بۆچی ئیسڕائیل پشتیوانی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات؟
پێشه‌كی:
ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل یه‌كێكه له ده‌گمه‌ن ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سیسته‌م و كه‌لتووری دیموكراسیی جێگیر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و، هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆشنبیران، ئه‌كادیمی و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌و وڵاته له چه‌ندین بۆنه و كاتی جیاوازدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه‌یش به هۆی سروشت و مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌یی، به‌تایبه‌ت ئێران و عێراقه‌وه لێ كه‌وتۆته‌وه.
لێره‌دا پرسیارێكی ساده ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئیسڕائیل پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات؟ له كاتێكدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له پشتی په‌رده‌وه و ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه و ژووره داخراوه‌كاندا ڕازین به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی زاڵبوونی بنه‌ما یاسایییه‌كانی پاراستنی سه‌ره‌وه‌ریی ده‌وڵه‌تان و مه‌ترسیی ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆییی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ له ڕه‌وتی دابه‌شبوونی ده‌وڵه‌تان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاریی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌وژمی جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان، به شێوه‌ی ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتییان له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به‌پێی پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و زاڵبوونی بنه‌ما یاسایییه‌كان پرسێكی ئاسایییه و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نوێ دانی پێدا ده‌نێن، به ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام به‌ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ هیچ كات ده‌وڵه‌تانی جیهان پشتیوانی له جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئێستا ناكه‌ن، بێجگه له بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
بۆیه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر هۆكاره‌كان و فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پاڵپشتییه و پشتیوانییه ئاشكرایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌پێی خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ستراتیژیی ئاسایشی و، هه‌روه‌ها دكتۆرینی به‌رگریی ئیسڕائیل.
دكتۆرین و ستراتیژیی به‌رگری و ئاسایشیی ئیسڕائیل
پێش ئه‌وه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ هۆكاره‌كانی پشتیوانیی ئیسڕائیل له ده‌وڵه‌تی كوردستان بخه‌ینه ڕوو، پێویسته ستراتیژیی ئاسایشی و به‌رگریی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆمان ڕوون بێت. له مانگی ئۆگۆستی ساڵی 2015دا بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئیسڕائیل، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ستراتیژی به ناونیشانی "ستراتیژیی هێزه‌كانی به‌رگری" (Israel Defense Forces(IDF) strategy) له لایه‌ن General GadiEisenkot، سه‌رۆكئه‌ركانی گشتیی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرایه‌وه.
له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه له پێشه‌كییه‌ك و پێنج به‌ش پێك هاتووه، زۆر به‌وردی ستراتیژیی به‌رگریی ئیسڕائیل له هه‌مبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئاسایشی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئیسڕائیل خراوه‌نه‌ته ڕوو. له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا له گرنگترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ئیسڕائیل، ئاماژه به مه‌ترسیی ده‌وڵه‌تی ئێران (دوور له جوگرافیای ئیسڕائیل) و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی نزیك له جوگرافیای ئیسڕائیل وه‌كوو حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماس و، هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی كه سه‌روو-ده‌وڵه‌تین، وه‌كوو جیهادی ئیسلامی و داعش و ...، كراوه. هه‌روه‌ها باس له گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو (فاشل)ی وه‌كوو عێراق و سووریا له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و ئیسڕائیل كراوه.
ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی ئیسڕائیل به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه:
یه‌كه‌م: ئاسایشی وجوودی و مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و پاراستن و به‌رگری له یه‌كپارچه‌ییی خاك و ئاسایشی هاووڵاتیان و دانیشتووانی ئیسڕائیل.دووه‌م: پاڵپشتی و پشتیوانی و به‌هێزكردنی به‌هاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، وه‌كوو دیموكراسیبوونی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی "جوو" و، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی وه‌كوو نیشتمانی خه‌ڵكی جوو. سێیه‌م: دڵنیابوون و پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كی به‌هێزه‌وه. چواره‌م:به‌هێزبوونی ئیسڕائیل له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و، هه‌روه‌ها پاراستنی پێگه‌ی ناوچه‌یی و هه‌وڵدان بۆ پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.
بۆیه له‌م به‌ڵگه‌نامه ستراتیژییه‌دا باس له خۆگونجاندن و چالاكبوونی هێزه‌كانی به‌رگری و هێزه سه‌ربازییه‌كان و چۆنێتیی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا كراوه. خاڵی گرنگ له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه، باس له ئاسایشی وجوودیی ئیسڕائیل (Existential Security) كراوه كه به هۆی هه‌ڵكه‌وته و پێگه‌ی جوگرافی و جیۆسیاسیی ئه‌و وڵاته‌وه، گه‌ره‌كه كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر، وه‌ك: پاراستنی هێژموونیی سه‌ربازیی ناوچه‌ییی ئیسڕائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ڕێگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه، جێبه‌جێكردنی ستراتیژیی توانای به‌رگری و سیاسه‌تی وه‌ستاندن (containment) و باڵاده‌ستی یاخود ده‌ستپێشخه‌ری و وه‌ستاندنی، ڕێگه‌لێگرتنی ڕه‌ها (Absolute Deterrence)، له ڕێگه‌ی ئه‌وله‌وییه‌تی چه‌ند ستراتیژییه‌كی سه‌ربازی وه‌كوو: (Effective Use of Fire)، (Offensive Posture)، (Preemptive Defense) و (Preventive Defense).
بۆیه ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ستراتیژیی به‌رگریی ئیسڕائیل، ڕێگه‌گرتنه له ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له لایه‌ن نه‌یاره‌كانییه‌وه بۆ شكاندنی ئه‌و هێژموونییه سه‌ربازییه له ناوچه‌كه‌دا و تێكدانی هاوسه‌نگیی هێز له له زیانی ئیسڕائیل؛ كه مه‌به‌ستیش هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له بواری به‌ده‌ستهێنانی توانای به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژی و چه‌كی ئه‌تۆمی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئیسڕائیل له پاڵ هێرشی پێشگیرانه و پێشده‌ستانه، ئاوێته‌كردنی چالاكییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ستراتیژیی به‌رگریی سه‌ربازیدا له‌به‌رچاو گرتووه.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و ئامانجانه‌یشدا، پێویسته ئیسڕائیل زانیاریی ڕه‌های ده‌رباره‌ی پێكهاته و ئامانج و ستراتیژی و ته‌كتیكه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی نه‌یارانی خۆی (كه لێره‌دا ئێران و هاوپه‌یمانه ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌تی) هه‌بێت. بۆیه پێویسته له بواری "سایبێری"دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه سایبێرییه‌كان ببێته‌وه و، هێزی یه‌كه‌م بێت له‌و بواره‌دا (Cyber Super Power) و، بۆ ئه‌م ئامانجه‌یش سوپای سایبێری (Cyber Army)ی خۆی له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌هێز بكات.
دكتۆرینی هاوپه‌یمانێتیی په‌راوێزی (Periphery doctrine)
له ڕابردوودا ئیسڕائیل به‌پێی دكتۆرینی هاوپه‌یمانێتیی په‌راوێزیی خۆی كه له لایه‌ن "بێن گۆریۆن" (David Ben-Gurion)ه‌وه داڕ‌ێژرابوو، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه بۆ شكاندنی ئابڵووقه جیۆسیاسی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كانی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناعه‌ره‌بی ناوچه‌كه وه‌كوو توركیا و ئێران و ئیسیۆپیا ئه‌م ئابڵووقانه بشكێنێت؛ به‌ڵام پاش شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنا‌یه‌تیی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، ئه‌وه توركیا و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان گرنگیی زیاتریان په‌یدا كرد.
هه‌ر به‌م هۆكاره بووه، كه له ڕابردوودا و له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌كاندا ناڕاسته‌وخۆ و به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و مسوڵمان نه‌جووڵێنێت، ئه‌وه پاڵپشتیی له بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی كورد كردووه. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئیسڕائیل هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له قازانجی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا بێت؛ به‌ڵام ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایییه، ئیسڕائیلی زیاتر تووشی دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشیی ئێران كردووه، به‌تایبه‌ت ستراتیژییه فراوانخوازه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و... و، پاڵپشتی له بزووتنه‌وه توندڕه‌وه‌كانی دژی ئیسڕائیل له ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی گرووپه تیرۆریستییه جۆراوجۆره‌كان وه‌كوو داعش، ئه‌لقاعیده، نوسره، ئه‌حرارو‌لشام و ...، له پاڵ پرسی توانای ناوه‌كی و مووشه‌كی و لێكه‌وته‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی توانا و هێزی ئابووری و سه‌ربازیی ئێران.
فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر پاڵپشتی له ده‌وڵه‌تی كوردستان
یه‌كه‌م: به‌پێی دكتۆرین و ستراتیژیی ئاشكراكراوی به‌رگریی ئیسڕائیل، به هۆی پاراستنی ئاسایشی وجوودیی ئیسڕائیل، ئاسایشی سه‌ربازیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌رووی هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه. به‌م پێیه‌یش، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا له قازانجی خۆی له هه‌مبه‌ر هێزه نه‌یاره ده‌وڵه‌تی و نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانیدا ده‌خاته گه‌ڕ.
دووه‌م: به‌پێی دكتۆرینی هاوپه‌یمانێتیی په‌راوێزیی بێن گۆریۆن، ئه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له ئابڵووقه‌ی جیۆسیاسی له نێوان ده‌وڵه‌تان و ئه‌كته‌ر نه‌یاره‌كان، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانێت ئه‌و پێگه جیۆسیاسییه‌ی هه‌بێت كه وه‌كوو هاوپه‌یمانێك له داهاتوودا په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی، ئاسایشی، ئابووری، سیاسی و ...ی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، كه به سه‌ره‌كیترین هاوپه‌یمانی ئیسڕائیل داده‌ندرێت، دامه‌زرێنێت.
سێیه‌م: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه وای كردووه، كه ئه‌م ستراتیژییه به‌رگرییه‌ی ئیسڕائیل، ده‌ربڕی دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داهاتووی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌كته‌ره تیرۆریستییه ناده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆیه دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك و سێكیولار و هاوپه‌یمانی ئیسڕائیل، دڵنیاییی ئاسایشیی زیاتر بۆ ئیسڕائیل ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
چواره‌م: په‌لهاوێشتنی ئێران له ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وجوودیی ئیسڕائیل و له ڕێگه‌ی عێراق و سووریاوه و گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ه‌ڕاست، وای كردووه كه ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران لێك نزیك ببنه‌وه. بۆیه به بڕوای ستراتیژیسته‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئیسڕائیل، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانێت بكه‌وێته ئه‌م به‌ره‌یه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له زیانی ئیسڕائیل و قازانجی كۆماری ئیسلامی.
پێنجه‌م: ستراتیژیی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشیی ئێران له ناوچه‌كه له سووریا و عێراق و، پرسی هیلالی شیعی و، كردنه‌وه‌ی كۆریدۆرێك بۆ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی و سه‌ربازی بۆ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل، وای كردووه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته، بیر له پچڕاندنی ئه‌م هێڵ یاخود كۆریدۆره‌ی گواستنه‌وه‌ی لوجێستیكی له تارانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئیسڕائیل بكاته‌وه. بۆیه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و پاڵپشتی له كورده‌كان له سووریا، ده‌توانێت ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی ئێران ببڕێت و، ئێران نه‌توانێت ناڕاسته‌وخۆ و ڕاسته‌وخۆ ببێته هاوسنووری ئیسڕائیل و هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ی بكات؛ به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه ئێرانه كه به دژایه‌تیكردنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئیسڕائیل نه‌بێته دراوسێی كۆماری ئیسلامی و، ئه‌و كاته ستراتیژییه‌كانی ئێران پاش تێچوویه‌كی زۆری ماددی و مرۆیی تووشی شكست ده‌بێت و، ته‌نانه‌ت ئێران له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه به پاڵپشتیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل و ئه‌مریكا په‌راوێز ده‌خرێت و گۆشه‌گیر ده‌بێت. ئه‌مه‌یش ئێران به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ ئاسایشی وجوودی و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت.
شه‌شه‌م: له ڕاستیدا ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه، بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌توانێت ڕێگه له فراوانخوازیی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بگرێت، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن ئێران و گرووپه لایه‌نگره‌كانی وه‌كوو حزبوڵڵای لوبنان، له ڕێگه‌ی پاڵپشتی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانه‌وه هه‌مان وه‌ڵامی بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت؛ ئه‌مه بێجگه له چاودێری و كۆنترۆڵی توانای مووشه‌كی و ئه‌تۆمی و سه‌ربازی و هه‌واڵگریی نه‌یاره‌كانی، به‌تایبه‌ت ئێران، هه‌روه‌كوو له به‌ڵگه‌نامه ستراتیژییه‌كه‌دا هاتووه.
حه‌ته‌م: به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕووی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌وه، ئیسڕائیل ده‌توانێت له ڕووی ئاسایشی وزه‌وه (بێجگه له قازانجه‌كانی بۆ خودی كوردستان)، دیپلۆماسیی وزه‌ی ئیسڕائیل له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هێزتر بكات.
كۆبه‌ند:
پاڵپشتیی ئاشكرای ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی به هۆی ورووژاندنی هه‌ستیاریی وڵاتانی دژی ده‌وڵه‌تی كوردستان و، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام ده‌توانێت هاوسه‌نگیی هێزی ناوچه‌یی به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و دروستبوونی به‌ره‌ی وڵاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل، له قازانجی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌توانێت سوودی بۆ ئیسڕائیل و ستراتیژییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌و وڵاته هه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌یش ئیسڕائیل بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ده‌وڵه‌تی كوردستان به هۆی داخراوبوونییه‌وه و گه‌مارۆدران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی نه‌یاره‌وه، قازانجی ده‌بێت. بۆیه ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌توانێت هه‌مان سوود له پاڵپشتی و ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئیسڕائیل وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و هێزی لۆبیگه‌ریی ئیسڕائیل له ناوه‌نده ئه‌وروپییه‌كان و به‌تایبه‌ت ناوه‌نده‌كانی گرنگی بڕیاری ئه‌مریكا و، هه‌روه‌ها له ڕووی به‌هێزبوونی سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژی و پیشه‌سازی و زانست و زانیاری و...، كوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زموون و تواناكانی ئیسڕائیل وه‌ربگرێت و، ببێته فاكته‌ریك بۆ دروستبوونی هاوسه‌نگیی هێزی نوێ له ناوچه‌كه‌دا و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و كه‌مبوونه‌وه و لاوازبوونی ڕۆڵی گرووپ و ئه‌كته‌ره توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ستراتیژیی به‌رگریی ئیسڕائیل، بڕوانه: