موه‌فه‌ق عادل عومه‌ر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٢٦-١-٢٠٢٣) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌وێ چاوی به سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كه‌وت. به‌پێی ئاژانسی ئانادۆڵو و ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی داخراو و به‌بێ ئاماده‌بوونی ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام دراوه. به‌ڵام به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ناونیشانی ئه‌و ته‌وه‌رانه ڕاگه‌یه‌نرابوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خراونه‌ته به‌رباس، كه گرنگترینیان "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه، پاراستنی ئاسایشی سنوور، بازرگانی، ئابووری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا"[1]. به له‌به‌رچاوگرتنی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو لا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌توانین به‌گشتی خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌م سه‌ردانه بكه‌ین له ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌نقه‌ره له دوای هاتنی شاندێكی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تیی برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكوورى ئەفريقا بوو؛ جگە لەمە، يەكێك لە ئەندامانى شانده‌كه "ئامۆس هۆكستاين"، نێردەى سەرۆكايەتیی ئەمريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزە بوو[2]. ديارە هەر لە پێكهاتەى شاندەكە "وزە" بابەتێكى سەرەكیى بەرنامەی کاری شاندەكە بووە. ديارە ئەمريكاش دواى جەنگى ڕووسيا و ئۆكراینا كار بۆ دابينكردنى شوێنگرەوەى گازى سروشتیی ڕووسيا دەكات و لەم چوارچێوەيه‌دا گاز و نەوتى هەرێمى كوردستان بابەتێكى سەرنجڕاكێشە بۆ ئەمريكا و تەنانەت بۆ وڵاتە ئەوروپيیەكان كە ڕووبەڕووى گرفتى گرانیى نرخى گازی سروشتی بوونەتەوە. بەڵام ئەم جارە هەرێمى كوردستان نايەوێ وەكوو بابەتى فرۆشتنى نەوت كێشەى بۆ دروست بێت لەگەڵ بەغدا؛ لە هەمان كاتدا ئەمريكاش نايەوێ بەبێ ڕەزامەندیى بەغداد گازى سروشتیی هەرێمى كوردستان بخرێتە بازاڕەكانى وزەى جيهان. لەم چوارچێوەيەدا هەر دواى ئەم سەردانە، سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى بەغداى كرد و دواتريش ڕاستەوخۆ بە سەردانێكى لەناكاودا گەيشتە ئەنقەرە. ئەم سێ ڕووداوە ئەوەمان پێ نيشان دەدات كەوا ئەم جارە هەوڵێكى چڕ لە ئارادايە كەوا گازى سروشتیی هەرێمى كوردستان بە هەماهەنگیى "بەغدا – هەولێر – ئەنقەرە" بگەیهنرێتە بازاڕەكانى جيهان. بەڵام لەگەڵ سەرجەم ئەم هەوڵ و كۆششانە، پرسيارى ئەوەمان بۆ دروست دەبێت: "ئايا ئێران و ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق، ڕێگە دەدهنە هەرێمى كوردستان ئاوا بەئاسانى گازى خۆى بگەیه‌نێتە بازاڕەكانى جيهان؟
دووەم: دواى بڕيارى دادگەى باڵاى فيدڕاڵیى عێراق دەربارەى نادەستووریبوونى بڕيارەكانى حكوومەتى عێراق سەبارەت بە ناردنى شايستە دارایييەكانى هەرێمى كوردستان، مەترسیى ئەوە دروست بوو ديسان حكوومەتى عێراق ئەو سكاڵايەى كە لە پاريس دژى هەناردەكردنى نەوتى هەرێمى كوردستان بەرامبەر بە توركيا تۆمار كردووە زيندوو بكاته‌وه و كارى لەسەر بكرێت و بگەیهنرێتە ئەنجام، كه ئێستا ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه كۆتا بڕیار له‌م باره‌وه له‌لایه‌ن دادگه‌ی نێوبژیی پاریس له دژی توركیا و هه‌رێمی كوردستان دراوه و به‌پێی ڕێنمایییه‌كان، یان ده‌بێت عێراق، یانیش توركیا بڕیاره‌كه‌ی دادگه ڕای بگه‌یه‌نێت چونكه دادگهكه خۆی بڕیاره‌كه ڕاناگه‌یه‌نێت. لێرە ڕۆڵى ئەنقەرە زۆر گرنگە لە ئەگەرى دەرچوونى بڕيارێك لە دادگەكەى پاريس دژى توركيا و هەرێمى كوردستان، ئەويش لە ڕووى پابەندبوونى توركيا بەم بڕيارە یاخود پابەندنەبوونى پێى. بۆيە پته‌وكردنى پەيوەندييەكانى هەولێر-ئەنقەرە لەم ڕووەوە زۆر گرنگە و، لەوانەيە كاريگەریى ڕاستەوخۆى هەبێت لەسەر يەكلايیكردنى ئەم گرفتە. ئەگەر سەيرى ڕاگەياندنەكانى توركيا بكەين، تەنیا هەواڵى سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى بۆ ئەنقەرە بڵاو كردۆتەوە و، خۆى لە بڵاوكردنەوەى ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە دزيوهتەوە[3]؛ ئهمەيش ئاماژەيەكە كە توركيا نايەوێت ورده‌كاریی پەيوەندييەكانى لەگەڵ هەرێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت له بواری وزه و ئاسایش بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێت، چونكه نایه‌وێ هه‌وڵه‌كانی له‌م بواره ببێته جێگه‌ی ناڕه‌زاییی ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌م بابه‌ته‌یش له چوارچێوه‌ی بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان خرابێته به‌رباس.
سێيەم: هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له مانگی مایسی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌ردۆغان له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر پێویستی به ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورده له توركیا؛ ته‌نانه‌ت پێشبینیی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كه‌وا ده‌نگی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت. بۆیه ئه‌ردۆغان خۆی له ڕێگه‌ی نزیككردنه‌وه له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێ سه‌رنجی ده‌نگده‌ری كورد بۆ خۆی ڕابكێشێ و په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌ردۆغان دژایه‌تیی كورد ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه، پاڵپشتییان لێ ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌یش پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌كات: ئایا ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌ردۆغان تا چ ئاستێك كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری كورد له توركیا؟
چواره‌م: بارودۆخی توركیا له ڕووی ئابوورییەوە ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ دراوی توركی به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات؛ ته‌نانه‌ت قه‌یرانه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار كه تیادا هێزی كڕینی هاووڵاتی له توركیا، گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر نزم. له‌م كه‌شوهه‌وایه‌ی ئێستای توركیا، ئه‌ردۆغان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ ئه‌و قازانجه‌ی كه له ڕێگه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌ده‌ستی بدات. هه‌روه‌ها ناردنی نه‌وتی هه‌رێمیش له ڕێگه‌ی توركیاوه سوود و قازانجی باشی هه‌یه بۆ توركیا؛ ئه‌نقه‌ره ئاوا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌ردرای نابێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕووی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره - هه‌ولێر له ڕووی درێژه‌دان به‌م په‌یوه‌ندییه، زۆر گرنگه؛ كه هه‌ردوو لایشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه هاوڕان.
پێنجه‌م: هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ جێگیركردنی هێزه‌كانی پاراستنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، له‌وانه‌یه بابه‌تێكی دیكه بێت كه هه‌ردوو لا قسه‌وباسیان له‌سه‌ر كردبێت. له بنه‌ڕه‌تدا پاراستنی سنووری عێراق و ڕێگه‌نه‌دان به چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی توركیا، داواكارییه‌كی توركیایه له به‌غدا؛ به‌ڵام ترسی ئه‌وه هه‌یه، له جیاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی تاران. ئه‌نقه‌ره ترسی له‌وه هه‌یه به بیانووی پاراستنی سنووری نێوان عێراق و توركیا، ئه‌م ناوچانه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی تاران؛ كه ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه له په‌كه‌كه بۆ توركیا ترسناكتر و مه‌ترسیدارتر بێت. بۆیه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی كردووه، بابه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانه. به‌ڵام لێره‌یش ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت: ئایا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی توركیا و هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه تا چ ئاستێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، له كاتێكدا عێراق هه‌وڵ ده‌دات به بیانووی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق، پاراستنی سنووره‌كانی خۆی دووباره ڕێك بخاته‌وه؟
شه‌شه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم خاوه‌ن كهسایهتییهكە كه ده‌توانێ په‌یوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی جیهان دابنێت؛ یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، "ئه‌ردۆغان"ه. نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م په‌یوه‌ندییه باشانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه‌تی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌ردوو لا بخاته گه‌ڕ، به‌ڵام ده‌بێت له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه، ئه‌وه‌یش له‌به‌رچاو بگیرێت كه ئه‌ردۆغان له هه‌ر كات و ساتێك‌دا ئاماده‌یه هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت و ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆغان بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندان جار ههڵوێستهكانهی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بوونه؛ بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر و سه‌رۆكی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی؛ كه له سه‌ره‌تادا ئه‌ردۆغان، سیسیی به دیكتاتۆر و كوده‌تاچی وه‌سف ده‌كرد به‌ڵام به‌م دوایییانه دیتمان چۆن ئاماده بوو له قه‌ته‌ر ته‌وقه له‌گه‌ڵ سیسی بكات و سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كانی ڕابردووی بخاته ژێر پێی. له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و توركیا باش و به‌سوود بێت به‌ڵام ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر وریا بێت؛ چونكه له هه‌ر كات و ساتێك‌دا ده‌كرێ هاوكێشه ناوچه‌یی و هه‌رێمی و جیهانییه‌كان بگۆڕدرێت و، ئه‌مه‌یش وا له ئه‌ردۆغان بكات هه‌ڵوێستی بگۆڕدرێ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشتری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق یاخود ئێرانه‌وه پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هه‌رێم بێت.
به‌گشتی جموجۆڵه دیپلۆماسیپهكانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاسته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رده‌م كاریگه‌ریی باشی هه‌بوو بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان؛ ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقی و ناوخۆیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌بووه؛ به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ته‌نیا ئه‌نجامی نابێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاڵپشتی و هاوكاری نه‌كرێت. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی هه‌ردوو لا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی یه‌كتر ئه‌نجامی ئه‌رێنیی لێ ناكه‌وێته‌وه. توركیاش ئێستا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ چ له ڕووی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و چ له ڕووی ئه‌و بازرگانییه‌ی كه له ڕێگه‌ی توركیاوه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه قووڵاییی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، درێژ ده‌بێته‌وه بۆ توركیا؛ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ولێر، جا ئه‌م گۆڕانكارییه ئه‌رێنی بێت یاخود نه‌رێنی. دیاره سه‌رۆكی هه‌رێم دركی به‌م ڕاستییه كردووه؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یش، كاری جددیی كردووه بۆ پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن كه‌سانێك ڕه‌خنه له‌م په‌یوه‌ندییه ده‌گیرێت كه هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یانه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه ناگۆڕێت كه ده‌بێت هه‌ولێر – ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌ردوو لا بگه‌یه‌ننه به‌رزترین ئاست.
با ئه‌مه‌یشمان له‌یاد نه‌چێت كه، هه‌ولێر تاكه شاری عێراقه، تیایدا تاران باڵاده‌ست نییه و، جگه له‌مه‌یش سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ی نزیك ئه‌نقه‌ره، ڕوویان كردۆته هه‌ولێر و وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام تیایدا حه‌ساونه‌ته‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌ولێریش، بووه‌ته خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ ئه‌نقه‌ره، كه هانی داوه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم دابنێت و كۆنسوڵخانه‌ی گشتیشی هه‌ر له‌م شاره بكاته‌وه. له ئه‌نجامدا با ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرین كه‌وا هه‌موو كاتێك به شه‌ڕ و پێكدادان ئامانجه‌كان ناپێكرێن به‌ڵكوو زۆر جار هه‌وڵ و كۆششه دییلۆماسییهكان و دانوستانه‌كانی سه‌ر مێز و كۆبوونه‌وه داخراوه‌كان، ده‌بنه هۆكاری پێكانی ئامانجه‌كان. خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌م ڕووه‌وه توانایه‌كی باشی هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوی باشیشی له‌م باره‌وه ناوه.
[1] . بۆ گه‌یشتن به ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكه‌ن: سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd) ، رێكه‌وتی سه‌ردان: (27/01/2023).
[2]. سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه: https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1601202330 ، رێكه‌وتی سه‌ردان: (25/01/2023).
[3] . ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی توركیا بكه‌ین، وه‌كوو سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌وه ته‌نیا هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانن له‌م لینكانه‌وه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و ماڵپه‌ڕی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بكه‌ن: 1) ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا: https://www.tccb.gov.tr/haberler/410/142646/cumhurbaskani-erdogan-ikby-baskani-barzani-yi-kabul-etti ، رێكه‌وتی سه‌ردان: (27/01/2023)؛ 2) ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئاژانستی ئانادۆڵو: https://www.aa.com.tr/tr/gundem/cumhurbaskani-erdogan-ikby-baskani-barzaniyi-kabul-etti/2798315 ، رێكه‌وتی سه‌ردان: (27/01/2023).