موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی میلیشیا چه‌كداره‌كان له وڵاتاندا، زیاتر بۆ ناسه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه. نه‌بوونی سیسته‌مێكی سیاسیی دیموكراسبی ڕاسته‌قینه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی دیكه‌یه بۆ دروستبوونی گرووپه چه‌كداره‌كان و؛ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م زیاتر به‌ده‌ست كێشه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن. وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر له جیهاندا، بوونه‌ته لانه‌ی دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گرووپی چه‌كداری جۆراوجۆر. عێراقیش وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌رچاوی ئه‌م ناوچه‌یه، تیایدا چه‌ندین جۆری گرووپی چه‌كداری به‌ده‌ر له سوپای نیزامی دروست بووه.
له عێراق دیارده‌ی پێكهێنانی گرووپه چه‌كداره‌كان كارێكی تازه و نوێ و تایبه‌ت نییه به‌م قۆناغه‌ی ئێستا؛ بۆ نموونه له ساڵی 1963 باڵی چه‌كداری حزبی به‌عس به ناوی "حه‌ره‌س قه‌ومی" پێك هێنرا و دواتر له ڕێكه‌وتی (18/5/1963) یاسای حه‌ره‌س قه‌ومی ده‌رچوێنرا. ئه‌م میلیشیا چه‌كداره، ڕژایه‌وه سه‌ر شه‌قام و بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیریی ئه‌منی له عێراق. دواتر له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، "جه‌یشی شه‌عبی" دیارترین میلیشیای چه‌كداری بوو كه پێك هێنرا و پاشان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان گرووپی چه‌كداری جۆراوجۆر دروست بوو و دیارترینیان "فدائیو صدام" بوو كه له ساڵی 1995 وه‌ك میلیشیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ر كه‌وت و ڕاسته‌وخۆیش سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو. ئامانجی ئه‌م میلیشیایه پاراستنی ئاسایشی ئه‌و شارانه بوو كه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئه‌منی بوون، به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌رینی خه‌ڵك له دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی (2003)، بۆشایییهكی ئه‌منیی هه‌ستیار دروست بوو و ئه‌م كه‌شوهه‌وایه زۆر له‌بار بوو بۆ دروستبوونی چه‌ندین میلیشیای چه‌كداری كه كۆنترۆڵه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو. ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق به هۆی بوونی ئه‌م میلیشیا چه‌كدارانه گه‌یشته خراپترین ئاستی. له ساڵانی نێوان (2003-2014) چه‌ندین جۆری میلیشیا هه‌بوو، به‌ڵام گرنكترین و كاریگه‌رترینیان میلشیا شیعه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان بوو.
بۆ نموونه میلیشیاكانی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در، ڕه‌وتی حیكمه، به‌در و "حزب الله"ی عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و چه‌ندین میلیشیای شیعیی دیكه كه چالاكییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌به‌رده‌وامی له‌ژێر ناوی جیاوازدا بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی، چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌م میلیشیانه له ژیانی سیاسیی عێراقیدا، ببوونه جێگه‌ی گومان و پرسیار و به‌به‌رده‌وامی پرسی بوونی چه‌ك به‌ده‌ستیانه‌وه و كۆنترۆڵكردنیان له‌لایه‌ن "تاران"ه‌وه، ببوون به بابه‌تی سه‌ره‌كیی ڕۆژه‌ڤ؛ بۆیه لایه‌نه شیعه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوون بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیا گوماناوییه‌كانیان به‌یاسایی بكه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و داگیركردنی چه‌ندین شاری سوننه‌نشین و نزیكبوونه‌وه‌یان له شاری به‌غدا، هه‌لێكی زێرینی ڕه‌خساند بۆ ئه‌م میلیشیایانه بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ببهخهشنه قه‌واره نایاسایییهكهیان و ده‌ركردنی فه‌توایه‌ك له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا "سه‌ید عه‌لی سیستانی"، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له شاری نه‌جه‌فی پیرۆز، بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ به‌یاساییكردنی میلیشیا شیعه‌كان له عێراق. دوای زیادبوونی ڕێژه‌ی مه‌ترسیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر شاری به‌غدا و ترسی گه‌یشتنیان بۆ شاره شیعه‌نشینه‌كان، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ده‌ركردنی "جیهادی كیفائی" له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له نه‌جه‌ف بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كانی عێراق. له 3ی حوزیرانی ساڵی 2014 ئه‌م فه‌توایه له‌لایه‌ن باڵاترین مه‌رجه‌عی شیعه له جیهان ده‌ركرا و ڕاسته‌وخۆ له ڕێكه‌وتی 15ی حوزیرانی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، "نووری مالیكی"یه‌وه به‌كار هێنرا بۆ پێكهێنانی گرووپێكی چه‌كداری شیعه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی. هه‌رچه‌نده حه‌شدی شه‌عبی دوای فه‌تواكه‌ی سیستانی له‌لایه‌ن "نووری مالیكی"یه‌وه دامه‌زرا، به‌ڵام ده‌توانین بنه‌مای دامه‌زراندنی ئه‌م پێكهاته میلیشیایییه، بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكان كه له‌ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی ئێران‌دا بوون.
له سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، تاران ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی چه‌ندین گرووپی چه‌كدار به مه‌به‌ستی به‌شداریپێكردنیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ له دژی سوپای عێراق. ڕێكخراوی به‌دری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، یه‌كه‌م میلیشیای شیعیی عێراق بوو كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو دامه‌زرا. ئه‌م ڕێكخراوه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌مویل و پڕچه‌ك ده‌كرا و هه‌ر له‌سه‌ر خاكی ئێران دامه‌زرابوو. دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ئه‌م گرووپه چه‌كداره شیعانه‌ی سه‌ر به ئێران، گه‌ڕانه‌وه خاكی عێراق و، له هه‌مووان ترسناكتریش ئه‌م گرووپانه كه به پله یه‌ك وه‌لائیان بۆ ئێرانه، له ڕێگه‌ی باڵه سیاسییه‌كانیانه‌وه له سیسته‌می سیاسیی نوێی عێراقدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست.
كه‌واته ده‌توانین بنه‌مای دامه‌زراندنی ئه‌م میلیشیایانه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر، بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئێران. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه وه‌لائی ئه‌م میلیشیا شیعانه زیاتر به لای ئێران‌دا ده‌شكێته‌وه. هه‌رچه‌نده ڕهكابهرایهتییهكی شاراوه له نێوان مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له نه‌جه‌ف و قوم هه‌یه، به‌ڵام هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ئه‌م میلیشیایانه زیاتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مهجهعی باڵای نه‌جه‌ف. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌كرێ ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ره‌تاوه له ساڵی (2014)، به‌م شێوه‌یه بخرێته ڕوو:
دواتر له 26ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 یاسای حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان تێ پهڕێندرایهوه. واتا به‌كورتی، یاساكه فه‌رز كرایه سه‌ر سوننه و كورد؛ هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی كورد به‌شدارییان له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه تایبه‌ت بوو به یاسای حه‌شدی شه‌عبی. به ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه، هه‌وڵ درا هه‌م له ناوه‌خۆ و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق مه‌شروعییه‌ت بدرێته ئه‌م میلیشیا چه‌كدارانه.
به‌م پێیه حه‌شدی شه‌عبی له ساڵی (2016)وه وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی چه‌كداری فه‌رمی، كار و چالاكییه‌كانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، میلیشیا چه‌كداره‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی، نابێت ده‌ست له كاروباری سیاسیی ده‌وڵه‌ت وه‌ربده‌ن به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خاڵه سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌م ده‌زگه چه‌كداره، باڵی سیاسی و نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه و، به‌شدارن له كابینه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی حكوومه‌تی عێراق. بۆ نموونه سائیرون، فه‌تح و هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مانه هه‌م له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ریان هه‌یه و هه‌م له كابینه‌كانی حكوومه‌ت به‌شدارن.
دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوون، پێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی خراوه‌ته ژێر پرسیار، چونكه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ڕزرگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان و پارێزگاریكردنی ناوچه‌كانی دیكه بوو له مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش. دوای پێكانی ئه‌م ئامانجه ده‌ست به ئاراسته‌كردنی ئه‌م پرسیاره كرا: ئایا حه‌شدی شه‌عبی چیی به‌سه‌ر دێت؟ به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود مه‌ترسیی هه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی، یانیش ئه‌گه‌ر مایه‌وه ئامانجه تازه‌كانی چی ده‌بێت؟ به‌گشتی بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌توانین ئه‌م خاڵانه بخه‌ینه ڕوو:
له ده‌ره‌نجامی ئه‌م بابه‌ته، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌ره‌تادا دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی به پله یه‌ك به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، به‌ڵام دوای لاوازبوونی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق به‌گشتی، حه‌شدی شه‌عبی كاری بۆ گۆڕینی ئامانجی خۆی كرد و ئێستا ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵكردنی پێگه و كاریگه‌ریی خۆیه‌تی له‌نێو هاوكێشه‌ی سیاسیی عێراقدا و له‌م بواره‌یشدا هه‌نگاوی باشی بڕیوه و توانیویه‌تی بگاته ئاستیكی باش و، ده‌توانین بڵێین زۆر سه‌خته هه‌نگاوێك بنرێت به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی باڵه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ڕاسته حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له ڕووی كاریگه‌ریی سیاسی و سه‌بازی و ئابوورییه‌وه گه‌یشتۆته پێگه‌یه‌كی باش، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كێشه‌ی نییه و له نێوخۆی‌دا ململانێی باڵه‌كانی تیایدا نییه. ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته له وتارێكی دیكه بخرێته ڕوو.