(خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرسه سیاسی و ئاسایشییه‌كان له ڕوانگه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكاوە)
پێشه‌كی:
له پاش هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد ترامپ، پرسی جێبه‌جێكردنی به‌ڵینه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ته‌نانه‌ت ناكۆكی و دڵه‌ڕاوكێ نه‌ك له ناوخۆی ئه‌مریكا، به‌ڵكوو له وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا. ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری و ڕۆڵی وڵاتێكی زلهێزی وه‌كوو ئه‌مریكا، له‌سه‌ر ڕووداو و هاوكێشه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌كانی جیهان. بۆیه ده‌بینین كه بێجگه له هاووڵاتیانی ئه‌مریكا، دراوسێ و ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش چاوه‌ڕوانی بڕیار و ئاسه‌وار و ئاكامه‌كانی سیاسه‌ت و ستراتیژیی "دۆناڵد ترامپ" ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نج و هه‌ڵوه‌سته‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئایا ترامپ ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بنه هۆی گۆڕانكاریی قووڵ و جددی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ئه‌مریكادا، جێبه‌جێ بكات؟ به دیوێكی تردا، به‌ربه‌سته‌كانی ترامپ چین و ئه‌م گۆڕانكارییانه، چه‌نده ڕاسته‌قینه و جددین؟ له ڕاستیدا تاوه‌كوو ئێستا (بێجگه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ترامپ) زۆربه‌ی به‌ڵێن و فه‌رمان و سیاسه‌ته‌كانی ترامپ، ڕه‌هه‌ند و بنه‌ما و پاڵنه‌ری ئابوورییان هه‌بووه. بۆیه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و هاوكێشانه تاووتوێ بكه‌ین و تیشك بخه‌ینه سه‌ر گرنگترینیان، كه له‌وانه‌یه سیمای جیهان له بوار و ڕه‌هه‌نده جۆڕاوجۆره‌كاندا بگۆڕن.
پرسی گۆڕانكارییه ده‌ره‌كییه‌كان
ڕاستییه‌كه‌ی، ترامپ به گوتار، دروشم و به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و گه‌وره‌یی بۆ ئه‌مریكا، توانیی سه‌رنجی ده‌نگده‌ره ئه‌مریكییه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت. ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یش له چوارچێوه‌ی پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا به‌گشتی و، ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی "باراك ئۆباما"دا به‌تایبه‌تی، خۆی وێنا و مانیفێست كرد. لێره‌دا گرنگترینی ئه‌م گۆڕانكارییانه، كه ئاسه‌وار و كاریگه‌ریی دوولایه‌نه‌ی له بواری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌یه، ده‌خه‌ینه ڕوو:
1-ڕێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ناسراو به "ترانس پاسێفیك"Trans-Pacific Partnership : ئه‌م ڕێككه‌وتنه، كه ترامپ به‌ڵێنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌م ڕێككه‌وتنه‌ی دابوو و له 23ی جانیوه‌ری ساڵی 2017 ئه‌م به‌ڵێنه‌ی له ڕێگه‌ی واژووكردنی فه‌رمانێكی ئیجرایی جێبه‌جێ كرد، پێشتر به ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌شداریی ئابووریی ستراتیژیی زه‌ریای ئارام Trans-Pacific Strategic Economic Partnership Agreement (TPSEP) ده‌ستی پێ كرد. له ساڵی 2005 له لایه‌ن و، له نێوان وڵاتانی برۆنئی، شیلی، نیۆزله‌ندا و سه‌نگاپوور واژوو كرا و، له ساڵی 2006 به شێوه‌ی ئیجباری جێبه‌جێ كرا. له ڕاستیدا په‌یمانێكی وه‌به‌رهێنان و یاسایییه، كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی به‌رنامه ئابوورییه‌كانی سه‌رۆك "باراك ئۆباما" بوو. ئه‌م ڕێككه‌وتنه له نێوان 12 ده‌وڵه‌تی زه‌ریای ئارام بێجگه له چین، له 4ی فێبریوه‌ری 2016 له نیۆزله‌ندا دوای 7 ساڵ دانوستاندنی نێوان (نیۆزله‌ندا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن، مالیزیا، ئۆسترالیا، برۆنئی، شیلی، مه‌كسیك، پیرۆ، سه‌نگاپوور و ڤێتنام، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) واژوو كرا. له ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، كه به TPP ناسراوه، ئه‌وه بووه كه باجی سه‌ر كاڵاكان تا ساڵی 2015 بۆ نزیكه‌ی 90% كه‌م بكرێته‌وه. 30 به‌شی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری، پشتیوانی له دروستكردن و پاراستنی كار، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهێنان و كێبڕكێ، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ستانده‌ری ژیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له وڵاتانی به‌شدار له‌م ڕێككه‌وتنه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌فافییه‌ت له حكوومه‌ت، زیادكردنی ده‌ستی كار و پاراستنی ژینگه، دانراوه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن ترامپه‌وه له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌پێی بیر و ڕای پسپۆڕانی ئابووری و بازرگانیی ئه‌مریكا و ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 450 هه‌زار كرێكار له ئه‌مریكا كاری خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی ترامپیش بێت، پێویسته كار بۆ ئه‌مریكییه‌كان دابین بكرێت و، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ترامپ به‌جددی هه‌وڵی چوونه‌وه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م ڕێككه‌وتنه بدات. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گران، له درێژخایه‌ندا ئه‌وه به زیانی ئابووری و بازرگانیی ئه‌مریكا، وه‌كوو وڵاتێكی پیشه‌سازی و هه‌نارده‌كاری گه‌وره، ده‌زانن. لێره‌وه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت كه بۆ ترامپ، پرسه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان پێكه‌وه‌گرێدراون. ئه‌مه‌یش به بڕوای ترامپ، یه‌كێكه له ڕێگه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی بۆ ئه‌مریكییه‌كان.
2-ڕێككه‌وتننامه‌ی "كه‌شواهه‌وا"ی پاریس و په‌یوه‌ندیی به پرسی وزه‌وه: له دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2015دا نزیكه‌ی 200 وڵات گشتگیرترین ڕێككه‌وتننامه‌ی جیهانی ده‌رباره‌ی كه‌شوهه‌وایان واژوو كرد. سه‌رۆك "ئۆباما" ڕای گه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ناكۆكیی لایه‌نه‌كان، هه‌موو وڵاتان ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌ستنیشان كردووه و پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بوونه. به‌ڵێن و پابه‌ندیی جیاوازی هه‌ر وڵاتێك، به چه‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریس داده‌ندرێت. به‌شێك له وڵاتان وه‌كوو ئه‌مریكا و به‌رازیل و یه‌كێتیی ئه‌ورپا به‌ڵێنیان داوه كه تاوه‌كوو ساڵی 2030، ئاست و ڕێژه‌ی گازی (Carbon dioxide) بگه‌یه‌ننه ژێره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ساڵی 2010. له ڕاستیدا 170 ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕێككه‌تننامه‌یه‌یان واژوو كرد و 15 وڵات له قۆناغی داهاتوو، پاش په‌سندكردنی، دێنه ناو ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌وه. "جۆن كێری"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه گوتی كه هێزی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه "خۆی له په‌یامێكدا كه بۆ بازاڕی ده‌نێرێ، حه‌شار داوه"؛ كێری، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی به "ئاماژه‌یه‌كی بێهه‌ڵه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه داهێنان و چالاكییه كارسازانه‌كان، ته‌رخانكردنی سه‌رمایه و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌وڵه‌تان ده‌یده‌ن، هه‌موویان له داهاتوویه‌ی نوێ له به‌شی "وزه" پشتیوانی و پاڵپشتی ده‌كرێن"، ناساند.
"جۆن كێری" ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له بواری داهێنانی ئه‌و جۆره له وزه‌یه‌ی كه توانای دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌یه، ئێستا له تێچووی دروستكردنی وێستگه‌ی وزه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌وت و گاز و ...، كه ساڵی ڕابردوو زیاتر له 330 ملیارد دۆلار بووه، زیاتر بووه و، له داهاتوویشدا ئه‌م وه‌به‌هێنانه زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها كێری گوتی به لانی كه‌مه‌وه به ڕێژه‌ی 16% له كۆی گشتیی گازی (Carbon dioxide) له جیهان، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌چێته ناو سیسته‌می كه‌شوهه‌واییی جیهان، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای زه‌وی و پیسكردنی ژینگه و توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی و زیاتربوونی دیارده‌ی ناسراو به "گازه گوڵخانه‌یییه‌كان" و هتد.
لێره‌وه به‌ئاشكرا هۆكاره‌كانی نیگه‌رانیی "ترامپ" له واژووكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌رده‌كه‌وێت؛ چونكه به بڕوای ترامپ ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی كۆسپ له به‌رده‌م پیشه‌سازیی ئه‌مریكا و رێگه‌ش له بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رته جۆراوجۆره‌كان له ئه‌مریكا ده‌گرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان دامه‌زراوه، ئه‌مه‌یش كه‌مبوونی هه‌لی كاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ڕێژه و ئاستی بێكاری زیاتر ده‌كات. له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا پابه‌ندی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك ده‌كات كه به بڕوای ترامپ بێجگه له ڕووی دارایییه‌وه، له ڕووی ئابوورییشه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌داته وڵاتانی وه‌كوو چین و وڵاتای تر، كه له پیسبوونی ژینگه‌دا به‌شدارن، له‌مڕێگه‌یه‌وه گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا.
له ڕاستیدا ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ وته‌كانی ترامپ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی دووباره به وه‌به‌رهێنان و به‌كارهێنانی وزه وه‌كوو نه‌وت و گاز، یه‌كتر ده‌گرنه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه له ڕوانگه‌ی ترامپه‌وه، ئه‌م كاره وا ده‌كات كه ئه‌مریكا له ئاستی جیهانیدا ببێته قوربانیی پێشكه‌وتنی وڵاتانی تر و گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌و ده‌ره‌كییانه وڵاتانه و، ئه‌مریكا له به‌رده‌م ئه‌م كێبڕكێ و ململانێیه توندوتۆڵه ئابوورییانه و له بواری وزه له‌رزۆك و لاواز بێت. كۆی ئه‌مانه، ده‌ربڕی ئه‌وه‌ن كه له ڕوانگه‌ی ترامپه‌وه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان به به‌ڵێن و پرسه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت ئابوورییه‌وه هه‌بێت.
بۆیه ده‌بینین ترامپ زۆر به‌ڕاشكاوانه باس له چوونه‌ده‌ره‌وه له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كات و، ته‌نانه‌ت ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه بیر و ڕای زاناكان ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی وزه و په‌یوه‌ندیی به گه‌رمبوونی زه‌وی و پیسبوونی ژینگه‌وه، ڕاست نییه و درۆیه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دایه كه زۆربه‌ی چاودێران هه‌ڵبژاردنی "ڕێكس ته‌یلێرسۆن" (Rex Tillerson)، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای "ئێكسۆن مۆبیل" بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌كوو په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرا ده‌بینن. بۆیه ئه‌م ڕێككه‌تننامه‌یه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژیی ترامپه، له بواری وزه و ئابووریدا. ئه‌مه بێجگه له توانای ئه‌مریكا (ئه‌مریكا نزیكه‌ی 3.3 تریلیۆن ته‌ن یه‌ده‌كی ئه‌م جۆره نه‌وته‌ی هه‌یه، كه له جیهاندا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت) له كۆنترۆڵ و وه‌به‌ره‌هێنانی نه‌وتی ناسراو به "نه‌وتی به‌ردین" (Shale oil)، كه كاتێك به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی قازانجی ئابووریی هه‌یه، كه نرخی نه‌وت به‌رز بێت. بۆیه لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تیی گۆڕانگاری له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ڕووسیا له سه‌رده‌می ئۆباماوه بۆ ترامپ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه كه ترامپ هه‌وڵ ده‌دات ڕوانگه‌ی ئابووری به‌سه‌ر ڕوانگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیدا زاڵ بكات و، ڕووسیایش به هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه و ڕۆڵی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیی خۆی له جیهان پیشوازی له ترامپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌كات. هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه "ڕیكس ته‌یلێرسۆن"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌م بواره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی (له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل) له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌بووه و هه‌یه.
3- پرسی كۆچ و په‌نابه‌ران و دروستكردنی دیوار له نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیكدا: یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا و له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی هاتنه‌سه‌ركاری ترامپ، هه‌را و مشت‌ومڕ و لێكدانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی زۆری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا نایه‌وه، بڕیاری جێبه‌جێكردن (ته‌نفیزی)ی ژماره 13769ی ترامپ له 27ی جانیوه‌ری 2017 بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ڤیزه و ڕێگه‌گرتن له چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی (ئێران، عێراق، سۆماڵی، سووریا، لیبیا، یه‌مه‌ن و سوودان) زۆرینه موسڵمان بۆ ناو ئه‌مریكا بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له ساڵی 1952 له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه یاسایه‌ك ده‌رباره‌ی ڕێكخستنی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه ده‌ركراوه و، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به سه‌رۆككۆمار داوه. كه‌واته ئه‌م پرسه پرسێكی نوی نییه، به‌ڵام چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردن و ئامانجه‌كانی جیاوازن.
هه‌رچه‌نده ترامپ ئه‌وه‌ی بۆ ڕێگه‌گرتن له "تیرۆریسته توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان" و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن دادگه‌ی واشنتۆنه‌وه ڕاگیرا و پاشان له 9-2-2017 له لایه‌ن دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ژماره 9ی ئه‌مریكاوه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگه په‌سند كرا و، داواكاریی حكوومه‌ت ڕه‌ت كرایه‌وه. ئه‌م پرسه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ترامپ له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئاماژه‌ی پێ كردبوو و له لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتیانی ئه‌مریكاوه (بێجگه له پرسه ئاسایشییه‌كان) پرسه‌كانی هه‌ژاری و بێكاری ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بوون و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری نایاسایی له وڵاتانی تر بۆ ئه‌مریكا. بۆیه ده‌بینین بێجگه له لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن له ڕووی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه و، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هاووڵاتیانی وڵاتانی تری وه‌كوو سعوودیا، مه‌ترسیی زیاتریان بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا هه‌بووه، نه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه.
به‌ڵام له ڕاستیدا ناكۆكییه‌كانی ترامپ له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و واژووكردنی فه‌رمانێكی تر بۆ دروستكردنی دیواری نێوان سنووری 3200 كیلۆمه‌تریی "مه‌كسزیك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا"، كه له‌وانه‌یه تێچوویه‌كه‌ی له نێوان 8 بۆ 12 ملیارد دۆلار بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و ستراتیژییه ئابوورییه‌كانی ترامپ و لایه‌نگرانییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 11.4 ملیۆن كۆچبه‌ری نایاسایی، به‌نایاسایی له ئه‌مریكان، كه نزیكه‌ی 52% له‌م ژماره‌یه له مه‌كسیكه‌وه هاتوون و 26% له وڵاتانی تری ئه‌مریكای لاتین و 12% له ئاسیا و 5% له ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و 3% له ئه‌فریقا و وڵاتانی تری جیهان؛ ئه‌مه‌یش له ڕوانگه‌ی ترامپ و لایه‌نگرانییه‌وه كێشه و گرفتی گه‌وره‌ی ئابووریی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا و ئابووریی ئه‌مریكا خوڵقاندووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و وته‌یه‌ی ترامپ كه گوتی "ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی سنووری نه‌بێت، ده‌وڵه‌ت نییه"، ده‌ربڕی ئه‌و نیگه‌رانییه‌یه له ڕووی "ئاسایشی ئابووری"، نه‌ك ئاسایشی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه، چونكه ترامپ ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه كه پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازادی باكووری ئه‌مریكا (North American Free Trade Agreement) ناسراو به "NAFTA"ی نێوان ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌كات، كه سه‌ره‌تا له ساڵی 1988 له لایه‌ن ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا واژوو كرا و له ساڵی 1989 جێبه‌جێ كرا و پاشان له ساڵی 1993 مه‌كسیك هاته ناو ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه و له ساڵی 1994دا به‌فه‌رمی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م ڕێككه‌وتنه، بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو به‌ربه‌سته بازرگانی و وه‌به‌رهێنانییه‌كان بوو له نێوان ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌دا. به‌گشتی ترامپ دركی به‌وه كردووه كه ئه‌وه‌ی بووه هۆی ده‌نگپێدانی هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان، پرسه ئابوورییه‌كان و نیگه‌رانیی هاووڵاتیانی هه‌ژار و بێكار و كه‌مده‌رامه‌تی ئه‌مریكی بووه. بۆیه وته‌كانی ترامپ ده‌رباره‌ی دانانی به‌ربه‌ست و سنوور، هه‌روه‌ها باج بۆ كاڵا و هه‌نارده‌ی شتومه‌كی وڵاتی چین بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته ئه‌م خانه‌یه‌وه و به‌گشتی سیما و هێماكانی دكتۆرینی ترامپ (هه‌رچه‌نده هێشتا ئاشكرا نه‌بووه) زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه و، تێگه‌یشتنی "ترامپ" ده‌رباره‌ی پرس و بابه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی بازرگان، زیاتر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
كۆبه‌ند:
هاتنه‌سه‌ركاری ترامپ و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی، ده‌رهاوێشته و كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌ر‌نجه، ئه‌وه‌یه كه ترامپ وه‌كوو بازرگانێك ده‌ڕوانێته كاروباری سیاسی و ته‌نانه‌ت پرسه ئاسایشییه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان. ئه‌مه ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت و، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له هاوكێشه ئابووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌كان و، به‌گشتی دابه‌شكردنی هێز له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بێنێته ئاراوه. گرنگی و ڕۆڵ و پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیی ئه‌مریكا، وای كردووه كه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا بێجگه له ناوخۆی ئه‌م وڵاته، كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و ئاسایشی و پرسه ئابوورییه‌كانی جیهان هه‌بێت. ئه‌وه‌ی تاوه‌كوو ئیستا بینراوه، ئه‌وه‌یه كه ترامپ به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی زاڵ له ئه‌مریكا و جیهان، له ڕوانگه‌ی سوود و زیانی ئابوورییه‌وه پرسه‌كان تاووتوێ ده‌كات، یاخود ده‌توانین بڵێین پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه له بڕیاره سیاسییه‌كانی ترامپ.
بۆیه له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئێمه دكتۆرینێكی نوێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ببینین. هه‌رچه‌نده نابێت ناره‌زایه‌تی و كاردانه‌وه و گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له لایه‌ك و، هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێكهاته و بونیاد و دامه‌زراوه یاسایی و ئابووری و سیاسییه‌كان له لایه‌كی تره‌وه، له ناوخۆی ئه‌مریكا فه‌رامۆش بكه‌ین كه به‌ربه‌ست و سنوور بۆ توانای بكه‌رایه‌تی و ستراتیژییه‌كانی ترامپ داده‌نێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ڕوونه، ئه‌وه‌یه كه ترامپ ده‌یه‌وێت به‌كرده‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه مه‌زنایه‌تی بۆ ئه‌مریكا بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون و گرێدراوی و تێكئاڵاوی و ئاڵۆزیی پرس و بابه‌ته‌كان و، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ڕیسا و یاسا ئابوورییه‌كانی به‌جیهانیبوون، ئه‌مه به‌ئاسانی و تاكلایه‌نه، چ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و چ له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه چه‌ندیش به‌هێز بێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه. هه‌رچه‌نده ئابووریناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ترامپ سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه له جیاتی به‌جیهانیبوونی ئابووری، ئێمه دروستبوونی چه‌ند جه‌مسه‌رێكی لێكجیای ئابووری، ئیتنی و سیاسی ده‌بینین.