پێشه‌كی:
پرسی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، یه‌كێك له‌و پرس و بابه‌ته گرنگانه‌یه كه پاش كۆتاییی جه‌نگی سارد، هاتۆته ناو ئه‌ده‌بیاتی زانسته سیاسییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌ستیارتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه عێراقیش هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئه‌م جۆره وڵاتانه‌ی هه‌یه و به‌پێی بنه‌ما و پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان، به ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو داده‌ندرێت. ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندین ساڵی یه‌ك له دوای یه‌كیش به‌پێی ئاماره فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق له ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوودا بوو و، ئێستایش له لێواری شكستدایه.
له لایه‌كی تریشه‌وه، پرسه‌كانی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باشتر ده‌تواندرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و وه‌ڵامی نه‌یارانی ڕیفراندۆم له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بدرێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش، هه‌وڵ ده‌ده‌ین سیما و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو بخه‌ینه ڕوو و پاشان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه "ئایا عێراق ئه‌م پێوه‌رانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت؟" پاشان ئه‌وه ده‌سه‌لمێندرێت كه مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووی وه‌كوو عێراق، نه‌ك ته‌نیا ئێمه‌یش تووشی داڕمان و دواكه‌وتوویی و مه‌ترسیی ئاسایشی ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه خۆیان مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایش و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان، ته‌نانه‌ت مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه‌یش ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی له‌رزۆك یاخود شكستخواردوو (Failed State) و (Fragile State)
بەپێی بڵاوكراوەی گۆڤاری "سیاسەتی دەرەوە" (foreign policy) و، هەروەها "سندووقی ئاشتی" (fund for peace)، كه ساڵانه له ڕاپۆرتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆ نموونه لە ساڵی 2012دا، ناوی ده‌وڵه‌تانی "فاشیل"، یان "شكستخواردوو" (failed states) بڵاو كرایەوە كە تیایدا وڵاتانی: 1. سوماڵ 2. كۆنگۆ 3. سوودان 4. چاد 5. زیمبابۆی 6. ئەفغانستان 7. هائیتی 8. یەمەن 9. عێراق 10. كۆماری ئەفریقای ناوەندی، 10 وڵاتی یەكەمی شكستخواردووی جیهانن. هه‌روه‌ها جێگەی ئاماژەیە كە بەپێی ئەمڕێزبەندییە، دەوڵەتانی: سووریا لە ڕیزبەندیی (23) و میسر (31) و ئێران (34)ەمیندا بوون،كه ئەوانیش بە ده‌وڵه‌تی لاواز و لەسەر "لێواری ڕووخان و شكستخواردن" دانراون.
هه‌روه‌ها لە توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن دوو زانا، به ناوه‌كانی"كافمەن" و "كرای" له ساڵی 2007 ئه‌نجام دراوه، لە نێوان (212) وڵات‌دا، ده‌وڵه‌تانی سوید، ئایسلەندا، ژاپۆن، ئەڵمانیا و ئەمریكا، لە ئاست وەڵامدەربوون و ئازادیی ڕادەربڕیندا بەرزترین ئاستیان هەیە و، دەوڵەتانی ئێران، عێراق، چاد و ئازەربایجان زۆر لاواز بوونە. هه‌روه‌ها لەڕووی سەقامگیریی سیاسییه‌وه دەوڵەتانی ئایسلەندا، سوید، ژاپۆن، ئەڵمانیا و ئەمریكا باشترین و، چاد، نایجیریا و عێراق خراپترین ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان بوونە. لە ڕووی چۆنێتیی یاساكانه‌وه ده‌وڵه‌تانی ئایسلەندا، سوید و ئەڵمانیا باشترین بوونه، بەڵام هه‌مدیس ده‌وڵه‌تانی چاد، نایجیریا و عێراق ڕه‌وشێكی زۆر خراپیان هه‌بووه. هەروەها ئەم بەراوردكارییانە بەردەوامە، تا ده‌گاته پێوه‌ر یاخود لە ڕووی كارامەییی حكوومەت و ڕۆڵی یاساكان و كۆنترۆڵی گەندەڵی و هتد.
به‌گشتی دەوڵەتانی شكستخواردوو كۆمەڵێك تایبەتمەندییان هەیە كە لە دەوڵەت-نەتەوەكانی تر جیایان دەكاتەوە، وەكوو: بوونی نائەمنی و ناسەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی، تیرۆر، گەندەڵی لە هەموو بوارەكان لە ئاستێكی بەرز، شەڕ و پێكدادانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، مه‌زهه‌بی و تائیفی و هتد. هەروەها ئاستێكی بەرزی توندوتیژیی بەردەوام و ململانێیەكی بەهێز و توندوتیژ بۆ كۆنترۆڵی دەسەڵاتی سیاسی، جه‌نگی ناوخۆ، لاوازیی دەوڵەت لە كۆنترۆڵی سنوورەكان، دروستكردنی ئاژاوە و كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا بوونی هه‌یه. هەندێك جار سنووری دەسەڵاتی دەوڵەت، تەنیا پایتەخت و چەند ناوچەیەكی سنووردار لەناو دەوڵەت دەگرێتەوە.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، شكستی ده‌وڵه‌ت به واتای ئه‌وه دێت كه ده‌وڵه‌ت وه‌كوو دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتیی پابه‌ندكه‌ری خاوه‌ن سه‌روه‌ری، كه بۆ جێبه‌جیكردنی یاسا هێز به‌كار دێنێت و خاوه‌ن ڕه‌وایه‌تییه، چیتر بوونی نامێنێت و ته‌نیا به‌ڕواڵه‌ت و به‌ناو ده‌وڵه‌ته. هه‌روه‌ها ناتوانن ئاسایش دابین بكه‌ن و، خه‌ڵك چیتر حوكمڕانیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌پێویست نازانن.
یەكێك لە تایبەتمەندییه‌كانی دەوڵەتی شكستخواردوو، ئاستی سنووردارێتی، یان لاوازیی كۆنترۆڵی دەسەڵاتە لەسەر وڵات، وەكوو وڵاتانی ئەنگۆلا، بروندی و سوودان، یان زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر هاووڵاتیان وەكوو سەردەمی "سەرۆك هۆبۆتۆ" لە وڵاتی "زاییر" یان لە سەردەمی تاڵیبان لە ئەفغانستان، یان وەكوو نموونەی دەوڵەتی "سیرالیۆن" لە سەردەمی "سیاكا ستیڤنس". هەروەها بوونی گرووپی چەكدار و دژ بە دەوڵەت، وا دەكات ده‌وڵه‌ت بەرەو ڕووخان و شكست ببات. لە لایەكی ترەوە، بوونی تاوانی ڕێكخراو و توندوتیژیی ڕێكخراو، دەسەڵاتی دەوڵەت لاواز دەكات و، پێشێلكردنی یاسایش یەكێكی تره لە تایبەتمەندییەكانی وڵاتانی شكستخواردوو. لە لایەكی ترەوە قاچاغ لە هەموو جۆرەكانی وەكوو: مرۆڤ، ماددە هۆشبەرەكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چەك بە شێوەی ئاشكرا و بەربڵاو، هەڕەشەیەكی ترە بۆ سەر ئەم جۆرە وڵاتانە، كە لەم حاڵەتەیشدا گرووپی "مافیایی" دروست دەبن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە "دەوڵەت ـ نەتەوەكان" بۆ دابینكردنی بەها سیاسییەكان بۆ هاووڵاتیانی خۆیان وەكوو: ئاسایش، پەروەردە، تەندروستی، هەلی ئابووریی یەكسان، پاراستنی ژینگە، سەروەریی یاسا، دادپەروەری و، هەروەها بونیادنانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری، بەرپرسیارن؛ بەڵام دەوڵەتانی "شكستخواردوو"، ئەم بەرپرسیارێتییانە لە ئەستۆ ناگرن. هه‌رچه‌نده پرسی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو پرسێكی نوێ نییه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه له پاش جه‌نگی سارد ململانێی ئایدیۆلۆژی و جیۆسیاسیی نێوان دوو جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا كۆتاییی پێ هات، ئه‌وه به هۆی ئه‌م پرسه‌وه زیاتر گرنگیی پێ درا و به‌رجه‌سته بوو، چونكه:
1- ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان به هۆی تێكنه‌چوونی هاوسه‌نگیی هێز و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیانه‌وه، ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تووشی شكست و داڕمان بێن.
2- به‌ڵام به كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌بێ پاڵپشتیی زلهێزه‌كان، له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا ده‌سته‌وه‌ستان مانه‌وه و، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوونه گۆڕه‌پانی پێكدادان له نێوان گرووپ و ناسنامه جۆراوجۆره‌كان و، ته‌نانه‌ت بوونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و گرووپ و پێكهاته‌كانیان.
3- ته‌نانه‌ت سنووری ئه‌م پێكدادان و توندوتیژی و كاره‌ساتانه‌یش، له ئاستی ناوخۆییدا قه‌تیس نه‌مایه‌وه و وڵاتانی ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌ییشی گرته‌وه.
4- هه‌روه‌ها به هۆی پرۆسه‌كانی به‌جیهانیبوونه‌وه و كاریگه‌ریی پرس و ڕووداو و پێشهاته ناوخویییه‌كانی وڵاتان له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان، ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو بێجگه له‌وه‌ی بوونه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی خۆیان، بۆ ئاستی جیهانیش به مه‌ترسیدار هه‌ژمار كران.
5- له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی ئه‌كته‌ری نوێی ناده‌وڵه‌تی و به‌هێزتر له‌و وڵاتانه، ئه‌م دیارده‌یه‌ی زیاتر زه‌ق كرده‌وه كه ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه ناتوانن سیما و تایبه‌تمه‌ندیی به‌ده‌وڵه‌تبوونیان هه‌بێت/بمێنێت، چونكه به واتا نوێیه‌كه‌ی، ناتوانن به‌رگری له سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تانیان بكه‌ن.
6- ئه‌م پرسانه له پاڵ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی كاریگه‌ریی ڕای گشتی و میدیا له‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی ده‌وڵه‌تان و، هه‌روه‌ها پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی و...، دۆخی ناله‌باری ئه‌م وڵاتانه‌ی، له ڕووی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاسایشی تاك و ناسنامه‌كانی، زیاتر ئاشكرا و زه‌ق كرده‌وه.
7- له پاڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌یه‌ی 90ی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئاسیا و ئه‌فریقا و ته‌نانه‌ت له باڵكان و ... ڕوویان دا، ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 بۆ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی ئه‌و ڕاستییه‌ی ئاشكرا كرد، كه ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو وه‌كوو ئه‌فغانستان یاخود عێراق ده‌توانن هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و، ته‌نانه‌ت ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. پرسی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و هێرشی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001، هه‌موو هاوكێشه ئاسایشی و سیاسییه‌كانی گۆڕی.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، له ڕووی ئابوورییەوە لە وڵاتانی شكستخواردوو داداهاتی وڵات و دابه‌شكردنی، نادادپەروەرانەیە و تەنیا بۆ كەمینەیەكە و، ئەم كەمینەیەیش، یان دەسەڵاتدارن یان نزیك لە ئۆلیگارشی‌ی دەسەڵاتدارانن. دیاردەی گەندەڵی لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و بەرتیڵوەرگرتن لە هەموو شوێن و بۆ هەموو كار و بوارێك بەئاشكرا دەبینرێت و، ئەو سەرمایە كەمەی وڵاتیش لە ناوخۆ لە كەرتە جیاجیاكاندا وەبەر ناهێندرێت، بەڵكوو له لایه‌ن گرووپه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه به‌تاڵان ده‌بردرێت و دەچێتە دەرەوەی وڵات.
بۆیە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە وڵاتانە، بە هۆی ئەم گەندەڵییەوە، دابەزینی سەرجەم داهاتی وڵاتە كە كاریگەریی سلبیی لەسەر ڕێژە و ئاستی گەشەپێدانی وڵات هەیە؛ لەم ڕوویەیشەوە لێكترازانی كۆمەڵایەتی و جیاوازیی بەرچاوی چینایەتی بەزەقی دەبینرێت. هەروەها بەهای "دراوی نەتەوەیی" لە نزمترین ئاستدایە، كە هەندێ جار ئەم نالەبارییەی ئابووری، سەر دەكێشێت بۆ قاتوقڕی و برسێتی و ئاوارەیی و كۆچی ئیجباری. ئەمەیش هەموو بنەماكانی "ڕەوایەتی"ی دەوڵەت تێك دەڕووخێنێت و لە كۆتاییدا وڵات بە وڵاتی "لێكترازاو و لێكهەڵوەشاوە" دادەنرێت، وەكوو: دەوڵەتانی سۆماڵ، عێراق، لوبنان، ئەفغانستان و هتد. لێرەوە ئەكتەرە بچووكەكان لە دەوڵەتدا كۆنترۆڵی ناوچەكانی وڵات دەكەن و، ئاژاوە و پەشێوی و هەژاری و برسێتی و نائەمنی و ناسەقامگیری، دەبێتە شتێكی ئاسایی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌رزۆك و شكستخواردوو:
پێوه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌رزۆك یان شكستخواردوو
بەپێی پێوه‌ره‌كانی بڵاوكراوەی گۆڤاری "سیاسەتی دەرەوە" (foreign policy) و، هەروەها "سندووقی ئاشتی" (fund for peace)، ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو به‌پێی 12 پێوه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌م پێوه‌رانه له‌وانه‌یه له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌یشدا بوونیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاتانه جیا ده‌كاته‌وه، ڕێژه و ئاستی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه كه پێكه‌وه هه‌موویان له ئاستێكی زۆر به‌رزی مه‌ترسیداردا هه‌یه و پێكه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: پێوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
دووه‌م: پێوه‌ری ئابووری
سێیه‌م: پێوه‌ری سیاسی
كۆبه‌ند:
به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه و دوایین ئاماری بڵاوكراوه‌ی ساڵی 2017 له لایه‌نFund for peace، له نێوان 179 ده‌وڵه‌ت عێراق پله‌ی (10)یه‌مینی له ڕووی خراپترین ده‌وڵه‌تی جیهانی هه‌یه، كه به ئاستێكی به‌رز یاخود باڵای هۆشداری داده‌ندرێت. باشترین ده‌وڵه‌تی جیهانیش له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا "فینله‌ندا"یه. (10) ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌می ناله‌بار و ترسناك و خراپ و شكستخواردوو یاخود له‌رزۆك، كه هه‌موو پێوه‌ره‌كانی خراپی و دواكه‌وتووییی ئاسایشی، ئابووری، مافی مرۆڤ، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری و ...، له به‌رزترین ئاستی خۆیدایه بریتین له‌و ده‌وڵه‌تانه:
1-سوودانی باشوور 2- سۆماڵی 3- ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست 4- یه‌مه‌ن 5- سوودان 6- سووریا 7- كۆماری دیموكراتیكی كۆنگۆ 8- چاد 9- ئه‌فغانستان 10- عێراق.
له كۆتاییدا به‌پێی ئه‌م ئامار و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییانه، ده‌توانین بڵێین كه ده‌وڵه‌تی عێراق ئێستاكه به هۆی لاوازی و له‌رزۆكبوون و بێتوانایی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و به‌رفراوان و بێسنووری ده‌وڵه‌تان، به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاروباری ناوخۆییی عێراق له لایه‌ك و، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی له‌ده‌ستدانی توانا و سیماكانی به‌ده‌وڵه‌تبوون و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ تاك و هاووڵاتیان و ناسنامه جیاجیاكان و، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی جۆراوجۆری تۆقێنه‌ر و تۆڵه‌ستێن، بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و ناسنامه و پێكهاته‌كانی ناوخۆیی و، به‌م پێیه‌یش له ئاستی ده‌ره‌كیشدا بۆته هۆكاری تێكچوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی. به‌م پێیه ڕه‌وایه‌تیی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، به‌ته‌واوی كه‌وتۆته ژێر پرسیار. ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌ره بۆ كوردستان؛ به‌و پێیه‌ی كه ده‌وڵه‌تێك به ناوی عێراق به هۆی بێتوانایی له جێبه‌جیكردنی ئه‌ركه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی (سه‌روه‌ریی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی)، چیتر مافی به‌ده‌وڵه‌تبوونی نه‌ماوه و نییه و، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌وه كه‌ڵك وه‌ربگرێت و مافی به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌بێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه مانه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی له‌رزۆك و شكستخواردوو، هه‌موو ڕه‌هه‌ند و بواره‌كانی ئاسایشی تاك/نه‌ته‌وه‌ی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییی وجوودییه‌وه. بۆیه پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه له‌م چوارچێوه شكستخواردووه مه‌ترسیداره، ده‌توانێت چاره‌نووس و داهاتووی كورد بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه‌یش به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه بۆ گه‌لی كوردستان له هه‌مبه‌ر پێداگریی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی بۆ مانه‌وه‌ی عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌ت (له پاڵ ئیراده و ویستی گه‌لی كوردستان له پیاده‌كردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و دروستبوون و هاتنه‌ئارای ده‌رفه‌تێكی پێكهاته‌یی). لێره‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووی ترسناك وه‌كوو عێراق، ده‌بێته پرسێكی گرێ‌دراو به ئاسایش و ئاشتیی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه دوایین ڕاپۆرتی بڵاوكراوه له‌مباره‌یه‌وه: