پێشه‌كی:
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێككه‌وتنێكی ئاگربه‌ست له نێوان حزبوڵڵای لوبنان و گرووپی تیرۆریستیی داعش و سوپای لوبنان و، به ڕه‌زامه‌ندیی سووریا، بۆ گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی هێزه‌كانی داعش كه به نزیكه‌ی 670 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن، له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری نێوان لوبنان و سووریا كه له‌و ناوچانه جێگیر ببوون، بۆ ناوچه‌ی ئه‌لبووكه‌مال له دێره‌زوور له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و سنووری عێراق، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه و مه‌ودای نێوانیان زیاتر له 400 كیلۆمه‌تره، ئه‌نجام درا.
حزبوڵڵای لوبنان و حكوومه‌تی لوبنانیش ڕایان گه‌یاندووه كه ڕێککەوتنەکەی بۆ ئازادکردن و دیاریکردنی چارەنووسی ژمارەیەک دیل لە سەربازانی سوپای لوبنان بووه کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون و بەبارمتە گیرابوون و، هه‌روه‌ها ڕادستكردنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان، ته‌نانه‌ت به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌رمی پاسداری كورژراو "موحسن حوجه‌جی" ڕاده‌ستی حزبوڵڵا كرایه‌وه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بردرێته‌وه ئێران. هه‌روه‌ها ڕێککەوتنه‌كه، گواستنەوەی ئەو چەکدارانەی داعش و خێزانەکانیان له‌خۆ ده‌گرێت كه لە ناوچەی ئه‌لجروود و بەعلەبەک، کە ناوچەیەکی شاخاویی سنووری نێوان سووریا و لوبنانە، لە لایەن سوپای لوبنانەوە و، لە بەرەیەکی تریشەوە لە لایەن سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنانه‌وه گەمارۆ درابوون.
ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا و، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌توندی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئیدانه كرد و، ڕای گه‌یاند كه ئه‌مه سووكایه‌تییه به گه‌لی عێراق و، هه‌روه‌ها گوتی كه ئەوان نایانەوێت داعش گەمارۆ بدەن بەڵکوو دەیانەوێت لەناویان بەرن. له لایه‌كی تره‌وه، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان"یش ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند كه "ئێمە وەک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردەوەیە دەردەبڕین و بە مامەڵەیەکی گوماناویی دەزانین کە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت و، خوازیارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکەدا هەڵوێستی جددییان بەرامبەر ئەم کردەوەیە هەبێت." ته‌نانه‌ت گو‌ته‌بێژی فه‌رمیی "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان"یش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "هێنانی ئەو هێزه لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و، زۆر بەجدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و، ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرا و، بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە." له درێژه‌یشدا دکتۆر ئومێد سەباح گوتی: "لێرەیشەوە ڕای دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک." ته‌نانه‌ت "برێت مه‌كگورك"، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، گوتی كه "پێویسته چه‌كدارانی داعش له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا بكوژرێن، نه‌ك به پاس بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و حكوومه‌تی به‌غدایش ئاگادار نه‌بێت."
سیناریۆكان:
پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئاڵوگۆڕه كرده‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه، لێره‌دا چه‌ند ئه‌گه‌ر و سیناریۆیه‌ك دێته ئاراوه كه هه‌ر لایه‌نێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به‌م پێیه‌یش دووركردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و گۆڕانی هاوكێشه جیۆستراتیژی و جیۆسیاسییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، كاری بۆ ده‌كات. له ڕاستیدا كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌رێمی كوردستان، نیشانه‌ی له‌ئارادابوونی پیلانی نهێنی و مه‌ترسیی ئه‌و پرسه‌یه؛ له كاتێكدا كوردستان له ڕێكه‌وتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نزیك ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌م: پێده‌چێت سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه بێت، كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه داڕێژرابێت، چونكه ئێران نفووزی ته‌واوی له‌سه‌ر حزبوڵڵای لوبنان و سووریا هه‌یه و، بۆ گوشارخستنه سه‌ر "حه‌یده‌ر عه‌بادی" بێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به كه‌سێكی میانڕه‌و و به به‌راورد له‌گه‌ڵ "مالكی"، به دوورتر له ئێرانی ده‌زانێت و، ئێرانیش به كه‌سێكی نزیك له ئه‌مریكای ده‌زانێ. ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی له نزیكبوونه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له سعوودیا له ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌پێچه‌وانه‌ی ویست و ستراتیژیی كۆماری ئیسلامی بووه. بۆیه له‌م ڕێگه‌یه‌وه، ئێران هه‌وڵ ده‌دات كه به‌ره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و "نووری مالكی" له ئێستادا به‌هێز بكات و، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی عێراقدا له هه‌مبه‌ر "حه‌یده‌ر عه‌بادی" به‌هێزتر بێت. ته‌نانه‌ت مالكی پاڵپشتیی خۆی به ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕاگه‌یاند و به‌رگریی توندیشی لێ كرد.
دووه‌م: سیناریۆی دووه‌م، بریتییه له به‌هێزكردنی حزبوڵڵای لوبنان له لایه‌ن ئێرانه‌وه؛ به‌و پێیه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به سه‌دان كوژراوی له جه‌نگی سووریا له پاڵپشتی له ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌بووه. بۆیه له ئاستی ناوچه‌یی و ناوخۆییی لوبناندا، ئه‌م كاره ده‌توانێت پارسه‌نگی هێز له ڕووی ڕای گشتی و واقعی هێزی سه‌ربازییه‌وه له قازانجی حزبوڵڵا بگۆڕێت. ئه‌م به‌هێزبوونه‌ی حزبوڵڵای لوبنانیش به ئاراسته‌ی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێراندایه بۆ كۆنترۆڵی ناوچه‌كه و گوشارخستنه سه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌مریكا و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر و سنوورداركردنی ئێران یاخود سیناریۆ و سیاسه‌تی ڕووخاندنی ڕژێم له ڕێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و ده‌وڵه‌تانی 5+1 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا و ئابڵووقه دارایی، ئابووری و سه‌ربازی و سیاسییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران. ڕاستییه‌كه‌ی تاقه گه‌ره‌نتیی ده‌ربازبوونی ئێران له‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای ئیداره‌ی ترامپ، به‌هێزبوونی هاوپه‌یمان و لایه‌نگره ناده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا؛ به‌تایبه‌ت حزبوڵڵای لوبنان، كه وا ده‌كات ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بیر له هێرش و گۆڕینی ڕژێم به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئێران نه‌كه‌نه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌م سیناریۆیه پێشبینیی ئه‌وه ده‌كات كه ڕووسیا له ڕێگه‌ی گوشارخستنه سه‌ر ئێران و حزبوڵڵا و حكوومه‌تی سووریا ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێت، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك ئه‌مریكا تووشی كێشه و گرفتی نوێ بكات و، پاشان به مه‌رجه‌كانی ڕازیی بكات. له لایه‌كی تریشه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له دیدارێكی نێوان "بنیامین نه‌تانیاهۆ" و "ڤلادیمیر پووتین"دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر ڕه‌فتار و نفووزی ئێران له سووریا و ناوچه‌كه و جموجۆڵه‌كانی له سنووره‌كان و ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی ئیسڕائیل. بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا بووه كه ته‌نانه‌ت مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بووبێت كه ئیسڕائیل له ئه‌گه‌ری هه‌ستكردن به نائاسایشیی زیاتر، ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگه‌كه‌دا به‌شدار بێت و هێرش بكاته سه‌ر حزبوڵڵا و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د؛ ئه‌مه‌یش ڕووسیا له سووریادا تووشی هاوكێشه‌ی ئاڵۆز و كێشه و گرفتی زۆر ده‌كات.
چواره‌م: ئه‌م سیناریۆیه ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه داندرابێت كه ئێران ترسی له كۆتاییی داعش هه‌یه كه چیتر پاساوی بوونی هێزه‌كانی له سووریا و عێراق و پاڵپشتی و چالاكیی حه‌شدی شه‌عبی نه‌مێنێت یاخود لاواز بێت و، ئه‌و كاته ئه‌مریكا زیاتر گوشاره‌كانی له عێراق و به‌تایبه‌ت سووریا، بۆ سه‌ر ئێران چڕتر بكاته‌وه. ئێران به‌رده‌وام ترسی هه‌یه كه كۆتاییی كێشه و بارگرژییه‌كان و لاوازبوونی داعش، ببێته هۆكاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ئێران له‌وه سوود ده‌كات كه به هاتنی ئه‌م چه‌كدارانه ڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ببێته پێویستییه‌ك و، له‌و ڕیگه‌یه‌وه سنووری عێراق و سووریا به ڕێگه‌ی ئه‌و هێزانه ببه‌زێنێت و، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێڕه‌و یاخود كۆریدۆره‌ی كه مه‌به‌ستییه‌تی بۆ سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، كه له ناوچه سوننه‌كانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ئێرانه‌وه. ئه‌مه‌یش ئاسایشی ئێران ده‌پارێزێت و ئاسایشی ئیسڕائیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. لێره‌وه هاوكێشه‌كان وا ده‌كه‌ن كه نفووز و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا زاڵتر بێت و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل نه‌توانن گوشار بۆ سه‌ر پاشه‌كشه‌پێكردنی ئێران له ناوچه‌كه چڕتر بكه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: یه‌كێك له سیناریۆ به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌یه، كه كۆماری ئیسلامی له‌م ڕێگه‌یه‌وه جارێكی تر وه‌كوو ساڵی 2014 بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و ڕێگه له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بگرێت، یاخود داواكاری و ویسته‌كانی جێبه‌جێ بكات. به‌و پێیه‌ی كه ئه‌م هێزانه ده‌توانن له "ئه‌لبوكه‌مال"ه‌وه به‌سانایی هاتوچۆ و دزه بكه‌ن بۆ ناوچه‌كانی ""ئه‌لقائیم" و "ڕاوه" و "عه‌نه" و "حه‌دیسه"" و "بێجی" و "عه‌باسی" و "حه‌ویجه" و هتد. لێره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر كه‌ركووك و ته‌نانه‌ت مه‌خموور و ناوچه‌كانی تری كوردستان، به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دروست ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه سیناریۆیه‌كی هه‌ره مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ كه له لایه‌ك وا ده‌كات ئه‌مریكا به هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا و گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێز له قازانجی داعش، گوشارێكی زیاتر بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم دروست بكات و، له لایه‌كی تریشه‌وه هێزه‌كانی داعش له لایه‌ك ببنه مه‌ترسی و، حه‌شدی شه‌عبی و ئێران و سوپای عێراقیش بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه و جه‌نگی دژبه داعش بێنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراون. هه‌روه‌ها نابێت دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و دروستكردنی دۆخێكی ئاسایشیی له‌رزۆك له‌و ناوچانه فه‌رامۆش بكرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌م سیناریۆیە وا ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت له ڕێگه‌ی ناوچه سوننه‌كانه‌وه و به پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێز و خێڵ و هۆزه سوننه‌كانه‌وه ڕێڕه‌وێكی پارێزراو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به ئۆردن دروست بكات و، ئه‌م ناوچانه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی، داعش، ئێران و سوپای عێراقه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. ئه‌مه‌یش توانای هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و جێگره‌وه‌ی هێڵێكی نوێ له ئه‌گه‌ری ئابڵووقه‌ی توركیا، ئێران و عێراق له‌ناو ده‌بات.
شه‌شه‌م: یه‌كێك له سیناریۆكانی تر ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه توركیا به گۆڕانی هاوسه‌نگییه‌كه قازانج بكات، كه له لایه‌ك گوشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانێت ڕۆڵ و نفووزی خۆی له سووریا و عێراق زیاتر بكات. هه‌روه‌ها توركیا ده‌توانێت بۆ لاوازكردنی هێزه‌كانی كورد له سووریایش كه‌ڵك له‌م ئاڵوگۆڕه وه‌ربگرێت.
كۆبه‌ند:
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا به‌نهێنی و بۆ گۆڕانكاری له هاوكێشه سه‌ربازییه‌كان، ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییانه بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی لاوازه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان كاردانه‌وه‌یان نه‌بێت و پلان و سیناریۆكانی ئێران سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌وه ئه‌و كاته مه‌ترسیی ئاسایشی بۆ سه‌ر پێگه و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، دروست ده‌بێت. ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه هاوپه‌یمانێتیی ڕاسته‌قینه له‌م جه‌نگه‌دا له ئارادا نییه، به‌ڵكوو هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌رزۆك و كاتین و، ئه‌مه‌یش سیما و تایبه‌تمه‌ندیی نوێی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن. بۆیه هۆشیاریی سیاسی و ئاماده‌ییی ئاسایشی و سه‌ربازیی كوردستان له لایه‌ك و، دروستكردنی هاوسه‌نگیی نوێ له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتیی كاتی و ته‌كتیكی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری ئاماده له گۆڕه‌پانه‌كه كه دوژمنایه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه، ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سیناریۆیانه ببێته‌وه.
له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له‌م هاوكێشانه‌دا هه‌یه، چونكه به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌توانێت له ناوچه‌كه‌دا هاوكێشه جیۆسیاسی، جیۆستراتیژی و ته‌نانه‌ت جیۆئێكۆنۆمییه‌كانیش له زیانی ئێران بگۆڕێت. ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه جه‌نگی كۆنترۆڵی ڕێڕه‌و و كۆریدۆر و ناوچه جیۆستراتیژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بۆ هاوسه‌نگیی هێز، جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. كوردیش ده‌توانێت/ده‌بێت له پاڵ جووڵه‌ی سیاسی، له ڕووی ئاسایشی و سه‌ربازییشه‌وه گرنگی به شوێن و پێگه جیۆستراتیژییه‌كان بدات بۆ مانه‌وه و، تێكدانی هاوسه‌نگییه‌ك كه له قازانجیدا نییه. چونكه هیچ هاوپه‌یمانێتی و دوژمنایه‌تی و دۆستایه‌تییه‌كی جێگیر له‌و جه‌نگه‌دا له ئارادا نییه.