پێشه‌كی:
له ڕۆژی 25-9-2017، هاووڵاتیانی باشووری كوردستان به هه‌موو پێكهاته و ناسنامه‌كان و به‌بێ جیاوازی و هه‌ڵاواردن و له هه‌موو ناوچه‌كاندا به‌شدارییان له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كرد. ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره له مێژوودا، كه كورد له پرۆسه‌یه‌كی گشتیی ئازاد و دیموكراتیك‌دا ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی چاره‌نووسی خۆی ده‌ستنیشان بكات و، به جیهانی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت كه سه‌ربه‌خۆیی و، به‌م پێیه ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ناوخۆ-ده‌ره‌كیی ده‌وێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاو و كرده‌وه‌یه كاریگه‌ری و ئاسه‌واره‌كانی، زۆر له پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی قووڵتر و درێژخایه‌نتره، به‌و پێیه‌ی كه كورد تاوه‌كوو ئێستا ده‌وڵه‌تی نه‌بووه و، ده‌وڵه‌ت وه‌كوو یه‌كه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی، به‌شێك نه‌بووه له ناسنامه بوونناسانه‌كه‌ی. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ڕووداو و چركه‌ساتی ده‌گمه‌ن و مێژووییی پرسی ڕیفراندۆم و په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بنیاتنانی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" بۆ كورد و پێكهاته ناسنامه‌یییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان شرۆڤه بكه‌ین.
ناسنامه، ده‌وڵه‌ت و ئاسایش
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌ت به شێوازی مۆدێرنی خۆی، به‌رهه‌می گۆڕانكارییه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ته‌نانه‌ت هزرییه‌كانی ئه‌وروپایه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له جۆره‌كانی تری ڕێكخستنه سیاسییه جێگیره‌كان جیا ده‌كاته‌وه، پرسی په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت به نه‌ته‌وه و، به‌م پێیه‌یش ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه. چه‌ندین پێناسه‌ی جۆراوجۆریش بۆ نه‌ته‌وه له ئارادان كه زۆربه‌یان پێداگری له‌سه‌ر بوونی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌سه‌ر خاكی خۆیان، كه هاوبه‌شی مێژوویی، كه‌لتووری، زمانی، ئایینی و به‌هایییان هه‌یه، ده‌كه‌نه‌وه؛ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامبوونی تاكه‌كان به‌و نه‌ته‌وه‌یه، ده‌به‌ستێته‌وه به‌و هه‌سته‌ی كه به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێت و پاشان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌م ناسنامه‌یه جێگیر و به‌رده‌وام نییه. ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو ناكۆكی و دژبه‌یه‌كی و جیاوازییه ناوچه‌یی و خێڵه‌كی و چینایه‌تی و ئایینی و كه‌لتوورییه‌كان تێ ده‌په‌ڕێنێت و، له كه‌لتوور و ناسنامه و وه‌فادارییه‌كی هاوبه‌شی سه‌رووتردا كه به نه‌ته‌وه ناسراوه و "ناسیۆنالیزم" نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ست و ناسنامه نه‌ته‌وه‌یییه به‌توندی گرێدراوی خاك (نیشتمان)ه، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێت و، ئه‌مه‌یش له فۆرم و چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا له جیهانی ئیستادا خۆی مانیفێست كردووه.
كورد به درێژاییی هه‌زاران ساڵ سه‌ره‌ڕای جیاوازییه ناوچه‌یی و زاراوه‌یی و ورده-كه‌لتوورییه‌كان، له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی له فۆرمی جیاوازدا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نه‌یبووه، "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" بووه كه به‌پێی ڕوانگه‌ی "باری بۆزان" دوو بنه‌ماكه‌ی تری ده‌وڵه‌ت (ماددی و دامه‌زراوه‌یی) پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناكۆكییه ناوچه‌یی، خێڵه‌كی، عه‌شیره‌یی و، له سه‌رده‌می ئێستایشدا حزبییه‌كان، هه‌ر ئه‌م بنه‌ما و ڕه‌گه‌زه گرنگه بووه.
