پێشه‌كی:
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 7-6-2017 چه‌ند هێرشبه‌رێكی چه‌كدار هاوكات هێرشیان برده سه‌ر دوو شوێن له "تاران"ی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران. له‌م هێرشانه‌دا مه‌زاری ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی و، ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی كرانه ئامانج. له ئه‌نجامدا به‌پێی ئاماره‌كانی كۆماری ئیسلامی، 17 كه‌س كوژران و زیاتر له 54 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، سه‌ره‌ڕای جه‌نگی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سووریا و عێراق له دژی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه، تاوه‌كوو ئێستا هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران. بۆیه ئه‌م هێرشه، بووه هۆی سه‌ر‌نج و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی. گرنگیی ئه‌م هێرشه، كاتێك زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت كه له سه‌رده‌می به‌هێزیی ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئێران له پریشكی ئاگری هێرشه تیرۆریستییه‌كان دوور و پارێزراو بوو و، ئه‌مه‌یش بووه مایه‌ی شانازیی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه: چی وای كردووه كه له‌م كاته‌دا كه داعش له ڕووی لۆجستی و كۆنترۆڵی سه‌رزه‌مینییه‌وه له‌وپه‌ڕی لاوازیی خۆیدایه، ئه‌م هێرشه ئه‌نجام بدرێت؟ ئایا پێشبینی ده‌كرێت، وه‌كوو هه‌ندێ لایه‌ن بڕوایان وایه، ئه‌مه سیناریۆ بێت؟ ده‌ستكه‌وتی داعش له‌م هێرشانه‌دا چییه؟ له‌مانه‌یش گرنگتر، كه له‌وانه‌یه به هۆی زانیارییه‌كان وه‌ڵامی ڕاست و ڕه‌های نه‌بێت و ته‌نیا شرۆڤه و لێكدانه‌وه بێت، ئه‌وه‌یه كه لێكه‌وته و ئاسه‌واره‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ئه‌م ڕووداوه بۆ كۆماری ئیسلامی چین؟ له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌پێی چه‌ند سیناریۆیه‌كی گریمانه‌كراو، تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕووداوه و ده‌رهاوێشته‌كانی.
یه‌كه‌م: سیناریۆی جه‌نگی به‌نوێنه‌رایه‌تی (به‌وه‌كاله‌ت)ی شیعه و سوننه (داعش و ئێران)
به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه، خیلافه‌تی ئیسلامی (داعش) و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیھ (كۆماری ئیسلامیی ئێران) له ڕووی ناسنامه‌یییه‌وه له به‌رامبه‌ر یه‌كتردان. به‌م مانایه كه هه‌ر كام له‌م دوو ناسنامه‌یه، ئه‌وه‌ی تری ناسنامه‌یییان لایه‌نی به‌رامبه‌ریانه و، به‌م پێیه ڕه‌وایه‌تی له جه‌نگ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كتری وه‌رده‌گرن. لێره‌وه، ده‌كرێت ئه‌م هێرشه پاساوی بۆ بهێندرێته‌وه كه به هۆی ئه‌وه‌ی كه داعش له ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێراق و سووریا له كۆتایی ده‌بینێت، به‌م پێیه‌یش هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌هێزبوونی دووباره‌ی خۆی و، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه به پاڵپشتیی گرووپه سوننه توندڕه‌وه‌كان و، هه‌روه‌ها وڵاتانی دژی ئێران وه‌كوو سعوودیا و وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت.
خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-گوتار و به‌م پێیه ناسنامه‌ی سیاسی-ئایدیۆلۆژیكی سوننه‌ی داعش و ناسنامه‌ی شیعه‌ی كۆماری ئیسلامی، له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا مانا و ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرن. بۆیه هێرشێكی له‌م شیوه‌یه چاوه‌ڕوانكراوه و، جه‌نگی نێوان دوو گوتار و جیهانبینی و ته‌نانه‌ت ڕه‌وایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی ڕه‌هایه.
2-جه‌نگی ئه‌م دوو لایه‌نه له عێراق و سووریا، به‌م مانایه كه هه‌م له به‌غدا و هه‌م له دیمه‌شق ده‌سه‌ڵاتداران شیعه‌ن و، لێره‌وه تارانیش وه‌كوو ناوه‌ندی جیهانی شیعه پاڵپشتیی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له دژی داعش ده‌كات.
