موه‌فه‌ق عادل عومه‌ر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌ر وڵاتێكی جیهاندا له ڕووی ئابووری، ستراتیژی، سیاسی و جیوپۆلیتیكه‌وه سوودێكی زۆر ده‌به‌خشێته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه. به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لایه‌نه هه‌رێمی، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژییان هه‌یه؛ چونكه ده‌روازه سنوورییه‌كان بوونه‌ته ڕێڕه‌وێكی گرنگ بۆ تێپه‌ڕینی چه‌كداران و په‌نابه‌ران و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌له‌كان و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره بازرگانییه‌كان. گرنگیدان و كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی گرنگی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێك ده‌هێنێت، تیایدا ده‌روازه سنوورییه‌كان گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه. یه‌كێك له‌م ده‌روازانه، ده‌روازه‌ی سنووریی "ئیبراهیم خه‌لیل"ه. ئه‌م ده‌روازه سنوورییه، هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی توركیاوه به ئه‌وروپا ده‌به‌ستێته‌وه و، به‌م شێوه‌یه‌یش ده‌رگه‌ی جیهان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی بیست و نۆ ساڵه ئه‌م ده‌روازه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمدایه. جگه له سووده ئابووری و بازرگانی و دارایییه‌كانی ئه‌م دره‌وازه‌یه، له ڕووی سیاسییشه‌وه قورسایی و پێگه‌یه‌كی گرنگی به‌خشیوه‌ته قه‌واره‌ی هه‌رێم؛ له لایه‌ك بووه‌ته هۆی بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و، له لایه‌كی دیكه‌وه تاكه ڕێگه‌یه بۆ هاو‌رده‌كردنی شتومه‌كه‌كان له توركیاوه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و له هه‌مان كاتدا توركیا به عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر وڵاته هه‌رێمییه‌كان، به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران و سووریا. بۆیه ئه‌م وڵاته هه‌رێمییانه لاوازكردن و لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمیان كردۆته ئامانج و یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ی كه دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت، كارتی لاوازكردنی پێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیله و، هه‌وڵدانه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی دیكه به ناوی "ئۆڤا كۆی".
"ئۆڤا كۆی" نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له خابوور دووره و ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر فیشخابوور كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستانه و له ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیدایه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سنووری توركیا و عێراق و سووریا. بۆیه توركیا زۆر له‌مێژه هه‌وڵ ده‌دات ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق بكات و به شێوه‌یه‌كی گشتی دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ئانكارا هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه سنوورییه و، دوای ئه‌م ڕێكه‌وته‌یش له هه‌ر سه‌ردانێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ توركیا ئه‌م بابه‌ته ده‌ورووژێنرێت و ده‌بێته بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ. هۆكاری ئه‌م سووربوونه‌ی توركیا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی "ئۆڤا كۆی" بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ بڵاوكراوه‌كانی Think Tankه‌كان بكه‌ین له توركیا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگییه‌كی زۆر ده‌ده‌نه بابه‌تی کردنەوەی ئه‌م ده‌روازه‌یه و زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و ئاسایش ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه ئاماژه به گرنگیی لایه‌نی ئابووریی پرۆژه‌كه ده‌درێت و پێیان وایه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه سه‌ر كه‌وێ، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه و قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق-توركیا، بۆ بیست ملیار دۆلاری ئه‌مریكی؛ هه‌روه‌ها بیانووی ئه‌وه ده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه، ئه‌وه بازرگانه توركه‌كان له جیاوازییه‌كانی ته‌عریفه‌ی گومركیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕزگاریان ده‌بێت و ڕێگه‌كه‌یش كورت ده‌بێته‌وه و ڕاسته‌وخۆیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق ده‌كرێت.
2- پتەوتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا-ئانكارا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاری هاوبه‌شی نێوان حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق و توركیا، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئانكارا‌یه. به‌تایبه‌تی دوای كۆنترۆڵكردنی مووسڵ و ناوچه نزیكه‌كانی تر و دروستبوونی بۆشایییه‌كی ئه‌منی له‌م ناوچانه، "په‌كه‌كه" توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته شه‌نگال. ئه‌مه‌یش نیگه‌رانیی توركیای لێ كه‌وتۆته‌وه و ئانكارا ترسی له دروستبوونی "قه‌ندیلی دووه‌م"ی هه‌یه له شه‌نگال. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه، ئه‌وه توركیا به بیانووی پارێزگاریكردن له ڕێڕه‌وه بازرگانییه‌كه هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق خۆی له‌م ڕێڕه‌وه جێگیر بكات؛ واتا ئامانجێكی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی ئانكارا، ڕێگریكردنه له بوونی شه‌نگال به قه‌ندیلی دووه‌م. ئه‌م خاڵه‌یش خۆی له چوارچێوه‌ی ڕه‌هه‌ندی ئه‌منیدا ده‌بینێته‌وه چونكه به بیانووی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و پارێزگاریكردنی ڕێڕه‌وی سنووره‌كه له چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان، له ڕووی ئه‌منییه‌وه سوودیكی زۆری ده‌بێت بۆ توركیا.
3- شاری مووسڵ دوای ڕزگاركردنی له چه‌كدارانی داعش، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی به‌شیعه‌كردنی چڕ بووه‌ته‌وه و، به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م شاره‌ی گرتۆته ده‌ست و، به شێوه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو هه‌وڵ ده‌دات ڕێژه‌ی سوننه‌كان بگه‌یه‌نێته نزمترین ئاست. توركیا ئه‌م هه‌نگاوه به پلانێكی مه‌ترسیدار ده‌بینێت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵ ده‌دات به‌چڕی به‌شداری له دووباره بونیادنانه‌وه‌ی شاری مووسڵ بكات. له حاڵه‌تی کردنەوەی ده‌روازه‌ی سنووریی "ئۆڤا كۆی"، گه‌یشتنی توركیا به شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركماننشینی وه‌كوو ته‌له‌عفه‌ر زۆر ئاسان ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه‌یش توركیا له لایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات له دژی پرۆسه‌ی به‌شیعه‌كردنی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان بوه‌ستێته‌وه و، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌پارێزێت و له ڕووی سیاسی و بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یارمه‌تیی زیاتریان ده‌دات.
