پێشه‌كی
هاتنه‌سه‌ركاری "دۆناڵد ترامپ" له ئه‌مریكا، گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌گشتی جیهانی خێراتر كرد. له‌م نێوه‌نده‌دا كورد به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له هاوكێشه سیاسییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كوو ئه‌كته‌ر و بكه‌رێكی سه‌روو-نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتووه. بۆیه هه‌ر جۆره هاوكێشه‌یه‌كی ستراتیژی له ناوچه‌كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یی، شوێندانه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و ڕۆڵ و داهاتووی كورد ده‌بێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه كورد كاریگه‌ری و شوێندانه‌رییشی له‌سه‌ر هاوكێشه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت.
لێدوان و گۆڕانكاری و جموجووڵه دیپلۆماسییه‌كانی به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه له‌م دوایییه‌دا له كۆنفڕانسی ئاسایشیی میونشن، هێما و ده‌ربڕی گۆڕانكارییه له هاوكێشه سیاسی و ستراتیژییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا. كوردیش وه‌كوو ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌یه زیاتر له جاران گرنگیی پێ دراوه و خۆیشی ڕۆڵی بینیوه. پرسه‌كانی ئاسایش، چه‌قی ئه‌م ڕۆڵبینینه بوونه. كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن یه‌كێك له‌و ڕووداوه گرنگانه بوو كه هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی، تێیدا به‌شدار بوو. ئه‌م كۆنفڕانسه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ نیگه‌رانیی ده‌وڵه‌تان، هه‌روه‌ها پرس و بابه‌ته هه‌ستیاره ئاسایشییه‌كان و، له لایه‌كی تره‌وه دابه‌شكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه و گۆڕانگارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه هێما و نیشانه‌كانی ئه‌م هاوكێشه نوێیانه چین؟ ڕۆڵی كورد له كوێی ئه‌م هاوكێشانه‌دایه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و ڕوونتركردنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسی و ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كه وێنای ئه‌م گۆڕانكارییانه ئاشكراتر ده‌كات.
یه‌كه‌م: كۆنفڕانسی ئاسایشیی میونشن
لە ڕۆژانی ١٧- ١٩ی مانگی شوبات، په‌نجا و سێیه‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشیی میونشن (Munich Security Conference (MSC))) كه به "داڤۆسی ئاسایشی" ناسراوه، له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه چوو. ئه‌وه‌ی كه گرنگه، ئه‌م كۆنفڕانسه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ژێر ڕۆشناییی گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و پرسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو. پرسه‌كانی تیرۆر، توندڕه‌وی، ژینگه، سیسته‌می ڕێكخستنی جیهانی، داهاتووی ناتۆ و پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگیی تایبه‌تی پێ درا، به‌ڵام له ڕاستیدا سێ ته‌وه‌ر له هه‌موویان به‌رجه‌سته‌تر بوو و زیاتر گرنگییان پێ درا:
١- ڕوانگه‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ پرس و بابه‌ته جیهانییه‌كان.
٢- ستراتیژی و ڕۆڵی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
٣- مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ڕاستییه‌كه‌ی، له هه‌ر سێ ته‌وه‌ر و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی تریش، ئه‌وه سیاسه‌ت و ستراتیژی و ڕوانگه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بوو كه بۆ هه‌موو وڵاتان گرنگ و پڕبایه‌خ بوو. بۆ نموونه ڕوانگه‌ی ئه‌مریكا بۆ داهاتووی ناتۆ و تاووتوێكردنی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له پاڵپشتیی دارایی و ته‌نانه‌ت سیاسی- سه‌ربازیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و نیگه‌رانیی ئه‌وروپییه‌كان.
ئه‌م خاڵه‌یش دووباره په‌یوه‌ندیی به پرسی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سووریا و ئالۆزییه‌كانی سووریا و پرسی په‌نابه‌ران و، پاش ئه‌وه‌یش هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، هه‌بووه. له لایه‌كی تریشه‌وه پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئێران له ناوچه‌كه له ڕوانگه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكاوه، دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕۆڵ و ڕوانگه و سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ئه‌م وڵاته.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین پرس و بابه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز پێكه‌وه گرێ دراون و، له‌م نێوه‌نده‌یشدا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌قی ئه‌م گۆڕانكاری و نیگه‌رانییه ئاسایشی-ستراتیژییانه‌دایه كه ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا و ستراتیژیی نوێی ئه‌م وڵاته، فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرس و كێشه ئاسایشییه‌كان.
كورد وه‌كوو فاكته‌ر و ئه‌كته‌ریك، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به كۆی ئه‌م پرسانه‌وه هه‌یه. بۆیه ده‌توانین بڵێین بكه‌رایه‌تیی كورد له ناوچه‌كه‌دا به‌شێكه له‌م هاوكێشه نوێیانه كه هه‌م كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و داهاتووی كورد ده‌بێت و هه‌میش كورد كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕووداو و هاوكێشه‌كان هه‌یه. بۆیه چوونی وه‌ڤدی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، هه‌روه‌ها دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان، گرنگیی تایبه‌تی له خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه نوێیه‌كاندا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌ر‌نجه، شاندی هه‌رێم و به‌غدا به جیا به‌شدار بوون و ته‌نانه‌ت پێكه‌وه دانیشتنیان هه‌بوو. ئه‌م خاڵه، ده‌ربڕی ڕاستییه‌كه كه تا ئێستا له عێراق لانی كه‌م دوو ئه‌كته‌ر (كورد و حكوومه‌تی ناوه‌ندی) بوونیان هه‌یه كه له هاوكێشه‌كاندا له‌وانه‌یه دوو ڕۆڵ، پێگه، ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی كاری جیاوازیشیان هه‌بێت. بۆیه لێوردبوونه‌وه له‌م چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه له‌وانه‌یه ڕۆڵ و پێگه‌ی كورد له هاوكێشه ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا زیاتر ڕوون بكاته‌وه.
دووه‌م: ستراتیژیی نوێی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه
له كۆنفڕانسی ئاسایشیی میونشندا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی سوننه و تو‌ركیا و ئیسڕائیل، به‌دوای كۆنترۆڵكردنی ڕۆڵ و نفووزی ئێرانن له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وه كه بۆ كورد گرنگه ئه‌وه‌یه كه عێراق بۆته چه‌قی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه؛ به‌م مانایه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا به‌باشی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆڵ و نفووزی ئێران له دوو قۆناغ و خاڵی وه‌رچه‌رخانی 1- ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌ددام له 2003 و 2- پاش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، زیاتر بووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، "مایك پێنس" (Michael Richard "Mike" Pence)، كه ئێرانی به گه‌وره‌ترین پشتیوان و پاڵپشتی تیرۆر و تیرۆریزم ناساند، وتی ئێران له پاڵ كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ ئاسایش و شێوازی ژیانی ڕۆژاوایی. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل "ئاویگدۆر لیبه‌رمان" (Avigdor Lieberman) وتی ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێران ناسه‌قامگیركردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و له كۆتاییدا سعوودیایه. له لایه‌كی تریشه‌وه "عادل جوبێر" (Adel bin Ahmed Al-Jubeir)، كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌كوو گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم له هه‌موو جیهان ناو برد؛ بۆیه داوای كرد به ئامراز و ڕێوشوێنه مۆدیڕنه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه. له‌مه‌یش گرنگتر، هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌كراوی مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ (Mevlüt Çavuşoğlu)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تو‌ركیا بوو كه ئێرانی به ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه و شیعه‌گه‌رایی، به‌توندی تۆمه‌تبار كرد.
ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای ئه‌م به‌رفراوانبوونه‌ی ئێران، له عێراق بوو؛ به‌و پێیه‌ی كه ئه‌مریكا عێراقێكی زۆرینه شیعیی ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی كرد و له‌وێوه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مریكای ناچار كرد كه عێراق به‌جێ بێڵێت و لێره‌وه ئێران گوشاری بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كوو (سعوودیا و تو‌ركیا و ته‌نانه‌ت ئیسڕائیل زیاتر كرد)؛ به‌م پێیه‌یش پێگه‌ی سه‌ره‌كیی گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر له عێراقه. بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان له وته‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تو‌ركیا، سعوودیا و ئیسڕائیل و هێرشی توندیان بۆ سه‌ر ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ناوچه‌كه و ناسه‌قامگیركردنی ئه‌م وڵاتانه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به پاڵپشتیی ئه‌مریكا، عێراق ده‌بێته چه‌قی ئه‌م ململانێیه.
بۆیه ته‌نانه‌ت ستراتیژیسته‌كانی سه‌ره‌كیی ئه‌م هاوكێشه نوێیانه له ئیداره‌ی ئه‌مریكی، خۆیان له جه‌نگی عێراقدا به‌شدار بوونه و خاوه‌ن ئه‌زموونی ڕاسته‌وخۆن، بۆ نموونه: هێربێرت مه‌ك مه‌سته‌ر، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا، كه له ساڵی 2014دا گۆڤاری تایم، وه‌كوو یه‌كێك له 100 كه‌سایه‌تیی خاوه‌ن نفووزی جیهان ناساندی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌وانه‌یه ناوبراو جه‌نگاوه‌ر-بیرمه‌ندی پله یه‌كی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می سوپا بێت. "جه‌یمز مه‌تیس"، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، یه‌كێكی تره له‌و كه‌سانه‌ی كه له جه‌نگی عێراقدا خاوه‌ن ئه‌زموونه؛ هه‌روه‌ها "جۆن كیلی"، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی تره‌وه وته‌كانی "ئه‌نگێلا مێركل"، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، كه نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له تێكچوونی ته‌كووزیی جیهانی ده‌ربڕی، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه له ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بەپێی ئه‌م گۆڕانكارییانه و ته‌نانه‌ت پشێوی و ئالۆزییانه، ڕیسا و پێكهاته و ئه‌كته‌ری نوێ له‌دایك ده‌بن. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ئه‌كته‌ره سه‌رووهه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان، بۆ نموونه له نێوان چین، ئه‌مریكا، ڕووسیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا به شیوه‌ی دوولایه‌نه یاخود چه‌ندلایه‌نه، ئه‌وه ئه‌كته‌ر هه‌رێمییه‌كانیش، ده‌بێت/ پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه نوێیه‌دا مامه‌ڵه و ڕه‌فتار بكه‌ن. به‌م مانایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو ستراتیژیی نوێی زلهێزه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، براوه ده‌بن و، وڵاتانی دیكه ئه‌گه‌ر دۆڕاو نه‌بن، ئه‌وه نفووزیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و داكشان ده‌چن.
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان ئه‌گه‌ر ئێمه پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا (كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ستراتیژی و پێگه‌ی ئه‌كته‌ره هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمییه‌كان هه‌یه) پۆلێن بكه‌ین، گرنگترین گۆڕانكارییه‌كانیش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كه كورد ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت ڕۆڵی تێدا هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه:
١- پرسی سووریا: چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندیی به داهاتووی پێگه‌ی ڕووسیا له ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها كێشه و گرفته‌كانی وه‌كوو داهاتووی داعش و گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان، پرسی كۆچی به‌لێشاو و په‌نابه‌ران، ئاسایشی ئه‌وروپا، ڕۆڵ و نفووزی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئاسایشی ئیسڕائیل، داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی تو‌ركیا و ئه‌مریكا، پێگەی تو‌ركیا له ناوچه‌كه، داهاتووی كورد له سووریا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تو‌ركیا، داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه و پێگەی سوننه له ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. بۆیه ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به نزیكبوونه‌وه‌ی له ڕووسیا، پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی "ڕیچارد نیكسۆن" بوو، كه به نزیكبوونه‌وه له چین هه‌وڵی دا ئه‌و وڵاته له ڕووسیا (یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت) دوور بخاته‌وه. بۆیه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به نزیكبوونه‌وه له ڕووسیا، هه‌وڵ ده‌دات كه ڕووسیا له چین دوور بخاته‌وه و به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیە سه‌ر بگرێت، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر داهاتووی سووریا و ئه‌كته‌ره ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان ده‌بێت.
٢- پرسی داهاتووی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه: ئه‌م پرسه، به كۆمه‌ڵێك هاوكێشه و پرسی ئاسایشی و ستراتیژیی ئه‌مریكا و وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه گرێ دراوه. بۆ نموونه: پێگه‌ی ڕووسیا و چین له ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانی توانا مووشه‌كی و سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، نفووز و پێگه و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه، پرسی پاڵپشتی له تیرۆر و گرووپه توندڕه‌وه‌كان، داهاتووی ده‌وڵه‌تی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی له‌م ده‌وڵه‌ته و ڕۆڵ و پێگه و داهاتووی كورد و سوننه، پێگه‌ی ده‌وڵه‌تانی سوننه له ناوچه‌كه، داهاتووی سیاسی-ئاسایشیی سووریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا، پێگه‌ی تو‌ركیا و سعوودیا له هه‌مبه‌ر ئێران، ئاسایشی ئیسڕائیل، داهاتووی لوبنان و حیزبوڵڵا، پرسی یه‌مه‌ن و ئاسایشی سعوودیا، پرسه ئابووری و بازرگانییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئێران.
٣- پرسی داعش و تیرۆریزم: ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسایشی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا. ئه‌م پرسەیش په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و ئه‌كته‌ری تره‌وه هه‌یه. بۆ نموونه: ئەلقاعیده و داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، داهاتووی سووریا، داهاتووی عێراق، ڕۆڵ و نفووزی ئێران، پشتیوانی و پاڵپشتیی ئێران له گرووپه توندڕه‌وه‌كان و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، پرسی په‌نابه‌ران، ئاسایشی ئه‌وروپا، داهاتووی یه‌مه‌ن، ئاسایشی ئیسڕائیل، ململانێی وڵاتانی هه‌رێمیی ناوچه‌كه، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی سه‌رووهه‌رێمی.
٤- ئاسایشی ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مریكا: له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به كۆی پرس و فاكته‌ره‌كانی تره‌وه هه‌یه كه ئاماژه‌یان پێ درا، به‌تایبه‌ت داهاتووی ڕۆڵ و نفووز و پێگه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
٥- ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی سه‌رووهه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به داهاتووی ئه‌مریكا و ڕووسیا له لایه‌ك و، چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندییه سیاسی-ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و چین له لایه‌كی تره‌وه هه‌یه. به‌م پێیه ئه‌م بابه‌ته به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر وه‌كوو: ئابووری و بازرگانی، پرسی ئۆكرانیا و نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا، ئاسایشی ئه‌وروپا، ئاسایشی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی چین، چه‌كی ستراتیژی و دوورهاوێژ، قه‌ڵغانی مووشه‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، پێگه‌ی ڕووسیا له ناوچه‌كه و جیهان، سزا و ئابڵووقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ڕووسیا، په‌یوه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران و تو‌ركیا، پرسی سووریا، پرسی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، پرسه ئابوورییه جیهانییه‌كان، پرسی وزه، ئاسایشی وزه و ته‌نانه‌ت كۆریای باكووره‌وه هه‌یه.
كۆبه‌ند:
كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا، ئێران، تو‌ركیا، ئازه‌ربایجان، ئه‌ڵمانیا و ته‌نانه‌ت عێراق و... و، پاشان سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ فه‌ڕه‌نسا و تو‌ركیا، ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م گۆڕانكارییانه و هاوكێشه ستراتیژی-ئاسایشییه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌م هاوكێشه نوێیانه‌دا ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌رێمی كوردستان شوێندانه‌ر و كارتێكه‌ر ده‌بێ و، له لایه‌كی تریشه‌وه گۆڕانكارییه‌كان له هاوسه‌نگیی هێزدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كورد ده‌بێت.
له ڕاستیدا هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی كورد، وا ده‌كات كه له چه‌قی گۆڕانكارییه‌كاندا بێت و، ئاسایشی ناوچه‌كه له لایه‌ك له ڕێگه‌ی بكه‌رایه‌تیی كورد و له لایه‌كی تره‌وه له ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستدروستكردن و پچڕاندنی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی وڵاتانی ناوچه‌كه، دابین ده‌بێت. عێراقیش له‌م ستراتیژییه نوێیه‌دا كلیلی هاوسه‌نگی و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری و هاوكێشه‌كانه.
بۆیه ده‌توانین وه‌كوو دۆخێكی هه‌ڵگری ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه، ناوی لێ بنێین. ئه‌م هێمایانه پێمان ده‌ڵێن كه به‌پێی ستراتیژیی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا، هاوسه‌نگیی هێز له‌نێو ئه‌كته‌ره‌كان ده‌گۆرێت و، ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگیی نوێ دێنێته ئاراوه. كۆنترۆڵ و سنوورداركردنی ئێران له عێراق، جه‌وهه‌ر و سه‌ره‌تای ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؛ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.