پێشه‌كی:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕای گه‌یاندووه كه ڕێز لە ویستی ڕەوای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و پشتیوانی لە عێراقێكی یەكگرتووی فیدڕاڵی دەكات كە تیایدا هاووڵاتیان بە ئاشتی و ئارامی و دیموكراتی بژین. هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەیش كردووە، نیگه‌رانن له‌وه‌ی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان سەرنجیان لەسەر ئەركە لەپێشیینەكان و چارەنووسسازەكان لابدات.
تاوه‌كوو ئێستا به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به كێشه‌یه‌كی ناوخۆییی عێراقی ده‌بینن و، پێیان وایه مانه‌وه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كورده‌كاندایه. له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، "هیزه‌ر نۆرێت"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "پرسی ڕیفراندۆم پرسێكی نێوخۆیییه له عێراق. له ئێستایشدا ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر جه‌نگی داعشه. هه‌ر كاتێكیش عێراق سه‌قامگیر بوو و خه‌ڵكی به‌ئارامی ژیان و، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاریدا و كوردیش بڕیاری ڕیفراندۆمی دا، ئه‌وه پرسێكی نێوخۆیی ده‌بێت لای ئێمه؛ ئێستا چاومان له‌سه‌ر جه‌نگی داعش و كۆتایپێهاتنییه‌تی." ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه، كه به‌ڕێز "مەسعوود بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بابەتێکدا کە لە ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "کاتی هاتووە کورد بڕیار لەبارەی سەربەخۆیۆی خۆی بدات؛ داوایش لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێز لە بڕیاری گەلی کورد بگرن."
هه‌روه‌ها "نیكی هیلی"، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "یان كوبیش"، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له عێراق، كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تی پرسه هه‌نووكه‌یییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، بۆ نموونه پرسی جه‌نگی دژی داعش و ئاسایشی ناوچه‌كه و داهاتووی عێراق، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا داواكاری و خواسته‌كانی گه‌لی كوردیش له‌به‌رچاو ده‌گرێت". هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و دۆخه‌ی دوای ئازادیی مووسڵ هاتووه‌ته پێشه‌وه، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه بۆ جێگیركردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان". "یان كوبیش" داوای كرد "حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان، پێویسته له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن" و، گوتی: "ئه‌م بابه‌ته به‌بێ تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش دروست نابێت".
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هۆكاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا ڕوون بكه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه كه بۆچی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌رده‌گرێت و، ئه‌م پێداگرییه له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كگرتووییی عێراق ده‌كات و، تیشك بخه‌ینه سه‌ر فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ستراتیژیی ئه‌مریكا له‌م باره‌وه.
ئه‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی زۆره، كه ئه‌مه‌یش له كه‌متر ناوچه‌ی جیهاندا ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه لانكه‌ی شارستانییه‌ت و مه‌كۆی سه‌رهه‌ڵدانی سێ ئایینی گه‌وره‌ی جیهانی (جوو، ئیسلام و كریستیان) و، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ترانزیت و گواستنه‌وه‌یه له نێوان سێ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقادا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به هۆی ڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هاوسه‌نگیی هێز و ئابووری و ئاسایشی وزه‌ی جیهانیدا، گرنگیی جیۆسیاسی و جیۆئێكۆنۆمیك و جیۆستراتیژی و جیۆكاڵچه‌ری هه‌یه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 23% له دانیشتووانی جیهان و 74% له یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان و 50% له سه‌رچاوه‌كانی دۆزراوه‌ی گازی سروشتی و... تێدایه.
كۆی ئه‌مانه واده‌كات، ئه‌م ناوچه‌یه له ستراتیژیی ئاسایشیی زلهێزه‌كاندا پێگه‌یه‌كی به‌رز و هه‌ستیاری له هاوكێشه جیۆسیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌بێت و ڕووداو و ئاڵوگۆڕه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت. له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیشدا ئه‌م ناوچه‌یه بۆ كۆنترۆڵ و سنوورداركردنی سۆڤیه‌ت و به‌گشتی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان گرنگیی تایبه‌تی هه‌بوو. به هۆی كۆتاییی جه‌نگی سارد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و نه‌مانی سیسته‌می دووجه‌مسه‌ری و دروستبوونی سیسته‌مێكی تاك-فره‌جه‌مسه‌ر به هێژموونیی ئه‌مریكا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆشاییی هێز دروستبوو كه هێزه ناوچه‌یییه‌كان و سه‌رووناوچه‌یییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشایییه‌یان دا. جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م و پاشان هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، ڕۆڵی ئه‌مریكای بۆ كۆنترۆڵ و كاریگه‌ریخستنه سه‌ر ڕووداوه‌كان به‌رزتر كرده‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌مریكا له پاش جه‌نگی سارد چه‌ند ئامانجێكی ستراتیژیی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه:
١- جه‌نگی دژه‌تیرۆر و ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌سه‌ندن و كۆنترۆڵكردنی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كوو: قاعیده، تاڵیبان، داعش، حه‌ماس، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حزبوڵڵای لوبنان و هتد.
٢- پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل له ناوچه‌كه‌دا.
٣- ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆستی ئه‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كان.
٤- ڕێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردان و په‌لهاوێشتنه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆكوژ بۆ تێكدانی هاوسه‌نگیی هێز و هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م ناوچه‌یه.
٥- ڕێگه‌گرتن له باڵاده‌ستیی هێزه سه‌رووناوچه‌یییه‌كانی نه‌یاری ئه‌مریكا، وه‌كوو: ڕووسیا و چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
٦- به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلییه‌كان).
٧- ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌یار له ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها پێش‌گرتن له ڕووخانی یه‌كجاری و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو (فاشل) و كۆنترۆڵی له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
٨- بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و به‌ها لیبراڵی و ئه‌مریكییه‌كان له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ڵام به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری و پرسه ئاسایشییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا دژ نه‌بێت.
ڕووداوه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان له پاش ساڵی 2001، پاشان ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌مریكای تووشی نادڵنیایی و گرفتی ئاسایشیی زیاتر كرد له‌سه‌ر داهاتووی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش و گۆڕانكارییه ناوخۆیییه‌كان و سیاسه‌تی ناوچه‌ییی توركیا، پرسی سووریا و نفووز و ڕۆڵی ڕووسیا له هاوكێشه‌كانی ئه‌و وڵاته و ناوچه‌كه. ئه‌مه له پاڵ هاتنه‌سه‌ركاری "دۆناڵد ترامپ" و ناڕوونی له ستراتیژیی ئه‌مریكا له بوار و پرسه جۆراوجۆره‌كاندا، پرسه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه.
فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا
بێجگه له‌وه‌ی كه هیچ ده‌وڵه‌تیك له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا به‌پێی بنه‌ما یاسایییه‌كان پاڵپشتی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان ناكات، به‌ڵام چه‌ند فاكته‌ریك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان هه‌یه، كه لێره‌دا بۆ سنوورداركردنی بابه‌ته‌كه ته‌نیا گرنگترینیان ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپییه‌وه، به‌تایبه‌ت بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، ئه‌زموونێكی دوورودرێژی له "ده‌وڵه‌تسازی"دا نییه، به‌ڵكوو زیاتر ستراتیژیی گۆڕینی ڕژێم و جێگیركردنی سیسته‌مێكی سیاسیی ئه‌ڵته‌رناتیڤ، له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مریكادایه. بۆیه ئه‌مریكا مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو هه‌یه. ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی به‌دیموكراسیكردنی وڵاتانه‌وه، ستراتیژیی "نه‌ته‌وه‌سازی" ده‌گرێته‌به‌ر. باشترین نموونه‌یش هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه له ئه‌فغانستان و عێراق بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی سیاسیی دیموكراتیك و لایه‌نگری ئه‌مریكا؛ كه هه‌ردوو ئه‌زموونه‌كه‌یش تووشی شكست هاتن.
دووه‌م: پرسه ئاسایشییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت پاش ڕووداوه‌كانی ساڵی 2001 ده‌رباره‌ی ڕادیكاڵیزمی ئیسلامی و دژایه‌تیی تیرۆر، وای كرد كه ئه‌مریكا پێی وابێت كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیموكراتیك، به‌ڵام ناوه‌ندیی به‌هێزه‌وه، ده‌توانێت ڕێگه له گه‌شه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له وڵاته لاواز و شكستخواردووه‌كاندا بگرێت. بۆیه‌یش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته لاده‌ر و سه‌ركه‌شه‌كانیش، ستراتیژیی جه‌نگی پێشگیرانه و پێشده‌ستانه‌ی گرته‌به‌ر. بۆیه هه‌روه‌كوو "ئامیتا ئێتزیۆنی" (Amitai Etzioni) ئاماژه‌ی پێ ده‌دا و ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا پاش ڕووخانی ڕژیمه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ات له ڕێگه‌ی دیموكراسیكردن و یارمه‌تیی بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری و دروستكردنی یه‌كێتی و یه‌كگرتووییی نێوان پێكهاته و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دووباره بنیات بنێته‌وه؛ كه ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی دروستكردنی حكوومه‌تێكی دیموكراتیك و ناوه‌ندیی به‌هێزه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت." جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌مریكا له‌مباره‌وه، له پاش جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه دوو ئه‌زموونی له ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن وه‌ك نموونه و مۆدێل ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌كانییه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نگ و كێشه ناوخۆیییه‌كان و پێكدادانه‌كان نه‌بێته هۆكاری كه‌وتنه مه‌ترسیی ئاسایشی ناوچه‌یی و جیهانی، هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كان نه‌بێته هۆكارێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و، مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ئارادا نه‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ڕژێمێكی دژه‌ئه‌مریكی و گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له قازانجی وڵاتێكی دژه‌ئه‌مریكیی وه‌كوو ڕووسیا و...، دروست نه‌بێت، ئه‌وه هه‌وڵ نا‌دات كه ده‌ستێوه‌ردان له كێشه ناوخۆیییه‌كاندا بكات. بۆیه تاوه‌كوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك دوایین ڕێگه‌چاره نه‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی وڵاتان نییه. باشترین نموونه‌یش یۆگسڵاڤیای پێشوو و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكایه له هاوكێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و جه‌نگه له به‌ڵكان و، پاشان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایه ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كۆسۆڤۆ.
چواره‌م: ترسی ئه‌مریكا له داهاتووی نادیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی دروستبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ و دروستبوونی ناسه‌قامگیری و دۆخی نائاسایشی، وا ده‌كات ئیداره‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌م ڕێگه‌یه نه‌كه‌ن. ئه‌مه له پاڵ بنه‌ما و پرسی سه‌روه‌ریی وڵاتان و، هه‌روه‌ها "تیۆریی دۆمینۆ" له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. بۆیه ئه‌مریكا ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابه‌شبوونی وڵاتانی تر و به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری و داخوازیی ناسنامه و كه‌مینه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌یش به بڕوای ئه‌مریكا كۆی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌مه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی مێژوویی و ڕابردووی كۆماره‌كانی خودی ئه‌مریكا پێش به‌فیدراڵیبوونی ئه‌مریكا و سه‌رده‌می كۆنفیدراڵی و ویستی جیابوونه‌وه له ئه‌مریكا.
پێنجه‌م: له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌مریكا له دابه‌شبوونی عێراقدا ترسی له داهاتووی ناوچه سوننه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئیسلامی توندڕه‌و و، هه‌روه‌ها ناوچه شیعییه‌كان به هۆی باڵاده‌ستی و نفووزی ئێرانه‌وه. بۆیه ته‌نیا پرسه‌كه كوردستان نییه، به‌ڵكوو داهاتووی ناڕوونی به‌شه‌كانی شیعه و سوننه، واده‌كات ئه‌مریكا نیگه‌رانی ئاسایش و داهاتووی ئه‌م ناوچانه بێت؛ ئه‌مه بێجگه له پرسی تێچووی ملیاردیی جه‌نگی عێراق، كه بڕیارده‌رانی ئه‌مریكا تووشی پرسیار ده‌كاته‌وه كه كۆتاییی ئه‌م جه‌نگه‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێچووه ماددی و مرۆیییانه، بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دروستبوونی تیرۆر و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌یی.
شه‌شه‌م: ئه‌مریكا له‌وه ده‌ترسێ كه له عێراقێكی دابه‌شكراودا ناوچه سوننه‌كان له لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه ئسلامییه‌كانه‌وه داگیر بكرێت و، ناوچه شیعه‌كانیش بكه‌وێته ژێر هێژموونیی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه پێناسه‌كراوه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا هاوته‌ریب و ته‌با نییه. بۆیه گه‌وره‌ترین ترسی ئه‌مریكا، نفووزری ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی له ناوچه‌كه‌دا. به مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كگرتوویی و ڕۆڵی كورد و سوننه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌وه شیعه‌كانی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی و خودی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش، ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی له عێراقدا باڵاده‌ست بێت. به واتایه‌كی تر، كورد له عێراق گه‌ره‌نتیی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان ده‌كات و، ڕێگه نا‌دات ئه‌مه بۆ نائاسایشی و ناسه‌قامگیریی زیاتری ناوچه‌یی سه‌ر بكێشێت. بۆیه پرسی پچڕاندن و بڕینی هیلالی شیعی -ئێرانی و پاراستنی ئاسایشی وزه و ئیسڕائیل و بنه‌بڕكردنی تیرۆر و داعش، ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكان له‌م قۆناغه‌دا.
حه‌وته‌م: بێجگه له‌وه‌یش، ئه‌مریكا تاوه‌كوو ئێستا پێویستیی به توركیایه و، توركیایش دڵه‌راوكێی ئاسایشیی هه‌یه له هه‌مبه‌ر پرسی كورد، كه ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی كورد له توركیا و سووریا دروست بكات. ئه‌مه‌یش به بڕوای توركیا، ئاسایشی توركیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆیه ئه‌مریكا ناخوازێت به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه له ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كورد، توركیا زیاتر له ڕووسیا و ئێران نزیك بێته‌وه، چونكه هاوسه‌نگیی هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر بۆیه‌یشه به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی پڕچه‌ككردنی كورد له سووریا دڵنیایی ده‌داته توركیا.
كۆبه‌ند:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌وله‌وییه‌تی ستراتیژیی هه‌یه؛ ئه‌مریكایش وه‌كوو زلهێزێك كۆمه‌ڵێك ئه‌وله‌وییه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سنوورداكردنی ڕۆڵ و نفووزی ئێران و ڕێگه‌گرتن له هێژموونیی وڵاتانی نه‌یاری وه‌كوو ڕووسیا و چین له‌پاڵ پاراستنی ئاسایشی وزه و ئیسڕائیل و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ڕادیكاڵیزمی ئیسلامی، له گرنگترینی ئه‌و ئه‌وله‌وییه‌تانه‌ن. به‌ڵام ئه‌زموونی ڕه‌فتاری ئه‌مریكا له ناوچه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی پراگماتیستی په‌یڕه‌و ده‌كات و، خۆی له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كاندا ده‌گونجێنێت؛ ئه‌مه‌یش هه‌ر له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكایه.
پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانیش یه‌كێك له‌و پرسانه‌یه كه له ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌مریكادا نییه، به‌ڵام به هۆی سروشتی لیبراڵ و دیموكراتیكی ئه‌و وڵاته و ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی بڕیار و، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌مریكا پاڵپشتیی لێ ده‌كات. به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی كه گه‌لی كوردستان خۆی نه‌خوازێت، ئه‌وه عێراقێكی یه‌كگرتوو و ناوه‌ندیی به‌هێز كه ڕۆڵ و نفووزی ئێرانی تێدا سنووردار بێت و حكوومه‌ته‌كه‌ی له ئه‌مریكا نزیك بێت، به‌پێی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مریكا كه‌متێچووتره.
هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی ڕابردوو نیشانی داوه، كه ئه‌مریكا له ڕووی نه‌ته‌وه‌سازییه‌وه له‌م ناوچه‌یه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بواره، وه‌كوو بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیموكراسی (به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن)، شكستی خواردووه.
بۆیه ڕیفراندۆم وه‌كوو ئامراز و ڕێوشوێنێكی یاسایی و سیاسیی دیموكراتیك، ده‌توانێت گه‌ره‌نتیی پاڵپشتیی داهاتووی ئه‌مریكا بكات. ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه، پێویسته مه‌ترسییه‌كانی ئێران له باڵاده‌ستیی ئێران به‌سه‌ر كوردستاندا بڕه‌وێته‌وه و گوتاری بڕیارده‌رانی كوردستان نه‌بێته بانگه‌شه و مۆدێلێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وڵاتانی تری ناوچه‌كه. بۆیه ئه‌مریكا دژی ڕیفراندۆم نییه و، ناتوانێت/نایه‌وێت دژی ئیراده‌ی گه‌لێك بێت. باشترین نموونه‌یش شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوون كه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بوون، به‌ڵام ئه‌مریكا ناچار بوو ڕێز له بڕیاری گه‌ل بگرێت؛ هه‌رچه‌نده كوردستان له ناوه‌نده جۆراوجۆره یاسایی، ئه‌كادیمی، سه‌ربازی، سیاسی و میدیایییه‌كانی ئه‌مریكا دۆست و لایه‌نگری زۆری هه‌یه.
بۆیه ئه‌م بابه‌ته، نابێت ببێته هۆكارێك بۆ دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و، زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره بكرێت. ئه‌زموونی ئیسڕائیلییه‌كان و دژایه‌تیی ئه‌مریكا له ڕابردوودا، یه‌كێكی تره له‌و نموونانه‌ی كه پاڵپشتیی ئه‌مریكا له‌پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی ده‌وڵه‌تی كوردستان دڵنیاتر ده‌كاته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، له سه‌رده‌می "دۆناڵد ترامپ" و جۆری تێڕوانینی بۆ پرسه ئابووری و ئاسایشییه‌كان و، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی دژی ئێران و هه‌وڵه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و پرسه‌كانی تیرۆر، ئیستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ كورد بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و، پاشان ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا.
بۆیه له‌كۆتاییدا، پێویسته بگوترێت مه‌ترسییه‌كانی مانه‌وه له عێراقی پاش داعش، زۆر زیاتره له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له عێراق و، ڕیفراندۆم و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان له‌پاڵ پێگه‌ی جیۆسیاسی و جیۆستراتیژی و جیۆئێكۆنۆمیك و جیۆكاڵچه‌ری كوردستان، ده‌توانێت پرسی كورد بخاته ناو ئه‌وله‌وییه‌تی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ به‌و پێیه‌ی كه توركیا زۆر له ئه‌مریكا دوور بۆته‌وه و، ئه‌مریكا بێجگه له ئیسڕائیل هاوپه‌یمانی ستراتیژی و دیموكراتیكی نییه.