بۆیه به‌رده‌وام كورد له لووتكه‌دا و پاش خه‌باتێكی بێ‌وچان و قوربانیدانێكی زۆر، له چركه‌ساتی گه‌یشتن به مافه‌كانی، به هۆكاری ناوخۆیی و گوشاری ده‌ره‌كی، له گه‌یشتن به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی بێبه‌ش بووه. بۆیه ده‌سته‌بژێر و سیاسیی كورد و ته‌نانه‌ت هاووڵاتیی ئاساییی كورد، به‌رده‌وام بیری له‌وه كردۆته‌وه كه سه‌ره‌ڕای نه‌ته‌وه‌بوون، به‌ڵام بۆچی خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نییه؟ پرسیاری گه‌وهه‌رییش ئه‌وه‌یه: چی وای كردووه كه كورد، ده‌وڵه‌تی عێراق به ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌زانێت؟ به‌م پێیه‌یش ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ده‌یه‌وێ دای بمه‌زرێنێت چ مۆدێلێكی هه‌یه؟ به‌گشتی "باری بۆزان" چوار مۆدێلی په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت ده‌خاته ڕوو:
بۆ ئه‌وه‌ی، دیسانه‌وه كوردستان باشترین نموونه‌یه كه ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته (توركیا، ئێران، سووریا و عێراق) ده‌وڵه‌تی فێدراتیڤ نین و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی و توركیا و فارسی/ئێرانی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا زاڵه و، ده‌وڵه‌ته‌كانیان نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كات و، كورد لێره‌دا هه‌م وه‌كوو نه‌ته‌وه و هه‌م وه‌كوو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، تووشی سڕینه‌وه و هه‌ڵاواردن و لانی كه‌م په‌راوێزخستن و سه‌ركوت ده‌بێته‌وه.
باشترین نموونه‌یش توركیایه كه ته‌نانه‌ت له ده‌ستووریشدا دان به بوونی كورد، وه‌كوو ناسنامه و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز، نانێت. له ئێران به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز داناندرێت و به لق و ورده‌كه‌لتووری ئێرانی و، زمانه‌كه‌یشی به زاراوه‌ی فارسی داده‌ندرێت. له سووریایش، كه پێش گۆڕانكارییه‌كانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی كورد وه‌كوو مرۆڤ و هاووڵاتیش هه‌ژمار نه‌ده‌كرا و به‌شێكی زۆریان له هه‌بوونی هه‌موو مافه سیاسی و یاسایییه‌كان بێبه‌ش كرابوون. به‌ڵام له عێراق به هۆی نه‌بوونی ئایدیای ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن كورده‌وه و، هه‌روه‌ها زاڵبوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ (عه‌ره‌ب) و پاشان له پاش 2003 ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی عه‌ره‌بی/شیعی له ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی "ئایدیای ده‌وڵه‌تی" كورد بكات.
لێره‌دا پرسی ئاسایش له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ییی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه جیاوازییان هه‌یه. به‌م واتایه‌ی كه گه‌وهه‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یی، "ناسنامه‌یه"؛ به‌م پێیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كورد نییه، ئه‌وه ناتوانێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كورد بپارێزێت و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سڕینه‌وه و هه‌ڵاواردن و سه‌ركو‌تكردنی ئه‌و ناسنامه‌یه ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌ته به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیی ڕه‌وایه‌تیپێده‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و، هه‌روه‌ها خاوه‌ن سیسته‌مێكی دیموكراتیك وه‌كوو مۆدێلی ده‌وڵه‌تی "فێدراتیڤ" نییه، له ڕووی دامه‌زراوه‌ییشه‌وه خاوه‌ن ئاسایشی سیاسی نییه، چونكه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی (ناسنامه)، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاسایشی سیاسی. بۆیه نه‌بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی ده‌وڵه‌تدا، له نه‌بوونی ئایدیای ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، كه ناسنامه‌كه‌ی بریتی نییه له ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌گشتی پرسی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" به‌توندی گرێدراوی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یی و به‌م پێیه‌ش ئاسایشی ناسنامه‌ییی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستانه.
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ئایدیای ده‌وڵه‌تی كوردستان
به‌پێی ئه‌و ڕوانگه‌ی تیۆرییه بۆ پرسی ده‌وڵه‌ت و ئاسایش، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانێت ئه‌و ڕووداوه بێت كه هه‌وڵی یاسایی و سیاسی و دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت بۆ له‌دایكبوونی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت"؛ به‌و واتایه‌ی كه هه‌موو ناكۆكی و جیاوازییه‌كی حزبی، ناوچه‌یی، عه‌شیره‌تی و... له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا له چوارچێوه‌ی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا لانی كه‌م كه‌مڕه‌نگ و لاواز بووه و، كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی بنیاتنه‌ری ده‌وڵه‌ت. لێره به‌دواوه، كورد له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا خاوه‌ن "ئایدیای ده‌وڵه‌ت"ه.
ڕیفراندۆم ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌یه كه كورد ده‌گاته وریایی و هۆشیاری و ئاگاییی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی، چونكه نیشتمان، هه‌رێم، خاك، نه‌ته‌وه و كه‌لتووری هاوبه‌ش و زمان و مێژووی هاوبه‌ش و...، له چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی‌ی گشتی و هاوبه‌شدا خۆی مانیفێست كرد. ئه‌م ویست و ئیراده گشتییه بۆ پێكه‌وه‌ژیان، وا ده‌كات كه ئاسایشی ناسنامه‌ییی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ڵگری ئایدیای ده‌وڵه‌تی كوردستان نین. بۆیه هه‌وڵی بڕیاردان له دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، گوزارشت له له‌دایكبوونی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" له لای نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات.
لێره به‌دواوه، چ له ڕووی سیاسی و چ له ڕووی یاسایییه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كان سنووره بچووكه لۆكاڵی و خۆجێیییه‌كان تێ ده‌په‌ڕێنێت. به له‌دایكبوونی ئایدیای ده‌وڵه‌ت بۆ كوردستان له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی ڕۆژی 25-9-2017، ئه‌وه دوو مۆدێل زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، چونكه مۆدێلی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به هۆی فره‌پێكهاته‌بوون و فره‌ناسنامه‌بوونی كوردستانه‌وه، ئایدیای ده‌وڵه‌تی پێكهاته و ناسنامه‌كانی تری كوردستان (عه‌ره‌ب، توركمان، ئه‌رمه‌نی، كریستیان، ئاشووری، كلدانی، سریانی، كاكه‌یی، ئێزدی، شه‌به‌ك، فه‌یلی و...) په‌راوێز ده‌خات و، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی ناڕه‌وایه‌تیی سیاسی و كه‌وتنه به‌رده‌م مه‌ترسیی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و، به‌و پێیه نه‌بوونی ئاسایشی ناسنامه‌یی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش ڕوو بدات به‌رده‌وام كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشیی له‌سه‌ر ده‌بێت و، مه‌ترسییه‌كان ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌كه‌م: مۆدێلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی ڕێژه‌یی؛ به‌و پێیه‌ی پاش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له باشووری كوردستان، به‌شێكی تری كورده‌كان تاوه‌كوو ئێستا له ده‌وڵه‌تانی تردا ده‌ژین.
دووه‌م: مۆدێلی ده‌وڵه‌تی كۆنفێدراتیڤ، كه به هۆی بڕیاری ڕێبه‌رانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو پێكهاته‌كان پێش ڕیفراندۆم بۆ پاراستنی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه ناسنامه‌یییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا و په‌سندكردنی له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی فه‌رمیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت فیدراڵی و مه‌ده‌نی بێت، ده‌ڕبری ئه‌وه‌یه كه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هیچ ناسنامه‌یه‌ك به‌سه‌ر ناسنامه‌كانی دیكه‌دا زاڵ نابێت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستانییه، نه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد. به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تی كوردستان "ئایدیای ده‌وڵه‌ت"ی هه‌موو پێكهاته‌كان و ناسنامه‌كانی كوردستانه. بۆیه ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ییی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایشی ناسنامه‌كان پارێزراوه و، به‌م پێیه‌یش ئاسایشی سیاسیی ده‌وڵه‌ت ده‌تواندرێت له به‌رزترین ئاستی ئاسایش‌دا بێت.
كۆبه‌ند:
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان (باشووری كوردستان)، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كان، له ڕۆژی 25-9-2017 به‌ڕێوه چوو. یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كان كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌گه‌ز و بنه‌مایه‌كی گرنگ كه تاوه‌كوو ئێستا لێی بێبه‌ش بوو، ئه‌ویش "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" یاخود "ئایدیای ده‌وڵه‌تی كوردستان" بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه‌كوو ناسنامه‌یه‌ك كه هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی ناسنامه‌ییی خۆی ده‌دات.
بۆیه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئایدیایه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بۆ كورد له ئارادا نه‌بووه، له لایه‌ك كورد خوێناوی‌ترین ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی كردووه و، له لایه‌كی تریشه‌وه حكوومه‌تی به‌غدا به دڕندانه‌ترین شێوه كوردی تووشی برسێتی و قڕكردن و جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیاباران و... كردووه. ئه‌و كار و كاردانه‌وانه هه‌ردووكیان، له نه‌بوونی ئایدیای ده‌وڵه‌ت بۆ كورد وه‌كوو ناسنامه له چوارچێوه‌ی عێراقدا سه‌رچاوه ده‌گرن، چونكه له نه‌بوونی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت" بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، ئه‌وه عێراق ده‌وڵه‌تی ناسنامه‌ی ئایینیی نا-ئیسلامی و نا-شیعی و هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی نا-عه‌ره‌ب نییه. به‌م پێیه‌یش ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یی له عێراق، به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بووه كه كرۆكی بریتییه له پرسی ناسنامه. به نه‌بوونی ئاسایشی ناسنامه‌یی (كۆمه‌ڵگه‌یی)، ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌رده‌وام ناسه‌قامگیر و ناجێگیر بووه و، به زه‌بری هێزی سه‌ربازی و سه‌ركوت و توندوتیژی، خۆی پاراستووه. هه‌ر بۆیه‌یشه له نێوان به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش ساڵی 2003 و پاش ساڵی 2003 له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه و ناسنامه‌كانی تردا، هیچ جیاوازییه‌ك نییه.
بۆیه بڕیاری ڕیفراندۆم و ده‌نگی "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌م ڕیفراندۆمه‌دا، له‌دایكبوونی "ئایدیای ده‌وڵه‌ت"ه بۆ كورد، به‌ڵام به‌م جیاوازییه كه به هۆی به‌شداریی هه‌موو پێكهاته ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا و فره‌پێكهاته‌بوونی كوردستان، مۆدێلی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كۆنفێدراتیڤ – ڕێژه‌یی ده‌بێت كه وه‌كوو مۆدێلێكی نوێ، ده‌توانین له‌مه‌ودوا له بواری سیاسی-ئه‌كادیمیدا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین. هه‌ر ئه‌م فاكته‌ره گرنگه‌ش وایكردووه كه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به هۆی نه‌بوونی ئه‌و "ئایدیای ده‌وڵه‌ت"ه له لای ناسنامه‌كانی چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌كانی له‌دایكبوونی مۆدێلێكی نوێی ده‌وڵه‌تی كوردستان، تووشی دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی ببن.