پێشه‌كی:
له (1-5-2017)دا، بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامی (حركة المقاومة الإسلامية) ناسراو به "حه‌ماس"، به ڕاگه‌یاندنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسیی نوێ، سه‌رنجی ناوه‌نده سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له میدیای نێوده‌وڵه‌تی، بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بووه هۆی هێنانه‌ئارای مشت‌ومڕ و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت جیاواز، ئه‌وه بوو كه حه‌ماس له‌م به‌ڵگه‌نامه سیاسییه‌دا دانی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین له سنووره‌كانی ساڵی 1967 ناوه. ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ی حه‌ماس به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان داده‌ندرێت، نه‌ك ته‌نیا له ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م بزووتنه‌وه توندڕه‌وه فه‌ڵه‌ستینییه‌دا، به‌ڵكوو پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌كی نزیكدا له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئه‌مریكا و، هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه میانڕه‌وه‌كانی ئیسڕائیله‌وه پێشوازیی لێ بكرێت، ئه‌وه نه‌ك له ئاستی هاوكێشه سه‌ربازی-سیاسییه‌كانی ناوخۆی نێوان "فه‌ڵه‌ستین-ئیسڕائیل"، به‌ڵكوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی هاوكێشه ئاسایشی و جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت؛ به‌م پێیه‌ی كه ناكۆكی و ململانێ ناوچه‌یییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی سیاسی-مه‌زهه‌بیی سوننه و شیعه‌دا دابه‌ش بووه.
بۆیه لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م دانپێدانانه‌ی حه‌ماس به سنووره‌كانی ساڵی 1967، چ جۆره كاریگه‌ری و ئاسه‌وارێكی سه‌روونه‌ته‌وه‌ییی هه‌یه؟ هه‌روه‌ها چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هاوكێشه هه‌نووكه‌یییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه ده‌بێت؟ لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م وه‌رچه‌خانه و، ئاسه‌واره پێشبینیكراوه‌كانی له‌سه‌ر هاوكێشه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامی
بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامی (حركة المقاومة الإسلامية) ناسراو به "حه‌ماس"، كه ڕێكخراوێكی سیاسی- سه‌ربازیی فه‌ڵه‌ستینییه، له ساڵی 1987 به ڕێبه‌رایه‌تیی "عه‌بدولعه‌زیز عه‌لی عه‌بد ئه‌لحه‌فیز ئه‌لره‌نتیسی" (1947-2004) و، "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل یاسین" (1937-2004) و، هه‌روه‌ها "مه‌حموود ئه‌لزه‌هار"، وه‌كوو لقی فه‌ڵه‌ستینیی "ئیخوان موسلمین" دامه‌زرا. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕزگاریی هه‌موو خاكی فه‌ڵه‌ستین له‌ده‌ست داگیركه‌ران (ئیسڕائیل) بوو. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و كه‌نه‌داوه به بزووتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌زاندرێت. به‌ڵام بریتانیا و ئۆسترالیا ته‌نیا لقی سه‌ربازیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه "كه‌تیبه‌كانی شه‌هید عزه‌ددین قه‌سام" (كتائب الشهید عزالدین القسام)، به تیرۆریستی ده‌زانن.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له 25ی جانیوه‌ری ساڵی 2006 به به‌شداری له دووه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فه‌ڵه‌ستین له "ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستینی" (السلطة الوطنیة الفلسطینیة) و سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه، 74 كورسی له 132 كورسیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ده‌ست هێنا و، "ئیسماعیل هه‌نییه" یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. به‌ڵام به هۆی ناكۆكی و ململانێی توند له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی "فه‌تح" له ساڵی 2007، له جه‌نگێكی ناوخۆییدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌دا، حه‌ماس توانیی له به‌شی "كه‌رتی غه‌زه" (قطاع غزة) سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌ده‌ست بێنیت و، ئه‌م ناوچه‌یه بخاته ژێر كۆنترۆڵی سیاسی-سه‌ربازیی خۆیه‌وه؛ به‌ڵام له كه‌رتی ڕۆژاوای فه‌ڵه‌ستین (الضفة الغربیة) و له‌ژێر سنووری ده‌سه‌ڵاتدارێتیی فه‌تحدا، كار و چالاكییه‌كانی حه‌ماس به‌نایاسایی ناسرا.
گۆڕانكاری له پرۆگرامی سیاسیی حه‌ماسدا
به هۆی ڕه‌فتاری توندڕه‌وانه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و هێرشی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئیسڕائیلی، هه‌روه‌ها به‌تیرۆریست ناساندنی له لایه‌ن زۆربه‌ری وڵاتانی ڕۆژاوایی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام له پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردن و به ئه‌مری واقع، بووه ده‌سه‌ڵاتداری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێك (كه‌رتی غه‌زه) له به‌شێكی فه‌ڵه‌ستین له دوای ساڵی 2006ه‌وه، ئه‌وه وڵاتانی ڕۆژاوایی یارمه‌تیی دارایی به‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و بزووتنه‌وه‌یه‌یان، به هه‌ڵگرتنی چه‌ند خاڵێك له ستراتیژی و چارتی سیاسی-سه‌ربازیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه مه‌رجدار كرد. گرنگترین داواكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پرسی لادانی ئامانجی له‌ناوبردن یاخود سڕینه‌وه‌ی ئیسڕائیل و جووه‌كان بوو له فه‌ڵه‌ستین؛ له پاڵ ئه‌وه‌یش به‌فه‌رمیناسین یاخود داننان به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له لایه‌ن ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو.
به‌م پێیه پاش ئه‌وه‌ی كه به هۆی گوشار و ئابڵووقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 42 مادده‌ییدا كه له 11 به‌ش یان ناونیشاندا كۆ كراوه‌ته‌وه به ناوی "بنه‌ماكان و سیاسه‌ته گشتییه‌كان"ی حه‌ماس له پاڵ ناساندنی گشتیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و باسكردن له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتی فه‌ڵه‌ستین و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام و فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ك و، قودس و كێشه‌ی ئاواره‌كان و مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان و، هه‌روه‌ها باسكردن له پرۆژه‌ی سه‌هیۆنیزم و هه‌ڵوێستی حه‌ماس له هه‌مبه‌ر سازش و به‌رگری و ئازادكردنی فه‌ڵه‌ستین له لایه‌كی تره‌وه، په‌یوه‌ندیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ئۆممه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و ڕه‌هه‌ندی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ڕای گه‌یاند كه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین، سنووره‌كانی ساڵی 1967 به‌فه‌رمی ده‌ناسێت؛ كه ئه‌مه‌یش له لای زۆربه‌ی چاودێران، به خاڵی وه‌رچه‌رخان له پرۆگرام و سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت ستراتیژیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه داده‌ندرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پابه‌ند‌یی خۆیانی بۆ درێژه‌دان به به‌رگری و خه‌بات دژی سه‌هیۆنیزم و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا كه له "ده‌وحه"ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاندرا، دانپێدانان به‌و سنوورانه‌ی ساڵی 1967، به جۆرێك له جۆره‌كان به داننانی ناڕاسته‌وخۆ به ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ده‌وڵه‌تی ئێستای ئیسڕائیل داده‌ندرێت و، بۆیه چیتر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕووخاندن یاخود نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ناكاته ئامانجی ستراتیژیی خۆی.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ئیسڕائیلی، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان به فریودانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جووڵاندنی هه‌ست و سۆز و وه‌رگرتن و ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی و پشتیوانی و یارمه‌تیی وڵاتان، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به گوشار و ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له قه‌ڵه‌م دا و، ڕایا‌ن گه‌یاند كه تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چه‌ك دانه‌نێت و واز له ڕه‌فتاره توندوتیژه‌كانی نه‌هێنێ، ئه‌وه ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی حه‌ماس قبووڵ ناكه‌ن و به گرنگی نازانن.
هۆكاری ئه‌م گۆڕانكارییه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه
ڕاستییه‌كه‌ی، ئامانجی ئه‌م گۆڕانكارییه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی وه‌كوو حه‌ماس، بۆ دوو ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر دوو ڕه‌هه‌ندیش له‌ژێر كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌رخان له هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدان. به‌م مانایه كه به هۆی دابه‌شبوونی ناوچه‌كه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی سوننه و شیعه و به‌ڕێوه‌چوونی جه‌نگێكی نیمچه-ڕاسته‌وخۆ و به‌نوێنه‌رایه‌تی (به‌وه‌كاله‌ت) له ناوچه‌كه له لایه‌ن وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌كوو توركیا و سعوودیا و قه‌ته‌ر و وڵاتانی سوننه له لایه‌ك و، ئێران، ڕژێمی سووریا و شیعه‌كانی عێراق و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و حزبوڵڵای لوبنان له لایه‌كی تره‌وه، وای كردووه كه وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا و ڕووسیایش له‌م ناوچه‌یه له‌ژێر ناونیشانی جه‌نگی "دژه‌تیرۆر"، هه‌ر یه‌كه به‌پێی ستراتیژی، ئامانج و سیاسه‌ته‌كانیان پاڵپشتی له‌م دوو به‌ره‌یه بكه‌ن.
