پێشه‌كی:
دوازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژی هه‌ینی 19-5-2017 له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. هاوكات هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسلامیی شار و گونده‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه سه‌ره‌ڕای تێبینی و مشت‌ومڕ و ناكۆكیی لایه‌نه‌كانی ناوخۆییی سیسته‌می سیاسیی ئێران و، هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م له‌سه‌ر نه‌بوونی ڕه‌وایه‌تی و نادیموكراتیكبوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایش به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه. به‌و پێیه، زۆربه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌خوازن/ ئاواته‌خوازن له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاڵوگۆڕێكی ئاشتییانه له ناوخۆی ئێران بێته كایه‌وه، یاخود لانی كه‌م به هاتنه‌سه‌ركاری كه‌سێكی میانڕه‌وتر، ئه‌وه له ئاستی بارگرژییه‌كانی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌م بكرێته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا هه‌و‌ڵ ده‌ده‌ین سیمایه‌كی گشتی له‌م هه‌ڵبژاردنانه بخه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بن؛ به‌و پێیه‌ی پێگه و ده‌سه‌ڵات، چۆنێتی و میكانیزم و یاساكانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ئێران، جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌پێی ده‌ستوور
به‌پێی مادده‌ی 114ی یاسای بنه‌ڕه‌تی (ده‌ستوور)ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رۆككۆمار بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و به ده‌نگی 50+1ی خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت. سه‌رۆككۆمار به‌پێی ده‌ستور، ته‌نیا بۆ دوو خولی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و، ببێته‌وه به سه‌رۆككۆمار. به‌م مانایه كه سه‌رۆككۆمار بۆ 8 ساڵ، ده‌توانێت له دوای یه‌ك سه‌رۆككۆمار بێت. هه‌روه‌ها له مادده‌ی 37ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئیسلامیی ئێران‌دا هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یڕاسته‌وخۆ له كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئیسلامی‌دا چاودێری، یان كاری جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ن، بۆیان نییه خۆیان كاندید بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له پۆسته‌كه‌یان پێشكه‌ش كردبێت.
بە شێوەی فەرمی، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسی یەکەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و لە پاش ڕێبەر بەرزتـرین پێگەی دەستووریی ھەیە، بەڵام بەپێی ماددەی (١٢٢)ی دەستوور، سەرۆککۆمار لە بەرامبەر گەل و ڕێبەر و ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی‌دا بەرپرسیارە و، ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران دەتوانێت بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان، سەرۆککۆمار لەسەر کارەکەی لا ببات. ھەروەھا ڕێبەری باڵای ئێرانیش له ڕێگه‌ی "دیوان عالی كشور" (دیوانی باڵای وڵات)، دەتوانێت متمانە لە سەرۆککۆمار وەربگرێتەوە؛ چونكه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له لایه‌ن ڕێبه‌ره‌وه دانراوه. دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆککۆمار بە بەرپرسی جێبەجێکردنی دەستوور دەزانێت. هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 115ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌رۆككۆمار پێویسته له‌نێو پیاوانی ئایینی و سیاسی (رجال مذهبی و سیاسی)دا كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژێره‌وه بن هه‌ڵبژێردرێت:
چۆنێتیی ده‌ستنیشانكردنی شیاوێتیی پاڵێوراوانی سه‌رۆككۆماری
ڕاستییه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی "ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی" و "ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسلامیی گوند و شاره‌كان" و، هه‌روه‌ها "ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانیڕێبه‌ری"، بۆ خۆكاندیدكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ئێران، وه‌ك دیاره بێجگه له‌م مه‌رجانه هیچ مه‌رجێكی دیكه بوونی نییه، وه‌كوو لانی كه‌می ته‌مه‌ن یاخود مه‌رجی ته‌مه‌ن، بڕوانامه‌ی زانكۆیی یاخود خوێندن و هتد. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نێك به ناوی "شورای نگهبان" (شوورای پاراستنی ده‌ستوور) به‌پێی ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ی بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران شیاوێتیی كاندیده‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات. شوورای پاراستنی دەستوور، بەرپرسیارێتیی دەستنیشانکردنی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، ھەروەھا چاودێریی یاساکانی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی دەکات لە ڕووی دەستوور و بنەماکانی ئیسلامەوە و، ھەروەھا چاودێریی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی و سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری دەکات؛ کە ئەوانیش لە لایەن ڕێبەرەوە دادەندرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه بەپێی ماددەکانی (٩١، ٩٤، ٩٧، ٩٩)ی دەستوور، ئەم شوورایە لە دوازدە کەس پێک دێت کە شەشیان لە فەقیهەکانن (مەلا) و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە لایەن ڕێبەرەوە دادەندرێن و، شەش کەسی تـریان کە پسپۆر و شارەزای بواری دەستوور و یاسادانانن بە پێشنیازی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، کە لە لایەن ڕێبەرەوە پەسند دەکرێت، دادەندرێن؛ واتا ڕێبەر ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە دامەزراندنیاندا ھەیە.
