پێشه‌كی:
یه‌كێك له‌و دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانییانه‌ی كه بۆ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاتۆته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕیفراندۆمه له‌م كاته‌دا ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تیی لایه‌نه عێراقی و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان و ته‌نانه‌ت پاڵپشتینه‌كردنی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌رووهه‌رێمییه‌كان بۆته‌وه؛ به‌م پێیه‌یش ئه‌م پرسه بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز. به واتایه‌كی تر، كرۆكی پرس و دوودڵییه‌كان ئه‌وه‌یه كه لاوازیی هێزی هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا و ته‌نانه‌ت ئابڵۆقه‌ی پێگه‌ی جیۆسیاسیی ده‌وڵه‌تی كوردستانه كه له ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌م ئه‌زموونه له‌بار ده‌بات و ده‌یپووكێنێته‌وه.
بۆیه پێویسته ئاوڕێك له‌م پرسه بدرێته‌وه و، ئه‌وه بخرێته به‌ر باس و لێكدانه‌وه كه ئایا ئه‌م دڵه‌راوكێیه ڕاسته، یاخود دروستكراوی نه‌یاران و دژبه‌رانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه (حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی، وه‌كوو توركیا و ئێران) بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك و دروستكردنی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر كاتی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی؟
بۆیه پرسیاری بنچینه‌یی له لای به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی ئاساییی كوردستان ئه‌وه‌یه كه كوردستان چ هێزێكی هه‌یه، یاخود فاكته‌ره‌كانی هێزی كوردستان كامانه‌ن كه ده‌توانن ڕۆڵیان له گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایشی ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌بێت؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كارته سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت ئاسایشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا بكه‌ین. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، بێجگه له خاڵه لاوازه‌كانی هێزی كوردستان له ئاستی ناوخۆیی وه‌كوو: نه‌بوونی كۆده‌نگیی نیشتمانی، قه‌یرانی دارایی و پرسی گه‌نده‌ڵی و به‌گشتی لاوازیی سه‌رمایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و...، پێویسته ئه‌و فاكته‌رانه تاووتوێ بكرێت كه وا ده‌كات ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، دان به ویست و ئیراده و مافی گه‌لی كوردستاندا بنێنن یاخود لانی كه‌م دژی نه‌وه‌ستنه‌وه.
ستـراتیژیی ده‌وڵه‌تان لە ڕه‌فتاری سیاسەتی دەرەوەدا
دەوڵەتان بەپێی ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوەیان و، هەروەها لەژێر كاریگەریی پێكهاتە و پڕۆسەكانی سیستەمی نێونەتەوەیی، ستـراتیژیی جیاواز بۆ گەیشتن و بەدیهێنانی ئامانجەكان هەڵدەبژێرن. لێرەدا ستـراتیژی، بە مانای چۆنێتیی گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیییەكان و ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوەیە، كە دەتوانین بە ستـراتیژیی گۆشەگیری، بێلایەنی، پابەندبوون یاخود هاوپەیمانی دابەشی بكەین؛ كە ئەمەیش لەژێر كاریگەریی فاكتەرەكانی چۆنێتیی دابەشبوونی هێز لە ئاستی سیستەمی نێونەتەوەیی، ژمارە و جۆری ئەكتەرە نێونەتەوەیییه‌كان، گرێدراوی و پێویستییەكانی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی و...دایە. هەر دەوڵەتێك سیاسەتی دەرەوەی خۆی بە ئاراستەیەكدا ڕێك دەخات كە لە كۆتاییدا ویست و پێویستییە ئاسایشی، ستـراتیژیك، ئابووری، سیاسی، كولتووری و سەربازییەكانی لە مەودای كورتخایەن، یان درێژخایەندا، دەستەبەر بكرێت. به‌گشتی ئامانج و بەهاكانی كۆمەڵگەكان، دروستكراوی كۆمەڵێك فاكتەرن وەكوو: مێژوو، بیروباوەڕ و ئایین، كه‌لتوور، كه‌لتووری سیاسی، پەروەردە و...، كه ئەو به‌ها و ئامانجانەیش لە چوارچێوەی بیروباوەڕێكی تایبەتدا پێناسە دەكرێن.
هێز و جۆره‌كانی (نه‌رم و ڕه‌ق)
له ساده‌ترین پێناسه‌دا هێز توانای كار یاخود ڕه‌فتارێكه بۆ كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ڕووداو و ڕه‌فتاری بكه‌ر/ئه‌كته‌رانی تر، به ئامانج و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ناچار بكرێن كارێك بكه‌ن یاخود ڕه‌فتار و كارێك نه‌كه‌ن. له ڕابردوودا "هێز" زیاتر ئه‌و توانا و ئاماده‌یییه ماددی و سه‌ربازییانه‌ی ده‌گرته‌وه كه ده‌وڵه‌تان و ئه‌كته‌ره‌كان له گۆڕه‌پانی ده‌ره‌كیدا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی خۆیان پشتیان پێ ده‌به‌ست. به‌ڵام پاش گۆڕانكاری له سروشت و ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماكانی هێز، خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ هێز به‌پێی كارتێكه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تان و، به‌م پێیه‌یش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی وڵاتان بۆ كرا. بۆ نموونه ئیمڕۆكه له پاڵ هێزی ڕه‌ق یاخود ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی و ماددیی وڵاتان، باس له "هێزی نه‌رم" ده‌كرێت. یه‌كه‌م جار ئه‌م چه‌مكه له لایه‌ن مامۆستای زانكۆی هارڤارد "جۆزێف نای" (Joseph Nye) له ساڵی 1990 له كتێبی "سروشتی بگۆڕی هێزی ئه‌مریكی" (The Changing Nature of American Power)دا خرایه ڕوو.
هێزی نه‌رم ئه‌و هێزه‌یه كه بتوانێت دوور له توندوتیژی یاخود به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه و هێزی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت سزا و پاڵنه‌ری ماددی، به ئامانجی ویستراو و دڵخوازی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌كته‌رێكی تر دروست بكات. هه‌ر بۆیه هێزی به‌ها و كه‌لتوور و ستایلی ژیان و ته‌نانه‌ت ئاستی زانست و ته‌كنه‌لۆژیی ده‌وڵه‌تان، چه‌مكی "جه‌نگی نه‌رم" (Soaft war)ی هێناوه‌ته ئاراوه كه له بری ئه‌فسه‌ران و ژه‌نه‌راڵه‌كان، میدیاكار و ڕۆژنامه‌ڤان و هونه‌رمه‌ند و... و، له جیاتی تانك و مووشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندن و ئینته‌رنێت و فیلم و كتێب و سینه‌ما و...، بوونه‌ته ئامراز، بكه‌ر، بابه‌ت و ناوه‌رۆكی ئه‌م جه‌نگه.
لێره‌وه ده‌وڵه‌تان خوێندنه‌وه بۆ توانا و هێزیان به‌پێی دوو ڕه‌هه‌ندی هێز (نه‌رم و ڕه‌ق) ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش خۆی له بوار یاخود ڕه‌هه‌نده گشتییه‌كانی هێزی سه‌ربازی، سه‌رچاوه‌ی سروشتی، پێشكه‌وتووییی پیشه‌سازی و ئابووری، پرستیژی سیاسی، ئاستی دیپلۆماسی، ئاستی زانست و ته‌كنه‌لۆژی، كاریگه‌ریی كه‌لتووری و ته‌نانه‌ت نفووز و ویستراویی به‌هاییدا خۆی ده‌بینێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه ژماره‌ی دانیشتووان و وره و مه‌عنه‌ویات و تایبه‌تمه‌ندیی دانیشتووان و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، چۆنێتیی ڕێبه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و جۆری نوخبه‌كان، یه‌كێتی و یه‌كگرتووییی نه‌ته‌وه‌یی و...، به فاكته‌ر و ڕه‌گه‌زه‌كانی هێز هه‌ژمار ده‌كرێن. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرنگترین و سه‌ره‌كیترین ڕه‌گه‌زه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی هێز، واته "هێزی نه‌رم و هێزی ڕه‌ق"ی كوردستان بخه‌ینه ڕوو.
فاكته‌ركانی هێزی كوردستان
ا- كه‌لتوور: ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌لتوور، كه بۆ ئه‌وانه‌ی تر ویستراو و قبووڵكراون.
ب- به‌ها سیاسییه‌كان: ئه‌و كاته‌ی كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌پێی چاوه‌ڕاونییه‌كان بێت.
ج- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه: كاتێك كه به‌ڕه‌وا و ئه‌خلاقی بزاندرێن.
به‌م پێیه هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له ڕووی جیاكاری و توندوتیژییه‌وه له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی مرۆیی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ... ڕوو ده‌ده‌ن، له ئاستێكی زۆر به‌رزی كه‌لتووری (پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان وه‌كوو سوننی و شیعه، عه‌ره‌ب و توركمان و كورد و كلد و ئاشوور و سریان، كاكه‌یی و شه‌به‌ك و ئیزدی و كریستیان) و، هه‌روه‌ها سیاسی (له ڕووی دیموكراسی و فره‌ییی سیاسییه‌وه) و، له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه (به هۆی جۆری په‌یوه‌ندی و ڕه‌فتاره ئاشتییانه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)دایه. له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی شۆڕشه‌كانی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی و په‌یوه‌ندییه‌وه، ئیمڕۆكه ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانێت له ڕێگه‌ی میدیا و ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕای گشتیی ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده‌كانی هێز هه‌بیت؛ كه ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانی "هێزی نه‌رم" داده‌ندرێت.
كۆبه‌ند:
هه‌رێمی كوردستانی ئێستا و ده‌وڵه‌تی كوردستانی داهاتوو، چه‌ندین فاكته‌ری هێزی هه‌یه كه له هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێگه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه و، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بوار و ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازی هه‌رێمی كوردستانه، جۆرێك له ململانێ و نه‌بوونی یه‌كگوتاریی ناوخۆیییه. له كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونی هه‌ڵه‌ی دروستكراو، ده‌وڵه‌تی كوردستان توانا و سه‌رچاوه‌كانی هێزی نه‌رم و ڕه‌قی بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی خۆی هه‌یه و، ده‌توانێت له ناوچه‌كه‌دا ئه‌كته‌ره‌كانی تر ناچار بكات كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته قبووڵ بكه‌ن. به‌ڵام هه‌روه‌ك "جۆزێف نای" بڕوای وایه، پێویسته "زانیاری و دانایی"، پێكه‌وه كۆ بكرێته‌وه و هه‌وڵ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بدرێت.
بۆیه له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین كه سه‌ره‌ڕای ڕه‌وابوونی به‌شیك له دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانییه‌كان له‌مه‌ڕ داهاتووی ئه‌زموونی كوردستان و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و مانه‌وه‌ی ئه‌م كیانه، به‌ڵام له ڕاستیدا به هۆی فاكته‌ره‌كانی هێزی كوردستانه‌وه، پێویسته تاك/نه‌ته‌وه‌ی كوردستان متمانه‌ی زیاتر و قووڵتری به توانا و فاكته‌ره ئاشكرا و نهێنییه‌كانی هێزی خۆی هه‌بێت؛ هه‌رچه‌نده هێزی ڕاسته‌قینه بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان، له یه‌كگرتوویی و بوونی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیدایه. به‌م پێیه، پێویسته دروستكه‌رانی بڕیار له هه‌رێمی كوردستان به‌بێ دوودڵی و پچڕان درێژه به‌م سیاسه‌تانه بده‌ن: