پێشه‌كی:
ڕۆژی 15-8-2017 سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ژه‌نه‌راڵی پاسدار "محه‌مه‌دحسێن باقری"، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای سه‌ربازی، گه‌یشته ئانكارای پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، ژه‌نه‌راڵ "هولوسی ئاكار"، سه‌رۆكئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسیی باڵای ئه‌و وڵاته وه‌كوو سه‌رۆككۆمار "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م زنجیره دیدارانه‌یش كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێكی باڵای سیاسیی توركیا بۆ تاران به سه‌رۆكایه‌تیی "ئۆمێد یاڵچین"، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بووه‌ته جێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه چ پاڵنه‌ر و هۆكارگه‌لێك وای كردووه كه له‌م بارودۆخه‌دا و سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له ڕووی ناسنامه‌یی، سیسته‌می سیاسی و، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه وه‌كوو پرسی سووریا، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازییان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه؟ لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین پاڵنه‌ر، هۆكار و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م سه‌ردانه سه‌ربازییه شی بكه‌ینه‌وه.
ته‌وه‌ره فه‌رمییه ڕاگه‌یاندراوه‌كان و پرسی به‌ئاسایشیكردنی ڕیفراندۆم
ئه‌وه‌ی كه له ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لایه‌ن بڵاو كرایه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی پرسه‌كان بریتین له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریسته‌كان و پرسه‌كانی سنوور و، هه‌روه‌ها باسیش له پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كراوه كه مه‌ترسییه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌ر سێ وڵاتی توركیا، ئێران و عێراق. لێره‌وه به‌پێی ته‌وه‌ری گفتوگۆكان، ده‌توانین بڵێین كه هه‌موو ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
له ئه‌ده‌بیاتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ر كات به‌رپرسانی سیاسیی ده‌وڵه‌تان له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه نه‌توانن پرسێك چاره‌سه‌ر بكه‌ن یاخود نه‌یانه‌وێت به ڕێكار و ڕێوشوێن و میكانیزمه ئاسایی و یاسایییه‌كان ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، ئه‌وه ئه‌و پرسه وه‌كوو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییان پێناسه ده‌كه‌ن. باشترین میكانیزمیش بۆ خستنه‌ناوه‌وه‌ی پرسێك بۆ چوارچێوه‌ی ئاسایشی، بریتییه له به‌ئاسایشی و سه‌ربازیكردنی ئه‌و پرسه. ئه‌مه‌یش به‌پێی ئه‌و ڕوانگه و سیسته‌مه گوتارییه زاڵه‌وه ده‌بێت، كه چ ڕه‌گه‌ز و فاكته‌رێك به مه‌ترسی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی و به‌رده‌وامیی خۆی ده‌زانێت و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌پێی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان ئه‌و ئه‌كته‌ر/بكه‌ره ڕێوشوێن و ڕێگه‌ی تایبه‌ت ده‌گرێته به‌ر. هه‌روه‌ها به‌پێی تێگه‌یشتنی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و دروستكه‌ری بڕیار و ئامانج و به‌رژوه‌ندییه‌كانی سیسته‌می سیاسی، ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌یش ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
لێره‌وه به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه یاخود ڕوانگه‌وه، ده‌وڵه‌تان پرسی سیاسه‌ته گشتییه‌كانیان (Public Politics) و، هه‌روه‌ها پرسه ئاسایییه سیاسییه‌كانیان (Normal Politics) به‌ئاسایشی (Securitization) و سه‌ربازی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو سه‌ره‌نج و توانا ماددی و ناماددییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ته‌رخان بكه‌ین یاخود هۆشداری بدرێته به‌رده‌نگ (موخاته‌ب)ی ئه‌و مه‌ترسییانه. لێره ڕۆڵی زمان و گوتار، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ڕازیكردنی لایه‌نه‌كان و ڕای گشتی؛ بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن كه ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دایه و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی وجوودی (Existential Threat)ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
هه‌ڵكشان و داكشان له په‌یوه‌ندییه‌كاندا
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری حزبی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه بینی؛ بۆ نموونه ناوبژیوانی و نێوه‌ندگیریی توركیا له پرسی ئه‌تۆمیی ئێران و هه‌ڵوێسته دژه-ئیسڕائیلییه‌كانی ئه‌ردۆغان و په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕه سیاسی و بازرگانییه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت له پرسی سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی تووشی هه‌ڵكشان و داكشان كرد. توركیا زیاتر له 900 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه و ئاڵوگۆڕ و هاوكێشه‌كانی سووریا، به‌تایبه‌ت پرسی سیاسیی كورد له‌و وڵاته، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاسایشی و سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی ده‌زانێت. له هه‌مان كاتیش‌دا ئێران له پرسی سووریادا به‌پێچه‌وانه‌ی توركیا، پاڵپشتی له ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باڵاده‌ستی له هیلالی شیعه و گوشارخستنه سه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه و به‌تایبه‌ت ئیسڕائیل كه به پرسێكی گرێ‌دراو به ئاسایشی وجوودیی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نجه، پرسی سووریا گرێدراوی پرسی قووڵاییی ستراتیژیی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، توركیا به پاڵپشتی له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و، ئێران به پاڵپشتی له حكوومه‌تی سووریا، له به‌ره‌ی دژی یه‌كترن.
هاوكێشه ئاسایشییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران
یه‌كه‌م: توركیا له سه‌ره‌تای ساڵی 1923وه له به‌ره‌ی ڕۆژاوادایه و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ندامی ناتۆیه. هه‌روه‌ها توركیا له ساڵی 1949 ئیسڕائیلی به‌فه‌رمی ناسیوه و په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی (سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ قۆناغ) له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها له توركیا حزبی ده‌سه‌ڵاتدار نوێنه‌رایه‌تیی خوێندنه‌وه‌یه‌كی "ئیسلامی سیاسی" ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی شیعی‌دا ناكۆكه. له پاڵ ئه‌مه‌یش، توركیا خۆی به مۆدێلی حوكمڕانی له جیهانی ئیسلام داده‌نێت و، كۆماری ئیسلامیش خۆی به ناوه‌ندی ڕێبه‌رایه‌تیی جیهانی ئیسلام و به‌ره‌ی دژه‌ڕۆژاوایی و دژه‌ئیسڕائیلی پێناسه ده‌كات. سه‌رەڕ‌ای ئه‌وه‌یش سیسته‌می سیاسیی توركیا "لائیك"ه و، به‌ها لیبراڵ و دیموكراسییه‌كان كه له‌گه‌ڵ به‌ها ئیسلامی و شۆڕشگێڕانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ناته‌بایه.
دووه‌م: توركیا ترسی له زاڵبوونی ئێران له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی خۆی (سووریا) له ڕێگه‌ی به‌ره‌ی ناسراو به "به‌ره‌ی به‌رگرییه‌وه" هه‌یه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات توركیا له لایه‌ن ئێرانه‌وه له عێراق و سووریا و، له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كوو حزبوڵڵای لوبنان و حكوومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت كورده‌كانه‌وه (په‌یه‌ده)، له جیهانی عه‌ره‌بی-ئیسلامیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داببڕێت. هه‌روه‌ها توركیا له عێراقیش له ڕێگه‌ی توركمان و سوننه‌كان و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناوچه‌یه‌كی نفووزی بۆ خۆی پێناسه كردووه، كه هه‌ڕه‌شه له هیلالی شیعی و پرۆژه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئێران، توركیا به هاوكاری داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
یه‌كه‌م: پرسی كورده‌كان، له سه‌ره‌تای دروستبوونی توركیاوه به گه‌وره‌ترین پرسی ناوخۆییی توركیا و، به هۆی هاوكێشه ناوچه‌یییه‌كانیشه‌وه به پرسی ناوچه‌ییی توركیا داده‌ندرێت. بۆیه گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دوایییه و پاشان پرسی كورد و پڕچه‌ككردن و یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا به كورده‌كان له جه‌نگی دژه‌تیرۆر و، هه‌روه‌ها بوونی كورد له ئێران، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ڕ پرسی كورد له عێراق هه‌ستیار بن؛ به‌تایبه‌ت پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم كه له ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت ئاسایشی ناوچه‌یی و هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كان ده‌كات، چونكه توركیا له ڕابردوودا وه‌كوو ئه‌ندامی ناتۆ، ڕۆڵی قه‌ڵغانی له هه‌مبه‌ر سۆڤیه‌تی پێشوو و ڕووسیای ئێستا و ڕێگه‌گرتن له ئیسلامی توندڕه‌و و سیاسی و تیرۆر و، له ناوچه‌ی قه‌وقاز و ده‌ریای ڕه‌ش له هه‌مبه‌ر ئه‌وروپا له ئه‌ستۆ گرتبوو.
به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دوایییه و نزیكبوونه‌وه‌كانی ئێران و ڕووسیا و توركیا له یه‌كتری و، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و هه‌ڵویسته ناوخۆیی و ناوچه‌یییه‌كانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و ناتۆی تووشی نیگه‌رانی كردووه. به‌م پێیه، پرسی داهاتووی ڕۆژاوای كوردستان و په‌كه‌كه بۆ توركیا و، پرسی په‌ژاك و حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئێران له ڕووی ئاسایشییه‌وه پێكه‌وه‌گرێدراوه و له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (ناوخۆیی)ی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت و پێگه و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی نفووزیان له عێراق و سووریا ده‌بێت.
دووه‌م: پرسی ئابووری و وزه، یه‌كێك له‌و پرسانه‌یه كه هه‌ر دوو لایه‌ن پێكه‌وه گرێ ده‌دات. به‌و پێیه‌ی كه ئێران هه‌نارده‌كا‌ری وزه‌یه و توركیا به‌كارهێنه‌ر و، له ڕێگه‌ی دیپلۆماسیی ناسراو به هێڵه‌كانی وزه و ئاسایشی وزه‌وه، ئه‌م پرسه‌ی كردۆته به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی. ئه‌م پرسه، به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێرانیش پێك دێنێت. له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ربه‌خۆییی كورده‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ستاتۆی دیفاكتۆی كورده‌كانی ڕۆژاوای كوردستان له سنووری ئاسایشیی توركیا و گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه بگۆڕێت.
توركیا ئێستا هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی عێراق، ئێران، توركمانستان، ئازه‌ربایجان، ڕووسیا و قه‌زاقستانه. هه‌روه‌ها توركیا و ئێران گرێبه‌ستی 21 ملیارد دۆلارییان له‌سه‌ر گازی سروشتی هه‌یه و، پلانیان هه‌یه له ڕووی بازرگانی و ئابوورییشه‌وه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانیان له 10 ملیارد دۆلار له ساڵی 2010وه، بگاته 20 ملیارد دۆلار له ساڵانی داهاتوودا. به‌ڵام به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانێت ئه‌م هاوكێشه جیۆئێكۆنۆمییانه بگۆڕێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسه جیۆسیاسییه‌كان هه‌بێت؛ به‌تایبه‌ت به سه‌رنجدان له كۆتاییی داعش له عێراق و سووریا و یارمه‌تیی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كانی ڕۆژاوا. هه‌روه‌ها توركیا له ساڵی 2013 به قه‌باره‌ی زیاتر له 12 ملیارد و، له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 6 ملیارد دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه. له هه‌مان كاتدا ئێرانیش، له ساڵی 2013دا نزیكه‌ی 9 ملیارد و له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 1.5 ملیارد دۆلاری ئه‌مریكی، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
سێیه‌م: به‌پێی ناسنامه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا و سیسته‌می سیاسیی كۆماری ئیسلامی، به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیی ئیسڕائیل له ناوچه‌كه و پێگه‌ی داهاتووی ئیسڕائیل له باشووری كوردستان، له نێوان توركیا و ئێران‌دا بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیاره، كه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ستیاریی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان زیاتر كردۆته‌وه. توركیا ئێستا خۆی له‌و كارته (واته ئه‌مریكا، ناتۆ و ئیسڕائیل) سوود وه‌رده‌گرێت، به‌و پێیه‌ی دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی توركیا له لایه‌ن ناتۆ و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، هه‌موو هاوكێشه ئاسایشییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا تێك ده‌دات. له لایه‌ك ئێران تووشی دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی ده‌بێت، هیلالی شیعی ده‌پچڕێت، چیتر كارتی گوشاری كرده‌یی له‌به‌رده‌ست نابێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه توركیا له ئاسایشی ناوچه‌یی و ناوخۆییی خۆی نادڵنیا ده‌بێت؛ چونكه گوته‌یه‌كی ناودار له‌و بواره‌دا هه‌یه كه پێی وایه توركیا و ئیسڕائیل به هۆی پێویستییان به یه‌كتری، په‌یوه‌ندیی ستراتیژییان پێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سروشتی هاوپه‌یمانێتییان نییه.
چواره‌م: هاوكێشه‌ی ڕووسیا، ئێران و توركیا له ناوچه‌كه‌دا، خاڵێكی تره كه ده‌توانێت ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه. هاوكارییه‌كانی توركیا و ڕووسیا له‌م دوایییه و له هه‌مان كاتدا ئێران و ڕووسیا له هه‌مبه‌ر ڕۆژاوا، وای كردووه كه پرسه ئاسایشییه‌كانیان هاوبه‌ش بێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی، توركیا و ئێران له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایشیی ناوچه‌ییی هاوبه‌شدان؛ به‌م واتایه كه په‌یوه‌ندیی ئاسایشی له نێوانیاندا هه‌یه و، له لایه‌كی تریشه‌وه نزیكایه‌تیی جوگرافییان هه‌یه. له‌م ڕووه‌وه توركیا، ئێران و ڕووسیا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ئاسایشییه هاوبه‌شه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆیان ده‌كاته‌وه.
كۆبه‌ند:
پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی هه‌ر دوو وڵاتی توركیا و ئێران ده‌رباره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، دیداری به‌رزترین به‌رپرسانی سه‌ربازیی دوو ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی هاوكێشه ئاسایشی و جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای كێبڕكێ و ململانێ و ناكۆكیی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر چه‌ندین پرس و بابه‌ت و، ڕاگه‌یاندنی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانیان ده‌رباره‌ی سنوور، تیرۆر، ڕیفراندۆم و... به‌پێی ڕه‌گه‌زه گوتارییه‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، ده‌ر‌بڕی به‌ئاسایشیكردنی پرسی كورده له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت كه له لایه‌ك ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان به هۆی گرنگیی پرسی ئاسایش و مه‌ترسییه ئاسایشییه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه به واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌موو میكانیزم و ڕێوشوێنێكی سیاسی و سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ده‌گرنه به‌ر. ته‌نانه‌ت ده‌توانن كار له‌سه‌ر پێدانی ئیمتیاز له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن؛ بۆ نموونه له سووریا و دابه‌شكردنی ناوچه‌ی نفووز و، پاشان له عێراق له پرسی سوننه‌كان و توركمانه‌كاندا. ئه‌وه‌ی كه خاڵی پێكگه‌یشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، پرسی سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستانه كه به بڕوای ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یییان هه‌یه.
به‌ڵام نابێت له‌بیرمان بچێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه پێكناكۆكان له عێراق و سووریا و به‌گشتی ناوچه‌كه‌دا و، هه‌روه‌ها كێشه و گرفته‌كانیان ڕێگه له هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانێتیی ته‌واویان ده‌گرێت. له‌و بارودۆخه‌یشدا هه‌ر یه‌كه له‌و دوو ده‌وڵه‌ته، هه‌وڵ ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت. به‌پێی سروشتی ناسنامه‌یی و سیسته‌می سیاسی و به‌م پێیه به‌رژه‌وه‌ندی و دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیشان، هه‌ر هاوكارییه‌كی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، سنووردار و كاتی ده‌بێت و كورد ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت؛ به‌تایبه‌ت له ڕه‌گه‌زه ناسنامه‌یییه ڕۆژاوایی و سێكیولاره‌كه‌ی توركیا و هاوپه‌یمانه ڕۆژاوایییه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له پاڵ پێداویستییه ئابوورییه‌كان و پرسه‌كانی وزه و ئاسایش و، له لایه‌كی تریشه‌وه له په‌راوێزبوونی نێوده‌وڵه‌تی ئێران و دژ‌ایه‌تیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسڕائیله‌وه. ئه‌مه بێجگه له بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی ئێران و پێویستییه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری.
هه‌رێمی كوردستان، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكات كه له هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تدا قووڵاییی ستراتیژی هه‌یه؛ بۆیه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌یش له هه‌مبه‌ر پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا تووشی دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی بوونه. له لایه‌كی تریشه‌وه، پرسه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌توانێت خاڵی ناكۆكی بێت له نێوانیاندا، بۆ نموونه سووریا، عێراق، لوبنان، فه‌ڵه‌ستین و هتد.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین كه به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی باو، دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌مباره‌یه‌وه، زۆر زیاترن له توركیا. به‌م واتایه كه توركیا به هۆی ناسنامه و پێگه جیۆسیاسییه‌كه‌ی و پێویستییه‌كانییه‌وه، باشتر ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ر‌به‌خۆییدا بكات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی، لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شكستی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌دات؛ به‌و پێیه‌ی كه، ده‌وڵه‌تی كوردستان به مه‌ترسیی وجوودی بۆ ئاسایشی ناخویی و هاوسه‌نگیی هێزه ناوچه‌یییه‌كان ده‌زانێت.