پێشه‌كی:
یه‌كێك له پرسه گرنگه‌گان له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی هه‌ر وڵاتیك، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئێستادا كه پرسه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی كه‌مینه ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، كه‌لتووری و زمانییه‌كان و... بوونه‌ته بابه‌ت و پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی له داهاتووی كه‌مینه و ناسنامه و پێكهاته جیاوازه‌كانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌دا.
پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانیش له‌م بابه‌ته به‌ده‌ر نییه و، به هۆی فره‌ناسنامه‌بوونی كوردستان به درێژاییی مێژوو و، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ئه‌م دوایییه‌ی هێرشی داعش و پرسی جینۆسایدی ئایین و ئایینزاكانی تر وه‌كوو ئێزدییه‌كان و كریستیانه‌كان و ئاواره‌بوونی به‌لێشاویان، جارێكی تر چاره‌نووسی هاتۆته‌وه ڕۆژه‌ڤی باسوخواسه‌كان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه، ئه‌و مافانانه چین له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان و چۆن ده‌پارێزرێن و، به چ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان له هه‌مبه‌ر كوردستان؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م نووسینه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌كوو پێویستییه‌ك له بوون و جێگیركردنی ئه‌م ڕه‌گه‌زه گوتارییه له گوتاری سه‌ربه‌خۆییی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، گرنگیدان به‌م ڕه‌هه‌ند و ڕه‌گه‌زه گوتارییه، ده‌توانێت ڕه‌وایه‌تیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان زۆر به‌رزتر بكاته‌وه و، له هه‌مان كاتدا "پرسی كه‌مینه‌كان" ببێته هۆكارێك بۆ به‌رپرسیارێتیی پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌فه‌رمیناسین (دانپێدانان)ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دیموكراتیكه‌كانه‌وه.
پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوون و خه‌بات بۆ به‌فه‌رمیناسینی ده‌وڵه‌تان
هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو هه‌موو یه‌كه سیاسییه‌كان كه له قۆناغی به‌ده‌وڵه‌تبووندایه و ته‌نانه‌ت ئه‌و كیانانه‌ی كه ئه‌م قۆناغه‌یشیان تێ په‌ڕاندووه، له هه‌وڵ و خه‌باتی به‌رده‌وامدایه بۆ به‌فه‌رمیناسینی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا كه به خه‌بات و ململانێی ده‌وڵه‌تان بۆ دانپێدانان و به‌فه‌رمیناسین ده‌ناسرێت (Struggle for Recognition). هه‌روه‌ك "ئه‌لێكساندر ونت" ده‌ڵێت، هه‌وڵ و ململانێیه‌كه بۆ دانپێدانان و به‌فه‌رمیناسینی ده‌وڵه‌تان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تره‌وه وه‌كوو ئه‌كته‌ر و بكه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی یاسایی‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت كه ده‌وڵه‌تان له ڕێگه‌ی به‌فه‌رمیناسینی یه‌كتری ڕێز له بوونی یه‌كتری ده‌گرن و ئه‌و كیانه سیاسییه مافی ژیان و مانه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه به لانیكه‌می به‌فه‌رمیناسین و دانپێدانان (Thin Recognition) ده‌ناسرێت و لانی زۆری به‌فه‌رمیناسین و دانپێدانانیش به‌واتای قبووڵكردن و ڕازیبوون و دانپێدانان به ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت یاخود له‌وانه‌یه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك دێت، وه‌كوو هێزێكی باڵاده‌ست و هێژموون و زلهێزی جیهانی.
