پێشه‌كی: هاتنه‌سه‌ركاری "حزبی داد و گه‌شه‌پێدان" (ئاكپارتی/ ئه‌كه‌په) له ساڵی 2002، به خاڵێكی وه‌رچه‌خان له مێژووی سیاسیی كۆماری توركیا هه‌ژمار ده‌كرێت؛ به‌م پێیه‌ی كه حزبێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه و بنه‌ما كه‌مالیستییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ناسراو و ته‌نانه‌ت نائاشكرا (ئه‌وه‌ی كه له توركیادا به ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر یاخود ده‌وڵه‌تی قووڵ یاخود له ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ده‌ناسرێت) ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. پاشان كۆده‌تای ناسه‌ركه‌وتووی 15ی جولای ساڵیڕابردوو (2016)، ده‌توانێت درێژه‌پێده‌ری ئه‌م وه‌رچه‌رخانه یاخود ته‌واوكه‌ری بێت بۆ هه‌نگاوی كۆتاییی گۆڕانكارییه‌كان؛ له‌م ڕوانگه‌یه‌ی كه ئه‌م حزبه، هه‌وڵه‌كانی خێراتر بوویه‌وه بۆ كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و لادانی به‌ربه‌سته یاسایی و سه‌ربازییه‌كان بۆ هێژموونیی سیاسی و ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
لێره‌دا هه‌مواری ده‌ستووری توركیا له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه، كه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی هێڵی سوور بووه و توركیا شانازیی پێ كردووه، ئه‌و ئایدیا و خه‌ونه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، واته "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"، دێنێته دی. به‌م مانایه‌ی كه ئه‌م گۆڕانكارییانه ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ چه‌سپاندنی هێژموونیی ئه‌م حزبه و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی، كه جۆرێك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می سوڵتانه‌كان، به‌ڵام له فۆرمی نوێی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستووریدا. هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌مواره ده‌ستوورییه له توركیا و گۆڕانی سیسته‌می سیاسیی ئه‌م وڵاته له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور
گه‌ڵاڵه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، دوو جار له 16-1-2017 و 22-1-2017 له په‌رله‌مانی توركیا خرایه ده‌نگدانه‌وه و، توانیی له كۆتاییدا ده‌نگی ئه‌رێی 339 نوێنه‌ر له كۆی 488 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده‌بوو له كۆی گشتیی 550 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌ست بێنێت و، ته‌نیا 142 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی نه‌رێیان پێ دا و، پێنج نوێنه‌ر به ده‌نگی سپی و دوو ده‌نگیش نه‌خوێندرایه‌وه. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ڕاوه‌سته و سه‌ر‌نجه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌ستووره‌ی ئیستا (1982) میراتی كۆده‌تای 12ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1980 بوو له توركیا، كه تاوه‌كوو ئێستا هیچ حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یتوانیبوو سیسته‌می سیاسی له‌م ده‌ستووره‌دا بگۆڕێت و، هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی ده‌ستووری توركیا له پاش كۆده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی 15ی جولای ساڵی 2016 خێراتر بوونه‌وه. چونكه به‌پێی ده‌ستووری توركیا، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستووری توركیا پێویستیی به ده‌نگی زیاتر له 2/3 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یاخود 367 ده‌نگ هه‌یه، به‌ڵام ئێستا حزبی داد و گه‌شه‌پێدان خاوه‌نی 336 كورسیی په‌له‌مانی توركیایه.
له ساڵی 2007، ئاكپارتی توانیی به یارمه‌تیی چه‌ند نوێنه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ، به ده‌نگی 330 په‌رله‌مانتار مادده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار بگۆڕێت و بیخاته به‌رده‌مریفراندۆمه‌وه. ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی توركیا له ساڵی 2014دا "ئه‌ردۆغان" به ده‌نگی 52%ی خه‌ڵكی توركیا ببێته سه‌رۆككۆمار. ئه‌وه‌ی كه زیاتر ئه‌ردۆغان هان ده‌دات كه سیسته‌مه بگۆڕێت، ئه‌وه‌یه كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له توركیا زیاتر ته‌شریفاتی، یان سیمبۆلیكه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ده‌ست سه‌رۆكی حكوومه‌ت یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه و، په‌رله‌مانیش ڕۆڵێكی زۆری له‌م وڵاته‌دا هه‌یه و خودی ئه‌م حزبه‌یش هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستایان به‌ده‌ست هێناوه و، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی و به‌ربه‌ستێكه بۆ سیاسه‌ت و خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆغان و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه له لایه‌ن حزبێكی تره‌وه. ئه‌م هه‌مواركردن و گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه، له ڕیفراندۆمێكدا (كه پێویسته له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا بخرێته ده‌نگدانه‌وه)، پێویستیی به ده‌نگی ئه‌رێی 51%ی ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی توركیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچه‌سپێت و په‌سند بكرێت.
هه‌ستیارترین گۆڕانكارییه‌كان
ئه‌م هه‌مواركردنه ده‌ستوورییه‌ی توركیا، 18 ماده له‌خۆ ده‌گرێت. له ئه‌گه‌ری به‌یاساییبوونی ئه‌م گۆڕانكارییانه و په‌سندكردنی تا سألی 2019، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له توركیادا نامێنێت. له لایه‌كی تره‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به‌رفراوان ده‌داته سه‌رۆككۆماری توركیا. بۆ نموونه ته‌مه‌نی كاندیداكانی په‌رله‌مان، له 25 ساڵه‌وه ده‌گۆرێت بۆ 18 ساڵ و، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار هه‌ر 5 ساڵ جارێك به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت به‌رپرسانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان و وه‌زیره‌كانی كابینه و سه‌رۆكی زانكۆكان و دادوه‌ران و ... ده‌ستنیشان بكات. به‌م پێیه ته‌نیا دادگه‌ی باڵای ده‌ستووری، كه 15 ئه‌ندامی هه‌یه (كه سه‌رككۆمار زۆرینه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت)، ده‌توانێت سه‌رۆككۆمار دادگه‌یی بكات و، په‌رله‌مانیش ته‌نیا به ده‌نگی 2/3 ده‌توانێت سه‌رۆككۆمار له‌سه‌ر كار لا ببات. هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت دۆخی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت و درێژی بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت به‌پێی ئه‌م هه‌مواره نوێیه، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بێت. به‌م مانایه، پێشووتر سه‌رۆككۆمار به بێلایه‌ن و سه‌رووحزبی ده‌ناسرا، به‌ڵام پاش ئه‌م گۆڕانكارییانه، ده‌توانێت وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌یش له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا، تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆته‌وه.
به‌م شێوه‌یه، سیسته‌می توركیا ده‌بێته سه‌رۆكایه‌تی و، په‌رله‌مانی توركیایش له 550 ئه‌ندامه‌وه ده‌بێته 600 ئه‌ندام. به‌پێی ئه‌م گۆڕانكارییانه، ئه‌ردۆغان ده‌توانێت تاوه‌كوو ساڵی 2029، ببێته‌وه به سه‌رۆككۆماری توركیا. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه ئه‌ردۆغان و حزبی داد و گه‌شه‌پێدان، به‌ڵێنیان داوه كه له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری توركیا واته له ساڵی 2023دا، به كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌وه ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ستێن و هۆكاری گۆڕانكارییه‌كان:
چه‌ندین هۆكار (بێجگه له هۆكاره ده‌روونییه‌كانی كه‌سایه‌تیی تاكی ئه‌ردۆغان) به‌شدارن له هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسیی توركیا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور. به‌ڵام له گرنگترین هۆكاره‌كان ده‌توانین ئاماژه به مه‌ترسیی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمی و نافه‌رمیی تری توركیا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی "ئه‌كه‌په" بكه‌ین. بۆ نموونه له ساڵی 2007دا زۆری نه‌مابوو دادگه‌ی ده‌ستووریی توركیا به تۆمه‌تی به‌ئیسلامیكردنی زانكۆكان حزبی داد و گه‌شه‌پێدان به نایاسایی بناسێنێت و، ئه‌م حزبه تووشی داخران ببێته‌وه. هه‌روه‌ها مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی سه‌ربازه‌كان و ئه‌زموونی تاڵی ڕابردووی كۆده‌تاكانی توركیا له ساڵی 1960 و 1971 و 1980 و كۆده‌تای ناسراو به كۆده‌تای "سپی"ی ساڵی 1997 و دواترینیشیان كۆده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی 15ی جولای ساڵی 2016 بوو، كه وای كردووه ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ببینێت.
له لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌م گۆڕانكارییانه، تای ته‌رازووی هێزه‌كان له سیسته‌می سیاسیی توركیادا به‌ته‌واوی له قازانجی سه‌رۆككۆمار ده‌گۆڕێت و، لێره‌وه به جۆرێك و به شێوه‌یه‌كی یاسایی، چیی تر ده‌سه‌ڵاته‌كان سه‌ربه‌خۆ و جیا نین و به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ سه‌رۆككۆمار له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه و، له‌مه‌یش گرنگتر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان چیی دیكه له به‌رده‌م په‌رله‌مان وه‌ڵامده‌ر نین و له به‌رده‌م سه‌رۆككۆماردا به‌رپرس و وه‌ڵامده‌رن.
لێره‌وه به‌ئاشكرا ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئاكپارتی و خودی ئه‌ردۆغان، ئه‌زموونی ڕابردووی سیسته‌می سیاسیی توركیای له هه‌مبه‌ر حزبگه‌لێك له شێوه‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له‌به‌رچاو گرتووه و، بۆ جێبه‌جێكردنی ئازادانه و سه‌ربه‌خۆی سیاسه‌ته‌كانی و، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حزبه پێویستیی ته‌واوی به‌م گۆڕانكارییانه هه‌بووه. بۆیه ئه‌ردۆغان مێژووی سیاسیی توركیای نوێی له سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ته‌واوی له‌به‌رچاوه بۆ گۆڕینی ده‌ستوور و ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات. بۆ نموونه، ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند وێستگه و قۆناغێك له ئه‌زموونی حزبه ئیسلامییه‌كان بكه‌ین، كه ئه‌ردۆغان به میراتگری ئه‌و مێژوویه له سیسته‌می سیاسیی توركیادا داده‌ندرێت:
قۆناغی یه‌كه‌م: ئه‌زموونی "نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان" كه له ده‌یه‌ی 1960ه‌وه به ڕاگه‌یاندراوێك ده‌ست پێ ده‌كات و له ده‌یه‌ی 1970دا له چوارچیوه‌ی ڕێكخراوێكدا به ناوی "ڕێكخراوی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌یی" دێته ئاراوه؛ به‌ڵام تووشی داخستن و قه‌ده‌غه‌بوون ده‌بێته‌وه.
قۆناغی دووه‌م: پاشان دووباره ئه‌ربه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له ساڵی 1972دا له چوارچێوه‌ی حزبی "سه‌لامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" كار ده‌كات و، به‌م پێیه ئه‌ربه‌كان له ساڵی 1974 ده‌چێته نێو حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان یاخود هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌یش له لایه‌ن سوپای توركیاوه تووشی شكست ده‌بێته‌وه.
قۆناغی سێیه‌م: پاشان له ساڵی 1982 ئه‌زموونی دروستكردنی حزبی "ڕیفاھ" دێته ئاراوه.
قۆناغی چواره‌م: سه‌ره‌نجامی كۆده‌تای سپی و ئه‌زموونی حكوومه‌ته ئیئتلافییه‌كه‌ی "ئه‌ربه‌كان" له‌گه‌ڵ "تانسۆ چیله‌ر" له ساڵی 1997.
قۆناغی پێنجه‌م: ئه‌زموونی دروستبوونی حزبی "فه‌زیله‌ت" له ساڵی 1998 له لایه‌ن "ڕه‌جایی كوتان" و داخرانی ئه‌و پارته‌یش له ساڵی 2000 له لایه‌ن دادگه‌وه.
قۆناغی شه‌شه‌م: تاوه‌كوو دروستبوونی حزبی "سه‌عاده‌ت" و "ئاكپارتی" (حزبی داد و گه‌شه‌پێدان) له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی حزبی فه‌زیله له ساڵی 2001 و...هتد.
خاڵێكی جێگه‌ی سه‌ر‌نج ئه‌وه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ته‌واوی سیسته‌مێكی دیموكراتیكی پێگه‌یشتوو، بوونی نییه و، وڵاته‌كه فره‌نه‌ته‌وه و فره‌پێكهاته‌یه و ته‌نانه‌ت له ڕووی سیاسییه‌وه به‌سه‌ر چه‌ندین ئاراسته‌ی به‌هێزدا دابه‌ش بووه، ئه‌وه سیسته‌می په‌رله‌مانی وڵامده‌ر نه‌بووه. هه‌رچه‌نده له جیهاندا 38 وڵات خاوه‌ن سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تین، به‌ڵام هه‌موویان دیموكراسی نین. لێره‌وه دژبه‌یه‌كییه‌ك له نێوان ئاسایش و سه‌قامگیری له لایه‌ك و، دیموكراسی و ئازادی‌دا له لایه‌كی تره‌وه دروست ده‌بێت.
له توركیای فره‌پێكهاته‌دا له ئه‌گه‌ری بوونی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی (به هۆی نه‌بوونی دیموكراسیی ته‌واو و پێگه‌یشتوودا)، ئه‌وه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌رچه‌نده‌یش ده‌نگێكی زۆری هێنابێته‌وه، ناتوانێت هه‌موو سیاسه‌ت و ئه‌جێنداكانی (سه‌ره‌ڕای ڕه‌وابوون یاخود ناڕه‌وایییان له ڕووی دیموكراسییه‌وه) پیاده بكات. ئه‌م هۆكاره‌یش وا ده‌كات حزبی داد و گه‌شه‌پێدان هان بدرێت كه به‌ره‌و سیسته‌مێك بڕوات كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له بری جیاكردنه‌وه و دابه‌شكردن، به‌ره‌و چڕكردنه‌وه و ناوه‌ندێتی بڕوات. ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی گه‌وهه‌رییه بۆ ڕه‌وت و پرۆسه‌ی دیموكراتیزاسیۆن له توركیادا و، له‌وانه‌یه ئه‌م گۆڕانكارییانه به‌پێچه‌وانه‌وه، ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ناسه‌قامگیریی زیاتری توركیا، به هۆی بوونی فره‌یی له هه‌موو بوار و ئاسته‌كانه‌وه.
كۆبه‌ند
به هۆی سروشتی سیسته‌می ئابووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی یاسایی- فه‌رمیی توركیا له لایه‌ك و فره‌پێكهاته و ناسنامه‌بوونی توركیا له ڕووی واقعییه‌وه له لایه‌كی تره‌وه، به جۆرێك چاره‌نووسی توركیا به سه‌ركه‌وتن یاخود شكستی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان و سیاسه‌ت و حه‌ز و ویسته‌كانی ئه‌ردۆغان له ڕووی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه پێكه‌وه‌گرێدراوه، كه ئه‌م گۆڕانكارییانه و ده‌رهاوێشته و شوێنه‌واره‌كانی، ده‌توانێت وه‌ڵامی داهاتووی سیسته‌می سیاسیی توركیا و، به‌م پێیه‌یش هێز و پێگه و نفووز و، له كۆتاییدا دۆخی كورد و ته‌نانه‌ت یه‌كپارچه‌ییی ئه‌م وڵاته ده‌ستنیشان بكات.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوووری توركیا له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی له لایه‌ن خه‌ڵكی توركیاوه، قۆناغێكی جیاواز و نوێیه له مێژووی سیاسیی توركیا و، بارودۆخێكی نوێ ده‌بێت له هاوسه‌نگیی سیاسیی هێزه‌كان له ناوخۆ و چاره‌نووسی كورد و داهاتووی دیموكراسیی ئه‌م وڵاته‌دا.
ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه توركیا به‌ره‌و سیسته‌مێكی داخراوتر یاخود ناوه‌ندیتر ده‌ڕوات. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی نه‌كرانه‌وه‌ی توركیا بێت له ڕووی ناسنامه‌یییه‌وه (به‌تایبه‌ت بۆ كورد) بۆ داخوازی و پێشهاته نوێیه‌كان، كه تواناكانی سیسته‌می توركیای بۆ وڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان لاواز كرده‌وه و، به‌م پێیه‌یش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، پێویسته سیسته‌مه سیاسییه‌كه زیاتر به‌ره‌و كرانه‌وه بڕوات، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی دیموكراسییه‌كی پێگه‌یشتوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌وڵده‌ده‌ن كه بۆ ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی ناسه‌قامگیری و نائاسایشی، به‌ره‌و چڕكردنه‌وه و به‌ناوه‌ندیكردنی ده‌سه‌ڵات بڕۆن؛ به‌ڵام به هۆی به‌هێزیی گۆڕانكارییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له كۆتاییدا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و میكانیزمه به زیانی توركیا بشكێته‌وه و، وه‌كوو هه‌ندێ ناوه‌ند پێشبینی ده‌كه‌ن توركیا بۆ جه‌نگێكی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت دابه‌شبوون به‌رێت.