بڕوایی و ئایدیۆلۆژییەكان جێگەی سنوورە جوگرافییەكان دەگرێتەوە. لە ڕوانگەی نوخبە سیاسییە ئیسلامییەكانی ئێرانه‌وه، دەوڵەت ڕەهەندێكی سەروونەتەوەییی هەیە و، ڕەوایەتیی خۆی لە خواوە وەردەگرێت و، ئەمه‌یش بەم مانایەیە كە سەروەریی نەتەوەیی و سەروەریی ئیلاهی، پێكەوە كۆ دەكرێنەوە.
له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه، دەوڵەتی هەرێمی و نەتەوەیی، ڕەسەنایەتیی شەرعیی نییە، چونكە ئەو سنوورانەی ئێستا كە موسڵمانان دابەش دەكات، ڕەوا نین؛ هەروەها دەوڵەتی نەتەوەیی، نەتەوە لەخۆ دەگرێت، كە لە ئیسلامدا ڕەسەنایەتیی نییە. كۆمەڵگەی سیاسیی ڕەوا لە ئیسلامدا "ئۆمەت"ە و، ئۆمەتی ئیسلامی بە مانای كۆمەڵێك موسڵمان كە لە ڕێگەی ئایین و بڕوای هاوبەشەوەوە لە جێگەی نەتەوە، كۆمەڵگەیەكی هاوبەش پێك دێنن و، دەوڵەتی ئیسلامیش بەرپرسیارە كە زەمینە و ئیمكاناتی پێویست بۆ هاووڵاتیانی ئۆمەتی ئیسلامی بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكانیان دەستەبەر بكات.
بەگشتی دەوڵەت لەم ڕوانگەیەدا، سەرچاوەیەكی ئیلاهی و ئایینیی هەیە. لەم سۆنگەیەوە جوگرافیای سنووری بڕوایی و ئایدیۆلۆژی، ئەم سنوورە دیاری دەكات. بەڵێنەكانی دەستووری كۆماری ئیسلامیی ئێران بە نەتەوەكان، بۆتە هۆی دروستبوونی كێشە و گرفت لە سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دەوڵەتانی تـر و، ئەم پاڵپشتی و پشتیوانییە لە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەكان، ئاڕاستەیەكی دژەدەوڵەت و دژەسیستەمی وەرگرتووە و، دەوڵەتانی موسڵمان، یان ناموسڵمان، سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆییی خۆیان و پێشێلكردنی سەروەری و بنەماكانی یاسای نێونەتەوەیی دەزانن؛ هەروەك بەردەوام لە وڵاتانی سووریا، یەمەن، ئازەربایجان، كوێت، بەحرێن، عێراق، لوبنان و... بینراوە.
بەڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم پاڵپشتییە بە دادپەروەریخوازی، مرۆڤدۆستی و بەپێی بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی دەزانێت؛ هەروەك لە ماددەی (154)ی دەستووردا هاتووە یاخود ئۆمەت-تەوەری كە لە ماددەی (11)دا هاتووە. لەم ڕوانگەیەیشەوە سیستەمی نێونەتەوەیی، لە یەكە نەتەوەیییەكان پێك نەهاتووە، بەڵكوو لە دوو بەرەی "دارالسلام" و "دارالحرب" پێك دێت و، لەسەر ئەم بنەمایە بەپێچەوانەی ڕوانگەی ڕۆژاوایی، چەمكی "ئۆمەت" لە بەرامبەر چەمكی "نەتەوە"دا، ڕەسەنایەتی و ئەولەوییەتی هەیە و پاراستنیشی ئەركی هەر موسڵمانێكە و بنەمای پێكهێنانی ئەم ئۆمەته‌یش لە جیاتی پەیوەستبوون بە هەرێم و خاكەوە، لە ئیماندارەكان و خاوەن بیروباوه‌ڕه هاوبەشەكانەوە پێك دێت. بۆیه ده‌بینین ئێران، یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی پاڵپشتی له حوسییه‌كانه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها له عێراق له ڕێكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگی دژه‌داعش و له ڕێگه‌ی نفووزی سیاسی – ئایینییه‌وه له عێراق ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه له سووریا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگی سووریا به‌شداره و، له لوبنایش له ڕێگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانه‌وه له‌و وڵاته ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات. هه‌روه‌ها ئێران له ڕێگه‌ی چه‌ندین ئه‌كته‌ری وه‌كوو جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس و حزبوڵڵاوه، گوشار بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركیا خۆی له قوبرس بوونی هه‌یه (به‌شی توركنشین) تاوه‌كوو ئێستا به‌رده‌وام سه‌روه‌ریی ئه‌م وڵاته‌ی پێشێل كردووه. له لایه‌كی تریشه‌وه له سووریا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" و ڕێگه‌گرتن له كورده‌كان بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی كانتۆنه‌كانیان و به بیانووی دژایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سه‌روه‌ریی سووریای پێشێل كردووه و به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆیش له ڕێگه‌ی سوپای ئازادی سووریا و هێزه توركمانه‌كانه‌وه، له سووریادا بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها له عێراق و هه‌رێمی كوردستان (بۆ نموونه باشیك) بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی سووریا به‌شێكی بچووك له خاكی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه و، ڕاستییه‌كه‌ی له ئاستی ناوخۆییدا خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه. له لایه‌ك كورده‌كان به‌شێكی ئه‌و وڵاته‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و، له لایه‌كی تریشه‌وه سوپای ئازاد و داعش و ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كان وه‌كوو "به‌ره‌ی نوسره" (جبهة النصرة) و هتد. ئه‌مه بێجگه له بوونی حزبوڵڵای لوبنان و به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبیی عێراق و به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی ئێران و ڕووسیا له لایه‌ك و، توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لایه‌كی تره‌وه، له‌م وڵاته ڕۆڵ و ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌یه.
عێراقیش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به‌شێكی خاكه‌كه‌ی له لایه‌ن داعش و به‌شێكی تری له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هه‌روه‌ها، بوونی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان و توركیا له لایه‌ك و، له لایه‌كی تریشه‌وه بوونی ئێران به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ی ئێران و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه. بۆیه ده‌بینین ته‌نیا له ڕووی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه عێراق سه‌روه‌ریی هه‌یه.
5- سعوودیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی:
وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت سعوودیا، بۆ سنوورداركردنی ڕۆڵی ئێران له سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق، به ڕێژه و ئاستی جیاواز ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن و، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ژێر-نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمییه‌كان وه‌كوو ئێران و هاوپه‌یمانه ده‌وڵه‌تی و نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانی، له جه‌نگ و بارگرژیدان.
دووه‌م: ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینین ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه ژێرنه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی و سه‌روونه‌ته‌وه‌یییه‌كان ڕۆڵ و كاریگه‌ریی به‌رچاویان هه‌یه. ئه‌مه‌یش به مانای دژبه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چه‌مك و پره‌نسیپی سه‌روه‌ری دێت. بۆ نموونه له عێراق و سووریا كورده‌كان ئه‌كته‌رێكی ژێر-ده‌وڵه‌تین؛ له هه‌مان كاتدا چه‌ندین ڕێكخراوی تیرۆریستیی نا-ده‌وڵه‌تیی وه‌كوو داعش و ئه‌لقاعیده و... بوونیان هه‌یه. ئه‌مه بێجگه له ڕێكخراو و گرووپی سیاسی-سه‌ربازی وه‌كوو حه‌شدی شه‌عبی یاخود ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و... پاڵپشتی ده‌كرێن. له لایه‌كی تریشه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رچه‌نده ڕۆڵی لاوازه، به‌ڵام بوون و كاریگه‌ریی هه‌یه. له لایه‌كی تریشه‌وه حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی ئێران و، په‌كه‌كه له دژی توركیا، ڕۆڵیان له گۆڕانكارییه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
سێیه‌م: ئه‌كته‌ره سه‌رووهه‌رێمییه‌كان
ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌و‌روپا و چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به جۆرێك له جۆره‌كان چه‌مك و دكتۆرینی سه‌روه‌ریی به‌ته‌واوی بردۆته ژێر پرسیاره‌وه. بۆیه ده‌بینین بهڕاسته‌وخۆ و له ڕێگه‌ی هێز و ئه‌كته‌ره ژێر-ده‌وڵه‌تی و نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان و... له جه‌نگ و ململانێدان؛ بێجگه له ڕۆڵی ڕێكخراوی ناتۆ و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
كۆبه‌ند
ڕاستییه‌كه‌ی، چه‌مك و دكتۆرینی سه‌روه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تووشی قه‌یرانی گه‌وره بووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین خودی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ش سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كتری پێشێل ده‌كه‌ن. ئه‌مه بێجگه له ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییان له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره سه‌رووهه‌رێمی و، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ر و ڕێكخراوه نا-ده‌وڵه‌تی و ژێر-ده‌وڵه‌تییه‌كان. سه‌ره‌ڕای هۆكار و ده‌رهاوێشته‌ی جۆراوجۆر و ئاڵۆزی ئه‌م گۆڕانكارییانه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌توانێت ببێته سه‌ره‌تای گۆڕان له‌م چه‌مكه و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌یش. به‌م مانایه كه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ده‌كرێت سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی ئه‌كته‌ری نوێی خاوه‌ن سه‌روه‌ری (بۆ نموونه كورده‌كان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له باشوور) بێته دی.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆسه‌یه له كۆتاییی جه‌نگی سارده‌وه له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاوه‌كوو ئێستا فۆرمه نوێیه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م گۆڕانكارییانه ببنه هۆی گۆڕانكاریی یاساییش له سه‌روه‌ریی یاسایی-سیاسیی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه. هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و ته‌نانه‌ت سه‌رووهه‌رێمیش به‌ڕواڵه‌ت پارێزگاری له‌م سه‌روه‌رییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وا دێته به‌رچاو كه له كۆتاییدا و له ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا، نه‌ك ئه‌م سه‌روه‌رییه ناپارێزرێت به‌ڵكوو بۆ چه‌ندین سه‌روه‌ریی تر دابه‌ش ده‌بێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌و ناوچه‌یه دووباره بێته دی.