پێشه‌كی:
خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی 7-5-2017 به سه‌ركه‌وتنی پێشبینیكراوی "ئیمانوێل ماكرۆن" (Emmanuel Macron)ی 39 ساڵه، پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (به‌ره‌وپێشچوون)، له به‌رامبه‌ر "مارین لۆپن"، نوێنه‌ری ڕاستی توندڕه‌و (به‌ره‌ی نیشتمانی)، بوو به گه‌نجترین سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا. به‌گشتی به هۆی ئه‌زموون و ڕابردووی فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان (بۆ نموونه پێشنیازكردنی ده‌رچوونی بڕیاری 688 له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان و، هه‌روه‌ها سه‌ردان و پێشوازیی چه‌ندباره‌ی فه‌رمی له به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئێلیزه و...هتد) گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئێمه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا وه‌كوو یه‌كێك له وڵاتانی گرنگی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌ن مافی ڤێتۆیه، هه‌روه‌ها به ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی ئه‌تۆمی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه داده‌ندرێت و به یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌ته كارا و كاریگه‌رانه له هاوپه‌یمانێتیی دژی تیرۆر (داعش) داده‌ندرێت كه ڕۆڵی كاریگه‌ری له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاییه جیهانییه‌كان له لایه‌ك و،ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ران له لایه‌كی تره‌وه، ده‌توانێت ئه‌زموون و وانه‌یه‌ك بێت بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌ڕای هێنانه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و پشوویه‌ك به‌به‌ری لایه‌نگرانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و، هه‌روه‌ها دژبه‌رانی ڕاستی توندڕه‌و، ده‌ربڕی مه‌ترسیی قووڵی به‌هێزبوونی ته‌وژمی دژه-به‌جیهانیبوون و دژه-یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دژه-كۆچبه‌ران و ...، بوو. له لایه‌كی تره، كۆمه‌ڵێك باسوخواسی له‌سه‌ر حزبه كلاسیك و نه‌ریتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا هێنایه ئاراوه. بۆیه لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه هۆكاره‌كانی شكستی نوێنه‌ری حزبه كلاسیكه میانڕه‌وه‌كان (سۆسیالیسته‌كان و كۆمارییه‌كان) و، سه‌ركه‌وتنی كه‌سێكی گه‌نج و كه‌مئه‌زموون (ته‌نیا له نێوان 2014 تا 2016 وه‌زیری ئابووری بووه) چین؟ له لایه‌كی دیكه‌وه هۆكاری ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی "مارین لۆپن"ی توندڕه‌و، بۆ چ هۆكارگه‌لێك ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاوڕێك له‌م هاكێشه و پرسانه بده‌ینه‌وه.
هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئاماره‌كان
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا ئیمانوێل ماكرۆن، سیاسه‌تمه‌داری لیبراڵ و سه‌ربه‌خۆ، ڕێژه‌ی 23.9% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و، له پله‌ی دووه‌م "مارین لۆپن" (Marion Anne Perrine)، ڕێبه‌ری حزبی ناسیۆنالیست و ڕاستڕه‌وی فه‌ڕه‌نسا "به‌ره‌ی نیشتمانی" (كه به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م، له سه‌رۆكایه‌تیی حزبه‌كه‌ی كشایه‌وه)، به ڕێژه‌ی 21.4%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و، چوونه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه. له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا 47،569،000 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بوو. ڕێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌رانی فه‌ڕه‌نسی 74،62%، واته 35،407،615 كه‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان كرد. له‌م خوله‌دا كه له ڕۆژی 7-5-2017 به‌ڕێوه چوو، "ماكرۆن" توانیی ڕێژه‌ی 66.10%ی ده‌نگه‌كان، واته 20،703،694 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. له به‌رامبه‌ردا "لۆپن" توانیی ڕێژه‌ی 33،90%ی ده‌نگه‌كان، واته 10،637،120 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها یه‌كێك له ڕووداوه سه‌رنجڕاكێش و جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئامار و ڕێژه‌ی به‌رزی ده‌نگی سپی یاخود سووتاوه، كه ده‌ربڕی بێهیوایی و كاردانه‌وه‌ی به‌شێكی هاووڵاتیانه له هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ گۆڕانكاری بكه‌ن و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، به‌تایبه‌ت له به‌شی چه‌پی توندڕه‌و.
