پێشەكی:
بەرەبەیانی ڕۆژی 16-10-2017 پاش چەندین ڕۆژ هەڕەشەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ پاشەكشە و چۆڵكردن و ڕادەستكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە حكوومەتی ناوەندیی عێراق، بە هۆی ڕێككەوتنی نهێنی و پاشەكشەی بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە، سەرەڕای بەرگریی هێزی پێشمەرگە و خەڵكی سڤیل، كەركووك و چەند ناوچەیەك كەوتە دەست هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق؛ كە بەپێی زانیارییەكان لە لایەن فەرماندەی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی و سەرپەرشتی دەكرا. ئەوەی كە لێرەدا گرنگیی ئەو شارە و ئەو ڕووداوە زیاتر دەكات، ئەوەیە كە سیناریۆ و هاوكێشە ناوخۆیی و هەرێمییەكان لە عێراق و ناوچەكە بەم كەوتنە و دەرهاوێشتەكانی دواتری گۆڕانی بەسەردا دێت. لێرەدا پرسیار ئەوەیە كە هۆكار و دەرهاوێشتەكانی ئەم ڕووداوە تاڵە و ڕۆڵ و كاریگەریی ئەكتەرەكان بۆ داهاتووی كورد، چی دەبێت؟ بۆیە لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین ئەم هاوكێشە و سیناریۆ گریمانەكراوانە بخەینە بەر باس و شرۆڤەكردنەوە.
كەركووك و هاوكێشە ناوخۆیییەكانی عێراق
بە هۆی جەنگی داعش و شكست و لێكهەڵوەشانەوەی سوپای عێراق لە بەشێكی زۆر لە ناوچەكەكانی عێراق، بەتایبەت لە پارێزگه‌ی مووسڵ و كەركووك و پارێزگه‌كانی دیكەی عێراق، پێشمەرگەكانی كوردستان بۆشاییی ئەو پاشەكشە و شكستەیان پڕ كردەوە و بە یارمەتیی هێزە هاوپەیمانەكانیش بەشێكی زۆر لە ناوچەكەكانی كوردستانی ژێر دەستی داعش‌یش لە ڕێگەی جەنگەوە لە هێزەكانی داعش وەرگیرایەوە.
لەم سەردەمەدا عێراق لە لووتكەی لاوازیی خۆیدا بوو، بەڵام پێش ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان، ئاماژەكان ئەوەیان نیشان دەدا كە پاش كۆتاییهاتنی داعش هاوسەنگیی هێز لە عێراق و ناوچەكەدا گۆڕانی بەسەردا دێت. بۆیە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بەم تێگەیشتن و تێڕوانینە و بۆ دەستەبەركردنی بەڵگەنامەیەكی یاسایی و سیاسیی گرنگی وەكوو ڕیفراندۆم، پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیییان پێش كۆتاییهاتنی جەنگی دژی داعش خستە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەوە بوو كە سەرەڕای دژایەتی و ناڕازیبوونی دەوڵەتانی ناوچەكە و حكوومەتی بەغدا و ئەمریكا بە پاساوی گونجاونەبوونی كاتەكەی بە هۆی جەنگی دژی داعش، هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 25-9-2017دا ڕیفراندۆمی ئەنجام دا. پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هەموو هەوڵی ئەكتەرە ناوچەیییەكان، وەكوو عێراق و ئێران و توركیا، ئەوە بوو كە ڕێگە لە بەدەوڵەتبوونی كوردستان لە ڕێگەی گوشاری سیاسی و هەڕەشەی سەربازی و سەپاندنی سزا و ئابڵووقە جۆراوجۆرەكانەوە بگرن. بەڵام بە هۆی بەربەستە یاسایی و سیاسییەكان، هەر دوو دەوڵەتی ئێران و عێراق هەوڵیان دا كە لە ڕێگەی حكوومەتی عێراقەوە گوشار و ڕێگرییەكانیان ئەنجام بدەن. پێشووتریش ڕۆژی 15-8-2017 سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ژه‌نه‌راڵی پاسدار "محه‌مه‌دحسێن باقری"، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای سه‌ربازی، گه‌یشته ئانكارای پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، ژه‌نه‌راڵ "هولوسی ئاكار"، سه‌رۆكئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسیی باڵای ئه‌و وڵاته وه‌كوو سه‌رۆككۆمار "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی هه‌ر دوو وڵاتی توركیا و ئێران ده‌رباره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دیداری به‌رزترین به‌رپرسانی سه‌ربازیی دوو ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی هاوكێشه ئاسایشی و جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای كێبڕكێ و ململانێ و ناكۆكیی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر چه‌ندین پرس و بابه‌ت و، ڕاگه‌یاندنی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانیان ده‌رباره‌ی سنوور، تیرۆر، ڕیفراندۆم و... به‌پێی ڕه‌گه‌زه گوتارییه‌كانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت، ده‌ر‌بڕی به‌ئاسایشیكردنی پرسی بەدەوڵەتبوونی كوردستانە له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت كه له لایه‌ك ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان به هۆی گرنگیی پرسی ئاسایش و مه‌ترسییه ئاسایشییه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه به واتای ئه‌وه‌یه كه هه‌موو میكانیزم و ڕێوشوێنێكی سیاسی و سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ده‌گرنه به‌ر. ته‌نانه‌ت ده‌توانن كار له‌سه‌ر پێدانی ئیمتیاز له‌سه‌ر پرسه ناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن؛ بۆ نموونه له سووریا و دابه‌شكردنی ناوچه‌ی نفووز و، پاشان له عێراق له پرسی سوننه‌كان و توركمانه‌كاندا. ئه‌وه‌ی كه خاڵی پێكگه‌یشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، پرسی سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستانه، كه به بڕوای ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یییان هه‌یه.
لێرەوە گرنگیی كەركووك بۆ سەپاندنی هێژموونیی هەر دوو لە دەسەڵاتی بەغدا و هەولێر بەرجەستە دەبێت لە هەر دوو ڕووی سیمبۆلیك و ماددی و ستراتیژییەوە بۆ گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە عێراق و، بەم پێیەیش بەهێزبوون یاخود لاوازیی كورد لە هاوكێشە جیۆسیاسییەكاندا.
توركیا:
بێجگە لە بانگەشە و داواكارییە مێژوویییەكانی توركیا دەربارەی پارێزگه‌ی مووسڵ، توركیا له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت له لایه‌ك له حكوومه‌تی ناوه‌ندی نزیك ببێته‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه به لایه‌نگری له توركمانه‌كان، نفووزی خۆی له‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند و ستراتیژییانه‌دا له هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنێت.
توركیا له ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراقدا، پێویستیی به‌وه‌یه كه ناوچه‌یه‌كی جێگه‌ی ناكۆكی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕووی ئابووری و جیۆستراتیژی و جیۆئێكۆنۆمیكه‌وه زۆر به‌هێز نه‌بێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه سیاسه‌تی كوردستان گرێ‌دراو و وابه‌سته‌ی توركیا بمێنێته‌وه.
توركیا له‌م ڕێگه‌یه‌وه، ده‌یه‌وێت له داهاتووی هاوسه‌نگیی هێزه‌كاندا ڕێگه نه‌دات ئێران باڵاده‌ست بێت (سه‌ره‌ڕای هاوهه‌ڵوێستییان له‌سه‌ر كه‌ركووك) و، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر ناوچه سوننییه‌كان بكه‌ونه ژێر نفووز و هێژموونیی سعوودیاوه، ئه‌وه پێویسته ناوچه توركمانه‌كان بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیی هێز، بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری و كۆنترۆڵی توركیاوه. له‌مه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه، به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕۆژاوا و باكووری كوردستان دروست بكات.
خاڵێكی تر ئه‌ویه كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه توركیا ده‌یه‌وێت ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ك و، ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه به‌رێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌راوێزبوونه‌ی ئێستای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و، له داهاتووی هاوكێشه‌كاندا وه‌كوو ئه‌كته‌ریك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت. له ئاستی ناوخۆییشدا، ئه‌مه ده‌توانێت پێگه‌ی ئاكپارتی به‌رزتر بكاته‌وه و ده‌نگی توندڕه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌ر‌سته‌كان بخاته پاڵ ده‌نگی ئاكپارتی؛ چونكه توركیا له ڕووی ئاسایشی و ناسنامه‌یییه‌وه ئه‌م ناوچانه به قووڵاییی ستراتیژیی توركیا ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی نیۆعوسمانیزمی ئاكپارتیدا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه گوشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێندا و ویسته‌كانی جێبه‌جێ بكرێن و په‌كه‌كه سنووردار بكات و، له هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی بكات و، له به‌غدا ئیمتیاز وه‌ربگرێت و ئێران هاوڕا بكات. له‌مه‌یش گرنگتر، له‌و ناوچانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باڵاده‌سته، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئێران ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكات؛ بۆیه توركیا ده‌خوازێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت كۆنترۆڵی هیلالی شیعییش بكات.
كۆماری ئیسلامیی ئێران:
كۆماری ئیسلامی، ترسی قووڵی له دابه‌شبوونی عێراق هه‌یه و، ئه‌مه به سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ڕووی ئابووری و جیۆئێكۆنۆمی و جیۆستراتیژییه‌وه ده‌زانێت. بۆ ئێران كۆنترۆڵی كەركووك و ڕیفراندۆم لەم شارەدا لە لایەن كوردستانەوە، بە سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دێت، چونكه له هه‌لومه‌جێكی له‌م چه‌شنه‌دا، ئێران له به‌رامبه‌ر دروستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ناتوانێت كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و، عێراقیش ناتوانێت ڕێگر بێت.
بۆیه به مانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه له دۆخی "كێشه‌له‌سه‌ر"، هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆیی و جوگرافی و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئاسایشییه‌وه لاواز ده‌بێت، به‌ڵام به‌غدای شیعه‌ی هاوپه‌یمانی ئێران باڵاده‌ست ده‌بێت. ئه‌مه بێجگه له هه‌ستیاری و گرنگیی پرسی كۆنترۆڵكردنی نرخ و ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، چونكه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروست بكات. به دیوێكی تریشدا ئێران له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌توانێت ئه‌و هێڵه به‌رگرییه كۆنترۆڵكراو و پێناسه‌كراوه‌ی خۆی تاوه‌كوو ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژه پێ بدات و بیپارێزێت. به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بێجگه له پرسی داهاتووی پارێزگه‌ی مووسڵ، ئێران به‌ته‌واوی په‌راوێز ده‌خرێت و ستراتیژییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا تووشی شكستی قورس ده‌بێت.
به‌گشتی كۆماری ئیسلامی، عێراقێكی لاواز و پڕ له كێشه‌ی كۆنترۆڵكراوی پێویسته، به‌ڵام به مه‌رجێك ئاڵۆزییه‌كان له كۆنترۆڵی ده‌رنه‌چن. پێشبینی ده‌كرێت ئێران ترسی له باڵاده‌ستیی توركمانه‌كانی لایه‌نگری توركیایش هه‌بێت له كه‌ركووك، چونكه ئێران ناخوازێت توركیا له‌م ناوچانه‌دا باڵاده‌ست بێت. بۆیه باشترین حاڵه‌ت بۆ كۆماری ئیسلامی، مانه‌وه‌ی كه‌ركووكه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا. له لایه‌كی تریشه‌وه، ئێران به مانه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، ده‌توانێت گوشار بۆ سه‌ر ئه‌مریكایش دروست بكات و له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕێگه له باڵاده‌ستیی ئه‌مریكا بگرێت؛ ته‌نانه‌ت له ناوچه سوننییه‌كانی تری عێراقیشدا. چونكه ئێران ئه‌و كاته له داهاتووی جه‌نگی مووسڵدا، به دۆڕاوی هاوكێشه و ململانێ جیۆپۆلیتیكییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا داده‌ندرێ.
بۆیه كۆماری ئیسلامی، یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه، به سه‌ره‌تای په‌راوێزخستنی و، هه‌روه‌ها دروستبوونی مه‌ترسیی ئاسایشی بۆ سه‌ر ئێران و دووركه‌وتنه‌وه له عێراق و سووریا ده‌زانێت؛ چونكه ئێران له سووریایش تووشی بنبه‌ست بووه و، كێشه‌ی جددی و قووڵیشی له چۆنێتیی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان یاخود مانه‌وه‌ی له سووریادا هه‌یه. كۆی ئه‌م خاڵانه له پاڵ هاتنه‌سه‌ركاری ترامپ و ڕاگەیاندنی ستراتیژیی نوێی ئیدارەی ئەمریكا لە هەمبەر سیاسەتەكانی ئێران لە ناوچەكە و داهاتووی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و دەوڵەتانی 5+1، ئێرانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه و، به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان (ده‌وڵه‌تی كوردستان) به سه‌ره‌تای ئابڵووقه‌ی جیۆپۆلیتیكی ئێران ده‌زانێت له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسڕائیله‌وه.
ئەمریكا:
بەگشتی ئه‌مریكا له دابه‌شبوونی عێراقدا ترسی له داهاتووی ناوچه سوننه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئیسلامی توندڕه‌و و، هه‌روه‌ها ناوچه شیعییه‌كان به هۆی باڵاده‌ستی و نفووزی ئێرانه‌وه. بۆیه ته‌نیا پرسه‌كه كوردستان نییه، به‌ڵكوو داهاتووی ناڕوونی به‌شه‌كانی شیعه و سوننه، وا ده‌كات ئه‌مریكا نیگه‌رانی ئاسایش و داهاتووی ئه‌م ناوچانه بێت؛ ئه‌مه بێجگه له پرسی تێچووی ملیاردیی جه‌نگی عێراق، كه بڕیارده‌رانی ئه‌مریكا تووشی پرسیار ده‌كاته‌وه كه كۆتاییی ئه‌م جه‌نگه‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێچووه ماددی و مرۆیییانه، بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دروستبوونی تیرۆر و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌یی.
ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نگ و كێشه ناوخۆیییه‌كان و پێكدادانه‌كان نه‌بێته هۆكاری كه‌وتنه‌مه‌ترسیی ئاسایشی ناوچه‌یی و جیهانی، هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كان نه‌بێته هۆكارێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و، مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ئارادا نه‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ڕژێمێكی دژه‌ئه‌مریكی و گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز له قازانجی وڵاتێكی دژه‌ئه‌مریكیی وه‌كوو ڕووسیا و...، دروست نه‌بێت، ئه‌وه هه‌وڵ نا‌دات كه ده‌ستێوه‌ردان له كێشه ناوخۆیییه‌كاندا بكات. بۆیه تاوه‌كوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك دوایین ڕێگه‌چاره نه‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی وڵاتان نییه. مەترسیی ئه‌مریكا له داهاتووی نادیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی دروستبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ و دروستبوونی ناسه‌قامگیری و دۆخی نائاسایشی، وا ده‌كات ئیداره‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌م ڕێگه‌یه نه‌كه‌ن؛ ئه‌مه له پاڵ بنه‌ما و پرسی سه‌روه‌ریی وڵاتان و، هه‌روه‌ها "تیۆریی دۆمینۆ" له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. بۆیه ئه‌مریكا ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دابه‌شبوونی وڵاتانی تر و به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری و داخوازیی ناسنامه و كه‌مینه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌یش به بڕوای ئه‌مریكا كۆی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مریكا له‌وه ده‌ترسێ كه له عێراقێكی دابه‌شكراودا ناوچه سوننه‌كان له لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه ئسلامییه‌كانه‌وه داگیر بكرێت و، ناوچه شیعه‌كانیش بكه‌وێته ژێر هێژموونیی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه پێناسه‌كراوه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا هاوته‌ریب و ته‌با نییه. بۆیه گه‌وره‌ترین ترسی ئه‌مریكا، نفووزی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی له ناوچه‌كه‌دا.
به مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كگرتوویی و ڕۆڵی چالاكی كورد و سوننه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌وه شیعه‌كانی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی و خودی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش، ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی له عێراقدا باڵاده‌ست بێت. به واتایه‌كی تر، كورد له عێراق گه‌ره‌نتیی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان ده‌كات و، ڕێگه نا‌دات ئه‌مه بۆ نائاسایشی و ناسه‌قامگیریی زیاتری ناوچه‌یی سه‌ر بكێشێت. بۆیه پرسی پچڕاندن و بڕینی هیلالی شیعی -ئێرانی و پاراستنی ئاسایشی وزه و ئیسڕائیل و بنه‌بڕكردنی تیرۆر و داعش، ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكان له‌م قۆناغه‌دا. بۆیە تا ئه‌و كاته‌ی كه گه‌لی كوردستان خۆی نه‌خوازێت و بە هێزی خۆی هاوسەنگیی هێزەكان نەگۆڕێت، ئه‌وه عێراقێكی یه‌كگرتوو و ناوه‌ندیی به‌هێز كه ڕۆڵ و نفووزی ئێرانی تێدا سنووردار بێت و حكوومه‌ته‌كه‌ی له ئه‌مریكا نزیك بێت، به‌پێی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مریكا كه‌متێچووتره.
سیناریۆكان:
بۆیە ڕووداوی كەوتنی كەركووك و بێدەنگیی ئەمریكا لە ئێستادا، دەتوانێت دەرەنجامی ڕووداوەكانی پێشووتر بێت وەكوو مەترسیی ئەمریكا لە نزیكبوونەوەی زیاتری كوردستان و ڕووسیا لە بواری وزە و پاشان سەربازی و ئاسایشییەوە و زاڵبوونی ڕووسیا لەو ناوچەیە و، لە لایەكی تریشەوە ڕێگەگرتن و دووركردنەوەی كوردستان لە تێكدانی ستراتیژییە ناوچەیی و ئاسایشییەكانی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكەدا لە هەمبەر ئێران و ڕووسیادا.
بەڵام مەترسیی ئەم سیناریۆیە، دابەشبوونی باشووری كوردستانە بەسەر دوو ئیدارە و هەرێمی جیاوازدا؛ هەروەها دواخستنی بەدەوڵەتبوونی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار و، بێجگە لەوەیش لاوازی و دابەشبوونی كوردستان لە ڕووی توانا و واقعی هێز و نفووزەوه، وا بكات كە گەڕانەوەی كەركووك ببێتە كارێكی مەحاڵ. ئەمەیش هەمدیس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر پرۆسەی بەدەوڵەتبوونی كوردستان دەبێت.
كۆبەند:
بێجگە لە پرسی وزە و ڕەهەندی مێژوویی و سیمبۆلیكی كەركووك بۆ ناسنامە جیاوازەكان، پێگەی جیۆستراتیژیی كەركووك ئەگەر لەبندەستی هەر هێزێكدا بێت، دەتوانێت هاوسەنگیی هێزەكان و هاوكێشەكانی عێراق و ناوچەكە بگۆڕێت؛ بۆیە هەموو ئەكتەره‌كان هەوڵی كۆنترۆڵ و دەستبەسەرداگرتنی دەدەن. داهاتووی كەركووك و ململانێكانی ئەكتەرە ناوچەیی و هەرێمی و سەرووهەرێمییەكان لەو شارە و پێكدادانی ستراتیژییەكانی لێ دەكەوێتەوە. بۆیە داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران و پرسی بەدەوڵەتبوونی كوردستان و، داهاتووی هێز، نفووزی ناوچەیی و ئاسایشیی توركیایش، هەر لەم چوارچێوەیەدا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.
بۆیە دۆخی ئێستای كەركووك هاوسەنگییەكی لەرزۆكە كە ئەگەری تێكچوونی ئەم هاوسەنگییە، زۆر زیاتره لە بەردەوامی و مانەوە و جێگیربوونی دۆخەكە وەكوو ئێستا. لە پاش كەوتنی كەركووك، ڕەفتار و هەوڵی ئەكتەرەكان بۆ تێكدانی ئەو هاوسەنگییە، سیناریۆكان ئاشكرا دەكات.