3-پێویستیی داعش به كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی تر له ناوچه‌كه و جووڵاندنی هه‌ستی سوننه‌كانی ئێران له ناوخۆ و ده‌روه‌ی ئه‌م وڵاته، له كاتێكدا داعش له عێراق و سووریا به‌ره‌و لاوازی و له‌ده‌ستدانی ناوچه‌كانی ده‌چێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له دژایه‌تیی ئه‌م گرووپه له عێراق و سووریا پاشگه‌ز بكاته‌وه.
4-سیاسه‌ت و كرده‌وه و پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له جه‌نگی دژه تیرۆر له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا (عێراق و سووریا)، بووه‌ته هۆی ئه‌م هێرشه؛ كه لانی كه‌م له ڕووی ڕواڵه‌تییه‌وه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژاوایی له دژی داعش.
خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-كاتێك كه داعش له ڕووی ڕێكخستن، ئایدیۆلۆژی، توانای سه‌ربازی و مرۆیی و ...، له‌وپه‌ڕی به‌هێزیی خۆیدا بوو و، له سنووره‌كانی ئێرانیش زۆر نزیك بوو و، ده‌یتوانی هه‌ست و سۆزی زۆر له ناوخۆی ئێرانیش بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هه‌لومه‌رجه‌كه به‌پێچه‌وانه بۆته‌وه و، داعش له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی ئێران له‌وپه‌ڕی لاوازی و شپرزه‌ییدایه.
2-له ڕووی ڕابردوو و ئه‌زموونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش له وڵاتاندا، زیاتر داعش هه‌وڵی هێرشێكی داوه كه زیاترین خه‌ڵك بكاته ئامانج و زۆرترین قوربانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌م هێرشه، زیاتر هێرش بووه بۆ دوو ناوه‌ندی سیمبۆلیك له كۆماری ئیسلامی: "ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی" و "مه‌زاری ئایه‌توڵلا خومه‌ینی"؛ له كاتێكدا ته‌نیا دوو ڕوژ پێشتر، له ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دواییی ئایه‌توڵلا خومه‌ینیدا، ده‌تواندرا زیانێكی زۆری مرۆیی بگه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ررۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا. ئه‌م شێوه ئامانجانه‌یش ته‌نیا تیرۆریسته كلاسیكییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئیمڕۆدا كرده‌وه‌كانی داعش به "تیرۆریزمی پۆست‌مۆدێرن" ده‌ناسرێن و، زیاتر هێرشی كوێر و بۆ خه‌ڵكی سڤیله بۆ دروستكردنی ئه‌وپه‌ڕی ترس و تۆقاندن.
3-ئه‌م كرده‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توندڕه‌وی ئێران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا زیاتر له جاران مكوڕتر ده‌كات و، ئه‌مه‌یش به زیانی داعش ده‌شكێته‌وه؛ چونكه داعش ئه‌و توانایه‌ی پێشووتری نییه كه به كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی تر، بتوانێت براوه بێت.
دووه‌م: سیناریۆی هاندانی وڵاتای سوننه‌ی نه‌یاری ئێران به‌تایبه‌ت سعوودیا
سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه قووڵه‌كانی سعوودیا و ئێران، یه‌كه‌مین گه‌ڕی گه‌شتی دیپلۆماسیی "دۆناڵد ترامپ" پاش هاتنه‌سه‌ركاری وه‌كوو سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له 21-5-2017 بۆ سعوودیا، لێكدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وته‌وه. دۆناڵد ترامپ له دیداره‌كه‌یدا له سعوودیا چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی سه‌ربازی/ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته واژوو كرد. له بواری سه‌ربازیدا ئه‌مریكا و سعوودیا گرێبه‌ستێكیان به بڕی 110 ملیار دۆلار واژوو كردووه. له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی، ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگریی سعوودیا، پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی كه‌نداو، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام دراوه. "جۆن مه‌ككین"، سیناتۆری ناسراوی كۆمارییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی هه‌واڵی Fox News Sunday گوتی كه "ئه‌مه په‌یامێكی توند و ئاشكرایه بۆ ڕاگرتنی ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا." كۆی ئه‌م جووڵه و هاوكێشانه، وای كردووه كه ته‌نانه‌ت "محه‌مه‌د بن سه‌لمان"، وه‌زیری به‌رگریی سعوودیا باس له‌وه بكات كه بۆ سنوورداركردنی ئێران، "جه‌نگ ببرێته ناو خاكی ئێران"؛ ئه‌مه‌یش نیگه‌رانیی قووڵی له لای ئێرانییه‌كان دروست كردووه. هه‌روه‌ها "عادل جوبێر"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیا له‌م دوایییه‌دا له پاریس ڕای گه‌یاند كه "ئێران یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كیی تیرۆریسته‌كانه له جیهان و، به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و یارمه‌تی و پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان، پێویسته سزا بدرێت."
خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-وته‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی به‌رپرسانی باڵای سعوودیا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته نائارامی و ناسه‌قامگیری و ته‌نانه‌ت جه‌نگ ببرێته قووڵاییی خاكی ئێرانه‌وه و، كۆماری ئیسلامی به هۆی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا سزا بدرێت.
2-ململانێی توندی ئێران و سعوودیا له ناوچه‌كه‌دا و پاڵپشتیی هه‌ر دوو لایه‌ن له ئه‌كته‌ر و گرووپه توندڕه‌وه‌كان له دژی یه‌كتر.
3-پاڵپشتیی ئه‌مریكا له سیاسه‌ته‌كانی سعوودیا و وڵاتانی سوننه له دژی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
4-بارگرژی و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر و شه‌ش وڵاتی سوننه‌ی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت سعوودیا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و میسر و به‌حرێن و...، به هۆی پاڵپشتیی قه‌ته‌ر له ئێران و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كوو حه‌ماس و ئیخوان موسڵیمین و هتد.
خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-ئامانج و ئایدیۆلۆژی و ستراتیژیی داعش له ناوچه‌كه بۆ خودی سعوودیا و وڵاتانی ئیسلامی مه‌ترسییه و، سعوودیا له پاڵپشتیی داعش زیان ده‌كات.
2-كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌م شێوه‌یه له ڕووی ڕه‌وایه‌تییه‌وه، له ناوچه‌كه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به زیانی سعوودیایه. به‌م پێیه سعوودیا له ڕابردوویشدا له ئێران‌دا بۆ دژایه‌تیی ڕه‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توندڕه‌وی شیعه‌ی تاران، په‌نای بۆ ئه‌م جۆره كرده‌وانه نه‌بردووه.
3-سعوودیا بۆ دروستكردنی ناسه‌قامگیری له ئێران، ده‌توانێت یارمه‌تیی ئه‌كته‌ری به‌هێزی تر بدات كه ئامانج و داواكارییان ویستراو و ڕه‌وایه، وه‌كوو: گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سوننه و عه‌ره‌ب له ئێران و، هه‌روه‌ها كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
4-له‌ئه‌گه‌ری ئاشكرابوونی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، ئه‌وه سوپای پاسداران و توندڕه‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی، زیاتر ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرن و، له‌وانه‌یه ببێته هۆی جه‌نگێكی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئێران و سعوودیا؛ كه ئه‌مه‌یش به زیانی سعوودیایه و، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیا خۆیان له جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕوون نییه، ده‌پارێزن.
5-سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی سعوودیا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته نایانه‌وێت ئه‌م جه‌نگ و بارگرژییانه‌ی ناوچه‌كه، ببێته جه‌نگێكی مه‌زهه‌بیی نێوان شیعه-سوننه له جیهانی ئیسلامدا، به‌ڵكوو دیانه‌وێت ڕۆڵی ئێران له پاڵپشتیی گرووپه توندڕه‌وه‌كان سنووردار بكه‌ن.
سێیه‌م: سیناریۆی دروستكراوبوونی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه له لایه‌ن ده‌زگه هه‌واڵگرییه توندڕه‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه
یه‌كێك له ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان ئه‌وه‌یه كه سوپای پاسداران و ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌م وڵاته، ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كاره‌یان كردبێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ ڕێگه‌یان له ئه‌نجامدانی نه‌گرتبێت. به‌م مانایه كه بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌و گوشار و هه‌ڕشانه‌ی ئه‌و دوایییه‌ی سه‌ر ئێران له ناوچه‌كه كه‌م بكریته‌وه، ئه‌م كاره له لایه‌ن ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران ئه‌نجام درابێت. بۆ نموونه:
ا- ڕاگه‌یاندنی سیاسه‌تی نوێی "دۆناڵد ترامپ" له دژی نفووز و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه و، دژایه‌تیی ترامپ له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و 5+1.
ب- ئیدانه‌كردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت له سووریا، یه‌مه‌ن، عێراق، لوبنان و ...هتد،
ج- هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی گرووپه تیرۆریستییه توندڕه‌وه‌كان له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه.
د- دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی دژه تیرۆر و دژه ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی سوننه.
ه- ئه‌گه‌ری په‌راوێزكه‌وتنی ئێران له سووریا به‌هۆی هاوكێشه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا.
بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆ سیاسی و ئاسایشییه‌ی ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها كۆتاییهاتنی داعش، وای كردبێت كه بۆ نیشاندانی قوربانیبوونی ئێران له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه سیاسه‌تی دروستی ئێران له ناوچه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و سڕینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌یه، ئه‌م كاره ئه‌نجام درابێت.
خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-لێكنزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و سوننه و سعوودیا و ئه‌مریكا و، هه‌وڵی دروستكردنی ناتۆی عه‌ره‌بی له دژی تیرۆر و به‌تایبه‌ت سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه.
2-ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مریكا له سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و، ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه.
3-به‌هێزبوونی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسیی سعوودیا له دژی ئێران. لێره‌وه‌یه كه ئێران پێویستیی به هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییانه و تێكچوونی هاوسه‌نگییه هه‌یه. جه‌نگی دژه‌تیرۆر و دروستكردنی دوژمنی ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتێك كه بارگرژیی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه به پاڵپشتی له گرووپه سوننه توندڕه‌وه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت، باشترین به‌ڵگه و پاساو بۆ ڕه‌فتاره‌كانی داهاتووی ئیران له ناوچه‌كه‌دا ده‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌تواندرێت دووبه‌ره‌كی له نێوان ڕۆژاوا و وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه دروست بكات، كه دژی تیرۆر ده‌جه‌نگن.
4-بوونی ناڕه‌زایه‌تیی قووڵ له ئاستی ڕای گشتی له ناوخۆی ئێران له‌دژی ڕه‌وایه‌تیی ستراتیژی و سیاسه‌تی ئێران له سووریا (له‌ژێر ناوی پارێزگاریكردن له باره‌گا پیرۆزه‌كان) و تێچووی به‌رزی دارایی و مرۆییی ئه‌م ده‌ستیوه‌ردانانه له سووریا و عێراق. به‌م پێیه ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێت ببێته هۆی ڕه‌وایه‌تیوه‌رگرتن بۆ ئه‌م تێچووه دارایییه زۆره (له كاتێكدا دۆخی ئابووریی خه‌ڵك به‌پێی ئاماره‌كانی خودی ئێران زۆر ناله‌باره) و دروستكردنی ڕه‌وایه‌تی و پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری و سه‌لماندنی ڕاست و دروستیی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه له ئاست خه‌ڵكی ئاسایی‌دا. بۆیه ئه‌م كاره، ده‌توانێت ده‌ستی سوپای پاسداران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئاوه‌ڵاتر بكات.
5-له پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی ئیسلامی، له ئاستی ناوخۆییدا باڵی توندڕه‌و خۆی به شكستخواردوو ده‌زانێت و، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی باڵانس پێویستیی به زاڵبوونی ناوه‌ند و گوتاری توندڕه‌وه‌كان هه‌یه و، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێت دۆخێكی سه‌ربازی- ئاسایشی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسیی ئیران‌دا بكێشێت و، به‌م پێیه ڕێگه له دروستبوونی داواكاریی زیاتری جه‌ماوه‌ری بۆ كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان بگرێت.
6-له‌م ڕێگه‌یه‌وه، كۆماری ئیسلامی ده‌توانێت هه‌ست و سۆزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ ڕه‌وایه‌تیی كۆماری ئیسلامی ڕابكێشێت و، پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌ریی ناوخۆیی ده‌سته‌به‌ر بكات. هاوخه‌می و هاوسۆزی و لێدوانی وڵاتان پاش ئه‌م كرده‌وه‌یه، باشترین نموونه‌ن.
7-تاوه‌كوو ئێستا كۆماری ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی هیچ هێرشێك له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعش نه‌بۆته‌وه، له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه له دژی ئه‌م گرووپه ده‌جه‌نگێت؛ كه‌چی داعش پێشووتر، زۆر له ئێستا به‌هێزتر بووه و، له سنووره‌كانی ئێرانیش نزیكتر. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گومان بخرێته كات و شوێنی ئه‌م ڕووداوه.
