پێشه‌كی:
قه‌یرانی سووریا له پاڵ ئاسه‌وار و لێكه‌وته‌كانی، زیاتر ئه‌و پرسه به‌رجه‌سته ده‌كه‌نه‌وه كه چ فاكته‌ر و هۆكارگه‌لێك وای كردووه كه بێجگه له ڕووسیا، كه مه‌به‌ست و ئامانجی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو توانا و ئیمكانیاتی سیاسی و سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت ئابووری و داراییی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بخاته گه‌ڕ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه به هۆی گوشار و ئابڵووقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و، هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه و له ڕووی سیاسییشه‌وه بۆته دوژمنی پله یه‌كی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی سوننه‌ی عه‌ره‌بی و پاشان ئیسڕائیل و توركیا و ئه‌مریكا. به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا ڕایان گه‌یاندووه، كه ڕژێمی سووریا بۆیه ماوه‌ته‌وه چونكه ویستی كۆماری ئیسلامی بووه.
بۆیه پێویسته ئه‌م پرسه له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ڕاڤه و شی بكرێته‌وه كه ئایا كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ڕووی فاكته‌ری نزیكایه‌تیی مه‌زهه‌بی و ئایدیۆلۆژییه‌وه ئه‌مه ده‌كات، یاخود ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به ستراتیژیی ئاسایشیی نه‌گۆڕی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه و له سه‌روو ڕه‌گه‌ز، بنه‌ما و ئایدیا ناسنامهیییهكانهوهیه؟ ته‌نانه‌ت ده‌كرێت له‌و ڕوانگه‌یشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه ڕوانگه ستراتیژییه‌كانیش هه‌ڵقووڵاوی نۆرم و به‌ها ناسنامه‌یییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه به مه‌به‌ستی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی بوونناسانه و ناسنامه‌ییی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ڕوانگه‌ی جیۆسیاسی و ستراتیژیی كۆماری ئیسلامیی ئێران
به هۆی ناكۆكی و جیاوازیی نێوان سیسته‌می سیاسیی ئێران و سووریا و، هه‌روه‌ها جیاوازیی ناسنامه‌یی (سێكیولاری به‌عسی/ ئایینی و شۆڕشگێرانه‌ی شیعی) و مه‌زهه‌بی (شیعه/عه‌له‌وی)ی نێوان سووریا و ئێران، ئه‌م ڕوانگه‌یه پێداگری له‌سه‌ر فاكته‌ره عه‌ینی و ستراتیژییه‌كان و هێز ده‌كاته‌وه. به‌م واتایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵی بوون به هێزێكی پله یه‌ك و زاڵی هێژموونیی ناوچه‌یی ده‌دات. یه‌كێك له ئامراز و ڕێگه‌كانیش بریتییه له پێكهێنانی ستراكچه‌ری سیاسی و ئاسایشیی تایبه‌ت و ویستراو و خوازراوی ئێران له ناوچه‌كه‌دا. ستراكچه‌ری هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، هه‌روه‌ها بوونی ئه‌كته‌ره‌كانی به‌ره‌ی ناسراو به "به‌ره‌ی به‌رگریی ئیسلامی" وه‌كوو: حزبوڵڵای لوبنان، حه‌ماس، حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌تی شیعه‌ی عێراق و هاوپه‌یمانێتیی ستراتیژیی نێوان ئێران و ڕژێمی سووریا و، هه‌روه‌ها پێگه‌ی تایبه‌تی ستراتیژیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به هۆی نزیكی له لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل و ده‌ریای ناوه‌ڕاست له پاڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌هاری عه‌ره‌بی، وا ده‌كات كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێگه‌یه‌كی زاڵ و به‌رزی ناوچه‌یی له‌م هاوكێشه و ئاڵوگۆڕانه به‌ده‌ست بێنێت.
بۆیه ڕاگرتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێگه‌گرتن له ڕووخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی به هه‌ر نرخێك، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگه نه‌دات ئه‌م هاوكێشه جیۆسیاسییانه كه ئێستا له قازانجیدایه، بگۆڕێت بۆ قازانجی ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری ئێران وه‌كوو: سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و سوننه‌ی ناوچه‌كه، له پاڵ ئیسڕائیل و ئه‌مریكا. چونكه ئه‌و كاته كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته گه‌مارۆیه‌كی جیۆپۆلیتیكی له ناوچه‌كه‌دا و، ئه‌گه‌ری ڕووخاندنی له ناوخۆوه زیاتر و به‌رزتر ده‌بێته‌وه. بۆیه ستراتیژیی ئێران پاراستنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده به هه‌موو تواناكانییه‌وه.
گرنگیی مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئێستای سووریا بۆ ئێران
جیاوازیی مه‌زهه‌بی، كه‌لتووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ییی ئێران، وای كردووه كه ئێران نه‌توانێت له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و كه‌نداودا هاوپه‌یمانێتی پێك بێنێت. بۆیه هه‌وڵدانی ئێران له ڕێگه‌ی پاڵپشتی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، به‌شێكه له‌و ستراتیژییه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ربازبوون له گه‌مارۆی جیۆسیاسی و ستراتیژی له ناوچه‌كه‌دا و دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ده‌وڵه‌تی و نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه؛ ئه‌مه‌یش بۆ زیاتركردنی پێگه و نفووزی له ناوچه‌كه‌دا به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی بوونناسانه و مانه‌وه‌ی خۆی.
هه‌ر به‌م پێیه‌یش، سووریا و عێراق بوونه‌ته گۆڕه‌پانی پێكدادان و ململانێی هێزه‌كانی ناسراو به "به‌ره‌ی به‌رگریی ئیسلامی" به ڕێبه‌رایه‌تیی ئێران و، ده‌وڵه‌تانی سوننه-عه‌ره‌بی به ڕێبه‌رایه‌تیی سعوودیا. بۆیه‌یشه هه‌ر شكست و پاشه‌كشه‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به واتای باڵاده‌ستیی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان له هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه دێت و ته‌نانه‌ت ئاسایشی وجوودییان به هۆی پێكدادانه ناسنامهیییهكان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه ستراكچه‌ری سیاسی و ناسنامه‌ییی كۆماری ئیسلامی و هێزه لایه‌نگره‌كانی، له خاڵی به‌رامبه‌ر و دژی ستراكچه‌ری سیاسی و ناسنامه‌یی و ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و ئاسایشیی سعوودیا و هاوپهیمانهكانیدایه. چونكه بۆ سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگری، بوونی سووریایه‌كی عه‌ره‌بی به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌له‌وی و لایه‌نگری ئێران، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئاسایشی سیاسیی ئێران، به‌م پێیه‌یش گوتاری ئیسلامی شیعی و شۆڕشگێرانه‌ی دژی وڵاتانی سوننه به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه لاوازبوونی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران له سووریاوه ده‌ست پێ ده‌كات.
سووریا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌میشه به‌رگریی له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران كرووه (بێجگه له چه‌ند هه‌ڵوێستێكی ده‌گمه‌ن و ته‌كتیكی وه‌كوو: پاڵپشتی له خاوه‌ندارێتی و سه‌روه‌ریی ئیمارات له‌سه‌ر دوورگهگانی "تونبی گه‌وره" (تنب اكبر) و "تونبی بچووك" (تنب اصغر) و "ئه‌بو مووسا" (ابوموسی))؛ به‌تایبه‌ت به‌شێك بووه له به‌ره‌ی پشتیوانیكردن له حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماس و بزووتنه‌وه توندڕه‌و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌كوو بنكه‌یه‌ك بووه بۆ ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی ئه‌و گرووپانه. بۆ نموونه ئێران و سووریا، هه‌وڵیان داوه كه له ڕووی پڕچه‌ككردنی حزبوڵڵای لوبنان به یارمه‌تیی پیۆنگ یانگ پاڵپشتی له‌م گرووپه بكه‌ن. به‌م پێیه سووریا تاكه ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه كه له به‌ره‌ی ڕۆژاوادا نییه. هه‌روه‌ها سوپای سووریا تاكه سوپای كلاسیكی عه‌ره‌بییه كه ده‌توانێت به هۆی دراوسێیه‌تییه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئیسڕائیل بكات، به هۆی ئه‌وه‌ی كه سووریا دراوسێی لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیله و له به‌ره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه. بۆیه سووریا بۆ گوشارخستنه سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه.
له ڕاستیدا ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ده‌توانێت هه‌م حزبوڵڵای لوبنان و هه‌میش حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی لاواز بكات؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه سووریا تاكه پێگه و بنكه‌ی كۆماری ئیسلامییه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، كه توانای كاریگهریدروستكردنی له‌سه‌ر هاوكێشه جیۆسیاسی و ناوخۆیییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی هه‌بێت. به‌م پێیه، ئێران پێی وایه كه ڕووخان و جه‌نگی دژی سووریا سه‌ره‌تای ڕووخان و جه‌نگ له دژی ئێرانه. بۆیه كۆماری ئیسلامی پێی وایه، كه بوونی قه‌یرانی سووریا وه‌كوو ئاڵقه‌ی پێكگه‌یشتنی به‌ره‌ی ناسراو به به‌ره‌ی به‌رگریی ئیسلامی و قووڵاییی ستراتیژیی ئێران، به‌شێكه له ستراتیژیی ڕۆژاوا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی نه‌یاری ئێران بۆ كۆنترۆڵ و سنوورداركردن و لاوازكردنی كۆماری ئیسلامی و، به‌گشتی گه‌مارۆدان و لاوازكردنی جیۆپۆلیتیكی شیعه. به شێوه‌یه‌كی گشتی گوشاره‌كانی وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به هۆی سیاسه‌ته‌كانیانه‌وه بۆ سه‌ر ئێران و سووریا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته پێوستییه‌كانی یه‌كتری پڕ بكه‌نه‌وه و ببنه هاوپه‌یمانی ستراتیژیی یه‌كتری. بۆیه به‌گشتی ده‌توانین گرنگیی سووریا بۆ ئێران له‌م خاڵانه‌دا پۆلین بكه‌ین:
ستراتیژیی ئێران بۆ پاراستنی ڕژێمی سووریا
كۆماری ئیسلامی، چه‌ندین ستراتیژیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرتۆته به‌ر كه گرنگترینیان بریتین له:
ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌م هاوكێشه جیۆستراتیژی و جیۆسیاسییانهدا
ئێران ترسی له كۆتاییی داعش هه‌یه كه چیتر پاساوی بوونی هێزه‌كانی له سووریا و عێراق و پاڵپشتی و چالاكیی حه‌شدی شه‌عبی نه‌مێنێت یاخود لاواز بێت و، ئه‌و كاته ئه‌مریكا گوشاره‌كانی له عێراق و به‌تایبه‌ت سووریا، بۆ سه‌ر ئێران چڕتر بكاته‌وه. ئێران به‌رده‌وام ترسی هه‌یه كه كۆتاییی كێشه و بارگرژییه‌كان و لاوازبوونی داعش، ببێته هۆكاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ئێران له‌وه سوود ده‌كات كه به بوونی هێزه توندڕه‌وه‌كان له عێراق و سووریا ڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ببێته پێویستییه‌ك و، له‌و ڕێگه‌یه‌وه سنووری عێراق و سووریا به ڕێگه‌ی ئه‌و هێزانه ببه‌زێنێت و، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێڕه‌و یاخود كۆریدۆره‌ی كه مه‌به‌ستییه‌تی بۆ سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، كه له ناوچه سوننه‌كانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ئێرانه‌وه. ئه‌مه‌یش ئاسایشی ئێران ده‌پارێزێت و ئاسایشی ئیسڕائیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. لێره‌وه هاوكێشه‌كان وا ده‌كه‌ن كه نفووز و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا زاڵتر بێت و، ئه‌مریكا و ئیسڕائیل نه‌توانن گوشار بۆ سه‌ر پاشه‌كشه‌پێكردنی ئێران له ناوچه‌كه چڕتر بكه‌نه‌وه. چونكه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما له ناوچه‌كه‌دا و ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و ئازادبوونهوهی سه‌دان ملیار دۆلاری ئه‌و وڵاته و لاچوونی گه‌مارۆ و ئابڵووقه ئابوورییه‌كان، ئه‌وه ڕۆڵ و نفووزی ئێران نه‌ك ته‌نیا له "هیلالی شیعی"یه‌وه تێپه‌ڕی كردووه، به‌ڵكوو كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و ڕاهێنانی گرووپه‌كان و ناسه‌قامگیركردنی ئه‌م ناوچانه، بۆ په‌لهاوێشتن بۆ یه‌مه‌ن و وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا، هه‌وڵی دروستكردنی "مانگی شیعی"ی ده‌دا.