كێشه‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆكی نوێی فه‌ڕه‌نسا
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆكی نوێی فه‌ڕه‌نسا، نه‌بووی حزبێكی توكمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی بباته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نیشانی دا كه گۆڕه‌پانی سیاسی و، به‌م پێیه كۆمه‌ڵگه، تووشی لیكترازانێكی قووڵ بووه‌ته‌وه. بۆ نموونه "ئیمانوێل ڤاڵس"، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا له حزبی سۆسیالیست، ڕای گه‌یاندووه كه حزبی سۆسیالیست مردووه و، ده‌یه‌وێت له لایه‌ن حزبی "به‌روپێشچوون"ی ماكرۆن ببێته پاڵێوراو بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی؛ ئه‌مه‌یش وه‌كوو ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستی حزبه كلاسیكییه‌كان، وه‌كوو حزبی سۆسیالیست، كه له هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێكیان، "بنوائامۆن"، توانیی ته‌نیا 6%ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بێنێت؛ له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌بوونی ئه‌زموونێكی ئه‌وتۆ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه. بۆیه وته‌كانی ماكرۆن بۆ نموونه ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لایه‌نگرینه‌كردن له هیچ لایه‌نێك و دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كان، له ڕاستیدا هه‌ڵگری هێڵ و سنووربه‌ندییه‌كی ڕوون و ئاشكرا نییه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ماكرۆن به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر (بۆ نموونه حزبی میانڕه‌وی مۆدم) و به‌شداریی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموونی حزبه‌كانی دیكه، ئه‌م بۆشایییه پڕ بكاته‌وه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌رچاوی ماكرۆن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وه سیاسه‌ته‌كانی تووشی گرفت و كێشه ببێته‌وه و، خودی فه‌ڕه‌نسایش ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفتی جددی ببێته‌وه.
ڕاپرسییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه حزبی نوێی ماكرۆن، "كۆماری بۆ پێشه‌وه"، له‌گه‌ڵ حزبی میانڕه‌وی "مۆدم"، نزیكه‌ی 24% تاوه‌كوو 26%ی ده‌نگه‌كانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بێنن. هه‌رچه‌نده ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه (Ipsos Sopra Steria) له دوایین ڕاپرسیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ته‌نیا 15% له خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا خوازیاری سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی ماكرۆنن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسادا و، له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ی 61% له به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه ڕایان گه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی پارتی "به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون" به ته‌نها و سه‌ربه‌خۆ، نین. له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپرسییه، نزیكه‌ی 30%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خولی دووه‌م ده‌نگیان به "ماكرۆن" داوه، گوتوویانه كه نایانه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی ناوبراو بده‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا له دوو خولدا و له ڕۆژانی 11 و 18ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن: شكستی چه‌پ و ڕاستی میانڕه‌و و ده‌نگی به‌رچاوی ڕاستی توندڕه‌و
ڕاستییه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای شكستی لۆپن له به‌رامبه‌ر ماكرۆن، ده‌نگی به‌رچاوی لۆپن به "سه‌ركه‌وتن له شكستدا" پێناسه كراوه. پاش به‌هێزبوونی ڕه‌وته پۆپۆلیست و ڕاسته توندڕه‌وه‌كان له ئه‌وروپا و، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی ترامپ له ئه‌مریكا و ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی "لۆپن" له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بووه هۆی دڵه‌ڕاوكێی ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگری به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا. بۆیه سه‌ره‌ڕای شكستی حزبه كلاسیك و نه‌ریتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، داوایان كرد كه له دژی "لۆپن" له خولی دووه‌م ده‌نگ به "ماكرۆن" بده‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن وه‌كوو گه‌نجێك، ده‌ربڕی نیگه‌رانی و بێهیواییی قووڵی هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسییه له ئاڵوگۆڕ و سیاسه‌تی حزبه نه‌ریتییه‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا. ئاماره‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت كه به هۆی گه‌نجبوونی ماكرۆنه‌وه به‌شێكی زۆر له گه‌نجان ده‌نگیان به ماكرۆن داوه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه. به‌پێی ئاماره‌كان له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا 18% له ده‌نگده‌رانی گه‌نجی نێوان 18 تا 24 ساڵ ده‌نگیان به ماكرۆن داوه. له كاتێكدا 21% له گه‌نجه‌كان ده‌نگیان به لۆپن داوه. هه‌روه‌ها 30% له ده‌نگده‌ره گه‌نجه‌كان ده‌نگیان به "ژان لۆك ملانشۆن" داوه.