ئه‌مه‌یش واده‌كات كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌وڵه‌تانی لاواز و بچو‌وكیش درێژه به ژیان و مانه‌وه‌یان بده‌ن و له هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك له لایه‌ن ده‌ه‌ڵه‌تانی گه‌وره‌و زلهێزه‌وه پارێزراو بن. لێره‌وه ده‌وڵه‌تان كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن و سه‌روه‌رییان به‌فه‌رمی ده‌ناسرێت؛ كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به ئاسایش و پارێزراوی و مانه‌وه‌ی ئه‌و كیانه سیاسییه‌وه ده‌بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هیچ پابه‌ندبوون و ناچارییه‌ك له ئارادا نییه كه ده‌وڵه‌تان یه‌كتری به‌فه‌رمی بناسن و، ئه‌مه زیاتر پرسێكی سیاسییه تاوه‌كوو یاسایی. ته‌نانه‌ت ئه‌ندامبوون له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به واتای به‌فه‌رمیناسین و دانپێدانانی هه‌موو ده‌وڵه‌تان نایه‌ت؛ وه‌كوو ئیسڕائیل كه ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تاوه‌كوو ئێستا به‌فه‌رمی دانیان پێدانه‌ناوه. لێره‌وه ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگه، ئه‌م دانپێدانانه به سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌روه‌رییه چوار فاكته‌ر و ڕه‌گه‌زی گرنگی ژیانی (حه‌یاتی) له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ئێمه دروست بكات. ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌یش بریتین له:
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ی چواره‌م له ڕووی كه‌مینه و ناسنامه و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه كه له پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونیشدا پێگه‌مان به‌رزتر ده‌كاته‌وه و، واده‌كات كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ببینه خاوه‌ن "پرستیژ" و، له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌ره‌نتییه‌ك بێت بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی و پارێزراویمان. ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی گه‌ره‌نتیكردنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی/مه‌زهه‌بییه‌كان یاخود ئه‌و پرسه‌ی كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا به مافی فره‌كه‌لتووری/نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێت.
مافی مرۆڤ و مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی/كه‌لتوورییه‌كان
مافه بنچینه‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ چه‌ندینڕه‌هه‌ند و بوار له‌خۆ ده‌گرن، كه ده‌كرێت به‌سه‌ر چه‌ند ده‌سته‌یه‌كدا پۆلین بكرێن وه‌كوو: 1- مافی ژیان 2- مافی ئازادی 3- مافی به‌شداریی سیاسی 4- مافی هه‌بوونی پاڵپشتی و پشتیوانیی یاسایی یاخود مافی ده‌سته‌به‌ربوونی پارێزراویی یاسایی 5- مافی ده‌سته‌به‌ربوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كه‌لتووری.
به شێوه‌یه‌كی گشتی مافی فره‌كه‌لتووری/نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێكی بنچینه‌یی و بنه‌ڕه‌تییه له مافه‌كانی مرۆڤ، كه پرسێكی جیهانی و جیانه‌كراوه و گرێدراوی ئه‌و مافانه‌یه كه هه‌موو مرۆڤه‌كان مافی خاوه‌ندارێتی و پارێزراوی و به‌كارهێنانی ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه. چونكه مافه‌كانی مرۆڤ، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ژاد، ئایین، نه‌ته‌وه، زمان، ڕه‌گه‌ز و...، هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤبوونیان.
ئه‌م مافانه‌یش له هه‌ر له‌سه‌رده‌می كۆنه‌وه تاوه‌كوو ئێستا له چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه و كۆنڤانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆ نموونه: چارتی "مه‌گناكارتا" (The Magna Carta) له ساڵی 1215 له ئینگلته‌را كه به ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌زنی ئینگلته‌را ( (Great Charter of England ده‌ناسرێت. پاش ئه‌وه‌یش، یه‌كه‌مین مافی سیاسی و مه‌ده‌نی كه به‌شێوه‌یه‌كی واقعی درایه هاووڵاتیان له "ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌مریكا"دا له ساڵی 1776 (United States Declaration of Independence) و، پاشان له ساڵی 1789 له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا" ڕاگه‌یه‌نراوی مافه‌كانی مرۆڤ و هاووڵاتیDeclaration of the Rights of Man and Citizen)) بڵاو كرایه‌وه.
له یاسای نێوده‌وڵه‌تیی كلاسیك‌دا ته‌نیا ده‌وڵه‌تان خاوه‌ن ماف و ئه‌رك بوون و تاكه‌كان ئه‌و مافانه‌یان نه‌بوو؛ به‌ڵام كاره‌ساته مرۆیییه‌كانی دوو جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، وایكرد كه مافی مرۆڤ له ده‌سه‌ڵات و چوارچێوه‌ی سه‌ره‌وه‌ریی ڕه‌های "وێستفاڵیایی"ی ده‌وڵه‌تان بێته ده‌ره‌وه و، یه‌كه‌مین كاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه، بریتی بێت له په‌سندكردن و ڕاگه‌یاندنی "جارنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ" (The Universal Declaration of Human Rights) له 10ی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 1948؛ پاشان له دێسه‌مبه‌ری ساڵی1966، دوو كۆنڤانسیۆنی "مافه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوورییه‌كان" (ICESCR) و "مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان" (International Covenant on Civil and political Rights) له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند بكرێت. ئه‌مه‌یش بۆ سه‌ره‌تا و ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت شۆڕشێك له كارگه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ند و بواره‌كانی تری مافه‌كانی مرۆڤ وه‌كوو "كۆنڤانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاریی نه‌ژادی" له ساڵی 1969 و "كۆنڤانسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌فتار و سزادانه توندوتیژه نامرۆیییه‌كان" له ساڵی 1969 و هتد.
پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان یاخود مافی فره‌كه‌لتووری/نه‌ته‌وه‌یی
ئیمڕۆكه به‌پێی ئاماره‌كان، له 184 ده‌وڵه‌تی جیهاندا نزیكه‌ی 600 زمان و گرووپ و شارستانییه‌تی جیاواز و، نزیكه‌ی 5 هه‌زار ئیتنیك و نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه و، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن زۆر ده‌گمه‌نن. بۆیه پرسی مافی تاك، نه‌ته‌وه و كه‌لتووره‌كان، بۆته پرسێكی جیهانی. ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیموكراسییش ئه‌و پرسانه‌یان هه‌یه و، له چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئایین و ئیتنیك و ڕه‌گه‌زی جیا پێكهاتوون و، هه‌روڵاتێك میكانیزم و سیسته‌می جیاوازی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئه‌م كه‌مینه و فره‌یییانه گرتۆته به‌ر، یاخود دایانڕشتووه، وه‌ك: ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، به‌لژیكا، سویسرا و هتد. بۆیه زۆربه‌ی زاناكان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆكن، كه دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ده‌وڵه‌تان، په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی به پرسی فره‌كه‌لتووری/نه‌ته‌وه‌یییه‌وه هه‌یه.
بۆیه دانپێدانان به مافه‌كانی ئه‌م كه‌مینانه، له‌پاڵ پرسی به‌شداریی سیاسی‌یان، جێگه‌ی گرنگی و بایه‌خی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تانی دیموكراتیكه. بۆ نموونه لیژنه‌یڕاوێژكاری "كۆنڤانسیۆنی چوارچێوه‌ی پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان" (Framework Convention for the Protection of National Minorities)، پێداگری له‌سه‌ر گرنگیی به‌شداریی سیاسیی كه‌مینه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و كاروباره سیاسییه‌كاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی هێلسینكی (Helsinki Document) ساڵی 1992، به مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتیكردنی ژیانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوورییان، پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریی سیاسیی كه‌مینه‌كان له كاروباری نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی و ناوچه‌یی و خۆجێیی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موو نیشانده‌ری گرنگیی پارێزراوی و پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و ئایینییه‌كانن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. بۆیه ده‌وڵه‌تان ئه‌ركدار ده‌كات له فه‌راهه‌مكردنی به‌ستێن و هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه، زمان، ئایین، مه‌زهه‌ب، نه‌ریت و كه‌لتووریان داده‌نێت. بۆیه پێویسته، دان به ناسنامه و مافه كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی كه‌مینه‌كاندا بنرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر مافی هاووڵاتیبوونیان دابنێت.
بۆ هه‌رێمی كوردستانیش كه له‌وانه‌یه له‌م قۆناغه‌دا به هۆی بوونی فره‌ییی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئایینی و، هه‌روه‌ها پرسی كۆچ و ئاواره‌كان خاوه‌ن هه‌ردوو چه‌شنی فره‌ییی كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی بێت، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆپاراستن و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مینانه، ده‌توانێت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا خاڵێكی گرنگ و زێڕین بێت. له لایه‌ك به ڕێزگرتن له فره‌یی و،له لایه‌كی تریشه‌وه به پاراستن و گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداریی سیاسی‌یان به مه‌به‌ستی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه ناسنامه‌یی، زمانی، كه‌لتووری، مه‌زهه‌بی و ئایینییه‌كانیان، ده‌توانێت گه‌ره‌نتیی دانپێدانان و به‌فه‌رمیناسینی كوردستان بكات و، ته‌نانه‌ت له داهاتوودا مانه‌وه و ژیان و به‌رده‌وامیی ده‌وڵه‌تی كوردستان مسۆگه‌رتر ده‌كات.
لێره‌دا هه‌ر بۆ نموونه (سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌كان له‌م مۆدێله) سێ میكانیزم یاخود ڕێوشوێنی پێشنیازكراوی " ویل كیملیكا" ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه ده‌كرێت له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا كاری له‌سه‌ر بكرێت. چونكه له لایه‌ك سه‌روه‌ری، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌ز و ڕه‌هه‌ندی به‌رپرسیارێتییه كه ئاستی ده‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌روه‌ری ئاستی ناوخۆییش ده‌گرێته‌وه و، ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی كوردستان له هه‌مبه‌ر پاراستنی جیاوازیی هاووڵاتیبوونن (Differentiated Citizenship) و ژیان و ناسنامه‌ی ئه‌م كه‌مینانه ئه‌ركدار و به‌رپرسیار ده‌كات. "كیملیكا" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ چه‌شنه ماف له‌به‌رچاو ده‌گرێت:
كۆبه‌ند:
دانپێدانان و به‌فه‌رمیناسینی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئامانجی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانه. ئه‌م دانپێدانانه‌یش ده‌توانێت له ڕێگه‌ی میكانیزم و گوتاری جۆراوجۆره‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت. گرنگترین ڕه‌گه‌زی ئه‌م گوتاره‌یش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه په‌یوه‌ندیی به ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه، پرسی ماف و پارێزراوی و، بوونی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كه‌لتوورییه‌كانه له كوردستاندا.
كوردستان به‌هۆی مێژوو و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و، هه‌روه‌ها كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی، به درێژاییی مێژووباوه‌شی بۆ ده‌یان نه‌ته‌وه و ئیتنیك و ئایین و ئایینزای جیاواز كردۆته‌وه. ئه‌مه بیجگه له‌وه‌ی كه خودی كوردیش له چه‌ندین زاراوه و ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر پێك دێت. ئه‌م فره‌یییه كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یییه له كوردستان، هه‌ڵگری چه‌ندین ده‌رفه‌تی زێڕینه بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه خاوه‌ن خراپترین كارنامه‌ن له بواری پاراستنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و ئایینی و مه‌زهه‌بی و هتد.
گوتار و پاشان ڕه‌فتار و به‌رنامه‌ی سیاسی و یاسایی له پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، پێویسته/ده‌بێت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌ز و ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م فره‌یییه كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یییه بێت. بۆیه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ری بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان، له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا بنه‌مای به‌رپرسیارێتی دێنێته ئاراوه. لێره‌وه‌یه كه بێجگه له ئه‌زموونی دیموكراسی و سیمای ویستراو و خوازراوی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، گوتاری سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كه هه‌ڵگری واقعی ئه‌م فره‌یییه بێت، ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ و گه‌وره‌ی له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت. به واتایه‌كی تر، كوردستان نابێت "ڕوانگه‌ی ئاسایشی"ی بۆ پرسی كه‌مینه‌كان هه‌بێت، به‌ڵكوو ئه‌م بابه‌ته پرسێكی سیاسی و كه‌لتووری و یاسایییه و، هۆكارێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بنه‌مای به‌رپرسیارێتیی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و،له لایه‌كی تریشه‌وه بنه‌مایه‌كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌لتووری سیاسی و ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و به‌دیموكراتیزه‌بوونی زیاتری كوردستان به هۆی داننان و ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كانی ورده-ناسنامه‌یی كورد له ناوخۆیدا و، هه‌روه‌ها له‌نێوان كورد و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سیما و تایبه‌تمه‌ندییه مۆدێرن و شارستانییانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان له گوتاری سه‌ربه‌خۆییدا له ئاستی ناوخۆیی و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بكرێته‌وه و، به‌رده‌وام له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی لێ بكرێت و به‌رجه‌سته بكرێت.