موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
پێكه‌وه‌ژیان، لێبوورده‌یی و فره‌یی سێ چه‌مكی گرنگن، كه پێویسته به‌رده‌وام وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب ڕه‌چاوی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاته‌كه ده‌بێته گۆڕه‌پانێكی گونجاو و وشیاو بۆ ده‌ستوه‌ردانی لایه‌ن و هێزی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی ئه‌م جۆره وڵاتانه. جا ده‌كرێ بوونی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وەربگیرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵاته‌كه به‌كار بهێندرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر به‌وردی و بهپڕۆفیشناڵانه كاری له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ئه‌وه ده‌بێته خاڵی لاوازی وڵاته‌كه و زه‌مینه‌یه‌كی باش ده‌ڕخسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له دژی وڵاته‌كه به‌كار بهێنرێت. بێ گومان هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندان پێكهاته‌ی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا له ئاستێكی مامناوه‌ند مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه؛ به‌ڵام به‌م دوایییانه، به‌تایبه‌ت له كاتی ورووژاندنی پرسی كورسیی پێكهاته‌كان، خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دووچاری قه‌یرانێكی ترسناك ببێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ری ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پرسی پێكهاته‌كان، به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مووان كه باڵاترین پۆست له هه‌رێم پێك ده‌هێنێت، سه‌رۆكی هه‌رێمه. نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم له دوایین لێداون و هه‌ڵوێستیدا به بۆنه‌ی ساڵی تازه‌ی زایینی‌دا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه كه جه‌ختی له‌سه‌ر كردبوو، بابه‌تی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی بوو، ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم جێگای ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ری بوه‌ستین و كار بۆ ئه‌وه بكرێت له‌م سونگه‌وه هه‌نگاوی جددیتر و بوێرانه‌تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت.
لە ڕووی حزبییەوە پێویستە چی بکرێت؟
حزبی سیاسی له‌نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیدا فاكته‌رێكی گرنگی ژیانی سیاسییه، بۆیه هه‌ڵوێست و ڕه‌فتار و سیاسه‌ته‌كانی حزبه سیاسییه‌كان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانیی وڵات و، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییش كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ست پێ ده‌كرێت. هه‌رێمی كورستانیش چه‌ندان حزب و لایه‌نی سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت كه هه‌ڵوێسته‌كانیان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پرس و بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی. سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی حزبه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، دوو حزبی زۆر گرنگمان هه‌یه كه بریتین له "پارتی دیموكراتی كوردستان" و "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" و هه‌ڵوێست و تێڕوانینی ئه‌م دوو حزبه بۆ پرسه‌كان، بێ یه‌ك و دوو كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له بواری یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان. بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دوو حزبه سیاسییه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بنێن له پێناو فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی:
یه‌كه‌م: به‌داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو حزبه‌كه زاڵه و هه‌ر یه‌ك له‌م دوو حزبه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن. واته كادری ئه‌وهای حزبی پێگه‌یه‌نراوه كه زۆر گرنگی به بابه‌تی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی ناده‌ن، به‌ڵكوو له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی سه‌ره‌تایی ڕاده‌هێنرێن كه دواتر زۆر جار ده‌بنه ئه‌رك، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر خودی حزبه سیاسییه‌كه. كه‌واته پارتی و یه‌كێتی ئێستا له قه‌یرانێكی قووڵی پێگه‌یاندنی كادیرهكانیاندان؛ زۆر گرنگه ئه‌م دوو حزبه له‌سه‌ر بابه‌تی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی كادره‌كان زیاتر بوه‌ستن و، هه‌وڵ بده‌ن كادری به‌كوالیتی له ڕووی زانیاری، په‌روه‌رده، دیسپلین، به‌هاكان، ڕۆحی یه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیان، فره‌یی و لێبوورده‌یی ڕابهێنرێن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییانه په‌روه‌رده بكرێن. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت و هه‌ردوو حزب به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی كادری ناته‌واو له ڕووی پێگه‌یاندنی سیاسیی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه به‌دڵنیایییه‌وه كاریگه‌ریی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان، فره‌یی، لێبوورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن.
دووه‌م: پارتی و یه‌كێتی پێویسته كار له‌سه‌ر چه‌مكی "بهنیشتمانیبوون" بكه‌ن؛ واته له پاڵ دروشمه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه، شوێنی ئه‌وه‌یش بكه‌نه‌وه كه كوردستان پێكهاته‌ی تر له‌خۆ ده‌گرێت و، نابێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایینی یان مه‌زهه‌بی یاخود نه‌ته‌وه‌یی كار بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت چه‌مكی نیشتمانی، شوێنی سه‌رجه‌م ئه‌مانه بكاته‌وه. بۆیه پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ته‌نیا دروشمه‌كانیان له‌سه‌ر لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌ییی ته‌سك چڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی. بێ گومان كه ئاماژه به‌م خاڵه ده‌كه‌ین مه‌به‌ست لێی ئه‌وه نییه لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵكوو له پاڵ ئه‌و، ده‌كرێ نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان بخرێته ڕوو؛ چونكه له ڕاستیدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، شیاوه بۆ ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین ئه‌وه پڕه له نموونه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان. واته لێره زۆر گرنگه هه‌ردوو حزبی سیاسی، په‌ره به چه‌مكی "كوردستانیبوون" بده‌ن.
سێیه‌م: هه‌ردوو حزبی سیاسی، له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی، پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كییان بۆ به‌دیهێنانی پێكه‌وه‌ژیان بێت، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ناكۆكییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حزب- چ له‌سه‌ر ئاستی حكوومی بێت و چ له‌سه‌ر ئاستی حزب-، كاریگه‌ریی خراپی كردۆته سه‌ر پێكهاته‌كان و، خه‌ریكه بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی له‌ناو به‌رێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له وه‌ڵامی تیمی یه‌كێتی له‌ناو حكوومه‌ت، كه له ڕێكه‌وتی (16/1/2023) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه به هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و پاراستنی مافی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات[1]، كه ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ گلهیییهكی به‌رچاوه له‌سه‌ر شێوازی دیاریكردنی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان. بۆیه تا نێوانی ئه‌م دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌ی هه‌رێمی كوردستان خراپ بێت، ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر پرسی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، كه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه.
چواره‌م: هه‌ردوو حزبی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كورسیی پێكهاته‌كان و ئه‌و پۆستانه‌ی ده‌درێته پێكهاته‌كان بكه‌وێته ژێر ڕكێفی خۆیان، بۆیه ئێستا هه‌ردوو لا، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وه‌ستێت و هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كێشه‌یه له به‌ره‌ژوه‌ندیی خۆی چاره‌سه‌ر بكات؛ واته شینه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه نه‌ك بۆ حوسێن و، ده‌یه‌وێ به‌شی یه‌كێتییش له كورسیی پێكهاته‌كان بدرێت. ئه‌مه‌یش كێشه‌كه‌ی قووڵتر كردووه؛ به ڕادده‌یه‌ك كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان دروست كردووه، چونكه هه‌ندێك ده‌نگ به‌رز بۆته‌وه بۆ كه‌مكردنی ژماره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حزبی سیاسی، پرسی كورسیی پێكهاته‌كان له ململانێ سیاسییه‌كانی خۆیاندا به‌كار نه‌هێنن و، كاری جددی بكه‌ن بۆ زامنكردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه، لایه‌نه حزبییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو "نه‌وه‌ی نوێ" و "گۆڕان" و "یه‌كگرتوو" و "كۆمه‌ڵ" له بری ئه‌و هه‌وڵوێسته‌ی ئێستایان، پێویسته له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه هه‌نگاو بنێن:
یه‌كه‌م: كار بۆ دامهزرراندنی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ پێكهاته‌كان، به شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان پێ بدرێت بتوانن نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه جه‌خت له‌سه‌ر زامنكردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بكه‌ن، ئه‌وه له‌وانه‌یه پارتی و یه‌كێتییش بكه‌ونه ژێر گوشاریان له‌م بابه‌ته‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له ئارادایه هه‌ر یه‌ك له‌م حزبه سیاسییانه ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی، هه‌ر یه‌كه‌و لە ئاوازێك ده‌خوێنن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبیی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن.
دووه‌م: پێویسته له ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حزبه سیاسییانه، بانگه‌شه و ڕێكلامی هاندانی قبووڵكردنی یه‌كتر و فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان بكرێت و، زۆر گرنگه لایه‌نه‌كان خیتابێكی تا ڕادده‌یه‌ك یه‌كگرتوویان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت؛ چونكه ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه خاوه‌ن ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی به‌هێز و كاریگه‌رن؛ ئه‌گه‌ر له‌م بابه‌ته یه‌كهه‌ڵوێستی بنوێنن، ئه‌وه له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت و، ده‌توانن ڕای گشتی له‌سه‌ر بابه‌تی پتەوكردنی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی پێك بهێنن.
سێیه‌م: هه‌رچه‌نده ناكۆكیی جددی هه‌یه له نێوان ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه، به‌ڵام ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، فره‌یی و لێبوورده‌یی كۆ ببنه‌وه و نهخشهڕێگهیهك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابڕێژن؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی له‌م شێوه‌یه‌یان نواند، ئه‌وه ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی پاڵپشتیی هه‌ندێك له وڵاته گرنگ و كاریگه‌ره‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مسوگه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: پێگه‌یاندنی سیاسی، یه‌كێكه له ئه‌ركه هه‌ره گرنگه‌كانی حزبه سیاسییه‌كان. زۆر گرنگه ئه‌م حزبانه كادره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، فره‌یی و لێبوورده‌یی پێ بگه‌یه‌نن، چونكه به‌ڕاستی حزبه سیاسییه‌كان كادره‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست پێ ناگه‌یه‌نن و، به‌داخه‌وه به‌شێكیان له ئاستێكی ڕۆشنبیریی سیاسیی زۆر نزمدان، كه زۆر جار هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان كاریگه‌ریی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
پێنجه‌م: ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك "چه‌ترێكی نیشتمانی" بزانن، چونكه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌پێی ئه‌زموون و مێژووه سیاسییه‌كه‌ی، ده‌ری خستووه كه‌وا زۆر كراوه‌یه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه. جا زۆر گرنگه ئه‌م حزبه سیاسییانه، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، فره‌یی و لێبوورده‌یی، په‌نا به‌رنه به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی و سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه له‌نێو خودی كۆمه‌ڵگه‌دا بچه‌سپێنن. بێ گومان ئه‌م كاره ئاوا ئاسان نییه به‌ڵكوو ده‌كرێ له خاڵێك ده‌ست پێ بكرێت. بایكۆتكردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌م حزبه سیاسییانه، له‌وانه‌یه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیی كورتمه‌ودای له‌دواوه بێت، به‌ڵام له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیی دوورمه‌ودا و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێت.
لە ڕووی سیاسەتی حکوومییەوە، دەبێت چ هەنگاوێک بگیرێتە بەر؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له لای خۆیه‌وه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ڕووی بنیاتنانی ژێرخانێكی باش بۆ ده‌ستبه‌ركردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و فره‌یی و لێبوورده‌یی، چونكه له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن دراوه‌ته حكوومه‌ت. بۆیه هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت؛ ته‌نانه‌ت ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌رخستنی بنیاتنانی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، فره‌یی و لێبوورده‌یی. بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه گونجاو بن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه بگرێتە به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگییه‌كی ڕاسته‌وخۆ و جددی بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم؛ چونكه ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه په‌یوه‌ندی و ئاستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت وه‌ك پێویست نییه. ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه حزبییانه له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌شدارن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به سیمبولی یه‌كڕیزی داده‌نرێت؛ به شێوه‌یه‌ك مۆركی حزبایه‌تیی پێوه دیار نییه. به‌تایبه‌ت له بواری دروستكردنی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی دیاریكراو، حكوومه‌ت له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌توانێت په‌نا به‌رێته به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم؛ چونكه ده‌كرێ له ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆ بكرێنه‌وه. به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌م جۆره نابینین كه زۆر پێویسته هه‌نگاوی بۆ بنرێت!
دووه‌م: حكوومه‌ت، مه‌رجه پابه‌ندی ئه‌و ده‌ق و مادده یاسایییانه بێت كه تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی ده‌كاته‌وه. كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌یدا له خاڵی یه‌كه‌می به‌شی ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان به‌م شێوه‌یه جه‌خت له‌سه‌ره بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كاته‌وه: "پێداگری لەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی ناو هەرێمی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلدان و ئاشوری و سریانی و ئەرمەنی و عەرەب و موسولمان و ئێزدی و مەسیحی وکاکەیی و مەندایی و زەردەشتی دەکەینەوە و ئەو تایبەتمەندییەی هەرێم دەپارێزین و بەهێزتری دەکەین"[2]. هه‌روه‌ك ده‌بیندرێ كه‌وا ئه‌م بابه‌ته له بەرنامەی کاری كابینه‌ی نوێه‌م به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ كراوه، به‌ڵام كهموكوڕییهكهی كابینه‌ی نوێه‌م ئه‌وه‌یه، كه‌وا نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان ڕه‌فتار بكات؛ هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كان زۆر جددی نه‌بوون و له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نه‌بوون. بۆ نموونه له بەرنامەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان پێی گه‌یشتووه و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه دراوه كه به‌هێزتر بكرێت، به‌داخه‌وه ده‌توانین بڵێین كابینه‌ی نوێه‌م نه‌یتوانیوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان به‌هێزتر بكات به‌ڵكوو هه‌وڵێكی كه‌می داوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ڕه‌فتاره ته‌قلیدییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بكات به‌رامبه‌ر به بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان؛ واته هه‌نگاوی نوێ نه‌نراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته. لێره سه‌ره‌تا حكوومه‌ت ده‌بێت به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان بباته سه‌ر و پێگه‌ی ئه‌م چه‌مكه له هه‌رێمی كوردستان پتەوتر بكات؛ له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كار بۆ به‌هێزتربوونی بكات له سایه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدان. بۆ نموونه له ڕووی سیاسییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی به پێكهاته‌كان نادات له كاتی ده‌ركردنی بڕیار؛ واته پێكهاته‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار دوور خراونه‌ته‌وه. لانی كه‌م ده‌كرێ به‌شداری به پێكهاته‌كان بكرێت له كاتی ده‌ركردنی ئه‌و ڕێنمایی و بڕیارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه؛ كه ئه‌مه‌یش به‌پێی بڕگه‌ی 1ی مادده‌ی سێی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2015 كه بریتییه له یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له كوردستان-عێراق[3] جێگیر كراوه و، وه‌كوو مافێك بۆ پێكهاته‌كان دانی پێ دانراوه.
لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە دەبێت چی بکرێت؟
زامنكردنی ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌شێكی گرنگی، په‌یوه‌ندیداره به ڕێكخستنی ئه‌م بابه‌ته به یاسا؛ كه ئه‌مه‌یش ئه‌ركی "په‌رله‌مانی كوردستان"ه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورێكی دیاریكراوی نییه، بۆیه ده‌بینین مافی پێكهاته‌كان له پێناو زامنكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی جیاوازه‌وه ڕێك خراوه كه ژماره‌كه‌یان نزیكه‌ی حه‌وت یاسایه له بواره جیاجیاكانی وه‌كوو په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری و هه‌ڵبژاردن و...؛ جگه له‌مه یاسایه‌كی تایبه‌ت به مافی پێكهاته‌كان به ناوی "یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له كوردستان-عێراق" ده‌ركراوه. ئه‌م یاسایه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵی داوه مافی پێكهاته‌كان بپارێزێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زۆر به‌گشتی وه‌رگیراوه، جۆره ئاڵۆزی و ناڕێكییه‌كی پێوه دیاره. به شێوه‌یه‌كی گشتی و له چوارچێوه‌ی دوا په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رباره‌ی بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بنێت:
یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه كه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به مافی پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه كه له چه‌ندان یاسای جیاوازدا ڕێك خراوه، له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك له‌ژێر ناونیشانی "یاسای مافی پێكهاته‌كان" ڕێك بخرێت؛ به شێوه‌یه‌ك هه‌ر بابه‌تێك ببێته به‌شێك له یاساكه، بۆ نموونه بابه‌تی په‌روه‌رد له به‌شێك و بابه‌تی ئایینی له به‌شێك و هتد. به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌ژێر چه‌تری یاساكه‌دا به شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵ به‌بێ ڕێگه‌دان به شرۆڤه‌ی جیاواز به‌ڕوونی و وردی مافه‌كان ڕێك بخرێن؛ چونكه ئه‌و مافانه‌ی كه ئێستا له‌نێو یاسا جیاجیاندا هه‌ن، خه‌ریكه هه‌ندێكیان فه‌رامۆش ده‌كرێن و له‌نێو زۆریی ژماره‌ی یاساكاندا ون ده‌بن.