ئەم شوورایە، چاودێریی کاروبار و بڕیارەکانی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی دەکات کە ئەو بڕیار و یاسایانەی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی، پێچەوانە، یان دژی بنەما و حوکمەکانی ئیسلام و مەزھەبی شیعە و دەستووری کۆماری ئیسلامی نەبن و، ئەگەر بە بڕوای ئەم شوورایە وابوو، ئەوە دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی بۆ پێداچوونەوە و ھەموارکردنی؛ بەم مانایە کە ئەم شوورایە باڵاتـرین دەسەڵاتە بۆ ڕاڤەکردنی دەستووری کۆماری ئیسلامی. ھەروەھا لە ماددەی (٩٩)ی دەستووردا، ئەم شوورایە ئەرکی سەرپەرشتی و چاودێریکردنی ڕیفراندۆم (گشتپرسی) و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی و ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری و سەرۆکایەتیی کۆمار و بەگشتی ھەموو ھەڵبژاردنەکانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له ئه‌ستۆدایه؛ ھەروەھا ئەم شوورایە سەڵاحییەت (شیاوێتی)ی پاڵێوراوان پێش ھەڵبژاردنەکان دیاری دەکات.
كێ ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ بدات؟
به‌پێی مادده‌ی 36ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ئێران، ده‌نگده‌ران پێویسته ئه‌م مه‌ر‌جانه‌یان هه‌بێت:
خوله‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ئێران
له مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له ساڵی 1979وه تاوه‌كوو ئێستا، ئه‌م وڵاته حه‌وت سه‌رۆككۆماری له 11 خولی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌خۆوه بینیوه، چونكه دوو سه‌رۆككۆماری یه‌كه‌می ئێران نه‌یانتوانی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یان تا كۆتایی ته‌واو بكه‌ن؛ به‌ڵام هه‌موو سه‌رۆككۆماره‌كانی دیكه تاوه‌كوو ئێستا توانیویانه بۆ دوو خول (8 ساڵ) سه‌رۆككۆمار بن.
خولی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ئێران له 25-1-1980دا به‌ڕێوه چوو. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا "ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در" له كۆی 14.152.887 ده‌نگ، به ڕێژه‌ی 77.9% ده‌نگه‌كان واته 10.753.752 ده‌نگی هێنا. له‌م خوله‌دا 228 كه‌س بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناونووسیان كردبوو. ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك 67.86% بوو.
سه‌رۆككۆماریی "به‌نی سه‌در" ته‌نیا 17 مانگ درێژه‌ی كێشا و، به هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و سه‌ركرده ئایینییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران، سه‌ره‌تا له‌ڕێكه‌وتی 10-6-1981 له پۆستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وه‌لاوه نرا و، پاشان له كۆتاییدا له 21-6-1981 له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه متمانه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه و، له كۆتاییشدا له ڕێكه‌وتی 22-6-1981 له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئێرانه‌وه لا درا.
خولی دووه‌م:
پاش له‌سه‌ركارلادرانی "به‌نی سه‌در"، له ڕێكه‌وتی 24-7-1981 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری به‌ڕێوه چوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "محه‌مه‌دعه‌لی ڕه‌جایی" له كۆی 14.573.803 ده‌نگده‌ر به ڕێژه‌ی 90%ی ده‌نگه‌كان، توانیی 12.770.50 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. به‌ڵام له 30-8-1981 به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن نه‌یارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، كه "موجاهدینی خه‌ڵق" له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه به‌م كرده‌یه تۆمه‌تبار كرا، ئه‌وه "محه‌مه‌دعلی ڕه‌جایی" كوژرا.
خولی سێیه‌م:
پاش ته‌قینه‌وه‌كه و كوژرانی سه‌رۆككۆماری ئێران، خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له 2-10-1981 به‌ڕێوه چوو. له‌م خوله‌دا "عه‌لی خامنه‌یی" (ڕێبه‌ری ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران) له كۆی 16.847.817 ده‌نگ، توانیی به ڕێژه‌ی 95.03 %ی ده‌نگه‌كان واته 15.905.987 ده‌نگ، ببێته سێیه‌مین سه‌رۆككۆماری ئێران.
خولی چواره‌م:
له‌م خوله‌دا شوورای پاراستنی ده‌ستووری ئێران له كۆی 50 كه‌س كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناونووسیان كردبوو، ته‌نیا ناوی 4 كه‌س (سه‌ییدعه‌لی خامنه‌یی، حه‌بیبوڵڵا عه‌سگه‌رئۆلادی و سه‌ییدمه‌حموود کاشانی)ی په‌سند كردبوو. هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕۆژی 16-8-1985 به‌ڕێوه چوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یشدا "سه‌ییدعه‌لی خامنه‌یی" توانیی له كۆی 14.238.587 ده‌نگ، 85%ی ده‌نگه‌كان واته 12.205.12 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و، ببێته سه‌رۆككۆمار.
خولی پێنجه‌م:
پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له ڕێكه‌وتی 28-7-1989 له پاش مردنی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به‌ڕێوه چوو. له‌م خوله‌دا شوورای پاراستنی ده‌ستوور له كۆی 79 كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی، ته‌نیا شیاوێتی (صلاحیت)ی 2 كاندید (هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و عه‌باس شیبانی)ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند كرد. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی" توانیی به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی 15.500.000 ده‌نگ له كۆی 16.452.677 ده‌نگده‌ر، به ڕێژه‌ی 94%ی ده‌نگه‌كان ببێته پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران. له‌م خوله‌دا پۆستی "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران" نه‌ما و، پۆستی سه‌رۆككۆماری له ئێران، چیتر پۆستێكی ته‌شریفاتی نه‌ما و، بوو به پۆستێكی هه‌ستیار و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردن. هاشمی به دروشمی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئابووری له بارودۆخی كۆتاییهاتنی جه‌نگ و نه‌مانی خومه‌ینی و هاتنه‌سه‌ركاری خامنه‌یی، وه‌كوو ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی (وه‌لی فه‌قیھ)، ئه‌م پۆسته‌ی گرته ئه‌ستۆ.
خولی شه‌شه‌م:
شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران له ڕێكه‌وتی 11-6-1993 به‌ڕێوه چوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بۆ جاری دووه‌م توانیی به به‌ده‌ستهێنانی 63%ی ده‌نگه‌كان له كۆی 16.796.787 ده‌نگ، ڕێژه‌ی 10.566.499 ده‌نگ به ده‌ست بێنێت. له‌م خوله‌دا كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌شداری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار تۆمار كرا و، ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك نزیكه‌ی 51% بوو. چونكه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌پێی ئاماره‌كان ده‌یانتوانی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بكه‌ن، به 33.156.55 كه‌س مه‌زنده ده‌كرا. ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌لك له كارنامه‌ی كاری هاشمی و قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و، هه‌روه‌ها سكاڵا و گازنده‌ی خه‌ڵك له زۆربوون و به‌رفراوانبوونی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و جیاوازیی چینایه‌تی و، له لایه‌كی تریشه‌وه زاڵبوونی سوپای پاسداران به‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاره سیاسی و ئابوورییه‌كانی وڵات و، هه‌روه‌ها سه‌ركوت و داخرانی زیاتری سیسته‌می سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا. له سه‌رده‌می ڕه‌فسه‌نجانیدا بوو، كه به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و له لایه‌ن هێزه هه‌واڵگری و ئاسایشییه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك تیرۆری نووسه‌ران و جیابیران و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی (بۆ نموونه تیرۆری د. عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو و د. سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی) له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام درا، كه پاشان له ئێران به "كوشتنه زنجیره‌یییه‌كان" ناسرا.
خولی حه‌ته‌م:
ئه‌م خوله له ڕێكه‌وتی 22-6-1997 به‌ڕێوه چوو. له‌م خوله‌دا له كۆی 238 كه‌س كه بۆ كاندیداتۆریی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ناونووسیان كردبوو، شوورای پاراستنی ده‌ستوور شیاوێتیی 4 كه‌س (سه‌ییدمحه‌مه‌د خاته‌می، عه‌لیئه‌کبه‌ر ناتق نووری، سه‌ییدڕه‌زا زه‌واره‌یی و محه‌مه‌د ڕه‌یشه‌هری)ی په‌سند كرد. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا "سه‌ییدمحه‌مه‌د خاته‌می" توانیی به به‌ده‌ستهێنانی 20.78.178 ده‌نگ له كۆی 29.000.000 ده‌نگ، ڕێژه‌ی 69%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت و ببێته سه‌رۆككۆماری ئێران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه دروشمه‌كانی خاته‌می، كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌می ئێران زۆر سه‌ر‌نجڕاكێش بوون، له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بریتی بوون له: "كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی"، "یاساسه‌روه‌ری"، "په‌ره‌پێدانی سیاسی"، "جێگیركردنی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان" و ... كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو له ئه‌تمۆسفێری سیاسیی ئێران ده‌رده‌كه‌وتن. بۆیه سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی خاته‌می، به سه‌رده‌می "ئیسلاحات" یاخود ڕیفۆرمخوازی ده‌ناسرێت. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌ڕای كرانه‌وه‌ی ڕێژه‌ییی فه‌زای كه‌لتووری و سیاسیی ئێران، به‌ڵام سه‌رده‌می خاته‌می به سه‌رده‌می گوشار و زیندانیكردنی چالاكڤانان و سه‌ركوتكردنی خوێندكارانی زانكۆ و تیرۆر و كوشتنی جیابیران و نووسه‌ران و داخرانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان له لایه‌ن دادگه‌كان و توندڕه‌وه‌كانه‌وه داده‌ندرێت.
خولی هه‌شته‌م:
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ئه‌م خوله له ڕێكه‌وتی 8-6-2001 به‌ڕێوه چوو. له كۆی 814 كه‌س بۆ خۆكاندیكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری له ئێران، له‌م خوله‌یشدا شوورای پاراستنی ده‌ستوور ته‌نیا شیاوێتی (صلاحیت)ی ده كه‌س (سه‌ییدمحه‌مه‌د خاته‌می، ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی، عه‌لی شه‌مخانی، عه‌بدوڵڵا جاسبی، سه‌ییدمه‌حموود کاشانی، حه‌سه‌ن غه‌فووری فه‌رد، سه‌یید مه‌نسوور ڕه‌زه‌وی، سه‌ییدشه‌هابه‌ددین سه‌در، عه‌لی فه‌لاحیان و سه‌ییدمسته‌فا هاشمیته‌با)ی په‌سند كرد.
