موەفهق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس چیمان پێ ده‌ڵێن؟
حزبی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) به سه‌رۆكایه‌تیی "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" بۆ ماوه‌ی بیست و یه‌ك ساڵه به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. ته‌نانه‌ت له دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری، هه‌رچه‌نده له خولی یه‌كه‌مدا یه‌كلایی نه‌بووه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیسان كاندیدی هاوپه‌یمانیی كۆمار، ئه‌ردۆغان، سه‌ر بكه‌وێت و زۆرێنه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. له دوایین هه‌ڵبژاردن كه له 14ی مایس ئه‌نجام درا، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ شكستهێنان به ئه‌ردۆغان دروست بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توركیا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی و ئابووریی سه‌خت بووه‌وه، كه تیایدا هێزی كڕینی هاووڵاتی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و نه‌رێنییانه لاواز بوو؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن نه‌یانتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسدا سه‌ر بكه‌ون، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تێكی باشیان بۆ ڕه‌خسابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌یان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته بیست و یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی ئاك پارتی بهێنن.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئۆپۆزیسیۆن نه‌یتوانیوه ڕێژه‌ی پێویستی ئه‌و ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت كه پێش هه‌ڵبژاردن حسابی بۆ ده‌كرد، چونكه حزبی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په) ته‌قریبه‌ن هه‌ر له سنووری ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی مایه‌وه و نزیكه‌ی 168 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (25.57%)ی كۆی گشتیی ده‌نگه‌كان. جگه له‌مه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیش له ڕێگه‌ی "هاوپه‌یمانیی میلله‌ت"ه‌وه چه‌ندان كورسیی په‌رله‌مانی له لیستی "جه‌هه‌په" به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كوو (حزبی سه‌عاده‌ت، ده‌وا، ئایینده و دیموكرات) دابه‌ش كرد. به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یش ئه‌م چوار حزبه سیاسییه ده‌نگێكی ئه‌وهایان به‌ده‌ست نه‌هێنا كه سوودیان هه‌بێت بۆ هاوپه‌یمانیی میلله‌ت به‌گشتی و "جه‌هه‌په" به‌تایبه‌ت. ته‌نانه‌ت پێ ناچێت ئه‌م لایه‌نانه سوودێكی ئه‌وتۆیان بۆ كاندیدی سه‌رۆككۆماریی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت، "كه‌مال كلیچدارئۆغلو"یش هه‌بووبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه پێشبینی ده‌كرێت به‌شێك له ده‌نگده‌ری كلاسیكی "جه‌هه‌په" له حزبه‌كه‌یان تۆرابن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت، "كلیچدارئۆغلو"، ڕێژه‌ی (44.88%)ی كۆی گشتیی ده‌نگه دروسته‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌یش ده‌كاته كۆی گشتیی ده‌نگه‌كانی "جه‌هه‌په" و حزبی باش و حزبی سه‌وزی چه‌پ.
كامه لایه‌ن براوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بوو؟
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 14ی مایس ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه‌وا كاندیدی سه‌رۆككۆماریی هاوپه‌یمانیی كۆمار، "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"، نزیكه له سه‌ركه‌وتن له خولی دووه‌مدا؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئومێدێكی كه‌میش مابێت، له‌وانه‌یه كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت "كه‌مال كلیچدارئۆغلو" سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی دووره. كه‌واته هه‌رچه‌نده ئاك پارتی به‌راورد به ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، ده‌نگه‌كانی كه‌میشی كردبێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی له هاوپه‌یمانیی كۆمار، توانیی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش زۆرینه‌ی كورسیی په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت كه ویست و ئاره‌زووی ئۆپۆزیسیۆن ده‌رباره‌ی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی، لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو دوا ده‌خرێت؛ به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌درێت. به‌م شێوه‌یه یه‌كێك له گرنگترین به‌ڵێنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، كه گۆڕینی سیسته‌می سیاسی وڵاته، ناتوانرێت به‌م ئه‌نجامه‌ی ئێستا جێبه‌جێ بكرێت.
له لایه‌كی دیكه ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رست له هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا له‌م هه‌ڵبژاردنه نزیكه‌ی (20%)ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه؛ ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رست له توركیا گه‌یشتۆته ئاستێكی دیاریكراو كه بتوانێ ڕهكابهریی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهرۆككۆمارییش كاندیدی هاوپه‌یمانیی ئه‌تا، "سینان ئۆغان"، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان، نزیكه‌ی (5.17 %)ی ده‌نگه دروسته‌كانی به‌ده‌ست هێنا. هاوپه‌یمانیی ئه‌تا به شێوه‌یه‌كی گشتی نوێنه‌رایه‌تیی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تۆراو له "مه‌هه‌په" و "پارتی باش" ده‌كات. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی دووه‌می سه‌رۆككۆماریی توركیا، پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانیی ئه‌تا له هه‌ر یه‌ك له‌و دوو كاندیده‌ی سه‌رۆككۆمار، تا ڕادده‌یه‌ك كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت. كه‌واته دیاریكردنی سه‌رۆككۆماری داهاتووی توركیا، به‌نده به هاوپه‌یمانیی ئه‌تا، چونكه به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی ئه‌م هاوپه‌یمانییه له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت. به‌ڵام وا دیاره دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له خولی یه‌كه‌م، هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ندێك كێشه‌ی تێ كه‌وتووه و له‌نێو لایه‌نه‌كانی، بڕیارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه نه‌دراوه. سینان ئۆغان دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، ڕای گه‌یاند كه‌وا ئه‌و پاڵپشتی له هاوپه‌یمانیی كۆمار له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا ده‌كات. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، ئومێد ئۆزداغ، سه‌رۆكی حزبی زه‌فه‌ر، كه لایه‌نێكی گرنگی هاوپه‌یمانیی ئهتایه، دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌مال كلیچدارئۆغلو ڕای گه‌یاند كه، ئه‌وان وه‌كوو حزبی زه‌فه‌ر، له خولی دووه‌مدا پاڵپشتی له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت ده‌كه‌ن. به‌م جۆره‌یش هاوپه‌یمانیی ئه‌تا دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز بووه. له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌تا هه‌نگاوێكی پلانداڕێژراوی نهێنی بێت كه له‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتوون په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا بهێڵنه‌وه و ئه‌مه زیاتر هه‌نگاوێكی ته‌كتیكی بێت، چونكه نایانه‌وێت خۆیان بكه‌نه دوژمنی هیچ له‌م دوو لایه‌نه. پێمان وایه به‌م هه‌نگاوه ستراتیژی و گرنگه‌ی، هاوپه‌یمانیی ئه‌تا هه‌وڵی داوه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له داهاتوودا بكات و ده‌رگه‌ی هه‌ردوو لا بۆ خۆی به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه.
لایه‌نه دۆڕاوه‌كان كامانه‌ن؟
بێ گومان له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا براوه و دۆڕاو هه‌یه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی توركیا دۆڕاوی سه‌ره‌كی "جه‌هه‌په"یه به‌تایبه‌ت و، ئۆپۆزیسیۆنه به شێوه‌یه‌كی گشتی؛ چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌ردۆغان و ئاك پارتی، به‌ڵكوو بۆ كلیچدارئۆغلو و "جه‌هه‌په"یش یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوو. كلیچدارئۆغلو و جه‌هه‌په له سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه به‌شدارییان تیایدا كردووه دۆڕاون و، نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی و ئه‌ردۆغان بهێنن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا به كه‌سێكی دۆڕاوی وه‌كوو كلیچدارئۆغلو هه‌وڵ درا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان بهێنرێت. بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كلیچدارئۆغلو ده‌ست پێ بكات و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییی حزبه‌كه‌ی، گوشاره‌كان زیاتر بكرێت و داوای ئه‌وه‌ی لێ بكرێت له سه‌رۆكایه‌تیی حزبه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات. چونكه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ كۆشش و هه‌وڵ و كاره‌كانی كلیچدارئۆغلو بكرێت، ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ت بوو بۆ كلیچدارئۆغلو بۆ ئه‌وه‌ی یان له په‌رله‌مان یاخود له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت؛ به‌ڵام له قۆناغی یه‌كه‌م و له خولی یه‌كه‌م كلیچدارئۆغلو و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی (میلله‌ت) نه‌یانتوانی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن كه بتوانن له ڕێگه‌یه‌وه سیسته‌می سیاسیی وڵات بگۆڕن. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سهرۆككۆماریدا دیسان ڕووبه‌ڕووی شكست ببێته‌وه. كه‌واته ده‌توانین بڵێین لایه‌نی سه‌ره‌كیی دۆڕاوی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كلیچدارئۆغلو و "جه‌هه‌په"یه.
له لایه‌كی دیكه ئاك پارتی‌یش به‌پێی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه، به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018، ده‌نگه‌كانی له (42.56%) بۆ (35.61%) له ساڵی 2023 كه‌می كردووه؛ واته ڕێك (6.95%) ده‌نگه‌كانی كه‌می كردووه. ده‌توانین بڵێین ئاك پارتی‌یش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ر سیسته‌مه سیاسییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوایه و سیسته‌می په‌رله‌مانی بایه، ئه‌وكات بارودۆخی ئاك پارتی زۆر باش نه‌ده‌بوو و له‌وانه‌یه نه‌یتوانیبا حكوومه‌ت پێك بهێنێت. بۆیه ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه كه‌وا ده‌نگه‌كانی ئاك پارتی ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه. به‌ڵام ئاك پارتی توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی سیسته‌می كۆمارییه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكاته‌وه كه تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار زیاد كراوه و، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كه‌متر كردووه. بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له دۆڕاوه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاك پارتییه، چونكه (6.95%)ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست داوه.
حزبی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) له كوێدا هه‌ڵه‌ی كرد؟
"هه‌ده‌په" یه‌كێكه له هێزه سیاسییه كوردییه كاریگه‌ره‌كان له توركیا كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو و كاریگه‌ره. بۆیه له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه له دوای ساڵی 2002وه ئه‌نجام دراوه، پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی له هاوكێشه‌ی سیاسیی توركیادا هه‌یه. پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ده‌نگه‌كانی "هه‌ده‌په" بكه‌ین له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 و 2023، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت "هه‌ده‌په"- كه به ناوی حزبی سه‌وزی چه‌پ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی كرد- ده‌نگه‌كانی كه‌می كردووه؛ چونكه له ساڵی 2018 ڕێژه‌ی (11.7%)ی ده‌نگه دروسته‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایسی ساڵی 2023 ده‌نگه‌كانی بۆ (8.82%) كه‌می كردووه. بێ گومان چاوه‌ڕوان ده‌كرا "هه‌ده‌په / حزبی سه‌وزی چه‌پ" ده‌نگه‌كانی زیاد بكات یاخود لانی كه‌م هه‌روه‌كوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو بمابایه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان ده‌نگه‌كانی نزیكه‌ی (2.88%) كه‌می كرد. بۆیه ده‌توانین بڵێین لایه‌نیكی تری دۆڕاوه‌كان "هه‌ده‌په"یه. بۆیه هه‌ندێك لایه‌ن هۆكاری ئه‌م شكسته‌ی هه‌ده‌په بۆ پاڵپشتیكردن له كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت (كلیچدارئۆغلو) ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام به‌گشتی پێویسته هه‌ڵسانگاندنێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێت بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس. به‌گشتییش ده‌توانین له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕوو:
به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 14ی مایس هاوكێشه سیاسییه‌كه‌ی توركیا زۆر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه گوشاره ژێربه‌ژێره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌ردۆغان درێژه‌ی پێ بدرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا؛ هه‌روه‌ها ئه‌م گوشارانه له ڕووی ئابووری و داراییشه‌وه درێژه‌یان پێ ده‌درێت. بۆیه له‌وانه‌یه قۆناغێكی سه‌ختی سیاسی و ئابووری و دارایی چاوه‌ڕێی توركیا بكات.