لێره‌وه‌یه كه په‌راوێزبوونی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هاوكێشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی-سوننه‌ی ناوچه‌كه له لایه‌ك و، گوشار و ئابڵووقه‌كان به هۆی به‌تیرۆریست ناساندنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لایه‌كی تره‌وه، وای كرد كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌م گۆڕانكارییه هه‌وڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دووباره بۆ هاوكێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بدات. چونكه به هۆی هاوته‌ریببوونی سیاسه‌ته‌كانی حه‌ماس له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه شكستی ئیخوان موسلمین له میسر و هاتنه‌سه‌ركاری حكوومه‌تێكی نوێ له‌م وڵاته‌دا، حه‌ماس بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی خۆی هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ دەکات. بۆیه‌یشه یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا له‌ژێر ڕۆشناییی گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تۆختربوونه‌وه‌ی هێڵ و سنووره سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كان. به‌م پێیه ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند هۆكارێك بكه‌ین:
١- زاڵبوونی گوتار و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وتێكی سیاسیی میانڕه‌وتر له حه‌ماس، كه بڕوای به خۆگونجاندن، رۆڵی دیپلۆماسی و دانوستاندن له هه‌مبه‌ر ڕه‌وتێكی توندڕه‌و كه ته‌نها گرنگی به كاری توندوتیژ و چه‌كداری ده‌دا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه دۆزی فه‌له‌ستینییه‌كان به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاتنه‌سه‌ر كاری ترامپ و هه‌روه‌ها مه‌ترسییه نوێیه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و سیاسه‌تی نوێی ڕووسیا، بۆته پرسێكی پله دوو و به‌م پێیه‌ش ئه‌وله‌وییه‌ت و هه‌ستیاریی جارانی بۆ ئه‌كته‌ره ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یییه‌كان نه‌ماوه. بۆیه له‌م ڕێگه‌یه‌وه دیانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌ره‌نجی وڵاتان بۆ لای خۆیان ڕا بكێشن و خۆیان له‌گه‌ڵ هاوكێشه و گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنن.
٢- هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی دوودڵی له ناوخۆی ئیسڕائیل بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا؛ به‌و پێیه‌ی كه حه‌ماس له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا دوژمنایه‌تی و جه‌نگی له دژی جووه‌كان، گۆڕیوه بۆ دوژمنایه‌تیكردنی سه‌هیۆنیزم و داگیركه‌ران. له ڕابردوودا هه‌موو جووه‌كان ترسیان له حه‌ماس هه‌بوو، به‌ڵام به‌م ڕاگه‌یاندنه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییشدا سیمای بزووتنه‌وه‌یه‌كی خه‌باتگێڕی مافخوازانه به‌بێ دژایه‌تیی جووله‌كه وه‌كوو ئایین و نه‌ته‌وه، له خۆی بخاته ڕوو و، ئه‌مه‌یش ببێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار و ئابڵووقه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژاوایییه‌وه.
٣- ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له‌م به‌ڵگه‌نامه نوێیه‌دا باس له‌وه ناكات كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیخوانییه یاخود وه‌كوو لق و به‌شێكه له‌م بزووتنه‌وه‌یه. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت هه‌ستیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژاوایی كه‌م بكاته‌وه و، ناونیشانی تیرۆریستبوون له‌م بزووتنه‌وه‌یه بسڕێته‌وه و، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بتوانێت له داهاتوودا ڕه‌وت و گرووپی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی له‌خۆ بگرێت. ئه‌مه‌یش، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئاشتی و هاوكێشه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین-ئیسڕائیلدا به‌هێز ده‌كات.
٤- كێشه دارایی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتدار له سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌دا، بۆ نموونه بێكاری و هه‌ڵاوسان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێدانی مووچه به كارمه‌ندان و...، كه به هۆی گوشار و ئابڵووقه‌كانه‌وه دروست بوونه و، وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌گشتی ڕۆژاوایی، پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییان به ڕیفۆرم و هه‌مواركردنی سیاسه‌ته‌كان و گۆڕانكاری له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌ستۆته‌وه.
٥- گوشاره‌كانی توركیا و قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه نوێیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئێران. به‌و پێیه‌ی كه وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌رده‌وام ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه یارمه‌تیی سه‌ربازی و دارایی و ڕاهێنان و چه‌ك پێشكه‌ش به‌م بزووتنه‌وه ده‌كات؛ له‌و پێناوه‌دا كه ناكۆكی بخاته نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ڕه‌وایه‌تیی نه‌بێت و، هیچ جۆره سازش و ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل دروست نه‌بێت و، له كۆتاییشدا ئیران له ڕێگه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانه‌وه بتوانێت هه‌ڕه‌شه له ئیسڕائیل بكات.
٦- حه‌ماس له‌م ڕێگه‌یه‌وه، ده‌خوازێت ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح كه‌م بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه بڕوات؛ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسڕائیل بكات و، له‌م ڕێگه‌یه‌وه دیسانه‌وه له هه‌موو به‌شه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و، هه‌روه‌ها له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕه‌وایه‌تیی هه‌بێت و نفووزی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
٧- له‌سه‌ركارلادرانی حكوومه‌تی ئیخوانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی "مورسی" له میسر، هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی میانڕه‌وانه‌ی "ڕاشید ئه‌لغه‌نوشی" ڕێبه‌ری حزبی "نه‌هزه" (النهضه) له "تونس"، وای كرد كه حه‌ماس هه‌ست به گوشار و بێپشتیوانیبوون بكات. بۆیه حه‌ماس به‌م گۆڕانكارییه، ده‌یه‌وێت به‌ره‌و وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاتانی عه‌ره‌بی بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له لایه‌ك میسر، كه بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به هۆی دراوسێیه‌تی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانییه‌وه زۆر گرنگه و، له لایه‌كی تره‌وه ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی و یارمه‌تیی سعوودیا و ئۆردن و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كه له بزووتنه‌وه ئیخوانییه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت پاش گۆڕانگارییه‌كانی ناسراو به "به‌هاری عه‌ره‌بی".
كۆبه‌ند
هاوكێشه سیاسی و ئاسایشییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاستی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه و، گۆڕانكارییه جیۆسیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت پاش به‌هاری عه‌ره‌بی و، دروستبوونی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"ی ناسراو به "داعش" و، هه‌وڵ و دژایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه له‌ژێر ناونیشانی جه‌نگی دژه‌تیرۆر، دۆخی نوێی خوڵقاندووه. له لایه‌كی دیكه‌وه په‌لهاوێشتنی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی گرووپه لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانییه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیا له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه و هاتنه‌سه‌ركاری "دۆناڵد ترامپ"، وای كردووه كه هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا بگۆڕدرێت.
به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هۆی هێڵبه‌ندییه نوێیه‌كانی ناوچه‌كه له نێوان شیعه -سوننه و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له پاش نه‌مانی داعش و ترسیی وڵاتانی جیهان له بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه ئیسلامییه‌كان، له‌رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره سیاسییه‌كانییه‌وه هه‌وڵی نوێبوونه‌وه و سڕینه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژاوایی بدات. بۆیه ئه‌م هه‌مواركردنه له به‌ڵگه‌نامه‌ی سیاسیی حه‌ماسدا به خاڵی وه‌رچه‌رخان داده‌درێت؛ به‌و پێیه‌ی دان به سنووره‌كانی ساڵی 1967دا ده‌نێت و، ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به مانای قایل‌بوون به پرۆژه‌ی دروستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت (ئیسڕائیل-فه‌ڵه‌ستین)، خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
بۆیه ئه‌مه ده‌توانێت له لایه‌ك به هه‌وڵێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژاوایی بۆ سنوورداركردنی نفووزی ئێران له ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه ئیسلامییه‌كان له ستراتیژیی ئه‌م وڵاته دابندرێت و، له لایه‌كی تره‌وه هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه له گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له قازانجی به‌ره‌ی وڵاتانی سوننه و لایه‌نگری ڕۆژاوا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دابندرێت.
هاوكێشه‌كه ده‌توانێت بێجگه له كۆنترۆڵكردنی دڵه‌ڕاوكێی مه‌ترسیی تیرۆر بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و ڕێگه‌گرتن له تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌م ناوچه‌یه، ئاسایشی ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا له ناوچه‌كدا بپارێزێت. له ڕه‌هه‌ندێكی تریشه‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌توانێت ڕۆڵی لێكنزیككردنه‌وی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سوننه و ئیسڕائیل له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا له هه‌مبه‌ر به‌ره‌ی دژه‌ڕۆژاوایی، به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران و ته‌نانه‌ت ڕووسیا، بگێڕێت.