له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا "سه‌ییدمحه‌مه‌د خاته‌می" توانیی به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی 77.12%ی ده‌نگه‌كان واته 21.659.53 ده‌نگ له كۆی 28.155.969 ده‌نگی به‌شداربووان، بۆ دووه‌م جار ببێته‌وه به سه‌رۆككۆمار. له‌م خوله‌دا ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان 66.67% بوو. دروشمی خاته‌می له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا "داهاتوویه‌كی باشتر بۆ ئێرانی ئیسلامی" بوو. ئێستا خاته‌می له ئێران‌دا به یه‌كێك له ڕێبه‌رانی "فیتنه"ی ساڵی 2009 ده‌ناسرێت و به‌ته‌واوی گۆشه‌گیر كراوه و، ته‌نانه‌ت هیچ گۆڤار و ڕۆژنامه و به‌گشتیڕاگه‌یاندنێك بۆی نییه وێنه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
خولی نۆیه‌م:
له ڕێكه‌وتی 18-6-2005دا نۆیه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئێران به‌ڕێوه چوو. له‌م خوله‌دا شوورای پاراستنی ده‌ستوور له كۆی 1014 كه‌سی به‌شداربوو، ته‌نیا شیاوێتیی پێنج كه‌س (عه‌لیئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی، مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، مه‌هدی که‌ڕووبی، محه‌مه‌دباقر قالیباف و عه‌لی لاریجانی)ی په‌سندكرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پاشان دوو كه‌سیش (مسته‌فا موعین و موحسن مێهرعه‌لیزاده) كه له لایه‌ن شوورای پارستنی ده‌ستووره‌وه شیاوێتییان په‌سند نه‌كرابوو، به فه‌رمانێكی "ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی"، ڕێبه‌ری ئێران، شیاوێتییان له لایه‌ن ڕێبه‌ره‌وه په‌سه‌ند كرا و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد.
له كۆی 29.400.857 ده‌نگده‌ری به‌شداربوو، هیچ كامه له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا 50+1ی ده‌نگه‌كان ببه‌نه‌وه. به‌ڵام دوو له كاندیده‌كان، واتا "عه‌لیئه‌كبه‌ر هاشمی ڕ‌فسنجانی" به ڕێژه‌ی 21.10%ی ده‌نگه‌كان واته 6.159.453 ده‌نگ و، "مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد" به ڕێژه‌ی 19.48%ی ده‌نگه‌كان واته 5.710.534 ده‌نگ، له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له 24-6-2005 به‌شدار بوون. له كۆتاییی خولی دووه‌مدا "مه‌حموود ئه‌حمدینه‌ژاد" توانیی له‌م خوله‌دا له كۆی 27.959.253 ده‌نگ، به‌ڕێژه‌ی 62.82%ی ده‌نگه‌كان، ڕێژه‌ی 17.248.782 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌حمه‌دینه‌ژاد به دروشمی دادپه‌روه‌ری و باشتركردنی ژیان و داهاتی هه‌ژاران و هێنانی پاره‌ی نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران (كه مه‌به‌ستی هاشمی و بنه‌ماڵه و دۆستانی بوون)، توانیی سه‌ر‌نجی خه‌ڵك بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.
خولی ده‌یه‌م:
ئه‌م خوله به هۆی ڕووداوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌نگه‌كان، له لایه‌ك به به‌رزترین ئاستی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌ندرێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه به یه‌كیك له پڕمشتومڕ و پڕكێشه‌ترین و ته‌نانه‌ت خوێناوی‌ترین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ئێران داده‌ندرێت. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله له ڕێكه‌وتی 12-6-2009 به‌ڕێوه چوو. له‌م خوله‌دا 475 كه‌س خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كرد به‌ڵام شوورای پاراستنی ده‌ستوور ته‌نیا شیاوێتیی چوار كه‌س (مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، میر‌حوسێن موسه‌وی، موحسن ڕه‌زایی و مه‌هدی که‌ڕووبی)ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ببن به پاڵێوراو، په‌سند كرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار كاندیده‌كان له ڕادیۆ و ته‌ڵه‌ڤزیۆنی كۆماری ئیسلامی‌دا، كه ده‌گوترێت به ده‌یان ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له دانیشتنی جیاجیادا، له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و، ئه‌مه‌یش بووه هۆی دروستبوونی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه تیایدا كاندیده‌كان ڕه‌خنه‌ی قووڵ و جددییان له یه‌كتری ده‌گرت.
پاشان به‌پێی ئاماره ڕاگه‌یاندراوه‌كان بۆ جاری دووه‌م و سه‌ره‌ڕای ناباوه‌ڕیی خه‌ڵك و كاندیده‌كان، مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له كۆی 39.199.997 كه‌س، ڕێژه‌ی 64%ی ده‌نگه‌كان واته 24.527.516 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا. ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك به 84% ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌م ئه‌نجامانه، بووه هۆی به‌رپابوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رفراوان و به‌ربڵاو له شاره گه‌وره‌كانی ئێران، كه پاشان به "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" ناسرا. به‌شداربووانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه داوایان ده‌كرد كه ئه‌م ئه‌نجامانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و، دووباره ده‌نگه‌كان بژمێردرێته‌وه، چونكه ڕایان وابوو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گزی (ته‌زویر) كراوه و، ئه‌وه "میر‌حوسێن موسه‌وی"یه كه سه‌رۆككۆماری ئێرانه.
ئه‌وه، بووه هۆی ئاڵۆزی و پشێوی و ناسه‌قامگیری له ئێران و، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته دابه‌شبوونی نوخبه سیاسی و ئایینییه‌كانی ئێران به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌ر و لایه‌نگری ئه‌م دۆخه و، مه‌ترسیی ڕووخانی سیسته‌م و شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری له ئێران، به‌ڵام پاشان به سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایییه‌كان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌ستگیركردنی هه‌زاران كه‌س و زیندانیكردنی سه‌دان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌ڕووبی و موسه‌وی، وه‌كوو هۆكار و ڕێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له شوێنێكی نادیار تاوه‌كوو ئێستا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆتاییی پێ هێنرا. له‌م دوو خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بوو، كه توندترین سزا و ئابڵووقه ئابووری و دارایییه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌لگه‌ی جیهانییه‌وه به هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندرا. هه‌روه‌ها له بوار و دۆخی ئابوورییشه‌وه ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد به خراپترین خول داده‌ندرێت له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌دا به به‌راورد به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 700 ملیار دۆلار داهاتی ئێران بووه له فرۆشتنی نه‌وت، كه به به‌رزترین داهاتی ئێران له مێژووی خۆیدا داده‌ندرێت. له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌دینه‌ژاددا نرخی هه‌ڵاوسان و بێكاری و هه‌ژاری، یه‌كجار به‌رز بووه‌وه، بۆ نموونه: نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به تۆمه‌ن به ڕێژه‌ی 255%، نرخی ئۆتۆمبێل به ڕێژه‌ی 170% و نرخی خوارده‌مه‌نییه‌كان، بۆ نموونه گۆشت، 489% و، هه‌روه‌ها كاڵاكانی تر وه‌كوو به‌نزین به ڕێژه‌ی 775%، نرخی گاز به ڕێژه‌ی 200%، كاره‌با 161%، گازی سروشتی 620% و ... زیادی كرد.
