موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی بونیادنانی عێراقێكی تازه له دوای ساڵی 2003، تاكه ناوچه له‌م وڵاته كه تیادا توانرا سه‌قامگیریی ئه‌منی به‌رقرار بێت به‌راورد له‌گه‌ڵ شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ژێرخانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان – عێراقه. ئه‌م سه‌قامگیرییه ئه‌منی و ئابوورییه، بووه هۆی ڕاكێشانی چه‌ندان كۆمپانیای جیهانیی وزه و بواره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراق. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، به‌تایبه‌تی پێشكه‌وتنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، بووه هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق. چونكه ئه‌وان به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیریی ئه‌منییه‌وه نه‌یانتوانیوه نیوه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له هه‌رێم پێشكه‌ش كراوه، پێشكه‌شی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكه‌ن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هەر چەندە كه بوودجه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ ئه‌م شارانه به‌راورد به هی هه‌رێمی كوردستان، زۆر زیاتره.
بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره سه‌ره‌كییه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی پیلانبۆداڕێژراو ده‌ستیان برد بۆ بڕینی بوودجه و مووچه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان به بیانووی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی ده‌رهێنراو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له كۆتاییی مانگه‌كانی ساڵی 2013وه به‌غدا به مه‌به‌ستی دروستكردنی گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری بڕینی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا. ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، بریتی بوو له سستكردن و خاوكردنی ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابوورییه كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیبووی و، به‌مه‌یش توانییان تا ڕادده‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌م ئامانجه بپێكن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵ وگوشاره ئابوورییانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، دیسان هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق تا ڕادده‌یه‌ك باشتره.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به گوشاری ئابووری نه‌وه‌ستان، به‌ڵكوو دوای ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، پیلانیان داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سنووری هه‌رێمی كوردستان و خۆیان نزیكی هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ن. ئێستا له لای كه‌ركووك و دیاله و مووسڵه‌وه میلیشا له‌یاساده‌رچووه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، توانیویانه بگه‌نه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ن كه چه‌ندان ساڵه هه‌م له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌میش له‌لایه‌ن وڵاته بیانییه‌كانی دیكه‌وه ستایش ده‌كرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به قۆناغ و به یارمه‌تیی وڵاتێكی دراوسێ، هه‌ولێر بووه‌ته ئامانجی ڕاسته‌وخۆی چه‌ند میلیشایه‌كی له‌یاساده‌رچوو و، سه‌ره‌تا به مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به بیانووی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌م ناوچه‌یه‌دا؛ دواتر له دوایین هێرشه‌كاندا گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له شێوازی هێرشه‌كاندا ڕووی داوه كه دیارترینیان گۆڕینی هێرشی مووشه‌كییه به درۆن. به‌م شێوه‌یه گرنگترین خاڵ كه هه‌رێمی كوردستان شانازیی پێوه ده‌كات سه‌قامگیرییه، كه‌چی ئێستا ئه‌ویش بۆته ئامانجی میلیشا له‌یاساده‌رچووه‌كان به هاندان و یارمه‌تی و ئاراسته‌كردنی وڵاتێكی دراوسێ. لێره ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت: بۆچی میلیشا له‌یاساده‌رچووه‌كان هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌نه ئامانج؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ده‌كرێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕوو:
- سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دوای ساڵی 2003 به‌بێ جیاوازی، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی تاران. جا ئه‌م ته‌سلیمبوونه له‌وانه‌یه ئاره‌زوومه‌ندانه یاخود ناچارییە، به‌ڵام تاكه هێزی سیاسیی كاریگه‌ر كه نه‌كه‌وتۆته ژێر كۆنترۆڵی تاران، "پارتی دیموكراتی كوردستان"ه و خودی سه‌رۆكی حزبه‌كه "مه‌سعوود بارزانی"یه. بۆیه تاران چه‌ندان ده‌رفه‌تی له دژی خودی سه‌رۆك "مه‌سعوود بارزانی" به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌كوو ئه‌وانه‌ی تر ئاڵای ته‌سلیمبوون بەرانبەر تاران هه‌ڵبگرێت؛ به‌ڵام ئه‌م ئاواته‌ی تاران نه‌هاتۆته دی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه ئێران به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی گوشارخستنه سه‌ر هه‌ولێر له ڕووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌وه، هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستاندا بسه‌پێنێت. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و گرووپ و میلیشا له‌یاساده‌رچووانه‌ی كه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌مانه نزیكن له تاران و له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێرانن. بۆیه كه هه‌ولێریش ده‌كه‌نه ئامانج، ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تاران بخوێندرێته‌وه كه ده‌یه‌وێ پارتی دیموكراتی كوردستان بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی.
- ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ململانێیه‌كی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. تاران له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌وڵێكی جددی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج. دوای سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، تاران، به مه‌به‌ستی ناچاركردنی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانی له‌سه‌ر لا ببات، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر واشنتۆن زیاد كردووه. چونكه وا پێده‌چێت بایدن به‌راورد به ترامپ، هه‌ندێك نه‌رمی بنوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاران ڕێك بكه‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئێران په‌یامی ئه‌وه بۆ ئه‌مریكا ده‌نێرێت كه‌وا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی عێراق، سووریا و یه‌مه‌ندا توانای هه‌یه كه‌وا ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دانوستاندن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌ندێك كارتی گوشاری كاریگه‌ری له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت. جا هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق ناوچه‌یه‌كی كاریگه‌ره و گرنگه بۆ ئه‌مریكا؛ هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی تاران ڕاسته‌وخۆ بگاته واشنتۆن؛ بۆیه له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێت.
- له هه‌ر جه‌نگێكدا "ئه‌وه‌ی ئاسمان كۆنترۆڵ بكات، ئه‌وه براوه‌ی جه‌نگه‌كه ده‌بێت."؛ ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوچه‌رخه و ڕاستی و دروستیی ده‌سته‌واژه‌كه له‌و جه‌نگانه سه‌لمێنراوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه. بۆیه ئێران هه‌وڵێكی جددی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕكه‌به‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی له بواری درۆنه‌كاندا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی درۆن چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی هه‌یه وه‌كوو: كه‌میی تێچووی، هه‌م له ڕووی ماددی و هه‌م له ڕووی مرۆیی؛ واتا زیانی مرۆیی به لایه‌نی هێرشبه‌ر ناگه‌یه‌نێت، ئامانجه‌كانی زۆر به‌وردی ده‌پێكێت، توانای فڕینی هه‌یه بۆ دوورییه‌كی زۆر و به به‌رزاییی 50 هه‌زار پێ ده‌فڕێت، ڕادار ناتوانێ ڕێگریی لێ بكات و نایشتوانێ كه‌شفی بكات. بۆیه له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ئێران كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌م بواره واشنتۆن ئیحراج بكات، چونكه له بواری درۆنه‌كاندا ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پێشه‌نگه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز درۆنه‌كان له بواره‌كانی هێرشكردن و سیخوڕیدا به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری دوا هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه واشنتۆن به‌ڕاستی نیگه‌ران بووه له‌به‌ر به‌كارهێنانی درۆنه‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ی ئێستادا كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا. كه‌واته هۆكارێكی دیكه له هۆكاره‌كانی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، بریتییه له نمایشكردنی تواناكانی تاران له‌سه‌ر ئاستی درۆنه‌كان و مه‌ترسیخستنه سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێری پایته‌خت.
- لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕووی سیاسییه‌وه دوچاری شكستێكی گه‌وره بوونه و خه‌ڵكیش تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بێزار بوونه لێیان و، ئه‌وان به هۆكاری سه‌ره‌كیی شكستی حوكمڕانی و سیاسه‌تی عێراقی دوای 2003 ده‌زانن. بۆیه باڵه چه‌كداره‌كانی ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك، بارودۆخه‌كه كه‌میش بێت ئاسایی بكه‌ن، ئه‌ویش به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دژایه‌تیكردنی سه‌ربازه بیانییه‌كان (به‌تایبه‌ت ئه‌مریكییه‌كان) له‌سه‌ر خاكی عێراقدا. پێش و دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له باڵی سیاسیی ئه‌م میلیشیا شیعییانه‌ی وه‌كوو "عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق" به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یان چه‌ندان جار ڕاگه‌یاندووه كه ئامانجی ئه‌وان هێز و سه‌ربازانی ئه‌مریكا و سه‌ربازگه‌ی هاوپه‌یمانانه له هه‌ولێر.
- هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بریتییه له به‌ئامانجكردنی نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كان له عێراق به‌گشتی و له هه‌ولێر به‌تایبه‌تی؛ چونكه دوای پایته‌ختی عێراق، هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین نێرده‌ی دیپلۆماسی و كونسوڵگه‌ریی وڵاتانی بیانی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قورسایییه‌كی به‌رچاوی داوه‌ته هه‌ولێر؛ ته‌نانه‌ت ده‌گمه‌نه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و بیانی سه‌ردانی به‌غدای كردبێت، دواتر نه‌هاتبێته هه‌ولێر. ئه‌م پێگه‌یه‌ی هه‌ولێر به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌و سه‌قامگیرییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ندان ساڵه له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره. بۆیه تێكدانی ئه‌م سه‌قامگیرییه ئه‌منییه‌ی هه‌ولێری پایته‌خه‌ت، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه‌ی ده‌بێت و له‌وانه‌یه كونسوڵگه‌رییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بیر له به‌جێهێشتنی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه، كاتێ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌چڕی ڕووبه‌ڕووی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان بووه‌وه، به‌شێكی به‌رچاوی دیپلۆماتكار و فه‌رمانبه‌رانی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، گوزارانه‌وه بۆ هه‌ولێر. جگه له‌مه ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به دروستكردنی بینای كونسوڵگه‌ری له هه‌ولێر كه له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی فراوان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌مه‌یش دوای به‌غدا به گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا دێت له عێراق له‌سه‌ر ئاستی كونسوڵگه‌ریدا. به‌گشتی تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌منیی هه‌ولێر، بێ گومان كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر بوون و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رییه‌كان له هه‌ولێری پایته‌ختدا.
له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ولێری پایته‌خت كراوه‌ته ئامانجی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه و په‌لامارانه درێژه‌یان پێ بدرێت؛ بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جددی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌م جۆره هێرشانه بكات ئه‌ویش له ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
- 1. مووشه‌كه‌كانی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌یشتۆته هه‌ولێر، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره میلیشیایانه له سنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له لای كه‌ركووك و مووسڵ و دیالا. بۆیه زۆر گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه بكات ئه‌م جۆره میلیشیایانه، به‌تایبه‌تی له‌م سێ شاره له سنووری هه‌رێمی كوردستان دوور بخاته‌وه. ده‌كرێ هێزی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌م ناوچانه جێگیر بكرێت و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه؛ چونكه ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بوونی نه‌بێت، ئه‌وه بارودۆخی ئه‌منیی ئه‌م ناوچانه هه‌ر به‌ناسه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ڕاستییه تا ڕادده‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كازمی دانی پێدا نراوه، بۆیه هه‌وڵێكی جددی هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لا بۆ پێكهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی. هه‌ولێر ده‌بێت هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان له سنووری ئێستای هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، چڕ بكاته‌وه.
- بوونی سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، بیانووی داوه به میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر؛ به بیانووی ئه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزی داگیركه‌رن. هه‌رچه‌نده بوونی ئه‌م هێزانه له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه و به ئاگاداریی حكوومه‌تی عێراق جێگیر كراون و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بیانووێك مافی په‌لاماردانی ئه‌م هێزانه ناداته هیچ لایه‌نێكی چه‌كدار له عێراق. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌رێمی كوردستان پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكات ئه‌م هێزانه بگوازێته‌وه ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم كه میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان نه‌توانن په‌لاماری بده‌ن. ڕه‌نگه فڕۆكه‌خانه له هه‌ندێك ڕوووه بۆ ئه‌م هێزه گرنگ بێت، به‌ڵام باشتره جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر دروست بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه نرا، ئه‌وه گه‌وره‌ترین بیانوو كه میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆ شه‌رعییه‌تدان به هێرشه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌یش هێرشه‌كان به‌رده‌وام بوون، ئه‌وه ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت مافه ڕه‌واكانی خۆی به‌كار بهێنێت.
- به‌شێكی گرنگی ئه‌م هێرشانه لێكه‌وته‌ی ململانێی نێوان ئه‌مریكا – ئێرانه، چونكه تاران ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیرترین ناوچه له عێراق، كه هه‌رێمی كوردستانه تێكی بدات. بۆیه پێویسته هه‌رێمی كورستان په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نێته هه‌ردوو لا كه نابێ كێشه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر حیسابی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی، ته‌سفییه بكه‌ن. پاراستنی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان – ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان-ئێران، زۆر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی بكاته لایه‌نگیری ته‌ره‌فێكی دیاریكراو، گرنگه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه كاریگه‌ره بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه سه‌ركه‌وتووانه په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێز به‌كار بهێنریت، له‌وانه‌یه كۆتایی به هێرشه‌كان بهێنرێت یاخود لانی كه‌م كه‌متر ده‌كرێت.
- ده‌بێ زۆر به‌وردی له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستین كه بۆچی ملیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان ته‌نیا هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌نه ئامانج و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به هه‌مان شێوه ناكەنه ئامانج؟ بێ گومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم ببێته ئامانجی ملیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان، به‌ڵام ته‌نیا به‌ئامانجكردنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپانه خۆی له خۆیدا پرسیاری سه‌ره‌وه‌مان بۆ دروست ده‌كات. ده‌كرێ له كاتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌م خاڵانه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت: هه‌ولێر به حوكمی ئه‌وه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، به‌گشتی تێكچوونی ڕه‌وشی پایته‌خه‌ت ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی هه‌ولێره‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ته‌وه ئامانج. تێكچوونی باری ئه‌منیی هه‌ولێر، له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان حیساب ده‌كرێت. بۆیه ده‌بێ به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م خاڵه گرنگه له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كه بدۆزنه‌وه، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و پۆسته حكوومییه‌كانی له‌به‌رده‌سته.
له كۆتاییدا ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆى باش ئامادە بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره هێرشانه ببێته‌وه، چونكه وا پێناچێت بەئاسانی ئه‌م هێرشانه كۆتایی‌یان پێی بێت؛ به‌پێچه‌وانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ جۆر و شێواز و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له هێرشه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت، واتا له‌وانه‌یه شێوه و شێواز و ئامرازى هێرشه‌كان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی درۆنی پێشكه‌وتوو چڕتر و كاریگه‌رتر بن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته لانی كه‌م له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كار بۆ ئه‌وه بكات سیسته‌مێكی به‌رگریی فراوان بۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت؛ چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌یدات، باجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاته ڕۆژاوایییه‌كان و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش مه‌ترسییه‌كانی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆ سه‌ر قه‌واره و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت.