پێشه‌كی
هاوكێشه سیاسی و جیۆپۆلیتیكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له دۆخی گۆڕان و وه‌رچه‌رخاندایه. ئه‌مه‌یش له جۆری ئاڵوگۆڕ و چالاكیی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیا به نوێنه‌رایه‌تیی جیهانی سوننه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت. پاش هاتنه‌سه‌ركاری ترامپ و هه‌وڵ و ڕه‌فتاره‌كانی بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی "باراك ئۆباما" له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوه‌ندێتیی دژایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه ڕۆڵ و نفووز و كاریگه‌ریی ئێران له ناوچه‌كه سنووردار بكرێت. ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ڕۆڵ و بكه‌رایه‌تی و، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سعوودیادا ده‌سووڕێته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م سیاسه‌ته‌ی "ترامپ" جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕۆڵی سعوودیا له‌م نێوه‌ندا چی ده‌بێت؟ به‌م پێیه‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ین چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوكارییه و، هۆكار و لێكه‌وته‌كانی شی بكه‌ینه‌وه.
جیۆپۆلیتیك و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
"پیته‌ر ته‌یلۆر" (Peter J. Taylor) پێی وایه كه جیۆپۆلیتیك بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی دابه‌شبوونی جوگرافیای هێز له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهاندا، به‌تایبه‌ت كێبڕكێ و ململانێی نێوان هێزه گه‌وره و سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان. له ڕاستیدا له كورتترین پێناسه‌دا جیۆپۆلیتیك بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان جوگرافیا و هێز و سیاسه‌ت. له هه‌مان كاتدا ڕه‌گه‌ز و بنه‌ما جیۆپۆلیتیكییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئامانجه‌كانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك هه‌یه. به‌م پێیه، پێگه‌ی ستراتیژیی سعوودیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداودا جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌ر‌نجی وڵاتانی گه‌وره و زلهێزه. هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی سعوودیا له نێوان كه‌نداو و ده‌ریای سوور، هه‌روه‌ها خاوه‌ندارێتیی یه‌ده‌گی به‌رچاوی وزه (نه‌وت و گاز)، پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی سعوودیا‌ی به‌رز كردۆته‌وه. به‌ڵام گه‌رووی "هۆرمۆز" و "باب المندب" ده‌تواندرێت له لایه‌ن ئێران و یه‌مه‌نه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن سعوودیاوه دروست بكات. بۆیه سعوودیا له باڵاده‌ستیی حكوومه‌تێكی لایه‌نگری ئێران یاخود ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له یه‌مه‌ن له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه باڵاده‌ستیی ئێران له ناوچه‌ی "كه‌نداو" نیگه‌رانه و، به‌توندی هه‌ڵوێستی له به‌رده‌م هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ئێران هه‌یه. به‌م پێیه كۆماری ئیسلامی، ده‌توانێ له ڕووی جیۆپۆلیتیكی و ته‌نانه‌ت جیۆئێكۆنۆمییه‌وه سعوودیا گه‌مارۆ بدات.
ئه‌م ململانێیانه‌یش له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو (له ڕێگه‌ی ڕه‌گه‌زی ئایینی-شیعییه‌وه) به‌ئاشكرا ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی كه به "هیلالی شیعی" یاخود جیۆپۆلیتیكی شیعه ناسراوه، له ڕاستیدا پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكی ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه و، سعوودیا ده‌خاته گه‌مارۆ و ئابڵووقه‌وه. به‌تایبه‌ت له سووریا و یه‌مه‌ن له جه‌نگێكی "به‌نوێنه‌رایه‌تی" و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ڕاسته‌وخۆدان. بۆ ئه‌مریكایش به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی، سعوودیا ڕۆڵی هاوپه‌یمانێكی گرنگ له جیهانی ئیسلام و، هه‌روه‌ها له ڕووی جیۆپۆلیتیكه‌وه ده‌گێڕێت؛ به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا و ڕوانگه‌ی "ترامپ" بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ڕووی ئابوورییه‌وه.
لێره‌وه‌یه ده‌بینین كه ململانێكانی ئه‌مریكا و ڕووسیا له سووریا و، لایه‌نگری له هێزه هه‌رێمییه‌كان، له ڕاستیدا ململانێی جیۆپۆلیتیكین. بۆیه باڵاده‌ستیی سوننه و سعوودیا، ده‌بێته هۆی لاوازیی هیلالی شیعی و ئێران و، به‌م پێیه‌یش نفووزی ڕووسیا و چین كه‌متر ده‌بێته‌وه و، ئه‌مه‌یش به قازانجی ئێرانه. له لایه‌كی تره‌وه، له‌ناوچوونی داعش و نه‌مانی ئه‌م مه‌ترسییه، كه له لایه‌ن ئیداره‌ی ترامپه‌وه به‌توندی و به‌جددی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕوبیانوو بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا و ته‌نانه‌ت ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا كه‌متر ببێته‌وه. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت له ڕووی هاوسه‌نگیی نێوان هێزه‌كانه‌وه، ببێته هۆی هاتنه‌ئارای هاوكێشه‌ی نوێی جیۆپۆلیتیكی له ناوچه‌كه‌دا.
جیۆئێكۆنۆمیی سعوودیا
گۆڕانكارییه‌كانی پاش جه‌نگی سارد، وای كردووه كه ئیمڕۆكه ناوچه جیۆپۆلیتیكی و جیۆستراتیژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه هاوسنوور بن كه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی سروشتی و به‌رهه‌مهێنان و به‌گشتی ئابوورییه‌كی به‌هێز بن. جیۆئێكۆنۆمی، چه‌مكێكه كه له‌سه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی فاكته‌ری ئابووری بۆ گۆڕه‌پانی جیهانی جه‌خت ده‌كاته‌وه و، ئامانجی كۆنترۆڵ و هێژموونیی ته‌كنه‌لۆژی و بازرگانییه، نه‌ك كۆنترۆڵی خاك و هه‌رێمێكی دیاریكراو. به مانایه‌كی تر جیۆئێكۆنۆمی، كاریگه‌ریی فاكته‌ر و بنه‌ما ئابوورییه‌كان له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان و ململانێی هێزه گه‌وره‌كان و شوێندانه‌ریی ئه‌م فاكته‌رانه له‌سه‌ر جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌یی و جیهانی، شرۆڤه ده‌كات. به‌م پێیه جیۆپۆلیتیكی وزه، په‌یوه‌ندیی به‌و ناوچه و ته‌نانه‌ت بوارانه‌وه هه‌یه كه وزه به‌رهه‌م دێنن یاخود به‌كار ده‌به‌ن و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له‌م بواره و ته‌كنه‌لۆژی و... هه‌یه.
سعوودیا خاوه‌ن نزیكه‌ی 20% یاخود 264 ملیار به‌رمیل له یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه، كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وتی هه‌موو جیهان؛ به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م وڵاته ده‌توانێت ڕۆژانه 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت. هه‌روه‌ها له ڕووی سه‌رچاوه‌كانی گازی سروشتییه‌وه سعوودیا له پاش ڕووسیا و ئێران و قه‌ته‌ر، پله‌ی چواره‌می له جیهاندا هه‌یه. ئه‌م سه‌رچاوانه ئه‌و توانا و هێزه‌ی به‌خشێوه‌ته سعوودیا، كه ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و نرخ و به‌كارهێنانی وزه هه‌بێت. لێره‌یشه‌وه ده‌بینین كه پێگه‌ی سعوودیا بۆ ئه‌مریكا گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه‌شه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نفووز و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی سعوودیایه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوكێشه جیۆپۆلیتیكی و جیۆئێكۆنۆمییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كاندا جێگه‌ی سعوودیا بگرێته‌وه. له‌راستیشدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای ئێران له ناوچه‌كه فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌و ڕژیمه سیاسییه‌ی ئێران.
بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له ڕێگه‌ی میكانیزمه جۆراوجۆره‌كانه‌وه سعوودیا هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌و ئابڵووقه سه‌ربازی و ژیۆپۆلیتكییه‌ی ئێران ده‌دات و، بۆ نموونه به تێچوویه‌كی زۆری ئابووریش، ڕازی نابێت كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌زێنێت و نرخی نه‌وت دابه‌زێت و بازاڕه‌كانی نه‌وت بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ئێران و، كۆماری ئیسلامیش له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێگه‌ی به‌رزتر ببێته‌وه و، ئێران ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر له ڕووی جیۆئێكۆنۆمییه‌وه؛ چونكه له ڕووی كرده‌یشه‌وه ئێرانیش هه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه.
بۆیه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی گوشارهێنان بۆ سه‌ر ئێران له ڕیگه‌ی وڵاتانی سوننه‌وه، كه خاوه‌ن پێگه‌ی جیۆئێكۆنۆمین له ناوچه‌كه‌دا، ئێران لاواز بكات و له سنووره نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی ئابڵووقه‌ی بدات و قه‌تیسی بكات. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له پێگه و هێزی ئێران و، به‌م پێیه‌یش توانای گه‌مه و جووڵه‌ی ئێران لاواز و سنووردار ده‌كات. له لایه‌كی تره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی جیۆئێكۆنۆمیی سعوودیا له‌گه‌ڵ ستراتیژیی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ڕووی ئابوورییه‌وه هاوته‌ریبه. به مانایه‌كی تر، جیۆئێكۆنۆمیی سعوودیا به ئاراسته و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی جیهانیی ئه‌مریكادایه له ململانێكانی له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیادا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه پێگه‌ی جیۆئێكۆنۆمیی ئێران، به قازانجی ڕووسیا و چین ده‌شكێته‌وه؛ كه ئه‌مه‌یش به زیانی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان و ته‌كنه‌لۆژی و و بازاڕ و به‌كارهێنان و هتد.
پێگه‌ی جیۆكاڵچه‌ری سعوودیا له ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی موسڵمانانه‌وه، سعوودیا پێگه و دۆخێكی تایبه‌تی ئایینیی هه‌یه و، به هۆی بوونی چه‌ندین ناوه‌ند و شوێنی پیرۆزی ئایینیی موسڵمانانه‌وه، ساڵانه چه‌ندین ملیۆن كه‌س بۆ زیاره‌ت سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش له ڕووی ئایینی و كه‌لتوورییه‌وه هێزێكی به‌خشیوه‌ته سعوودیا له جیهانی ئیسلام، كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سعوودیا سوودی لێ ده‌بینێت و، به جۆرێك له جۆره‌كان پرستیژی داوه‌ته ئه‌م وڵاته. ته‌نانه‌ت سعوودیا، وه‌ك ڕێبه‌ر و پێشه‌نگی جیهانی ئیسلام ده‌ناسرێت. بۆیه سعوودیا له ڕووی جیۆكاڵچه‌ره‌وه، بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كه هه‌وڵ ده‌دات ڕێبه‌رایه‌تیی جیهان ئیسلام وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌مه‌یش بۆته هۆی ململانێی توند له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا. بۆیه ئێران هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ڕه‌گه‌ز و بنه‌مایه‌ی هێزی سعوودیا كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه و، ببێته جێگره‌وه‌ی سعوودیا له جیهانی ئیسلام.
بۆ ئه‌مریكایش ئه‌م جیۆكاڵچه‌ره‌ی سعوودیا زۆر گرنگ و هه‌ستیاره و، ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له‌م ڕێگه‌یه‌وه كۆنترۆڵی جیهانی ئسلامیی بكات. به مانایه‌كی دیكه، سعوودیا‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌توانێت پێگه و نفووزی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ره‌نتی و ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌م پێگه‌یه‌وه هه‌وڵی لاوزكردنی ئه‌مریكا و ورووژاندنی هه‌ستی دژه ڕۆژاواییی موسڵمانان به قازانجی خۆی ده‌دات و، به‌ره‌یه‌كی به ناوی "به‌ره‌ی به‌رگری" دروست كردووه، كه له عێراق و سووریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین و وڵاتانی تری ئیسلامی، دژی نفووز و پێگه‌ی ئه‌مریكان. لێره‌وه ده‌بینین كه لاوازبوونی ئێران، ده‌توانێت به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆڵی سعوودیا و به‌م پێیه به‌ره‌ی لایه‌نگری ئه‌مریكا و ڕۆژاوا به‌رز بكاته‌وه؛ ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه پێگه و نفووزی ڕووسیا و چین كه‌متر ببێته‌وه. سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی "مه‌لیك سه‌لمان"، پاشای سعوودیا، بۆ چین و ژاپۆن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له ئێران و په‌راوێزخستنی ئابووری و سیاسیی ئێران و له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ردانكردنی پاشای سعوودیا بۆ وڵاتانی ئیسلامی (برۆنێئی و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسیا و دوورگه‌كانی ماڵدیڤ) بۆ ڕازیكردن و هاوڕاكردنیان بووه له پرسی دژایه‌تیی ئێران. چونكه ئه‌م وڵاتانه له لایه‌ك ئه‌ندامی ڕێكخراوی كۆنفڕانسی ئیسلامین و، له لایه‌كی تره‌وه ده‌توانن ئێران له‌م ڕێكخراوه ئیسلامییه‌دا په‌راوێز بخه‌ن. ئه‌مه‌یش هه‌م به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی سعوودیا و هه‌م ئیدراه‌ی نوێی ئه‌مریكایه.
كۆبه‌ند
دوای ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئیداره‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران و ڕزگاربوونی كۆماری ئیسلامی له ئابڵووقه و گوشار و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌رفه‌تی به‌هێزبوونی هه‌رێمی بۆ ئێران ڕه‌خسا. ئه‌مه‌یش بووه هۆی نیگه‌رانیی سعوودیا له ئیداره‌ی ئۆباما و دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشیی سعوودیا و وڵاتانی ناوچه‌كه. پاش هاتنه‌سه‌ركاری "ترامپ" و وتاره‌كانی ده‌رباره‌ی گوشار بۆ ئێران و توندكردنی سزاكان و كۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه و، به‌م پێیه سنوورداكردنی ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تیی كۆماری ئیسلامی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سعوودیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، له ئه‌مریكا نزیك ببنه‌وه.
ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌م نزیكبوونه‌وه و سنووداركردنی ئێران، له‌گه‌ڵ دروشم و ته‌نانه‌ت ستراتیژیی ئابووریی ترامپ ده‌گونجێت. چونكه سعوودیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، به هۆی پێگه‌ی گرنگی جیۆئێكۆنۆمی و جیۆپۆلیتیكی و جیۆكاڵچه‌ری ئه‌م وڵاتانه، ده‌توانن هاوكێشه‌كانی هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه به قازانجی ئه‌مریكا و وڵاتانی سوننه و، له دژی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیان بگۆڕن. لابردنی فرۆشتنی مووشه‌ك و چه‌كی ئاراسته‌كه‌ر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ سعوودیا و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سعوودیا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شتی هاووڵاتیان بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌خه كراوه و هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕین له سووریا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سووریا و پاڵپشتیی ئه‌مریكا له سعوودیا له جه‌نگی یه‌مه‌ن له دژی حوسییه‌كان، نزیكبوونه‌وه‌ی سعوودیا و ئه‌مریكا له حه‌یده‌ر عه‌بادی له دژی نووری مالكی و لایه‌نگرانی ئێران له عێراق، له ئاماژه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ن له دژی ئێران.
به‌گشتی، ئه‌مریكا بۆ ستراتیژیی نوێی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له دژی ئێران پێویستیی به سعوودیایه و، سعوودیایش له ڕێگه‌ی دژایه‌تیی ئێران و سنوورداركردنی ڕۆڵ و پێگه و نفووزی ئه‌م وڵاته له لایه‌ك و، هه‌روه‌ها پێگه‌ی جیۆئێكۆنۆمی و جیۆپۆلیتیكی و جیۆكاڵچه‌ری خۆی و، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له ڕووی وزه‌وه، ده‌توانێت سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ترامپ، كه له هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی به خه‌ڵكی ئه‌مریكا دابوو، بێنێته دی. خاڵێكی گرنگیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا بێجگه له پرسی ئێران، له كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلیش پێویستیی به سعوودیایه. كۆی ئه‌م خاڵانه‌یش ده‌توانێت پێگه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به لاوازكردنی ڕۆڵی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سنووره‌كانی خۆی، به‌رزتر بكاته‌وه و ڕۆڵی چین له ڕووی ئابووری و، ڕووسیا به‌تایبه‌ت له ڕووی جیۆستراتیژی و جیۆپۆلیتیكییه‌وه لاواز بكات. ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی دۆكترینی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو (به‌ڵام گریمانه‌كراوی) ترامپدا ده‌گونجێت. بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه به نزیكبوونه‌وه‌ی سعوودیا و ئه‌مریكا و، هاوڕابوونیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێران بۆ سنوره نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی، هاوكێشه جیۆپۆلیتیكییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش گۆڕانكاریی گرنگی تێدا بكرێت.