4- گه‌یاندنی عێراق به ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی توركیاوه، عێراق زیاتر به ئانكارا ده‌به‌ستێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش هه‌ژموونی توركیا به‌سه‌ر عێراقدا زیاتر ده‌سه‌پێنێت. چونكه له‌گه‌ڵ کردنەوەی "ئۆڤا كۆی"، توركیا ڕاسته‌وخۆ له مووسڵ و به‌غداوه ده‌گاته به‌سره. ئه‌م خاڵه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئانكارا و به‌غدایه به‌ڵام توركیا زیاتر سوودی لێ ده‌بینێت.
5- به‌رپرسانی توركیا پێیان وایه كه پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی-ئیسرائیلی هه‌یه له ناوچه‌كه دژی توركیا و، له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه و پیلانه كورد له لایه‌ن ئه‌م دوو وڵاته‌وه وه‌كوو كارتێكی گوشار له دژی توركیا به‌كار ده‌هێنرێت. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م پیلان و پرۆژه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، به‌رپرسانی توركیا بڕوایان به لاوازكردنی پێگه‌ی كورده، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان. بوونی هه‌رێمێكی كوردیی سه‌قامگیر و تا ڕادده‌یه‌كیش لاواز، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئانكارا‌یه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆككۆماری توركیا له كاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕوونی و ئاشكرا گوتی، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا سنووره‌كانمان به‌سه‌رتان داخه‌ین، ئایا ئیسرائیل ده‌توانێ یارمه‌تیتان بدات؟ ئه‌م لێدوانه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی توركیا بڕوایان به بوونی پرۆژه و پیلانێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی - ئیسڕائیلی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا له دژی توركیا و، تیایدا كورد وه‌كوو كارتێكی گوشار له دژی به‌كار دێت. بۆیه، کردنەوەی ده‌روازه‌ی سنووریی "ئۆڤا كۆی"، پێگه‌ی كورد لاواز ده‌كات و ئه‌گه‌ر توركیا سنووری ئیبراهیم خه‌لیلیش دابخات زیانێكی زۆری پێ ناگات و هه‌وڵ ده‌دات ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كانی له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه تازه‌كه‌وه زیاتر بكات و ئه‌و زیانه‌ی له ئیبراهیم خه‌لیل به‌ری ده‌كه‌وێت، له ده‌روازه نوێیه‌كه قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه.
6- توركیا، کردنەوەی ده‌روازه‌ی سنووریی "ئۆڤا كۆی" به هه‌ڵمه‌تێكی ستراتیژیی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینی، هه‌روه‌ك له خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ كرد؛ چونكه له ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ندین ئامانجی ستراتیژی له ڕووی ئه‌منی، ئابووری و سیاسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به‌ڵام فاكته‌رێكی زۆر گرنگ و كاریگه‌ر هه‌یه كه ده‌بێ له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی کردنەوەی ئه‌م سنووره له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه له عێراق و ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت: ئایا ئێران به‌م شێوه‌ی سه‌ره‌وه ڕێگه به کردنەوەی ئه‌م ده‌روازه سنوورییه ده‌دات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:
گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م دوو هێزه هه‌رێمییه له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وه باشتره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت كه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌بێ به‌شداریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ر ناگرێت چونكه ڕێڕه‌وی ده‌روازه سنوورییه‌كه به قووڵاییی زیاتر له ده كیلۆمه‌تر له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمدایه. ئه‌مه‌یش وای كردووه هه‌رێم كارتێكی گوشاری كاریگه‌ری باشی به‌ده‌سته‌وه بێت. واتا له ڕووی ئیدارییه‌وه، ناكرێت به‌بێ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه كه ڕێڕه‌وی ده‌روازه‌كه‌ی تیایدا تێ ده‌په‌ری، پێویستیی به یارمه‌تیی لۆجیستیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه و له ڕووی ئه‌منییشه‌وه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه پێویستیی به به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستانه. چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێش ساڵی (2003)وه له‌م ناوچه‌یه‌دا جێگیر كراوه. جگه له‌م دوو خاڵه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ سوود له‌و ناكۆكییه وه‌ربگرێ كه له نێوان ئێران و توركیا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران بپارێزێت.
له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و خاڵانه له سه‌ره‌وه خراونه‌ته ڕوو، کردنەوەی خاڵه سنوورییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه. چونكه ئێستا بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمه و ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ی سنووریی "ئۆڤا كۆی" بكرێته‌وه، له باشترین حاڵه‌تدا كه زۆر دووره ئه‌مه ڕوو بدات، نیوه‌ی داهاتی بۆ هه‌رێم ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه‌یش هه‌رێم زیانێكی زۆری به‌ر ده‌كه‌وێت. له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قورسایییه سیاسییه‌كه‌ی جارانی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته هۆی لاوازبوونی له ڕووی سیاسییه‌وه. بۆ شكستپێهێنانی پرۆژه‌كه، ده‌كرێت هه‌رێم بابه‌تی به‌كارهێنانی هێڵی فیشخابوور له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سووریا، به‌كار بهێنێت، چونكه له‌وانه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی "جۆ بایدن"، ڕێگه به توركیا نه‌دات ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات له ناوچه‌یه‌كدا كه خۆی ڕاسته‌وخۆ به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی به‌كاری ده‌هێنێت.