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی ڕاپرسییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و ڕاپرسی، به‌شێكی زۆر له كرێكاران هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردووه یاخود ده‌نگیان به سپی داوه. هه‌روه‌ها به‌شێكی لایه‌نگرانی كۆمارییه‌كان و ڕاستڕه‌و و ته‌نانه‌ت پارێزگاره‌كانی لایه‌نگری "فرانسوا فیۆن" ده‌نگیان به كاندیدی به‌ره‌ی نیشتمانی، لۆپن، داوه. نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردن نیشان ده‌دات كه ناوچه‌كانی ناسراو به به‌شی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی فه‌ڕه‌نسا و ناوچه‌كانی باكووری ئۆر-جنێڤ و دۆڵی ناوه‌ندیی "گرۆن" ده‌نگیان به لۆپن داوه. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ناوچه داخراو و شاره بچووكه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی لۆپن هه‌بووه.
كۆی ئه‌م ئامار و هێڵكارییانه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسیی فه‌ڕه‌نسا و ده‌نگهێنانه‌وه‌ی كه‌سێكی تا ڕادده‌یه‌ك نه‌ناسراوی وه‌كوو ماكرۆن و، له لایه‌كی تره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ڕاستی توندڕه‌و وه‌كوو مارین لۆپن، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه چین و توێژه‌كان به دوای دۆزینه‌وه‌ی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانن. به‌ڵام شكستی سیاسه‌ته‌كانی حزبه كلاسیكه‌كان له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان و، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری زۆربه‌ی حزبه چه‌پ و ڕاسته میانڕه‌وه‌كان له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه دروستبوونی كێشه و گرفتی نوێی ئاسایشی و ئابووریی وه‌كوو تیرۆر، هه‌ڵاوسانی ئابووری، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، پرسی كۆچبه‌ران و...، وا ده‌كات كه هاوكێشه‌یه‌كی نوێ بێته ئاراوه، كه حزبه نه‌ریتی و كلاسیكییه‌كان نه‌توانن خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن یاخود سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو داواكارییه دژبه‌یه‌كه بگونجێنن. بۆیه ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌ی نه‌ریتی، ده‌بێت ده‌نگ به حزبه چه‌په‌كان بده‌ن یاخود ده‌نگ به حزبه ڕاسته میانڕه‌وه‌كان بده‌ن، ئه‌وه ده‌نگ به ئه‌ڵته‌ر‌ناتیڤی دیكه یاخود حزبه ڕاسته پۆپۆلیسته توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن. به‌كورتی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌یش به‌م شێوه‌یه:
له ڕاستیدا چین و توێژی كرێكار و بێكار و كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كان كه به شێوه‌ی نه‌ریتی، وا گریمانه ده‌كرێت كه ده‌نگ به حزبه میانڕه‌وه‌كانی چه‌پ بده‌ن، ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه نوێیه‌كاندا ده‌نگ به ڕاسته میانڕه‌وه‌كان و، له‌م دوایییه‌دا به هۆی بێهیوایییه‌وه ده‌نگ به ڕاسته توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه به‌شێك له‌و چین و توێژانه‌ی كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه سه‌ر به به‌ره‌ی ڕاستن، ئه‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌نگ به حزبه چه‌په‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌م هاوكێشه‌یه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه به هۆی هاتنه‌ئارای كێشه و گرفتی نوێ و، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه و ئایدیۆلۆژی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و ئابووریی چین و توێژه‌كان، ڕاستییه‌ك له ئارادایه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕووی ئابوورییه‌وه به‌رگری له سیاسه‌تی "چه‌په‌كان" ده‌كه‌ن، له ڕووی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رگری له سیاسه‌ته‌كانی "ڕاسته‌كان" ده‌كه‌ن. به‌م مانایه كه حزبه كلاسیكه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی كه له ڕووی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌پ بوونه (به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕاسته‌كان)، ئه‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه له سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی "ڕاست" نزیك بوونه و، نه‌یانتوانیوه كێشه و گرفته‌كانی چینی هه‌ژار و بێكار و كه‌مده‌رامه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكوو گوشاری زیاتریان خراوه‌ته سه‌ر. به‌م پێیه‌یش له هه‌ڵبژاردنی فه‌ڕه‌نسادا، ده‌بینین كه حزبێكی وه‌كو حزبی سۆسیالیستی ده‌سه‌ڵاتدار كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، هۆكاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن به‌شێكی به‌رچاوی هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه، یاخود ڕێژه‌ی به‌رزی ده‌نگی سپی و سووتاو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا له لایه‌ك و، ده‌نگی زۆری لۆپن، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی بێهیواییی چین و توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له چاكسازی و ئاڵوگۆر، سێ ڕه‌فتار ده‌گرنه به‌ر: 1- بایكۆت و به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان 2- ده‌نگدان به چه‌پی توندڕه‌و 3- ده‌نگدان به حزب و لایه‌نه‌كانی ڕاستی توندڕه‌و یاخود پۆپۆلیست.
كۆبه‌ند:
یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ماكرۆن له‌م هه‌ڵبژاردنه، هاتنه‌ئارای پرس و هاوكێشه‌ی نوێی ئاسایشی و ئابووری و، هه‌روه‌ها پێویستیی گۆڕنكاری له سیاسه‌تی نه‌ریتیی حزبه كلاسیكییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ترسی به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی له دروشم و سیاسه‌ته توندڕه‌و و فاشیستییه‌كانی مارین لۆپن، وای كرد كه به‌شێكی زۆری لایه‌نگرانی چه‌پ و ڕاستی میانڕه‌و له پاش شكستیان له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا، ده‌نگ بده‌نه ماكرۆن؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه به ڕای ئه‌وان لۆپن و سیاسه‌ته فاشیستییه‌كانی كه دژی به‌هاكانی دیموكراسییه‌تی فه‌ڕه‌نسایه و، له لایه‌كی تره‌وه له دژی كۆچبه‌ران و مانه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، كه هاوشێوه‌ی "برێگزیت"ی بریتانیا، داوای "فرێگزیت"ی كردبوو، شكست بێنێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی پارادایمێكی نوێ له ڕووی ده‌سته‌به‌ركردن و داڕشتنی ستراتیژی و سیاسه‌تی ئاسایش و ئابووری كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ها و ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ران هه‌یه هاتۆته ئاراوه. بۆیه ستراتیژی و سیاسه‌ت و پلانی ڕابردوو بۆ ده‌نگده‌ران، سه‌ر‌نجڕاكێشیی نه‌ماوه. هه‌روه‌ها جیاوازی له به‌ها كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌مبه‌ر پێداویستییه ئابوورییه‌كان، وای كردووه كه پێگه و بنكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی حزبه كلاسیكه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت؛ ئه‌مه‌یش پێویستیی به دووباره پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و ستراتیژیی حزبه نه‌ریتییه‌كانی هێناوه‌ته ئاراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رنامه و دروشمی ده‌رچوون له دۆخی ئابووری و ئاسایشییه‌كانی ئێستای فه‌ڕه‌نسا و به‌كگراوندی سیاسی- ئابووریی ماكرۆن له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی فه‌رمیی حزبه چه‌پ و ڕاسته میانڕه‌وه‌كان و، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن له چه‌سپاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه كه "یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی فه‌ڕه‌نسا پێویسته"، وای كرد كه ئیمانوێل ماكرۆن ببێته گه‌نجترین سه‌رۆككۆماری مێژووی فه‌ڕه‌نسا. بۆیه دوو سیناریۆی سه‌ره‌كی بۆ ماكرۆن پێشبینی ده‌كرێت:
2-شكستی ماكرۆن له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانیدا؛ كه ئه‌مه دوو لێكه‌وته یاخود ده‌رهاوێشه‌ی ده‌بێت:
ب- گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره بۆ نوخبه و به‌رنامه‌ی كاری حزبه كلاسیكه‌كانی فه‌ڕه‌نسا (بۆ نموونه سۆسیالیست و كۆمارییه‌كان).