موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌د‌دین
دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگه‌ی باڵای ئیتیحادی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، كه‌شوهه‌وایه‌كی تازه دروست بوو و زه‌مینه‌ی بۆ قۆناغێكی نوێ ئاماده كرد له عێراق؛ ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایش دوای ئه‌م قۆناغه به به‌شداریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دیالۆگی ستراتیژی كرد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. جگه له‌مه ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو. بێ گومان ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه تازه‌یه‌ی عێراق، پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و پێویستیشه خۆی له ڕووی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و ستراتیژییه‌وه بسه‌لمێنێت و قورساییی خۆی بخاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له هاوكێشه سیاسییه‌كانی داهاتووی عێراق دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له عێراق سه‌ری هه‌ڵدابوو، كه ببووه هۆی دووركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و به‌تایبه‌تی دوای خولی دووه‌می كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، "نووری مالیكی" و، به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی و به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌غدا دوور خرایه‌وه و ته‌نانه‌ت ساده‌ترین مافی ده‌ستووریی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی به‌غدا، پێشێل كرا كه گرنگترینیان بڕینی مووچه، بوودجه و قووتی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم بوو. به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی "عادل عه‌بدولمه‌هدی"، هه‌وڵی دا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر-به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت توانرا كێشه‌كان سڕ بكرێن و زه‌مینه‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر-به‌غدا ئاماده كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌ردوو لا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ڕێك كه‌وتن. به‌ڵام گوشاره‌كانی شه‌قامی عێراقی له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی خراپیی لایه‌نی ئیداری و سیاسی و ئابووری و بژێوی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، عادل عه‌بدولمه‌هدیی ناچار كرد ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، "موسته‌فا كازمی"، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی باشتر كرد و به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و دوای مارا‌سۆنێكی دوورودرێژ له دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، توانرا له‌سه‌ر بابه‌تی پشكی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتن بكرێت.
دوا به دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه‌ی گشتی له عێراق و جێگیركردنی ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده تایبه‌ته‌كان به هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵی له عێراق، بووه بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ و گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، عێراق و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی كرد به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردان، كه گرنگترینیان سه‌ردانه‌كه‌ی بوو بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و حكوومییه‌كانی عێراق. به‌گشتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی بكه‌ین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نی جیاواز و كاریگه‌ر و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر كۆ بووه‌وه؛ یه‌كه‌میان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی بوو. بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كانی نێوان ئه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی ئه‌رێنییه؛ چونكه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕووی پێگه‌وه باڵاترین ده‌سته‌یه له هه‌رێمی كوردستان و، بوونی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وام له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دیكه، له ڕووی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان خاڵێكی جه‌وهه‌ری و گرنگه. به‌ڵام له هه‌مووان گرنگتر به‌رده‌وامی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یه. ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه تا ئێستا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا هه‌بووه، بریتییه له به‌رده‌وامنه‌بوونی په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان و زاڵبوونی جۆره سستییه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان؛ جا لێره‌دا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌وێ، خۆی له خۆیدا په‌یامێكی سیاسیی گرنگه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كه‌وا هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، له ڕێگه‌ی دیالۆگ، جددییه و ئاماده‌ییی خۆیشی له به‌رزترین ئاستدا بۆ گه‌شتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی كۆتایی ده‌ربڕیوه.
پێش ئه‌م ماوه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، شه‌قامی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌جووڵێنن و بیانووی ئه‌وه ده‌قۆزنه‌وه كه‌وا به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بێمنه‌تن و هیچ حیسابێك بۆ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی ناكه‌ن. پێمان وایه به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت. جگه له‌مه، پێویسته په‌یامی ئه‌وه‌یش بگه‌یه‌نرێته شه‌قامی عێراق كه‌وا سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ده‌بێت و، نموونه‌كه‌یشی ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا جێبه‌جێ بكرێت.
گرووپی دووه‌م كه سه‌رۆكی هه‌رێم له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن، لایه‌نه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی عێراق بوون. ڕاسته‌وخۆ و له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چاوپێكه‌وتنانه له ڕووی نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانه‌وه گرنگییه‌كی ستراتیژیی هه‌یه. به‌تایبه‌تی له ڕۆژگاری ئێستادا زۆربه‌ی سه‌ركرده نوێیه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كورد نه‌بووه و نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێ گه‌یشتووه، كه ده‌بێت له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دابنرێت و جۆره دۆستایه‌تییه‌كیان له‌گه‌ڵدا دابنرێت. كه‌سایه‌تی و ته‌مه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانانی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه زۆر گونجاو و له‌باره و، پێویسته زیاتر سوود له‌م بابه‌ته وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه زۆر پێویسته؛ بۆ نموونه ده‌كرێ سه‌رۆكی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به‌رده‌وام نوێنه‌ر و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه بانگهێشتی هه‌ولێر بكات به مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم له كاتی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، به‌بێ جیاوازی چاوی به نزیكه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وت كه نووری مالیكی و "حه‌یدر عه‌بادی"شیان له‌نێودا بوون. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی زۆر گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت، كه بریتییه له دووپاتكردنه‌وه‌ی ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه، كه له قۆناغه‌كانی پێشوودا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا خراپ بوو. ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار و ته‌ندروست بخوڵقێنێ.
هه‌ر له ناوه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گرووپی سێیه‌میش كۆ بووه‌وه كه بریتی بوو له ئه‌نجامدانی دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له خاتوو "جینین پلاسخارت"، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و "ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت"، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی. ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌كرێت وه‌كوو سه‌ره‌تایه‌ك سه‌یر بكرێت بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی و به‌هه‌رێمیكردنی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، چونكه له قۆناغه‌كانی ڕابردوویشدا هه‌ردوو لا چه‌ندین جار ڕێككه‌وتنیان كردووه، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون. ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی قۆناغه‌كانی پێشووتر له‌ژێر چه‌تر و چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمكاری عه‌ره‌بییش ئه‌نجام درابایه، له‌وانه‌یه كێشه‌كان نه‌گه‌یشتبایه ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا؛ به‌ڵام گرنگترین كێشه كه له ڕێككه‌وتنی ئه‌م جاره‌یش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه، له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه. كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی داده‌نرێت له ڕووی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر-به‌غدا و، وا پێده‌چێت سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات ڕێككه‌وتنه‌كه به‌نێوده‌وڵه‌تی بكات؛ كه ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر باش و لۆژیكییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی چاوێك به‌و بابه‌تانه‌دا بخشێنین كه له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غدا باس كران، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
یه‌كه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگه‌ی دیالۆگ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا. خاڵێكی گرنگی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، بریتی بوو له خسته‌ڕووی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جگه له بوودجه، مووچه و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؛ گرنكترینیشیان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی ڕاست و دروستدا، چونكه به‌داخه‌وه له ساڵانی ڕابردوو زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێم ده‌وه‌سترا و تا ڕادده‌یه‌ك بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم فه‌رامۆش كرابوو.
دووه‌م: بابه‌ته ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، خاڵێكی تر بوو كه به‌شێكی دیكه‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسی و حكوومییه‌كانی عێراقی پێك هێنا. له ڕووی ئه‌منییه‌وه عێراق زۆر پێویستیی به هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. شه‌نگالیش جوانترین نموونه‌ی ئه‌م ناوچانه‌یه كه زۆر ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی عێراق به‌ته‌نیا و به‌بێ پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بتوانێ سه‌قامگیریی تێدا به‌رقه‌رار بكات.
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی داهاتووی عێراق، كه بڕیار دراوه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌رێوه بچێت، بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێك هێنا. ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان داواكارییه‌كی شه‌قامی عێراق بوو و، پێویسته حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت پێیه‌وه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، ئه‌وه و‌ڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت و ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی ناسه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌یه. بۆیه پاڵپشتیكردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان، خۆی له خۆیدا پشتگیرییه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ حكوومه‌تی عێراق.
له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌م خاڵه جه‌وهه‌رییه‌ش بكه‌ین كه سه‌رۆكی هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات، هه‌وڵی دا لایه‌نه سیاسییه ناوخۆیییه‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆ بكاته‌وه به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ده‌نگی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و نه‌گاته بنبه‌ست؛ چونكه سه‌رچاوه‌ی هێزی كورد له به‌غدا یه‌كڕیزیی ناوخۆیییه. پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یش سه‌ردانێكی مێژووییی بۆ پاریس ئه‌نجام دا. له لایه‌كی دیكه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مریكا و عێراق كرد. سه‌رجه‌م ئه‌م ڕووداوانه ئاماژه‌یه‌كن كه‌وا ناوچه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ و هه‌ستیار كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی خۆی تیایدا مسۆگه‌ر بكات. سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جێگیركردن و چه‌سپاندنی پێگه‌ی خۆی له قۆناغه نوێیه‌كه‌دا، چونكه ویست و ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له ئارادایه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان كێشه و گرفته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ خۆی له قۆناغی داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه‌دا مسۆگه‌ر بكات.