خولی یازده‌یه‌م:
پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 2009 و قه‌یرانی ڕه‌وایه‌تی (شه‌رعییه‌ت)ی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه و، هه‌روه‌ها ئابڵووقه و سزا تونده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئێران له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئه‌م وڵاته و مه‌ترسیی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران له كه‌شێكی تایبه‌تدا به‌ڕێوه چوو. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له ڕێكه‌وتی 14-6-2013 به‌ڕێوه چوو. له كۆی 686 كه‌س كه خۆیان بۆ كاندیداتۆریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یازده‌یه‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ناونووس كردبوو، شوورای پاراستنی ده‌ستوور ته‌نیا شیاوێتیی هه‌شت كه‌س (سه‌عید جه‌لیلی، محه‌مه‌دباقر قالیباف، عه‌لیئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، محه‌مه‌دڕه‌زا عارف، غولامعه‌لی حه‌داد عادل، موحسن ڕه‌زایی، سه‌ییدمحه‌مه‌د غه‌ره‌زی و حه‌سه‌ن ڕۆحانی)ی په‌سه‌ند كرد. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "حه‌سه‌ن ڕۆحانی" توانیی به به‌ده‌ستهێنانی 18.613.329 ده‌نگ، ڕێژه‌ی 50.71%ی ده‌نگه‌كان له كۆی 36.704.156 ده‌نگده‌ر، ببێته حه‌وته‌مین سه‌رۆككۆماری ئێران.
دروشمی سه‌ره‌كیی ڕۆحانی، "میانڕه‌وی" و "سڕینه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان" بوو. به‌و مانایه‌ی كه له ناوخۆدا پێویسته له نێوان هه‌موو گرووپه سیاسییه‌كاندا ئاشتبوونه‌وه بێته ئاراوه و، هه‌روه‌ها له كاروباره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كنایشدا میانڕه‌وانه كار بكرێت و، له توندڕه‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بارگرژییه‌كانمان نه‌هێڵین. هه‌ر ئه‌وه بوو كه له سه‌رده‌می ڕۆحانیدا ڕێككه‌وتنێك له نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو به 5+1 (ئه‌مریكا، ڕووسیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، بریتانیا + ئه‌ڵمانیا) هاته ئاراوه و، ئابڵووقه‌كانی تایبه‌ت به پرۆگرامی ئه‌تۆمی، به‌پێی خستنه‌ژێرچاودێری و هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شیكی زۆری به‌رنامه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕاگرتنی چالاكییه نایاسایییه‌كانی ئه‌تۆمیی ئێران، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. هه‌رچه‌نده له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه به هۆی نه‌هاتنه‌دیی دروشم و به‌ڵێنه‌كانی ڕۆحانی له بواره‌كانی وه‌كوو باشتركردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و ئابووریی وڵات و، نه‌كرانه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسی و پێشێلكردنی ماف و ئازادییه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان له لایه‌ك، و له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و لانه‌چوونی خێرای سزا و ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ئێران له لایه‌ن توندڕه‌وه ناوخۆیییه‌كانه‌وه، ڕۆحانی تووشی ڕه‌خنه‌ی توندی نه‌یاران و لایه‌نگرانی بووه‌وه. هێمای سه‌ره‌كیی ڕۆحانی، "كلیل" بوو؛ به‌و مانایه‌ی كه ڕۆحانی ده‌توانێت هه‌موو ده‌رگه داخراوه‌كان واڵا بكات.
خولی دوازده‌یه‌م و كۆبه‌ند:
دوازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژی هه‌ینی 19-5-2017 له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م خوله‌دا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار (1.200.000) كه‌س بۆ یه‌كه‌م جار مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و، پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 55 ملیۆن كه‌س خاوه‌ن مافی ده‌نگدان بن. له‌م خوله‌دا له كۆی 1636 كه‌س، شوورای پارستنی ده‌ستوور ته‌نیا شیاوێتیی شه‌ش كه‌س (حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ییدئیبراهیم ڕه‌ئیسی، محه‌مه‌دباقر قالیباف، ئیسحاق جه‌هانگیری، سه‌ییدمسته‌فا هاشمی ته‌با و سه‌ییدمسته‌فا میرسه‌لیم)ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شوورایه شیاوێتیی "ئه‌حمه‌دینه‌ژاد"، سه‌رۆككۆماری هه‌شت ساڵه‌ی پێشووتری ئێرانیڕه‌ت كرده‌وه. لێرده‌دا به شێوه‌یه‌كی كورت ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه كاندیداتۆرییان له لایه‌ن شوورای پاراستنی ده‌ستووره‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی دوازده‌یه‌می سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران په‌سه‌ند كراون، بناسێنین: