پێشه‌كی:
گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له سووریا له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به یارمه‌تیی ئێران و ڕووسیا، كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی سیاسی-سه‌ربازیی به دوای خۆیدا هێناوه. سه‌ردانی پێشتر ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا "بینالی یلدرم" بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 7و8-1-2017 له پاش بارگرژییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و لێدوانی توند و ئاگرین له نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌و دوو وڵاته، بۆته جێگه‌ی بایه‌خی ڕاگه‌یاندنه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده سیاسی و ئه‌كادیمییه‌كان و، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. توركیا نیشانی داوه كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی ئاسایشی خۆی، ده‌توانێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بارودۆخه گۆڕاوه‌كاندا خۆی بگونجێنێت (بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئیسرائیل) و ئه‌مه‌یش بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه و، هه‌میش ده‌رفه‌ت. بۆیه ئه‌م سه‌ردانه، ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت له هاتنه‌ئارای هاوسه‌نگیی نوێ له ناوچه‌كه‌دا و بۆ ئه‌كته‌ره‌كان. چونكه پرسی ئه‌نارشیك(ANARCHY) بوونی سیسته‌م، كه پێشووتر تایبه‌ت بوو به ئاستی تایبه‌تمه‌ندیی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندی و، ته‌نانه‌ت پرسێكی گرفتئامێز و هه‌ڕه‌شه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌كه. به‌م پێیه‌یش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌ڕه‌شه‌ی دوولایه‌نه یاخود دووئاستیان (Multiple Threat) له‌سه‌ره.
به‌م واتایه كه ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێجگه له هه‌ڕه‌شه جۆراوجۆره ئاسایشییه‌كانی ناوخۆیی، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌یی بۆ دروست بووه و، ته‌نانه‌ت گوشاری نێوده‌وڵه‌تیشیان له‌سه‌ره. بۆیه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان ڕه‌فتارێك ده‌كه‌ن كه ببێته هۆی سه‌قامگیری و جێگیربوون و توندوتۆڵتربوونی حكوومه‌ت و سیسته‌می ناوخۆیی، یاخود ئاسایشی ناوخۆیییان. لێره‌وه هاوكێشه‌یه‌كی پێچه‌وانه بۆ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێته ئاراوه، كه به زمانی ساده، به كێشه‌ی ئاسایشی ده‌ناسرێت (Security Dilemma)؛ به‌م واتایه كه به‌هێزبوون و ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و ئه‌كته‌رێكی تر، ده‌بیته تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له دژی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
ئه‌وه‌ی كه بۆ كورد له هه‌رێمی گوردستان زۆر گرنگ و هه‌ستیاره، دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه داهاتووی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی عێراق و توركیا به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات؟ ئایا باشتربوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌بنه هۆكاری پهراوێزكهوتنی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه؟ چ هۆكار و و پاڵنه‌ریك وا ده‌كات كه توركیا به‌گرنگییه‌وه بڕوانێته ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و حكوومه‌تی به‌غدا؟ لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ژێر ڕۆشناییی گۆڕانكارییه ناوچه‌یییه‌كان، به‌تایبه‌ت جه‌نگی سووریا و ڕۆڵی ئێران و ڕووسیا و توركیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا و، خوێندنه‌وه و پێویستیی توركیا له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، شرۆڤه بكه‌ین و سیناریۆكان بخه‌ینه ڕوو.
فاكته‌ری ئابووری
هه‌رچه‌نده گه‌شه‌ی ئابووریی توركیا له ساڵی 2014 به ڕێژه‌ی 2.9% و له ساڵی 2015 به رێژی 4% بووه، به‌ڵام له ساڵی 2016 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2016، هه‌نارده‌كردنی توركیا له 120 ملیار دۆلار بۆ 117 ملیار دۆلار و، قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی توركیا له 173 ملیار دۆلار بۆ 163 ملیار دۆلار دابه‌زیوه. به هۆی قه‌یران، بارگرژی و ئارێشه ئاسایشییه‌كانی ناوخۆی توركیا، به‌تایبه‌ت ئابڵووقه‌كانی ڕووسیا له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی توركیا، كه ڕێژه‌ی 13% له كۆی گشتیی به‌رهه‌می توركیای پێك ده‌هێنا، به‌ره‌و داته‌پین ڕۆیشتووه و، دابه‌زینی به‌رچاوی به‌های لیره‌ی توركیا به ڕێژه‌ی زیاتر له 20% له هه‌مبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، به‌تایبه‌ت دۆلار، دۆخی ئابووریی توركیای زیاتر تووشی داڕمان كردووه. ئه‌مه‌یش ئاست و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانیی له توركیا، به‌تایبه‌ت دوای كۆده‌تای سه‌رنه‌كه‌وتووی سه‌ربازیی ساڵی ڕابردووی توركیا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه. ئه‌م قه‌یرانه، هه‌موو كه‌رته‌كانی تری پێشه‌سازی و خانووبه‌ره‌ی گرتۆته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا عێراق ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له باشتربوونی بارودۆخی ئابووریی توركیا بگێڕێت.
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی توركیا و عێراق له ساڵی 2013 ڕێژه‌ی 12 ملیار دۆلاری تێ په‌ڕاند، به‌ڵام له ساڵی 2016 ئه‌م ڕێژه‌یه به هۆی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت داعش و سووریا و، هه‌روه‌ها پرسه ناوخۆیییه‌كانی توركیا، گه‌یشته خوار 8 ملیارد دۆلار و، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌ر‌نجه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌م قه‌باره‌یه له ئاڵوگۆڕی بازرگانی، تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان و توركیا. له لایه‌كی تریشه‌وه نزیكه‌ی 6% له كاڵاكانی توركیا هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێت و زیاتر له 1350 كۆمپانیای توركی له بوار و كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا چالاكن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌های دۆلار، له پاڵ كێشه‌كانی تری ناوخۆی توركیا و گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی ئاسایشی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه، یه‌كێكه له‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه وا ده‌كات توركیا هه‌وڵ بدات خۆی بۆ سه‌رده‌می پۆست-داعش ئاماده بكات و پشكی شێری ئه‌م بازاڕه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌مه بێجگه له پێویستیی توركیا به سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه‌ی نه‌وت و غازی ده‌وڵه‌تانی تر، وه‌ك ڕووسیا و ئێران. بۆیه ده‌بینین كه توركیا و به‌غدا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری و گه‌شتوگوزار و بواره‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار، هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه ده‌ده‌ن.
فاكته‌ری ئاسایشی و سه‌ربازی
به هۆی ڕووداوه‌كانی ناوخۆییی توركیا و ئاڵوگۆڕ له هاوكێشه سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كان له سووریا و عێراق، كه به ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی توركیا یاخود بازنه‌ی ئاسایشی توركیا هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوسه‌نگیی هێز به‌ره‌و گۆڕانكاری ده‌ڕوات. به‌م پێیه‌یش هه‌وڵه‌كانی توركیا به ڕێككه‌وتن له سووریا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. له لایه‌كی تره‌وه باڵاده‌ستبوونی ئێران له عێراق و سووریا، مه‌ترسیی ئاسایشیی بۆ توركیا دروست كردووه. بۆیه له هه‌لومه‌رجی بارگرژیی نێوان توركیا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی‌دا، توركیا له ڕێگه‌ی نزیكبوونه‌وه له ڕووسیا، هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشایییه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له نفووزی خۆی له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، پێگه‌ی جیۆسیاسیی خۆی به‌رز بكاته‌وه. به‌گشتی توركیا له چه‌ند بوارێكدا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشی ده‌كات و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌دات:
فاكته‌ری سیاسی
له ڕووی سیاسییه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، توركیا له لایه‌ك له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كانی وه‌ك سووریا و جه‌نگی تیرۆر و داعش و پرسی كۆچبه‌ران و ئه‌ندامێتیی توركیا له ئه‌وروپا و كۆده‌تای سه‌ربازی و ... په‌یوه‌ندییه‌كانی لاوازتر بووه و، له لایه‌كی تریشه‌وه به هۆی هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی له سووریا، له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران و عێراقدا بارگرژیی هه‌بووه. ئه‌مه بێجگه له پرسه‌كانی ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا و قوبرس و ...هتد. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، توركیا هه‌وڵ ده‌دات جارێكی تر به پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، بێته‌وه ناو هاوكێشه سیاسییه‌كان. بۆیه توركیا به هۆی خاڵه به‌هێزه‌كانی له ناوچه‌كه، هه‌وڵ ده‌دات كه ببێته هاوبه‌شێكی ستراتیژیی ڕووسیا و، به‌م پێیه‌یش گرنگییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به‌رزتر و زیاتر ببێته‌وه. عێراقیش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا، هه‌م له لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌م ئێرانه‌وه، به‌ڵام به دوو ڕوانگه و ستراتیژیی جیاوازه‌وه، پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه. توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌م كارته، له ململانێ سیاسییه‌كاندا (بێجگه له ڕووی ئاسایشی و ئابوورییه‌وه) به‌كار بێنێت. بۆیه توركیا چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجێكی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه:
كۆبه‌ند:
سه‌ردانی فه‌رمیی "بینالی یلدرم"، بۆ به‌غدا و هه‌ولێر به ئاراسته‌ی گۆڕانكاری یاخود سیاسه‌تی نوێی توركیایه له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگییه‌كی نوێیه له قازانجی توركیا. حكوومه‌تی عێراقیش مه‌به‌ستیه‌تی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕێگه‌یه‌وه لاواز بكات. ئه‌وه‌ی كه بۆ عێراق گرنگه، بریتین له پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی عێراق و ڕێگه‌گرتن له به‌ده‌وڵه‌تبوونی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی گوشاره‌كانی توركیا و، هه‌روه‌ها دووركردنه‌وه‌ی توركیا له پرسه‌كانی جێگه‌ی ناكۆكیی نێوان هه‌ولێر و ئانكارا، وه‌ك نه‌وت و غاز و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داهاتوویان له پاش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ. توركیایش ده‌خوازێت ئامانجه ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كانی، له ڕێگه‌ی ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكات.
پرسی په‌كه‌كه (وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه له شنگال و، پچڕانی په‌یوه‌ندییان له قه‌ندیله‌وه بۆ ڕۆژاوای كوردستان)، هه‌روه‌ها نفووزی توركیا له ناوچه سوننه‌كان بۆ ئانكارا له لایه‌ك و، داهاتووی ناوچه‌كه‌كانی ژێرده‌ستی پێشمه‌رگه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز و پێگه‌ی نیمچه-سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی ئاو، له لایه‌كی تره‌وه بۆ به‌غدا، به گرنگترین ئه‌و پرسانه داده‌ندرێت كه هه‌ر دوو لایه‌ن، ده‌توانن له زیانی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ڕاوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی نێوان عێراق و توركیا، به هۆی ناسنامه و سروشتی سیسته‌می سیاسیی توركیا و ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها نفووزی سیاسی و سه‌ربازیی ئێران له عێراق، "كاتی و له‌رزۆك" ده‌بێت و، له درێژخایه‌ندا ئه‌وه توركیا و هه‌رێمی كوردستانن كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌توانێت درێژخایه‌نتر و ستراتیژی بێت.
له ڕاستیدا به هۆی بارودۆخی ناوخۆی توركیا و هاوسه‌نگییه‌كانی نێوان هێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، توركیا دڵه‌راوكێی له داهاتووی عێراق و سووریا هه‌یه؛ یاخود به دیوێكی تردا، داهاتووی سووریا و عێراق (هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود به‌رده‌وامبوون)، ده‌توانێت پێگه و داهاتووی توركیا ده‌ستنیشان بكات. به‌م پێیه، پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ییی عێراق له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی له لایه‌ك و، وڵاتانی هه‌رێمیی وه‌ك توركیا و ئێران له لایه‌كی تر، مه‌ترسیدارترین سیناریۆیه بۆ ئاسایش و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان.