پێشه‌كی:
پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان به هۆی ململانێ و ناكۆكیی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوخۆییدا، بۆته بابه‌تی مشت‌ومڕ و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی كه زیاتر باسی لێوه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه لایه‌نگران و دژبه‌رانی ئه‌م پرسه، باس له بوونی ده‌رفه‌ت یاخود ئاماده‌نه‌بوونی بارودۆخ و هه‌لومه‌رج ده‌كه‌ن. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه دیاریكردنی چاره‌نووسی كورد به ده‌ستی خۆی، مافێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری كورده، به‌ڵام لایه‌نگرانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ كورد ڕه‌خساوه كه ئه‌گه‌ر كه‌ڵكی لێ وه‌رنه‌گیرێت ئه‌وه له‌وانه‌یه له‌ده‌ست بچێت و، له به‌رامبه‌ریشدا دژبه‌رانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م كاته به گونجاو نازانن. لێره‌وه پرسیاری گه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه: ده‌رفه‌ت بۆ گرووپێكی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌كوو كورد، كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و، به‌م پێیه‌ش خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه، چییه؟ له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وه‌ڵامی ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه ده‌رفه‌ت چییه و، ئایا له‌باره بۆ كورد؟
ستراتیژیی كه‌مینه و گرووپه ئیتنیكی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان
له ڕاستیدا كاتێك كه گرووپ یاخود كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی ڕووبه‌ڕووی گوشار و چه‌وسانه‌وه و سه‌ركوت یاخود په‌راوێزخستن و جیاكاری ده‌بێته‌وه به هۆی ته‌نیا ئه‌ندامبوون له پێكهاته‌یه‌كی ناسنامه‌ییی تایبه‌ت، ئه‌وه ئه‌و كاته پێكهاته و گرووپه ناسنامه‌یییه‌كه چه‌ند ستراتیژی یاخود دكتۆرینێك (ئاشتییانه یاخود به‌توندوتیژی) ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناسنامه‌ییی خۆی بپارێزێت و مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات. لێره‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی سێ دكتۆرینی سه‌ره‌كی له ئارادایه:
١- مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی: گرووپه ناسنامه‌یییه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكییه‌كان ئه‌م دكتۆرینه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرنه به‌ر؛ بۆ نموونه كورد.
٢- ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خه‌ڵكی خۆجێیی: گرووپی خۆجێیی و ڕه‌سه‌نی ناوچه‌یه‌ك كه به درێژاییی مێژوو خاك و ناوچه‌كه‌یان داگیر كراوه. ئه‌م گرووپانه به‌پێی چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی به‌فه‌رمیناسینی ئه‌و مافه‌یان له ناوخۆی ده‌وڵه‌تاندا ده‌ده‌ن بۆ داننان، پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان؛ بۆ نموونه سوورپێسته‌كان له ئه‌مریكا.
٣- به‌ده‌ستهێنانی مافی كه‌مینه‌كان: كه‌مینه و پێكهاته جیاوازه‌كانیش له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به‌پێی یاسا و جاڕنامه و ڕێككه‌وتننامه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تیكدا مافه‌كانیان بپارێزن و به‌فه‌رمی بناسێنن؛ بۆ نموونه كه‌مایه‌تییه كه‌لتووری و زمانی و ئایینییه‌كان له وڵاتان.
لێره‌وه ده‌رفه‌ت ده‌توانێت چوارچێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی یاخود ستراكچه‌رێكی یاسایی و سیاسی بێت كه هه‌ر كام له گرووپ و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی و ئایینییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوودی لێ وه‌رگرن.
ده‌رفه‌ته‌كان:
ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و هێزی پێكهاته و گرووپه‌كان دێته ئاراوه و ده‌بێته هۆی گۆڕانگاری و، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و ستراتیژیی كار و به‌گشتی ڕه‌فتاری ئه‌كته‌ره‌كان ده‌بێت، به ده‌رفه‌ت پێناسه ده‌كرێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی، كات و شوێنی له‌بار یاخود گونجاوبوونی جووڵه و كرده‌وه‌ی هه‌ر ئه‌كته‌ر و بكه‌رێك بۆ گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، سه‌ره‌ڕای پاڵنه‌ر و هۆكاره‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌یه، به ده‌رفه‌ت ده‌ناسرێت. ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یش ده‌توانێت كاتی یاخود درێژخایه‌ن و، هه‌روه‌ها ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بێت.
١- ده‌رفه‌تی كاتی:
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ژینگه‌ی سیاسیی گرووپ و پێكهاته‌كه ڕوو ده‌دات، وه‌كوو: ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدار و نوخبه‌كان و گۆڕانكاری له سیاسه‌تی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و دروستبوونی هاوپه‌یمانێتیی نوێ و ... ئه‌مه به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی جاران یاخود به‌ره‌و خراپتر بڕوات، به ده‌رفه‌تیكی كاتی داده‌ندرێت. بۆ نموونه كورد له سه‌رده‌می پێش ساڵی 2003 و به‌تایبه‌ت له كاتی شۆڕش، ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ی ئه‌زموون كردووه، به‌ڵام پاش ئاڵوگۆڕی نوخبه‌كان یاخود گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان و ئه‌كته‌ره‌كان، بارودۆخه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی پێشووتر. هه‌روه‌كوو دوای 2003، به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام، نوخبه‌ی نوێ و، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێتیی نوێ له به‌غدا دروست بوون، به‌ڵام ڕووداو و پێشهاته‌كان نیشانیان دا كه ئه‌م ده‌رفه‌ته كاتی بووه و، به گۆڕانكارییه‌كان له به‌غدا دۆخی ناسنامه‌ییی كورد بۆ پاشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه ئه‌م جۆره له ده‌رفه‌ته، به ده‌رفه‌تێكی كاتی داده‌ندرێت.
ئه‌م جۆره ده‌رفه‌ته به هۆی گۆڕان له سروشتی سیاسی و یاسایی‌ی ده‌وڵه‌تدا بۆ پێكهاته و ناسنامه‌كان، دێته ئاراوه؛ بۆ نموونه: هاتنه‌ئارای دیموكراسی و حكوومه‌تی یاسا كه مافی هه‌موو ناسنامه‌كان به شێوه‌ی یاسایی و سیاسی و ئابووری له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا به‌یه‌كسان ده‌پارێزرێت. ئه‌م فاكته‌ر و هۆكاره نوێیانه ئه‌گه‌ر پێكهاته‌یی و ڕیشه‌یی بن ئه‌وه به ده‌رفه‌تی پێكهاته‌یی ده‌ناسرێن، كه ده‌توانێت بارودۆخی گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌یییه‌كان، بگۆڕێت بۆ دۆخی ویستراوی خۆیان. بۆ نموونه پاش ساڵی 2003، پێشبینی ده‌كرا كه ئه‌م ده‌رفه‌ته پێكهاته‌یی بێت كه بۆ كورد له چوارچێوه‌ی عێراقی نوێ‌دا هاتۆته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌زموونی پاش 2003 و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر كورد له ڕووی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی و ئاسایشییه‌وه ده‌ری خست، كه ئه‌مه ته‌نیا ده‌رفه‌تێكی كاتی بووه نه‌ك پێكهاته‌یی؛ چونكه ته‌نیا گۆڕانكاری له پێكهاته‌یه‌كی ناسنامه‌ییی ده‌سه‌ڵاتدار (سوننه‌كان) و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی ژێرده‌سته (شیعه‌كان) بووه.
هه‌ر دوو چه‌شنی ده‌رفه‌ته‌كانی كاتی و پێكهاته‌یی، ده‌كرێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بن، بۆ نموونه:
١- ده‌رفه‌تی كاتیی ده‌ره‌كی: ئه‌م ده‌رفه‌ته له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕ و هاتنه‌ئارای فاكته‌ری نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان دێته ئاراوه؛ بۆ نموونه به هۆی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌رفه‌تێك بۆ كورد له باشووری كوردستان هاته ئاراوه و، ئه‌مریكا و ئێران یارمه‌تیی كوردیان ده‌دا، به‌ڵام پاش ئاڵوگۆڕ و ڕێككه‌وتنی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه شۆڕشی كورد تووشی نسكۆ ده‌بێت. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ده‌رفه‌ته‌كه بۆ ئاسایش و پاراستنی ناسنامه‌ییی كورد، كاتی بوو. نموونه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاو و ڕوون له‌م بواره‌دا به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت، یارمه‌تیی ئه‌مریكا و به‌گشتی ڕۆژاوا بوو بۆ گرووپه جیهادییه ئیسلامییه‌كان له جه‌نگی ئه‌فغانستان و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، كه به هۆی سروشتی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه‌وه یارمه‌تی ده‌دران و پڕچه‌ك ده‌كران، به‌ڵام پاش گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م ده‌رفه‌ته كاتییه نه‌ما و دوو هاوپه‌یمانی دوێنێ، بوونه دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیمڕۆ.
٢- ده‌رفه‌تی پێكهاته‌ییی ده‌ره‌كی: ئه‌م ده‌رفه‌ته له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕ له پێكهاته‌ی دابه‌شكردنی هێز و هاوسه‌نگیی هێزه‌كان و، هه‌روه‌ها گۆڕانی پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دێته ئاراوه. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، كاتێك كه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی بوونی هه‌یه، جۆری یاریی نێوان ئه‌كته‌ره‌كان و سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م ئه‌كته‌رانه له ڕێگه‌ی دابه‌شبوونی هیزه‌وه ده‌ستنیشان كراوه و، ڕێسا و یاسای گه‌مه‌كان بۆ ئه‌كته‌ره‌كان تا ڕادده‌یه‌كی زۆر سنوورداره؛ بۆ نموونه له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، ئه‌كته‌ره‌كان له چوارچێوه‌ی میكانیزم و یاساكانی سیسته‌می دووجه‌مسه‌ریدا ده‌یانتوانی ڕه‌فتار بكه‌ن. له‌م سیسته‌مه‌دا به‌ده‌گمه‌ن له دره‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته و چوارچێوه سیسته‌مییه‌دا له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا، ڕێگه به ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه ده‌درێت كاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بن.
بۆ نموونه كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه و ڕاگواستن و كیمیابارانكردن و ئه‌نفال و ...، ناتوانێت ده‌نگی بگاته هیچ شوێنێك. به‌ڵام به هۆی گۆڕانگاری له پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندین ڕیسا و یاسای نوێ له‌دایك ده‌بن كه ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی و بنه‌مای به‌رپرسیارێتیی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی و ...، دێنه ئاراوه و، كورد ده‌توانێت وه‌كوو پێكهاته‌یه‌كی ناسنامه‌یی، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یش ده‌ره‌نجامی گۆڕانه له سروشتی هێز و یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دابه‌شكردنی هێز له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و، به‌م پێیه‌یش بكه‌ر و ئه‌كته‌ره ناوچه‌یییه‌كانیش له‌ژێر كاریگه‌ریی پارادایمی نوێ‌دا كار و كارلێك ده‌كه‌ن. لێره‌وه‌یه كه به‌جیهانیبوون و ڕه‌هه‌نده‌كانی، له پاڵ شۆڕشی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی و په‌یوه‌ندی و، به‌گشتی پێكه‌وه‌گرێدراوبوونی پرس و بابه‌ته سیاسی، ئاسایشی و ژینگه‌یییه خۆجێیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌رفه‌ت به بكه‌رایه‌تیی ئه‌كته‌ری خوار-نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روو-نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن و، به‌م پێیه‌یش ئه‌كته‌ری نوێی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی له‌دایك ده‌بن.
پاڵنه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ كورد
بێجگه له پرسی ماف، ویست، ئاگایی و هۆشاری و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ندین پاڵنه‌ر و فاكته‌ر له ئارادان كه وا ده‌كه‌ن ئه‌م گۆڕانكارییه ناوخۆیییانه‌ی عێراق و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له ڕووی سیسته‌مییه‌وه بۆ كورد وه‌كوو ده‌رفه‌ت هه‌ژمار بكرێت و، كورد هه‌وڵی هه‌ڵبژاردنی دكتۆرینی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆم و پاشان ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌وه‌ریی خۆی بدات. لێره‌دا سه‌ره‌كیترینیان ئاماژه پێ ده‌ده‌ین:
پاڵنه‌ره‌كان
١- تراژیدیا و ئه‌زموونی تاڵی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێش 2003 و پاش 2003 له‌گه‌ڵ نوخبه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ڕووی شكستی بنیاتنانی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكراتیكی فره‌ناسنامه و فره‌جه‌مسه‌ری هاوسه‌نگ.
٢- مه‌ترسییه ئاسایشییه بوونناسانه‌كانی سه‌ر كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا؛ باشترین نموونه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی وجوودی خودی به‌غدایه له كاتی به‌هێزبوونی و پاشان هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان له كاتێكدا سوپایه‌كی نیشتمانی بوونی نه‌بوو و پێشمه‌رگه‌یش به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ناوه‌ند ئاماده و پڕچه‌ك و ڕاهێنراو نه‌بوو. ئه‌مه‌یش به‌گشتی بۆ نه‌بوونی سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٣- ئابڵووقه و گوشاره ئابووری و دارایی و سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی ڕێژه‌یییاندا.
٤- ئه‌زموونی سه‌ربازی و دارایی و ته‌نانه‌ت سیاسیی ئه‌م ماوه‌یه، ده‌ریان خست كه به هۆی ئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌ت نییه، ده‌وڵه‌تانیش سه‌ره‌ڕای پێویستییان به كورد له جه‌نگی دژه‌تیرۆر، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و، كورد ناتوانێت له قه‌یران و گوشاره ئاسایشی و ئابوورییه‌كان (هه‌ر له په‌یوه‌ندیی سیاسییه‌وه تاوه‌كوو فرۆشتنی نه‌وت و كڕینی پێداویستیی سه‌ربازی و چه‌كی پێویست) ڕزگاری بێت تاوه‌كوو نه‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
ده‌رفه‌ته‌كان
١- كۆتاییهاتن و ڕووخانی پێكهاته‌ی سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی (دووجه‌مسه‌ری) و دروستنه‌بوونی سیته‌مێكی نوێ تاوه‌كوو ئێستا؛ له پاڵ ململانێێ هێزه سه‌رووناوچه‌یییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایش و دروستكردنی هاوسه‌نگیی نوێ و هاوپه‌یمانێتیی نوێ.
٢- لاوازبوونی پێكهاته‌ییی ده‌وڵه‌تی عێراق و قه‌یرانه ناسنامه‌یی و سیاسی و ئاسایشی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
٣- به‌هێزبووونی هێزی پێشمه‌رگه و وه‌رگرتنی ڕه‌وایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌كوو هێزێكی جێگه‌ی متمانه له پارادایمی نوێی جیهانیدا.
٤- هاتنه‌ئارای كۆمه‌ڵێك چه‌مك و یاسا و ڕێسای نوێی نێوده‌وڵه‌تی كه یارمه‌تیی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كورد ده‌دات، وه‌كوو: جه‌نگی دژه‌تیرۆر، گرنگیی دیموكراسیی ناوخۆیی، بنه‌مای به‌رپرسیارێتیی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی و هتد.
٥- به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی حوكمڕانی (سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتی و لاوازییه‌كان) له هه‌رێمی كوردستان، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه كاریگه‌ر و شوێندانه‌ره‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردن (Effective Sovereignty)، كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا جێگه‌ی بایه‌خه.
٦- بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و، كاركردنی چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی له‌م كه‌رته‌دا. به مانایه‌كی تر، گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا گه‌وره جیهانییه‌كان.
٧- ئاڵوگۆڕه ناوچه‌یییه‌كان، جه‌نگی دژه‌تیرۆر و هێماكانی هاتنه‌ئارای ڕێكخستنێكی نوێی ئاسایشی و سیاسی و هاوسه‌نگیی هێزی نوێ له ناوچه‌كه‌دا له پاڵ لاوازبوونی ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه‌كه و، تێوه‌گلانیان له جه‌نگێكی به‌نوێنه‌رایه‌تیی وه‌كوو ئێران و توركیا و سووریا و عێراق و هتد؛ بێجگه له لاوازی و كێشه‌كانیان له ئاستی ناوخۆی وڵاته‌كانیاندا.
كۆبه‌ند:
گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو ئه‌وه‌ی بۆ كورد، وه‌كوو ئه‌كته‌رێكی نه‌ته‌وه‌ییی بێ-ده‌وڵه‌ت، سه‌لماند كه ده‌رفه‌ته كاتییه‌كان ناتوانن ئاسایشی ناسنامه‌یی و بوونناسانه‌ی كورد بپارێزن؛ ئه‌مه بێجگه له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كه‌لتووری و ...، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی دكتۆرینی دیاریكردنی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی سه‌ربه‌خۆ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت. بۆیه كورد له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێكهاته‌یی ده‌دات كه له ئاستی ناوخۆییی عێراق و ناوچه‌كه و، به‌گشتی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتۆته ئاراوه. بۆیه كاتێك ئه‌م ده‌رفه‌ته پێكهاته‌یییه له‌ده‌ست بچێت، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بۆ كورد، به‌پێی ئه‌و هێز و توانایه‌ی، زۆر ئه‌سته‌م و كارێكی قورسه.
كۆی فاكته‌ره جیۆئابووری و جیۆسیاسی و جیۆستراتیژییه‌كان له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی كورددان. له‌م قۆناغه‌دا خاڵی لاوازی كورد له ئاستی ناوخۆییدایه، كه نه‌توانێت هێزی خۆی چڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌روه‌ریی شوێندانه‌ر و كاریگه‌ر بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌زموونی ڕابردوو نیشانی داوه كه به‌دیموكراسیبوونیش له‌ناو-ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ و خاوه‌ن پێكهاته‌ی تاك-ناسنامه‌یی و دواكه‌وتووی وه‌كوو عێراق.