دووه‌م: یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان، چاودێریكردنی كاره‌كانی حكوومه‌ته و تا ڕاددهیهكێش ده‌توانێ چاودێریی ئه‌وه‌یش بكات "ئایا یاسا به‌ركاره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه تا چ ئاستێك جێبه‌جێ كراوه؟" چونكه یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌قه یاسایییه‌كانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانه‌وه هه‌یه و مافه‌كانیان ڕێك ده‌خات.
سێیه‌م: یاسای هه‌ڵبژاردن كه ڕاسته‌وخۆ شێوازی نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌كان ڕێك ده‌خات، ده‌بێت به جۆرێك دابڕێژرێت، ببێته هۆكارێك و یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ زامنكردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان. بەپێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێستا، ده‌كرێ ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ پێكهاته‌كان دابین كراوه، له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تره‌وه كۆنترۆڵ بكریت و به‌كار بهێنرێت؛ كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی مافی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كاره، باشترین مۆدێل و شێواز بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان سوود له كورسیی كۆتاكان ببینن، باشتره له كاتی ده‌نگدان ده‌نگی پێكهاته‌كان بۆ كورسیی پێكهاته‌كان سنووردار بكرێت؛ واته مه‌سیحی ده‌نگ به كورسیی كۆتای مه‌سیحی بدات و، توركمانیش ده‌نگ به كورسیی كۆتاكانی خۆیان بده‌ن و، ته‌نیا ئه‌رمه‌نه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ده‌نگ به‌و كورسییه بده‌ن كه بۆیان دابین كراوه. واته دیاریكردنی نوێنه‌ری كۆتاكان به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان سنووردار بكرێت و هه‌رێمی كوردستان بۆیان بكرێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێمی كوردستان دابه‌شی چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كرا.
لە ئاستی ڕۆشنبیری، میدیایی، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و پەروەردیییەوە، پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئەم ڕەگەزانە بچەسپێن؟
پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت به‌راورد به هه‌ندێك وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش، له ئاستێكی خراپ‌دا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێك كه‌موكوڕیی به‌رچاو هه‌ن كه زۆر گرنگه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن كه به‌رچاوترینیان پێدانی مافی پێكهاته‌كانه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ڕۆشنبیری و میدیایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یییه‌وه؛ چونكه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له بواره ئاماژهپێكراوهكاندا چه‌ندان ماف دراونه‌ته پێكهاته‌كان، به‌ڵام له ئه‌رزی واقعدا جێبه‌جێ ناكرێن؛ بۆ نموونه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده به‌پێی یاسای په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1992 و هه‌مواره‌كانی، پێكهاته‌كان مافی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یان هه‌یه به زمانی خۆیان، كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندان قوتابخانه به زمانه‌كانی توركی و مه‌سیحی كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌م قوتابخانانه بریتییه له‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتگوێ خراون و هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نادرێت؛ چ له‌سه‌ر ئاستی هاندانی پێكهاته‌كان بێت كه زیاتر هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌م قوتابخانانه بنێردرێن و چ له‌سه‌ر ئاستی گرنگیدان بێت له‌سه‌ر وه‌رگێڕان (ته‌رجه‌مه)ی موفره‌داتی ئه‌م قونابخانانه بۆ سه‌ر زمانه‌كانی توركی و مه‌سیحی به‌بێ كه‌موكوڕی و به شێوه‌یه‌كی زانستی. له ئه‌نجامی ئه‌م فه‌رامۆشكردنه‌ی قوتابخانه‌كانی پێكهاته‌كان، ئاستی خوێندن تیایاندا بۆ ڕیژه‌یه‌كی ترسناك دابه‌زیوه. جگه له‌مه، كه‌سانی پسپۆر و خه‌مخۆر له پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خوێندنی توركمانی و مه‌سیحی دانه‌نراون؛ هه‌ر بۆ نموونه، كه‌سێك نزیكه‌ی نۆ ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خوێندنی توركمانیی به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه برد، تا خوێندنی توركمانیی گه‌یانده ئاستی شكستپێهێنانی! بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته، زۆر گرنگه چاوێك به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جۆره قوتابخانانه بخشێنرێت تا كه‌موكوڕییه‌كان نههێڵدرین و كاری جددی بكرێت بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له ڕێگه‌ی باشتركردنی پرۆسه‌كانی وه‌رگێڕان و به‌ڕێوه‌بردن و دانانی كه‌سانی خه‌مخۆر و شیاو و پسپۆر له‌م شوێنانه.
له لایه‌كی دیكه له ڕووه فهرمییهكهوه زۆر گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له داموده‌زگه‌كانی خۆیدا بكاته‌وه و، به‌بێ جیاوازی سوود له به‌هره و تواناكانیان ببینێ. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا، ده‌كرێ هه‌ندێك پۆستی حكوومیی به‌رچاو، به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خۆی، نه‌وه‌ك به‌ڕواڵه‌ت، بدرێته كه‌سانی به‌توانای پێكهاته‌كان؛ بۆ نموونه له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌وه تا به‌رپرس و بهڕێوهبەرانی، زۆر گرنگه شوێنی پێكهاته‌كانی تیایدا بكرێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانیش، ئه‌گه‌ر جاروباریش بێت وه‌زاره‌تی سیادییان پێ بدرێت؛ جگه له‌مه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌كرێ ته‌رخان بكرێت بۆ پێكهاته‌كان. به‌تایبه‌ت له كاتی مه‌راسیمه‌كانی پێشوازیكردن له میوانه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بوونی ئه‌م جۆره به‌رپرسانه له‌نێو شانده‌كانی پێشوازیكردن، خۆی له خۆیدا په‌یامێكی زۆر گرنگه بۆ جیهان كه‌وا هه‌رێمی كوردستان كاری جددیی كردووه بۆ بنیاتنانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و، ئه‌مه‌یش ده‌بێته دیارترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه.
كۆبه‌ند
پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی، گرنگترین سێ چه‌مكن كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێویستییه‌كی زۆری پێیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندان كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌نێو هه‌رێمی كوردستاندا؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مكانه پێشێل بكرێن و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ره‌نجامی نه‌رێنیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر گرنگی به‌م سێ چه‌مكه ده‌ده‌ن؛ ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیی زۆربه‌ی وڵاته دیموكراتییه‌كان، له‌سه‌ر بارودۆخ و ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. بۆیه ده‌بیت هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكات و، زۆر گرنگیشه بۆ جێگیركردنی ئه‌م چه‌مكانه و جێبه‌جێكردنیان له ئه‌رزی واقعدا، "له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم"ه‌وه بێت و به په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پته‌وتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه سه‌ر بگرێت؛ به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌ری قووڵتربوونی ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان و شێوازی نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌وه گرفته‌كه ده‌گوازێته‌وه ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ زیانی ده‌بێت بۆ سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له جیهان و، ئه‌گه‌ر جارێكیش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبووردهیییهوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا زیانی پێ بگات، ئه‌وه زۆر سه‌خته دووباره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی پێشووتری یاخود باشتر بێت؛ چونكه چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبوورده‌یی ئاوا ئاسان نییه، به‌ڵكوو پێویستی به چه‌ندان قۆناغ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر بێت و له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه قبووڵ بكرێت.
[1] . بۆ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی تیمی یه‌كێتیی له حكوومه‌ت، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1501202327، رێكه‌وتی سه‌ردان (15/1/2023).
[2] بۆ گه‌یشتن به خاڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێه‌م، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ری فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه: https://gov.krd/government/agenda/ ، رێكه‌وتی سه‌ردان (9/1/2023).
[3] . بۆ گه‌یشتن به ته‌واوی مادده‌كانی یاسای ئاماژه‌پێكراو، ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن: shorturl.at/hy129، رێكه‌وتی سه‌ردان: (8/1/2023).