پێشه‌كی:
پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان یاخود مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق، بێجگه له‌وه‌ی كه پرسێكی په‌یوه‌ندیداره به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا پرسێكی ستراتیژییه له چوارچێوه‌ی ئاسایشیدا. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌زموونی ڕابردووی كورد له‌گه‌ڵ عێراق و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاریی سیاسی، سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی و جیۆسیاسی و... ده‌ریان خستووه كه كورد ناتوانێت درێژه به مانه‌وه و بوونی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بدات و، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یی، پێویسته چوارچێوه‌یه‌كی ناسنامه‌یی و سیاسی و یاسایی‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت. ئه‌م ئه‌زموونه تاڵانه‌ی كورد ته‌نانه‌ت پاش ئه‌زموونی ساڵی 2003 و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی نوێی دیموكراسی-فیدراڵی و فره‌یی كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت، له ڕاستیدا بۆ بوونی كه‌لتوورێكی ستراتیژی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌لتووری ستراتیژیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌مه ده‌ستنیشانی ڕه‌فتاره ده‌ره‌كی و ناوخۆیییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات. ئه‌م كه‌لتووره‌یش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بڕیاره ستراتیژی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كان هه‌یه. بۆیه پرسیار ئه‌ویه كه چی وا ده‌كات كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراق تاوه‌كوو پێش 2003، ئه‌و وڵاته بۆ كورد هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی بێت و، كه‌چی پاش 2003 و ڕووخانی ڕژێم و دامه‌زراندنی ڕژێمێكی نوێی سیاسی و هاتنه‌سه‌ركاری نوخبه‌ی نوێی جیاواز (له ڕووی سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌وه)، دیسان كورد ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ببێته‌وه و پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئاسایشی كورد بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه و، نیشان بده‌ین كه به‌پێی چه‌مك و فاكته‌ره‌كانی "كه‌لتووری ستراتیژی" له عێراق، مانه‌وه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه تاڵه‌كانه و، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی وجوودیی كورد.
كه‌لتووری ستراتیژی
هه‌رچه‌نده پێناسه‌ی جۆراوجۆر و جیاواز بۆ ئه‌م چه‌مكه كراوه، به‌ڵام دوو زانا به ناوه‌كانی "ئه‌لمۆند" و "ڤێربا" بۆ یه‌كه‌مین جار له ده‌یه‌ی 60ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌ره‌یان به‌م چه‌مكه دا و له چوارچێوه‌ی كه‌لتووری سیاسی‌دا خستیانه ڕوو، كه بریتییه له كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕ و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می سیاسییه‌وه هه‌یه. له پاش ساڵی 1977 چه‌ندین زانا گرنگییان به‌و پرس و بواره داوه و كاریان كردووه، وه‌كوو: Jack Snyder و Colin Garay و David Jones. بۆ نموونه "شنایده‌ر"، "كه‌لتووری سیاسی" و "كه‌لتووری ستراتیژی"ی هێنایه ناو باسه‌كانی زانستی تایبه‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م چه‌مكه، خوێندنه‌وه‌ی بۆ ستراتیژیی سه‌ربازیی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كرد و، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌دواداچوونی سۆڤیه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو و نمایشی به‌هێزبوونی سه‌ربازیی هێرشبه‌رانه و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی خۆی، ڕیشه‌ی له هه‌ستكردن به نائاسایشیی مێژووییی ڕووسیا له بواری ده‌ره‌كی و كۆنترۆڵی نادیموكراسییانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه له ئاستی ناوخۆییدا هه‌یه.
له لایه‌كی تریشه‌وه زاناكانی ئه‌و بواره له پرسی پێشبینیكردنی ڕه‌فتاری سۆڤیه‌ت، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندانی ئه‌مریكی له پێشبینیكردنیدا تووشی هه‌ڵه بوون؛ به‌و پێیه‌ی كه پێیان وا بوو نوخبه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له پرسی هاوشێوه‌دا هه‌مان كاردانه‌وه‌یان له هه‌مبه‌ر كێشه‌كان ده‌بێت. ئه‌وه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلێك له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ گرنگیی كاریگه‌ریی كه‌لتووری ستراتیژی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری سه‌ربازی و ئاسایشی و به‌رگریی ده‌وڵه‌تان بێته ئاراوه. به‌م واتایه كه هه‌ست و سۆز و فاكته‌ره زه‌ینییه‌كانیش له پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵانی له بڕیاره‌كانی وڵاتاندا به‌پێی كه‌لتووری ستراتیژییان، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه.
بۆ نموونه ئیمڕۆكه باس له‌وه ده‌كرێت كه فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌لتووری ستراتیژیی ئه‌مریكا وه‌كوو: پێگه و هه‌ڵكه‌وته‌ی تایبه‌تی جوگرافیی ئه‌مریكا، تێڕوانینی ئایینیی تایبه‌تی كریستیانی (پیۆریته‌نه‌كان Puritans)، به‌ها، نۆرم و كه‌لتووری لیبراڵ دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری، بڕوابوون به هه‌بوونی ئه‌ركێكی پیرۆز له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕزگاركردنی جیهان، بڕوابوون به‌وه‌ی كه خواوه‌ند ئه‌مریكای پیرۆز كردووه و شۆڕشی ئه‌مریكای سه‌ر خستووه بۆ ڕزگاریی جیهان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئه‌مریكی، ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، پێشكه‌وتنی سیاسی، ته‌كنه‌لۆژی، سه‌ربازی، ئابووری و... ، وا ده‌كات كه ئه‌مریكا شێواز و مۆدێلی تایبه‌تی سه‌ربازی و ئاسایشی له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه بگرێته به‌ر.
به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌لتووری ستراتیژی، په‌یوه‌ندیی به چۆنێتیی كاریگه‌ریی فاكته‌ره كه‌لتوورییه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز و هه‌ڵبژاردنی مۆدێل و ستراتیژییه‌كی تایبه‌تی ئاسایشی و سه‌ربازی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه. ڕیشه‌كانی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌فسانه و ئوستووره مێژوویییه‌كان و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو و گوتاره سیاسییه‌كانی وڵاتان و، هه‌روه‌ها به‌ستێن و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، مێژووی سه‌ربازی، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌كنه‌لۆژیی سه‌ربازی، چۆنێتیی په‌یوه‌ندییه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكان و نۆرم و به‌هاكانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ده‌سته‌بژێره‌كان و، هه‌روه‌ها كه‌لتووری گشتی و كه‌لتووری سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
خوێندنه‌وه‌ی كه‌لتووری ستراتیژیی ده‌وڵه‌تان
بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردتر بۆ بڕیاری سه‌ربازی و ئاسایشیی ده‌وڵه‌تان بكه‌ین، پێویسته گرنگی به فاكته‌ره‌كانی كه‌لتووری ستراتیژیی ده‌وڵه‌تان له سێ ئاست بده‌ین:
هه‌رچه‌نده ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م كه‌لتووره جێگیر نین و به درێژاییی مێژوو ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییان هه‌یه، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌م ڕه‌گه‌زه كه‌لتوورییه ستراتیژییانه‌یان، بووه هۆكاری بێمتمانه‌یی له هه‌مبه‌ر یه‌كتری و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ. به‌ڵام پاش جه‌نگ، ئه‌زموون و ئایدیای نوێ دروست بوو و، كه‌لتووری ستراتیژیی نوێی ئه‌و وڵاتانه، وای كرد كه سه‌ره‌نجام دوژمنانی دوێنی، ببنه دۆست و هاوپه‌یمان و له چوارچێوه‌ی یه‌كێتییه‌كدا كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی ڕوانگه‌ی كه‌لتووری ستراتیژی، ده‌سته‌بژێره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی جیاواز كه كه‌لتووریان جیاوازه، له دۆخی هاوشێوه‌دا كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه و بریاڕی جیاواز ده‌ده‌ن. به‌م پێیه كه‌لتووری ستراتیژی، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتنی جیاواز بۆ ڕووداوه‌كان بێته ئاراوه.
كه‌لتووری ستراتیژیی عێراق
گرنگترینی ئه‌و فاكته‌ر و هۆكارانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وام به ڕێژه و ئاستی جیاواز، بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی "كه‌لتووری ستراتیژی"ی ده‌وڵه‌تی عێراق و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌بێت. بۆیه سه‌ره‌ڕای له‌سه‌ركاربوونی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و جۆری سیسته‌می سیاسی له عێراق، ده‌توانین ئه‌م كه‌لتووره ستراتیژییه به‌م شێوه‌یه پۆلین بکەین:
كۆبه‌ند:
بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی له هه‌موو سیسته‌م و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، كورد تووشی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، پێویسته له كه‌لتووری ستراتیژیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته تێ بگه‌ین. به‌پێی ئه‌م ڕه‌گه‌ز و فاكته‌ره ماددی و ناماددییانه‌ی كه پێكهێنه‌ری ئه‌زموون و كه‌لتووری سیاسیی عێراقن، ئه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌لتووری ستراتیژیی عێراق هه‌یه. ئه‌م كه‌لتووره‌یش ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران ئاراسته ده‌كات. به‌م پێیه، مانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق به هۆی بوونی ئه‌م كه‌لتووره ستراتیژییه‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئاسایشییه وجوودییه‌كانه بۆ كورد و پێكهاته‌كانی تری كوردستان. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاری دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هۆكاری نه‌هامه‌تییه مێژوویییه‌كانی كورد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه به عێراق ناسراوه، سه‌ره‌ڕای جێگۆڕكێ له نێوان سیسته‌م و نوخبه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه هه‌وڵدان بۆ به‌دیموكراسیكردنی عێراق به هۆی زاڵبوونی ئه‌م فاكته‌ر پێكهاته‌یییانه‌وه و، بوونی ئه‌م مۆدێل و شیوازه له كه‌لتووری ستراتیژی له ده‌وڵه‌تی عێراق، بڕیارێكی دروست و ژیرانه نابێت، چونكه تێگه‌یشتنی نوخبه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر عێراق بۆ پرس و بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی ناكۆكی، هه‌مان تێگه‌یشتن نییه كه كورد و پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یانه. ته‌نانه‌ت به نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئاشتی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ دراوسێیه‌كانی و، له ئه‌گه‌ری لاوازبوونیشیدا، دووباره ده‌بێته جێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یی له دژی پێكهاته و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه.