موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا لە سيستەمە سياسييەكان و مامۆستا لە بەشى سيستەمە سياسييەكان وسياسەتى گشتى –زانكۆى سەڵاحەددين
پێشەكى
6ی شوبات توركیا و سووریا ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره بوونه‌وه، كه هه‌ندێك پسپۆر به "كاره‌ساتی سه‌ده" ناوی دەبەن و له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیی لێ كه‌وته‌وه؛ له پاڵ زیانه ماددییه‌كان، زیانێكی گیانیی گه‌وره‌یشی لێ كه‌وته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌تایبه‌ت له كاتی ڕوودانی كاره‌ساته سروشتیيه‌كان، جۆره جموجۆڵێكی دیپلۆماسی دێته ئاراوه و ئه‌وانه‌ی دۆستی یه‌كترن، دۆستایه‌تییه‌كان پتەوتر و قووڵتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ناكۆكییه‌كی زۆریش له نێوانیاندا هەیە، لێك نزیك ده‌بنه‌وه.
هه‌رچه‌نده كاروباره مرۆیییه‌كان، پێویسته له بابه‌ته سیاسییه‌كانه‌وه دوور بخرێنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بینین هه‌ندێك وڵات ئه‌م جۆره كاره‌ساته سروشتییانه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ستەڵه‌كه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی جۆری مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، بكەين، ئەوە دەتوانين بڵێین توانیویه‌تی تا ئاستێكى باش دیپلۆماسییه‌تێكی بوومه‌له‌رزه‌ییی سه‌ركه‌وتوو په‌یڕه‌و بكات. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له ڕووی ڕای گشتیی توركیا و سووریاوه زۆر گرنگن و ته‌نانه‌ت په‌یامێك بوو كه وای كرد سه‌رسه‌ختترین ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانيان ده‌كرد- به‌تایبه‌ت له توركیا- به بۆچوونەکانیاندا بچنه‌وه.
دەستپێكى جموجۆڵە ديپلۆماسیيەكانى بوومەلەرزە
ئێمه هه‌موو كاتێك جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه‌وا ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بن. لێره ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی دوای 6ی شوبات بكه‌ین، ده‌بینین یه‌كه‌م هه‌نگاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێ كرد بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی و ناردنى تیمى پزیشكی و بەرگریى شارستانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیانیان پێ گه‌یشتبوو؛ دواتر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ له لایه‌ك هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی به سه‌رپه‌رشتیی ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌كی دیكه، له ڕێگه‌ی ده‌زگه خێرخوازییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كرد و، كۆكردنەوەى ئەم هه‌ڵمه‌تانه ئێستایش به‌رده‌وامه.
بەرامبەر ئەمە و بە مەبەستى ته‌واوكردنی تابلۆ گشتییه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی"، ده‌ستی به جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌كانی كرد و له هه‌نگاوی یه‌كه‌م، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیای كرد بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی هه‌رێمی كوردستان بە توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ى 6ی شوبات و، لەم سەردانەیشدا ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستان له زاری به‌رزترین به‌رپرسییه‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمه، بۆ پشتگیریكردنی توركیا له‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا، دووپات كرایه‌وه. سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، ڕاسته‌وخۆ په‌یامێكی ئاشكرا بوو بۆ نییه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر-ئه‌نقه‌ره.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر نه‌وه‌ستا و درێژه‌ی دایه جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌كانی و، له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (14/2/2023) به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته توركیا و، سه‌ره‌تایش سه‌ردانی شاری "غازی عه‌نتاب"ی "دیلۆكی" كرد و له‌وێ ڕاسته‌وخۆ چاوی به زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌وت و له‌وێوه په‌یامی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده زیانلێكه‌وتووان و بە ئامادەبوونى ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن جه‌ختی له‌سەر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرده‌وه:
یه‌كه‌م: هاوخه‌میی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده توركیا و، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌وا هه‌رێمی كوردستان له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا؟) له‌گه‌ڵ توركیادایه.
دووه‌م: هه‌رچه‌نده توانای هه‌رێمی كوردستان سنوورداره به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی توركیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌سه‌ر ئاستی حكوومی و جه‌ماوه‌ری، درێژه به یارمه‌تییه‌كان ده‌درێت.
سێیه‌م: پاڵپشتیی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه بۆ حكوومه‌تی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه تێ په‌ڕێنێت و ئه‌مه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه‌وا توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و له توانایدایه به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا سه‌ر بكه‌وێت.
ئه‌م په‌یامانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری له توركیا و زۆريش بەگرنگيیەوە سەيرى ئەم سه‌ردانه كراوە، چونكه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌ندێك لایه‌ن لە ناوخۆی تورکیادا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕێكخراو، ده‌ستیان كرد به ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تی توركیا به‌هۆی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕووه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری، گرنگییه‌كی زۆرى هەبوو و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی نزیك ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیان بڵاو كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا (١٤-٢-٢٠٢٣)
ديدارى بارزانى و ئەردۆغان لە چوارچێوەى ديپلۆماسیيەتى بوومەلەرزەدا چ پەيامێك لەخۆ دەگرێت؟
له دوا وێستگه‌ی سەردانەكەى سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركيا، لە ئه‌نقه‌ره، له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری توركیا، "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"ه‌وه پێشوازیی لێ كرا. ئەم پێشوازیكردنە دەتوانێت ئەم پەيامانە لەخۆ بگرێت:
كۆبەند
دەرەنجام دەگەينە ئەو ڕاستیيەی، كەوا جووڵە ديپلۆماسييە تەندروستەكان لەسەر ئاستە هەرێمى و نێودەوڵەتييەكان، بەتايبەت بۆ قەوارە و ئەكتەرێكى نادەوڵەتیى وەكوو هەرێمى كوردستان، زۆر گرنگە، بۆ ئەوەى بتوانێ بەردەوام بێت؛ بەتايبەت لەو پێگە جوگرافيیەى كە هەرێمى كوردستانى لێيە. بۆيە گرنگ ئەوەيە هەر سەركردەيەك له هەر قەيرانێكدا كە سەر هەڵدەدات، تواناى ئەوەى هەبێت بيکاتە دەرفەت لە برى ئەوەى دەستەوەستان بێت. بۆيە دەبێت كار بۆ ئەوە بكات قەيرانەكە بكاتە هەلێك و دەرفەتێك بۆ بەرژەوەندیى وڵاتەكەى. سەرۆكى هەرێميش توانى ئەم قەيران و كارەساتە لە ڕێگەى جووڵەی ديپلۆماسيیەوە بيكاتە دەرفەتێك بۆ پتەوتركردنى پەيوەندييەكانى هەولێر-ئەنقەرە لە لايەك و، لە لايەكى ديكە توانى وێنەيەكى كاريگەر و ئەرێنى بۆ هەرێمى كوردستان لەسەر ئاستى ڕاى گشتیى توركيا دروست بكات. بەڵام چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكى هەرێم هەمان ئەم جۆرە سەردانانە بۆ ڕۆژاوا و ناوچەكانى ديكەى سوورياش ئەنجام بدات؛ جا چ لە ڕێگەى سەردانێكى فەرمى بۆ ديمەشقى پايتەختى سووريا و چ لە ڕێگەى سەردانى ڕۆژاواوە بێت؛ چونكە لەيادمان نەچێت، لە چوارچێوەى ديپلۆماسيیەتى بوومەلەرزەدا، دەكرێت سەردانى ئەو وڵات و لايەنانە بكرێت كە پەيوەندييان لەگەڵ يەكتردا نييە ياخود لە ئاستێكى نزمدايە. ئەمەيش لەوانەيە ببێتە دەرفەتێك بۆ خزمەتكردنى دۆزى كورد لە سووريا و، تەنانەت دەكرێ سەرۆكى هەرێم ڕۆڵى ناوبژيكردنيش ببينێت لە نێوان حكوومەتى سووريا و كورد بە شێوەيەكى گشتى.