بۆیه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌مریكا و سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، ڕێگه‌گرتن بووه له دروستبوونی ئه‌م مانگه شیعییه له بری هیلالی شیعی، كه له پاش ساڵی 2001 و ڕووخاندنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له سنوووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و، هه‌روه‌ها له ساڵی 2003ه‌وه و ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌ددام وه‌كوو دوژمنی ئێران و، ئازادكردنی عێراق، هاتبووه ئاراوه. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ئێران له ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له فاكته‌ری شیعی و گرووپه توندڕه‌وه سوننییه‌كانی دژی ڕۆژاوایی له ئه‌فغانستان و پاكستان و وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه، به‌ره‌و دروستكردنی "مانگی شیعی" ده‌چێت. ئه‌مه‌یش به مانای كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییەوە.
به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی باشووری كوردستان، ئێران بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به "گه‌رووه‌كان" له ناوچه‌كه‌دا تووشی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بێت و، ناتوانێت وه‌كوو ئێستا پاڵپشتی و جووڵه به هێز و ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان یاخود لایه‌نگره‌كانی بكات و، وڵاتانی ناوچه‌كه له ڕووی ئاسایشییه‌وه كۆنترۆڵ بكات. بۆ نموونه له خودی سووریا تووشی كێشه و گرفت ده‌بێته‌وه، بێجگه له ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتنی به لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و هتد. ترسی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه، كه ئیسڕائیل سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كوردستان له پاڵ كارتی "ئاو" به باشترین شێوه له ململانێ ناوچهیییهكاندا بۆ وڵاتانی نه‌یاری خۆی به‌كار بهێنێت. له لایه‌كی تریشه‌وه به بڕوای ئێرانییه‌كان، ئیسڕائیل ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردستان هاوكێشه‌ی ستراتیژیی سێگۆشه‌ی "سووریا، ئێران و عێراق" له دژی خۆی پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
به مانایه‌كی تر، ستراتیژیسته ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه به شێوه‌ی "به‌نوێنه‌رایه‌تی"، ده‌گاته سنووره‌كانیان و، مه‌ترسیی ئاسایشی و سه‌ربازییان بۆ دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێت ناوخۆی ئێران ناسه‌قامگیر بكات. به‌گشتی هاوپه‌یمانێتیی كوردستان و ئیسڕائیل كۆی هاوكێشه جیۆسیاسی و جیۆستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕیت و، ئه‌مه‌یش به زیانی ئاسایشی ئێران ده‌زاندرێت.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ست به مه‌ترسیی ئاسایشی ده‌كات له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق، كه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی سوننه‌كانیشی لێ بكه‌وێته‌وه و ئه‌و كاته له ناوخۆی عێراقی شیعییشدا پرسی ململانێی "مه‌رجه‌ع"ه ئایینییه‌كان دێته ئاراوه له پاڵ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له عێراقی شیعی، كه هه‌ردووی ئه‌وانه هێژموونی و نفووزی ئێران له ڕووی سیاسی و ئاسایشی و ئابوورییه‌وه لاواز ده‌كات. كۆماری ئیسلامی، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تێكی كورد-سوننه له سنووره‌كانی دروست ببێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سعوودیا و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌یه. لێره‌وه ستراتیژییه ناوچهیییهكانی ئێران تووشی به‌ربه‌ست و ته‌نانه‌ت شكست ده‌بێت؛ به‌و پێیه‌ی كه به‌رده‌وام بارگرژی و مشت‌ومڕ له نێوان ئێران و وڵاتانی سوننه و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه و هه‌یه و، ئێستا توندتریشه.
ستراتیژیی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشیی ئێران له ناوچه‌كه له سووریا و عێراق و، پرسی هیلالی شیعی و، كردنه‌وه‌ی كۆریدۆرێك بۆ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی و سه‌ربازی بۆ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل، وای كردووه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته، بیر له پچڕاندنی ئه‌م هێڵ یاخود كۆریدۆره‌ی گواستنه‌وه‌ی لوجێستیكی له تارانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئیسڕائیل بكاته‌وه.
په‌لهاوێشتنی ئێران له ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وجوودیی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی عێراق و سووریاوه و گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ه‌ڕاست، وای كردووه كه ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران لێك نزیك ببنه‌وه. بۆیه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و پاڵپشتی له كورده‌كان له سووریا، ده‌توانێت ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی ئێران ببڕێت و، ئێران نه‌توانێت ناڕاسته‌وخۆ و ڕاسته‌وخۆ ببێته هاوسنووری ئیسڕائیل و هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ی بكات؛ به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه ئێرانه كه به دژایه‌تیكردنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئیسڕائیل نه‌بێته دراوسێی كۆماری ئیسلامی و، ئه‌و كاته ستراتیژییه‌كانی ئێران پاش تێچوویه‌كی زۆری ماددی و مرۆیی تووشی شكست ده‌بێت و، ته‌نانه‌ت ئێران له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه به پاڵپشتیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل و ئه‌مریكا په‌راوێز ده‌خرێت و گۆشه‌گیر ده‌بێت. ئه‌مه‌یش ئێران به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ ئاسایشی وجوودی و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت.
كۆبه‌ند:
قه‌یرانی سووریا و كاره‌ساتی مرۆییی ئه‌م قه‌یرانه، كه ئاواره‌بوونی زیاتر له 6 ملیۆن كه‌س و كوژرانی زیاتر له 600 هه‌زار كه‌سی لێ كه‌وتۆته‌وه و، هه‌روه‌ها پریشكی ئاگری ئه‌م جه‌نگ و ماڵوێرانییهیش كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی بێجگه له كۆماری ئیسلامیی ئێرانی (تاوه‌كوو ئێستا) گرتۆته‌وه، به كورتترین و پوختترین ڕسته بریتییه له ململانێیه‌ك بۆ نفووز و به‌هێزبوونی پێگه‌ی جیۆسیاسیی ئێران له هاوكێشه ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یییه‌كان. ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی مانه‌وه و پاراستنی ئاسایشی وجوودیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا له هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه بۆ ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئێرانی تووشی دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی كردووه، چونكه پێگه‌ی كوردستان و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی سیاسیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌توانێت كۆی ئه‌م هاوكێشه‌یه بگۆڕێت و پاش ئه‌و تێچووه زۆره سیاسی و دارایی و مرۆیییه بۆ ئێران، هاوكێشه‌ی نویی جیۆسیاسی بێنێته ئاراوه. به‌م مانایه كه هاوسه‌نگییه‌كی نوێ دروست ده‌بێت كه له قازانجی ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه‌یه و به زیانی به‌ره‌ی ناسراو به به‌ره‌ی به‌رگریی ئیسلامی ده‌شكێته‌وه. بۆیه ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕیگه‌ی له ڕووخانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و دابه‌شبوونی عێراق و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌گرێت. ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای بوونی پرسی كورد له‌و ده‌وڵه‌ته، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی ئاسایشییه بۆ ئێران. لێره‌وه، باشتر ده‌تواندرێت خوێندنه‌وه بۆ هۆكاره‌كانی دژایه‌تیی توندی كۆماری ئیسلامی و گوشاره‌كانی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، بكرێت.