8- ئه‌زموونی ڕابردووی هێزه ئاسایشی و سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م سیناریۆیه به‌هێز ده‌كات. بۆ نموونه هێزه ئاسایشییه‌كانی ئێران ده‌ستیان له تیرۆری نووسه‌ر و ڕووناكبیر و كه‌سانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران هه‌بوو، له كاتێكدا ئه‌م كاره‌یان ده‌دایه پاڵ ناكۆكییه ناوخۆیییه‌كان یاخود ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌یی و ڕۆژاوایی بۆ شیواندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ئێران؛ یاخود ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كان، "ئیمام ڕه‌زا" (امام رضا)، كه درایه پاڵ ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵق، به‌ڵام پاشان به‌پێی به‌ڵگه‌كان، ده‌ركه‌وت كه به سیناریۆیه‌كی هه‌واڵگری، ده‌ستی هێزه هه‌واڵگرییه‌كانی تێدا بووه. هه‌روه‌ها به ده‌یان نموونه‌ی ته‌مومژاویی دیكه له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێرانه‌وه ده‌تواندرێت ئاماژه‌ی پێ بدرێت. كۆی ئه‌م ڕووداو و ئه‌زموونانه له پاڵ ململانێی ناوخۆییی باڵه‌كانی ڕژێم و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئازادیی ڕاگه‌یاندن و ئاڵوگۆڕی زانیار‌ی، گومان ده‌خاته سه‌ر بانگه‌شه و ڕاگه‌یاندنی فه‌ر‌میی كۆماری ئیسلامی و هێزه هه‌واڵگری و ئاسایشییه‌كانی ئێران.
9-شێواز و ته‌كنیكی هێرشه‌كه و زمانی بكه‌رانی ئه‌م هێرشه، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندن و له‌ئه‌ستۆگرتنی له لایه‌ن داعشه‌وه له لایه‌ك و، شێواز و چۆنێتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته له لایه‌كی تره‌وه، گومانی زیاتری له‌م باره‌یه‌وه دروست كردووه.
10-چالاكیی حزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دوو ساڵی دواییدا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و "پرستیژ"ی هێزه ئاسایشی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ئاستی ناوخۆیی و دره‌كیدا و، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه، كۆماری ئیسلامی پێویستیی به ڕه‌وایه‌تیوه‌رگرتنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی له پاش نه‌مانی داعش و، هه‌روه‌ها درێژه‌پێدان له مانه‌وه و پاڵپشتیكردنی سووریا و عێراق و، له‌مانه‌یش گرنگتر، ڕه‌وایه‌تی و پاساو بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی كورد له باشووری كوردستان و، لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و له‌باربردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌م ڕێگه‌یه‌وه.
11- پاش ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه و ڕاگه‌یاندنی كه له نه‌ته‌وه‌ی "كورد" بوونه، ئه‌وه ئه‌م سیناریۆیه زیاتر به‌هێز ده‌بێت كه بۆ له‌باربردنی پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و ڕه‌وایه‌تیی لێوه‌رگرتنه‌وه له خه‌باتی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تیرۆریست ناساندنیان، هه‌روه‌ها به ئاسایشیكردنی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران ئه‌م كاره‌یان به‌ڕێگه‌پێدان به‌م گرووپه كه به‌پێی به‌ڵگه‌كان له ژێر چاودێری خۆیاندابوونه، ئه‌نجام دابێت.
خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م سیناریۆیه:
1-كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه وه‌كوو دوورگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر له‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه و، ئه‌مه‌یش بۆ به‌هێزیی هێزه سه‌بازی و ئاسایشییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه. كرده‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه، توانایی و لێهاتووییی هێزه ئاسایشی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران و ئه‌م بانگه‌شانه، ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌مه‌یش كۆماری ئیسلامی به لاواز و له‌رزۆك نیشان ده‌دات.
2-ئه‌گه‌ری ئه‌وه به‌هێز ده‌بێت كه، ڕه‌وایه‌تیی سیاسه‌تی ئێران له ناوچه‌كه به هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانییه‌وه بچێته ژێر پرسیار. به‌م مانایه كه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، لێكه‌وته و ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یه و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه بێته ئاراوه كه نائارامیی زیاتر له ئێران په‌ره بستێنێت. ئه‌مه‌یش به قازانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، به‌تایبه‌ت توندڕه‌وه‌كان نییه.
3-بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ئێران، ده‌توانێت له ڕووی ئاسایشییه‌وه به زیانی كۆماری ئیسلامی بێت و، ته‌نانه‌ت ڕه‌وایه‌تیی ئه‌م سیسته‌مه بباته ژێر پرسیاره‌وه. چونكه به‌گشتی ئامانجی تیرۆریزم خوڵقاندنی ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌یه كه ئه‌مه‌یش به قازانجی كۆماری ئیسلامی نییه.
4-له ڕووی ئابوورییه‌وه ناسه‌قامگیری و توندوتیژی و به‌هێزبوونی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، ده‌توانێت كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌بێت؛ به‌و پێیه‌ی كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات هانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بدات كه له پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئیران، له كه‌رته جیاجیاكانی ئێران وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. كۆماری ئیسلامی بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی جه‌ماوه‌ری و زاڵبوون به‌سه‌ر لاوازیی ئابووریی خۆی و، هه‌روه‌ها گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری به وڵاتانی جیهانه‌وه بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی، گرنگیی زۆر به هاندانی كۆمپانیا ڕۆژاوایییه‌كان ده‌دات كه له ئێران وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئه‌م ڕووداوانه‌یش بێجگه له كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ، ناڕاسته‌وخۆیش له ئاستی ناوخۆییدا به زیانی گه‌شه‌كردنی ئابووریی ئێرانه. سه‌رمایه هیچ كاتێك له وڵاتی ناسه‌قامگیر و نائارامدا جێگیر نابێت و به‌ره‌و ناوچه و شوێنی سه‌قامگیر و ئارام كه گه‌ره‌نتیی پارێزاروبوونی وه‌به‌رهێنانه‌كه و قازانج بكات، جووڵه ده‌كات.
كۆبه‌ند:
سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی سیناریۆكان، ڕووداوه‌كانی داهاتوو باشتر ده‌توانێت دروستیی هه‌ر كامه له‌م سیناریۆیانه بسه‌لمێنێت. چونكه هه‌ر یه‌كه له‌م ئه‌گه‌رانه، ده‌رهاوێشته و لێكه‌وته‌ی جیاوازی ده‌بێت. گۆڕانكارییه جیۆسیاسی و ئاسایشییه‌كانی ناوچه‌كه، وای كردووه هه‌ر ڕووداوێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی هاوكێشه‌كانی وڵاتانی دیكه هه‌بێت. به‌م پێیه ڕووداوی هێرشی تیرۆریستی له تاران له چوارچێوه‌ی هه‌ر كامه له سیناریۆكان بێت، ده‌توانێت ڕووداو و هاوكێشه‌ی نوێ بخوڵقێنێت. باشترین به‌ڵگه‌یش ڕاگه‌یه‌ندراوی توندی سوپای پاسدارانی ئێرانه كه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كردووه و، ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مریكا و سعوودیا و لایه‌نگره‌كانیانی تۆمه‌تبار كردووه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێرشانه له هه‌مان ڕۆژدا بووه كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا تاووتوێ ده‌كرد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار و مێژوویی‌دا بوون بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا؛ ئه‌مه بێجگه له مه‌ترسیی ئێران له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی سعوودیا و ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی-سوننه له‌ژێر ناونیشانی "هاوپه‌یمانێتیی ستراتیژیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
بۆیه ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه، چ ئه‌م ڕووداوه وه‌كوو هه‌ندێ لایه‌ن به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌هێننه‌وه سیناریۆیه‌كی دروستكراوی هێزه ئه‌منییه‌كان بێت و، چ هێرشێكی ڕاسته‌قینه‌ی داعش یاخود به هاندانی وڵاتێكی تری دژبه‌ری ئێران بێت، ئاسه‌وار و لێكه‌وته‌كانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بینرێت و خۆی ده‌رده‌خات و، كاریگه‌رییشی له‌سه‌ر كورد به‌گشتی و، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها، نابێت ئه‌وه پشتگوێ بخه‌ین كه هه‌ر سیناریۆیه‌كی تیرۆریستی، ده‌تواندرێت به ناوی داعشه‌وه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت و، داعش‌یش ئه‌وه ڕه‌ت ناكاته‌وه كه به‌ئاسانی كارێكی تیرۆریستی به ناوی ئه‌وه ئه‌نجام درابێت. له لایه‌كی تریشه‌وه ستراتیژیی داعش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و، به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیا له داعش، تاك و گرووپه توندڕه‌وه‌كان به‌پێی ئامانج و ده‌رفه‌ت، كار و چالاكیی تیرۆریستی ده‌كه‌ن.