پێشه‌كی:
تاوه‌كوو ئێستا هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان له ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و ته‌نانه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی كه له ناوخۆیان و له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه هه‌یانه، زۆر ئاسایییه، چونكه به‌گشتی تاوه‌كوو ئێستا و سه‌ره‌ڕای گۆڕانكارییه‌كان، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی كلاسیكی، له‌سه‌ر دوو بنه‌مای فه‌رمانپێكه‌ر كار ده‌كات: 1- ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌ییی خاك و به‌م پێیه‌یش یه‌كسانی له نێوان ده‌وڵه‌تان و، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆییی ده‌وڵه‌تان و قه‌ده‌غه‌بوونی به‌كارهێنانی هێز 2- مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان، كه زیاتر ڕێز له سه‌ر‌وه‌ریی ده‌وڵه‌تان و بواری ناوخۆیی ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌ر په‌یوه‌سته به خاڵی یه‌كه‌مه‌وه. به‌م واتایه كه به بڕوای پسپۆرانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر دوو بنه‌ما وه‌كوو پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕ پێكه‌وه‌گرێدراون. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی هه‌موو ده‌وڵه‌تان، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی، كاته‌كه‌ی به گونجاو نازانن و ڕایان وایه كه ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌م قۆناغه جه‌نگی تیرۆر و دژی داعشه؟
ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا و به‌گشتی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه (هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕاستییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵه‌یه و تاوه‌كوو ئیستا به شێوازی جۆراوجۆر باجی ئه‌و هه‌ڵه سیاسییانه‌یان له ناوچه‌كه‌دا داوه)، یه‌كپارچه‌یی عێراق بێجگه له پره‌نسیپێكی نێوده‌وڵه‌تی، بریتییه له دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و، هه‌روه‌ها له ئاستی ناوخۆیی بۆ سنوورداركردنی نفووزی شیعه‌كان و ئێران له ڕێگه‌ی كورده‌وه‌یه. بۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌قامگیری و ئاسایش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌یه نه‌ك پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی گه‌لان، دیموكراسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان.
به چه‌ند هۆكارێك له پاش 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001، پرسی تیرۆر و جه‌نگی دژی تیرۆر، بووه‌ته ئه‌وله‌وییه‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی؛ هه‌روه‌ها پرسی دژایه‌تیی تیرۆریزم بووه‌ته دكتۆرینی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌م پرسه له سه‌رووی هه‌موو سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانیانه‌وه بێت. لێره‌دا ئاماژه به گرنگترین خاڵه‌كانی ده‌كه‌ین:
بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پێداگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌نگی تیرۆر ده‌بێت و، پێویسته وه‌پاش بخرێت، گرنگیی جه‌نگی تیرۆره له ستراتیژیی نوێی ئه‌مریكا له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی له‌وه ده‌ترسن، كه ئه‌وه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه؛ به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونیان هه‌بووه كه به هۆی باڵاده‌ستیی ئیسلامی سیاسی و توندڕه‌وه‌وه، به‌تایبه‌ت له به‌هاری عه‌ره‌بیدا، له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه ئیسلامییه‌كانی دژ بهڕۆژاواوه. بۆیه له ڕوانگه‌ی ڕیاڵیستییه‌وه ئه‌وان پێیان باشتره هاوسه‌نگیی هێزه‌كان تێك نه‌چێت و، سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی، دوو چه‌مكی سه‌ره‌كین له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا.
بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌موو هه‌وڵی و چاوی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقه كه "حه‌یده‌ر عه‌بادی" بێته‌وه سه‌ر كار و، ڕێگه له لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی ئێران، وه‌كوو مالكی، بگرن. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ستراتیژیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه به به‌شداریی كورد و سوننه له پێكهاته‌ی سیاسیی عێراق و، هه‌روه‌ها پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تانی سوننه و عه‌ره‌بی له عێراق، ڕێگه له هێژموونی و زاڵبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و ناوچه‌كه بگرن. كوردیش به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی و جیۆسیاسییه‌كانییه‌وه باشترین پێكهاته‌یه كه ده‌توانێت له ناوخۆی عێراق ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌بێت.
به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی، ناتوانن و ناخوازن دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌كان بوه‌ستنه‌وه. باشترین نموونه‌یش له‌م دوایییه، شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌یانتوانی هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئیراده و ویستی گه‌لی ناڕازیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بپارێزن و پاڵپشتییان بكه‌ن. بێجگه له ده‌یان نموونه‌ی ئه‌م دوایییه له پاش جه‌نگی سارد، شۆڕشی 1979 له ئێرانیش نموونه‌یه‌كی تره.
توركیا
هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له ڕوانگه‌ی ناسنامه و سیسته‌می سیاسیی خۆیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشیی له هه‌مبه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. بۆ نموونه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له ئاستی ناوخۆیی، ڕووبه‌ڕووی دوو پرسی دژبه‌یه‌ك بوونه‌ته‌وه: له لایه‌ك كاردانه‌وه‌ی توندڕه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌ر‌ست و كه‌مالیسته‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌م پرسه (سه‌ربه‌خۆییی كوردستان) له ململانێ سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له دژی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان و، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و واقعی سیاسیی توركیا و پرسی كورد له‌و ده‌وڵه‌ته به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی و، هه‌روه‌ها پێناسه‌كردنی پرسی كورد به پرسێكی ئاسایشی، له هه‌ر ئاڵوگۆڕێك له ئاستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به پێكه‌وه‌گرێدراوی ده‌زانن، دژایه‌تیی گۆڕانی ئه‌و هاوسه‌نگییه كه له قازانجی كورددا بێت، ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش توركیای له نێوان دووڕێیانێكدا هێشتۆته‌وه: له لایه‌ك هاوكێشه جیۆسیاسی و ململانێكانی ناوچه‌كه و باڵاده‌ستیی ئێران و، هه‌روه‌ها پرسی كورد به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی له‌و ده‌وڵه‌ته و، له لایه‌كی تریشه‌وه پرسی ئابووری و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پرسی وزه و پێویستیی توركیا به‌و كاڵا ستراتیژییه له بواری ئابووری و سیاسی‌دا. بۆیه ده‌توانین بڵێین كه هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی توركیا هه‌رچه‌نده ڕه‌ق و توندیش بن، كاتی و ته‌كتیكین.
كۆماری ئیسلامیی ئێران و شیعه‌كانی عێراق
زۆرینه‌ی شیعه‌كانیش (بێجگه له زاڵبوونی عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنیستی و ناسیۆنالیستی و، هه‌روه‌ها پان-عه‌ره‌بی)، له عێراق كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئاراسته و ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كرێن و جێبه‌جێكاری ئه‌جێندا و ستراتیژیی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامین، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه به زیانی ئه‌وان بشكێته‌وه و ده‌وڵه‌تانی سوننه و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، وه‌كوو سعوودیا و هاوپه‌یمانه‌كانی و، هه‌روه‌ها ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵ بن. كۆماری ئیسلامی‌یش ئه‌و كاته تووشی گرفتی ئاسایشی ده‌بێت و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی له سووریا بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و پاڵپشتی له حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماس و كۆنترۆڵی پێگه و نفووزی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل، پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
ته‌نانه‌ت ئێران له‌وه ده‌ترسێت كه ئه‌و دۆخه نائاسایشییه و ناسه‌قامگیری و گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری وه‌كوو ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران و له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، بگوازرێته‌وه و بێته سه‌ر سنوور یاخود ناوخۆی سنووره‌كانی ئێران. به‌ڵام ئێران له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌كییه‌وه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و، هه‌روه‌ها هه‌موو ئامراز و میكانیزمه‌كانیشی به‌كرده‌یی تاقی كرده‌وه و نه‌یتوانی ڕێگه‌ی لێ بگرێت، ئه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی و، هه‌روه‌ها بۆ ڕێگه‌گرتن له نفووزی توركیا له كوردستان و ته‌نانه‌ت دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ نفووزی ده‌وڵه‌تانی سوننه‌ی وه‌كوو سعوودیا و، هه‌روه‌ها باڵاده‌ستیی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل له كوردستان و، له لایه‌كی تریشه‌وه كۆنترۆڵكردنی حزبه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنی كورد له ئێران، دان به سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا ده‌نێت. مێژووی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، پڕه له‌و پراگماتیزمه سیاسییه له بواری ده‌ره‌كیدا؛ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیشیدا وه‌كوو ئه‌لقاعیده و سه‌ددام و ئه‌مریكا و ئیسڕائیل.
ڕاستییه‌كانی ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردستان
به‌ڵام به‌گشتی هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وه و ڕاڤانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه و، پێناچیت ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاست و دروست بێت، چونكه پێگه‌ی جیۆسیاسی و جیۆئێكۆنۆمیی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌كی نوێ بێنێته ئاراوه كه له قازانجی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه بێت. به‌ڵام به هۆی نادیموكراسیبوونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كلاسیكی بۆ هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و سیاسیی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و بریتانیاوه، ئه‌م دژایه‌تییانه دروست بوونه.
بۆیه جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێت به‌ئاشكرا پاڵپشتی له دابه‌شبوونی ده‌وڵه‌تان له بارودۆخی ئاسایی‌دا بكات. له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌كرێت ئه‌م دژایه‌تییانه بۆ ڕیفراندۆم و جیابوونه له عێراق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق له ڕووی پرسه سیاسییه ناوخۆیییه‌كانی عێراق و هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، زۆر ئاسایی بن.
رۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیی كورد له سه‌رخستنی ئیراده‌ی كورد
ئه‌وه‌ی كه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، پێداگری و هۆشیاریی "بارزانی"یه، كه به‌دروستی ده‌زانێت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و گوتاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده و ده‌نگی نه‌ته‌وه و تاكه‌كانی كوردستان، گه‌ره‌نتیی مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن له‌و هاوكێشه ئالۆزه ئاسایشی و سیاسییانه‌دا ده‌كات.
بۆیه خستنه‌ڕووی پرسی به‌دیلێكی باشتر له ڕیفراندۆم له لایه‌ن عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆییی گه‌لی كوردستان له لایه‌ن بارزانییه‌وه، لووتكه‌ی هۆشیاری و دیپلۆماسییه‌تی كورده له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا. بۆیه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه پێداگری و چاونه‌ترسی و بوێریی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان به‌گشتی و به‌ڕێز بارزانی وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌تایبه‌تی، ده‌توانێت زۆربه‌ی هاوكێشه‌كان له قازانجی كورد بگۆڕێت؛ به مه‌رجێك هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ له ڕووی سیاسی و یاسایییه‌وه پشتیوانیان بن و له هیچ هه‌ڕه‌شه و گوشارێك سڵ نه‌كه‌نه‌وه.
خاڵێكی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه كه له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ئیراده‌ی كورد بشكێت و كورد به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنی هیچ گه‌ره‌نتی و به‌دیلێكی دڵخۆشكه‌ر و تۆكمه‌ی یاسایی و سیاسییه‌وه ناچار به پاشه‌كشه بێت، ئه‌وه بێجگه له زیانه ئاسایشی، سیاسی و ماددییه‌كانی، له‌وانه‌یه له ڕووی ده‌روونناسیی كۆمه‌ڵایه‌تی و، هه‌روه‌ها تاكه‌كه‌سییه‌وه كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد و داهاتووی كورد له عێراق و ناوچه‌كه و به‌گشتی تاك به تاكی كوردستان دروست بكات.
كۆبه‌ند:
ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی كه وای كردووه گوشار و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌وڵه‌تان بۆ پرسی ڕیفراندۆم (نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی له‌م قۆناغه‌دا) تا ئه‌و ڕادده‌یه بۆ سه‌ر كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز بارزانی، توندتر ببێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له 25-9-2017 ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تان ناتوانن دژایه‌تیی ئیراده و ویستی خه‌ڵك كه له پرۆسه‌یه‌كی یاسایی، ئازادانه و دیموكراسیدا به‌رجه‌سته كراوه، بكه‌ن. بۆیه ده‌یانهه‌وێت ئێستا ڕێگه له ئه‌نجامدانی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه پاشتر تووشی گرفت له بواری یاسایی و، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی ڕای گشتیی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌بن و، به دژایه‌تیی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و، هه‌روه‌ها ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان تۆمه‌تبار نه‌كرێن. له كۆتاییشدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له ئاستی داموده‌زگه‌ی سیاسی، سه‌ربازی، ئاسایشی و ته‌نانه‌ت میدیایی و ڕای گشتیی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، له‌سه‌ر پرسی وه‌پاشخستنی ڕیفراندۆم و پاشان سه‌ربه‌خۆییی كوردستان یه‌كگرتوو و یه‌كڕا نین؛ ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكه بۆ كوردستان كه به دیپلۆماسییه‌كی چالاك و فره‌ڕه‌هه‌ند كاریان له‌سه‌ر بكات.