موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمی و كۆتایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2021، به‌ره‌و دروستبوونی هاوكێشه‌یه‌كی نوێ له عێراق هه‌نگاو نرا و، لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران وه‌ك پێویست نه‌یانتوانی متمانه‌ی ده‌نگده‌ری عێراقی به‌ده‌ست بهێنن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌وتی سه‌در وه‌كوو گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌وت و، زۆرترین كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌ده‌ست هێنا كه بریتییه له 73 كورسی. ڕه‌وتی سه‌در دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، بووه به لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و تا ڕادده‌یه‌كیش یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق. هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و له كاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوپه‌یمانییه‌كی سێقۆڵیی به‌هێز و كاریگه‌ر دوور له هێز و لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك ئێران، له‌لایه‌ن "ڕه‌وتی سه‌در"، "هاوپه‌یمانیی سیاده" (سوننەکان) له‌گه‌ڵ "پارتی دیموكراتی كوردستان" پێك هێنرا. ئه‌م هاوپه‌یمانییه سێقۆڵییه له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا په‌یامێكی ڕاسته‌وخۆی گه‌یانده لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانی نزیك ئێران، كه‌وا به‌بێ ئه‌وانیش ده‌توانن هه‌نگاو بنێن. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی سه‌در له ڕێگه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه سێقۆڵییه نه‌توانێ حكوومه‌تیش پێك بهێنێت، گومان له‌وه‌دا نییه كه كاریگه‌ریی ده‌بێت له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت.
وڵاتانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تی، به‌رده‌وام له نزیكه‌وه چاودێریی بارودۆخی عێراق ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر پێشهاتێكی سیاسی له عێراق، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا توركیایش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه، له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات. بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له هاوكێشه‌ی سیاسیی عێراق ڕوو بدات، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق-توركیا ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه، ئه‌نقه‌ره له نزیكه‌وه هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگه‌یه‌نێته ئاستێك، كه تیایدا بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له عێراق بپارێزێت. ڕه‌وتی سه‌دریش به حوكمی ئه‌وه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ره و زۆرترین كورسیی به‌ده‌ست هێناوه، بێ گومان ڕۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له پێكهاته‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پێك بهێنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌گاته بنبه‌ست.
توركیا چ ڕۆڵێكی ده‌بێت له عێراق، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌در پێك هێنرا؟
توركیا له دوای ساڵی 2003 وه تا ئێستا به شێوازی جۆراوجۆر و ئامرازی جیاواز له قۆناغه جیاجیاكاندا به‌چڕی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژی، سیاسی، ئابووری، ئاسایشی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق بپارێزێت و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی خۆگونجاندنی داوه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسی و ئاسایشی و ئابوورییه‌كان له عێراقدا. به‌ڵام ئه‌م تابلۆیه‌ی كه دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021 هاتە دی، زۆر جیاوازتره به‌راورد به قۆناغ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا له سه‌رده‌می كابینه‌ی دووه‌می نووری مالیكی گه‌یشته خراپترین ئاست؛ هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی مالیكی له كابینه‌ی یه‌كه‌می خۆیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو لا له‌سه‌ر كاغه‌ز و له لێدوانه‌كاندا له ئاستێكی به‌رز و باش‌دا بوو. به‌ڵام ئه‌م كه‌شوهه‌وایه تا كۆتاییی كابینه‌ی دووه‌می مالیكی به‌رده‌وام نه‌بوو، بۆیه توركیا ئه‌زموونێكی تاڵ و خراپی هه‌یه له‌گه‌ڵ مالیكی و تا ڕادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه نزیكن له تاران. گرنگترین خاڵ كه توركیای نیگه‌ران كردووه، ملیشیا شیعه‌كانی نزیك ئێرانه كه له چوارچێوه‌ی حه‌شی شه‌عبی و له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆ كراونه‌ته‌وه. پێویسته ئه‌مه‌یش له‌به‌رچاو بگیرێت كه فه‌رمانی پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن مالیكه‌وه ده‌ركراوه، ئه‌ویش دوای فه‌توای "جیهادی كیفائی"ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له نه‌جه‌ف، ئایه‌توللا عه‌لی سیستانی. دوای فه‌تواكه‌ی سیستانی، گه‌نجانی شیعه خۆیان پرچه‌ك كرد به‌ڵام ئیجتیهادی پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه خرایه ڕوو كه ئیستایش مالیكی شانازی به‌م كاره‌ی خۆی ده‌كات.
كه‌واته توركیا به‌گشتی به‌حه‌زه‌ره‌وه ده‌ڕوانێته لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك ئێران؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه ئه‌م جاره به‌چڕی و به یارمه‌تیی هه‌ر یه‌ك له قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعوودیا توانی به‌ره‌ی سوننه‌كان یه‌ك بخات كه له دوو ڕه‌وتی دژبه‌یه‌كی وه‌كوو "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" و "خه‌میس خه‌نجه‌ر" پێك هاتبوون. توركیا و وڵاته عه‌ره‌بییه ئاماژه‌پێكراوه‌كان، هانی سوننه‌كانیان دا به‌شداری بكه‌ن له به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان له دژی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌ی نزیك ئێران. هاوپه‌یمانییه سێقۆڵییه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌وتی سه‌در، توانی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، گوشاره‌كانی ئێران و لایه‌نه شیعه‌كانی سه‌ر به تاران زیاتر بووه، تا گه‌یشته ڕادده‌ی ئه‌وه‌ی دادگه‌ی باڵای ئیتحادی بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار بهێنرێت. به‌گشتی توركیا له چوارچێوه‌ی ستراتیژییه‌ته گشتییه‌كه‌ی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانین بڵێین ستراتیژییه‌تی توركیا له‌ژێر ڕۆشناییی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دیاری ده‌كرێت و داده‌ڕێژرێت:
1- پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق به شێوه‌یه‌ك كه زیان به توركیا نه‌گه‌یه‌نێت؛ چونكه ئه‌نقه‌ره پێی وایه له ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراق، گه‌وره‌ترین زیان به توركیا ده‌كه‌وێت و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییەوە. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه، توركیا زیاتر پشتگیریی له‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌كات كه پابه‌ندی ئه‌م خاڵه‌ن. موقته‌دا سه‌در به ناسنامه نیشتمانییه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵی جددیی داوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كوو پارێزه‌ری یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق نیشان بدات و، به‌رده‌وامیش جه‌خت له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه سازش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكات؛ ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵویسته‌یه‌وه جار به جار ڕووبه‌ڕووی ئێرانیش ده‌بێته‌وه. بێ گومان ناتوانین بڵێین سه‌در له‌ژێر گوشاری ئێران‌دا نییه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین به‌راورد به لایه‌نه‌كانی دیكه ڕێژه‌ی كاریگه‌ریی ئێران به‌سه‌ر سه‌در، كه‌متره. به‌هۆی ئه‌م خاڵه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌در توانی حكوومه‌ت پێك بهێنێت، ئه‌وه ئه‌نقه‌ره له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌در، چونكه هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كۆكن و زه‌مینه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌كاردنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
2- توركیا، بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێ؛ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یش له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره ئاماده بێت پشتگیری له هه‌ر هه‌وڵێكی حكوومه‌تی عێراق بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، موقته‌دا سه‌در-جیاواز له لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه- ستراتیژییه‌تێكی به‌رچاوی هه‌یه بۆ دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ. واته به‌راورد به لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی نزیك ئێران، سه‌در ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی توركیا، سعوودیا، ئیمارات و قه‌تەر بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه و وڵاتی ئێران؛ چونكه ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت، زیاتر هه‌ژموون و له‌به‌رچاوگرتنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی پێوه دیاره.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵه‌یش، توركیا ده‌توانێ زیاتر سوود له سه‌در ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌ردوو وڵات دابمه‌زرێت؛ چونكه هه‌م سه‌در و هه‌میش توركیا پێویستیان به دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی سیاسی هه‌یه له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره. به‌ڵام له‌وانه‌یه هێرشه سه‌ربازییه‌كان و پێشێلكردنی سنووری عێراق له‌لایه‌ن سوپای توركیاوە، كێشه‌ی گرنگ له نێوان سه‌در و توركیا دروست بكات، چونكه سه‌در چه‌ندان جار ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و به‌زاندنی سنووری عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه؛ هه‌روه‌ها ڕایشی گه‌یاندووه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه. ئه‌م داواكارییه‌ی سه‌در هێزه‌كانی توركیایشی كردۆته ئامانج كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق جێگیر كراونه‌ته‌وه.
3- په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق به‌شێكی گرنگی ستراتیژییه‌تی توركیا پێك ده‌هێنێت. قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق له ساڵی 2020 گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (17.34) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی و، كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م بڕه بگه‌یه‌نرێته (20) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی[1]. بۆیه یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر عێراق، درێژه‌دانه به‌م په‌پوه‌ندییه بازرگانییه و پاراستنیه‌تی؛ هه‌روه‌ها كاركردنه بۆ زیادكردنی بڕه‌كه‌ی؛ به‌تایبه‌تی له كاتێكدایه توركیا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ئابووری و دارایی بووه‌ته‌وه و دراوی نیشتمانی‌یان به‌هاكه‌ی به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ماوه‌ی ڕابردوودا دابه‌زیوه. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، سه‌دریش، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و پێك هێنرا، ئه‌وه پێویستی به بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌یه؛ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه داواكاریی سه‌ره‌كیی خه‌ڵك ئه‌وه بوو كه، تا ئێستا له عێراق خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان وه‌كوو پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌م داهاته زۆرانه نه‌بووه. كه‌واته ویستی ئابووریی توركیا له لایه‌ك و داواكارییه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆژه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی عێراق و خه‌ڵكی عێراق له لایه‌كی دیكه، تا ڕادده‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بنه پاڵنه‌ر و هانده‌رێك بۆ درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. به‌تایبه‌تی له ساڵی 2003وه تا ئێستا خه‌ڵكی عێراق به‌ده‌ست به‌روبوومه بێكوالێتییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه بازاڕه‌كان له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و به نرخێكی ئاوا به‌روبوومه ئێرانییه‌كان ده‌خرێنه بازاڕه‌كانه‌وه، كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به به‌روبوومه ناوخۆیییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و ناتوانرێ ڕكابه‌رییان بكات. ئه‌م خاڵه‌یش پاڵنه‌رێكی باشه بۆ درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، چونكه به‌روبوومه‌كانی توركیا هه‌م له ڕووی كوالێتی و هه‌میش له ڕووی به‌هاوه گونجاوترن.
4- كه‌رتی وزه یه‌كێكی دیكه‌یه له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی توركیا له عێراق. ئه‌نقه‌ره چاوی بڕیوه‌ته‌وه كه‌رتی وزه له عێراق به سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانییه‌وه؛ واته له قۆناغی گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غاز، دواتر ده‌رهێنانی و ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردن و گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی. توركیا له‌سه‌ر دوو ئاست كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجه‌ی ده‌كات:
یه‌كه‌میان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێك که‌وتووه بۆ فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی؛ هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت سوود له غازی هه‌رێمیش وه‌ربگیرێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشبینی ده‌كرێت گوشاره‌كانی ئێران له ڕێی دادگه‌ی باڵای ئیتحادی بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێم، به‌شێكی سه‌ره‌كی بۆ پاشگه‌زكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمه له پرۆژه‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی هه‌رێم بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان له ڕێی خاكی توركیاوه؛ چونكه ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به‌وه نادات نه هه‌رێم و نه عێراق له كه‌رتی وزه، بووژانه‌وه به‌خۆوه ببینن؛ هه‌روه‌ها ڕێگه به‌وه‌یش نادا هه‌رێم یاخود عێراق ببێته ڕه‌كابه‌ری تاران له بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی غاز، به‌تایبه‌ت بۆ توركیا و ئه‌وروپا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌رچه‌نده سه‌در ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان ناكۆكه، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌مانبات كه سه‌در له بابه‌تی ڕادەستكردنی نه‌وت و غازی هه‌رێم به حكوومه‌تی فیدراڵی، هاوڕای ئێران و لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك ئێران بێت؛ چونكه دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی ئیتحادی، سه‌در پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاره‌كه ڕاگه‌یاند و پێده‌چێت ڕه‌وتی سه‌دریش لایه‌نگریی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادگه‌ی ئیتحادی بكات. ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه ببێته خاڵی ناكۆكیی نێوان توركیا و سه‌در.
له‌سه‌ر ئاستی دووه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زییش چڕ كردووه بۆ كاركردن له كه‌رتی وزه له عێراق. كۆمپانیاكانی وزه‌ی توركی، به‌شدارن له چه‌ندین پرۆژه‌ی وزه له شاره جیاجیاكانی عێراقدا. له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌وتی سه‌در، پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا له‌م كه‌رته‌یشدا په‌ره بسێنێت، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نییه توركیا له‌م بواره‌دا هیچ گرفتێكی بۆ دروست نابێت، به‌ڵكوو چه‌ندان وڵاتی هه‌رێمی و ئه‌وروپی، ڕكابه‌ری سه‌ختی ئه‌نقه‌ره‌ن له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان له عێراق، به‌تایبه‌تیش كه‌رتی وزه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی توركیاوه كێشه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و سه‌در قووڵتر بكات.
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینییانه‌ی سه‌ره‌وه، موقته‌دا سه‌در خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ناسه‌قامگیره و له‌ناكاو و له هه‌ر ساتێك‌دا، ده‌كرێ له هاوپه‌یمانانی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌ز بێته‌وه؛ بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێك كه به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌وتی سه‌در بێت، ئه‌سته‌مه بێ گرفت و كێشه، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه بچێت. جگه له‌مه، سه‌در بڕوای به‌وه‌یه كه ده‌بێت نه‌وت و غاز له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی فیدراڵی (مه‌ركه‌زی) ده‌ربهێنرێت و بنێردرێته بازاڕه‌كانی جیهان. ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه دێت، له‌وانه‌یه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان و توركیا بكه‌وێته مه‌ترسی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عه‌ره‌به سوننه‌كان له حكوومه‌تی سه‌در ده‌گاته چ ئاستێك؟
ئه‌نقه‌ره له ساڵی 2003وه به چه‌ندان ڕێگه‌ی جیاواز هه‌وڵی داوه یارمه‌تیی سوننه‌كانی عێراق بدات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ركرده و مه‌رجه‌عێكی دیاری سوننه‌كان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر چه‌ندان ڕه‌وتی جیاواز و پشتگیریكردنی ئه‌م ڕه‌وتانه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كوو سعوودیا، قه‌تەر و ئیمارات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردنی به‌شێكیان به ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كوو قاعیده و داعش، وای كردووه كه عه‌ره‌به سوننه‌كان له عێراق به‌په‌رته‌وازه‌یی بمێننه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م شاره سوننه‌نشینه‌كان له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كه‌وتنه ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م ڕێكخراوه. دوای ڕزگاركردنی ئه‌م شارانه له داعش، شاره‌كان به‌ته‌واوه‌تی وێران كران و ژێرخانی سه‌ره‌كیی ئه‌م ناوچانه له‌ناو بردران. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كان له ماڵ و حاڵی خۆیان بوونه‌وه.
دوای ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر عه‌ره‌به سوننه‌كان هات، هه‌ر یه‌ك له توركیا، سعوودیا، قه‌ته‌ر و ئیمارات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2021 پلانێكی نوێیان داڕشت به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كان؛ هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی عه‌ره‌به سوننه‌كان چڕ كرده‌وه. سه‌ره‌تا پێش هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م وڵاتانه نه‌یانتوانی سه‌رجه‌م عه‌ره‌به سوننه‌كان له یه‌ك هاوپه‌یمانیدا كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، توانرا به گوشاری هه‌ر یه‌ك له توركیا، سعوودیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌به سوننه‌كان له هاوپه‌یمانیی "سیاده"دا كۆ بكرێنه‌وه.
یه‌كخستنی عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق له كاتێكدا بوو كه توركیا هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردبووه‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیا، ئیمارات و میسر. ئه‌مه‌یش به ئه‌رێنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عه‌ره‌به سوننه‌كان هه‌بوو. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه فراوانتر بكرێت، چونكه وا دیاره توركیا سووره له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه.
شاره سوننه‌نشینه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی مووسڵ، به شێوه‌یه‌كی گشتی دوای ڕزگاركردنی له داعش، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی به‌شیعه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن میلشیا شیعییه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه؛ له لایه‌كی دیكه‌وه دیسان هه‌مان شار له ڕووی ئابووری و پرۆژه‌كانی دووباره بونیادنانییه‌وه، بووه‌ته ئامانجی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپیی وه‌كوو فه‌ڕه‌نسا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، لاوازكردنی نفووزی ئێران له عێراق له به‌ر‌ژه‌وه‌ندیی توركیا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر سه‌در توانی حكوومه‌ته‌كه پێك بهێنێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی نفووزی ئێران هه‌ندێك لاواز بێت. ئه‌مه‌یش به قازانجی توركیا ده‌شكێته‌وه.
توركیا توانیویه‌تی تا ڕادده‌یه‌كی باش هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان عه‌ره‌به سوننه‌كانی نزیك خۆی و نزیكی وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕابگرێت و له‌ژێر چه‌تری یه‌ك گوتاردا كۆیان بكاته‌وه. عه‌ره‌به سوننه‌كان له دوای 2003وه تا ئێستا، قه‌ت ئاوا به‌یه‌كهه‌ڵوێستی ڕه‌فتاریان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر توركیا به هه‌ماهه‌نگیی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دیكه له پاراستنی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه ده‌توانێ تا ڕادده‌یه‌كی باش نفووزی خۆی، لانی كه‌م له شاره سوننه‌نشینه‌كان پته‌وتر بكات و توانا‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی زیاتر و فراوانتر ده‌بێت. ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه باشه‌وه نه‌توانراوه سه‌رجه‌م یاخود زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كان بخاته ژێر ڕكیفی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ئاراسته‌یان بكات. ئه‌وه‌ی تا پێش هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ر كراوه، بریتی بوو له یارمه‌تییه‌كی سنووردار بۆ هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه‌ی شكستخواردوو وه‌كوو ئوسامه و ئه‌سیل نوجه‌یفی. پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره، دیاره ئه‌نقه‌ره به سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی خۆیدا چووه‌ته‌وه و له‌مه تێ گه‌یشتووه كه‌وا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كوو سعوودیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر، ناتوانێت عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق یه‌ك بخات.
توركیا و توركمان چاوه‌ڕێی چی له حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌در ده‌كه‌ن؟
توركمان كه سێیه‌م پێكهاته‌ن له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یییان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆماری عێراق تا ڕۆژگاری ئێستا، توركیا به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی توركمان ده‌كاته‌وه له عێراق و، هه‌وڵ ده‌دات بگه‌نه جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و كار بۆ یه‌كخستنی ڕێزه‌كانیان ده‌كات. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاته‌كان له عێراق له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانه‌وه به‌كار هێنراون و ئه‌و پۆستانه‌ی كه بۆ توركمان دیاری كراون، له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌وه بۆ كه‌سانی نزیك خۆیان له پێكهاته‌ی توركمان قۆرخ كراون. سه‌دریش وه‌كوو هێزێكی دیاری عێراق، ئه‌ویش پێكهاته‌ی توركمانی بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كار هێناوه و به‌تایبه‌تی چه‌ندان توركمانی شیعه‌ی پێ گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی توركمان پله و پۆستیان پێ بدرێت. ئه‌م كێشه‌یه له عێراق به‌داخه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی توركمان له‌لایه‌ن نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی خۆیان نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرێن. له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه هه‌شت (8) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توركمانن، حه‌وت (7)یان سه‌ر به لایه‌نه جیاجیاكانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقن. ئه‌م خاڵه توركیای نیگه‌ران كردووه و توركیا هه‌وڵی ئه‌وه‌یشی داوه كه چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت و چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه.
توركیا له ڕێگه‌ی قورسایییه هه‌رێمییه‌كه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی توركمانه‌كانیش له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق به‌شدارییان پێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا پۆستێكی ئاوا له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت نه‌دراوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی توركمان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاره‌كانیشن له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركمان و توركیادا نییه. پێشبینی ناكرێت له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه بارودۆخی توركمان له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه باشتر بێت، به‌ڵكوو ده‌كرێ كارتی گوشارخستنه سه‌ر پێكهاته‌ی توركمان و حیسابنه‌كردن بۆیان له دژی توكیا به‌كار بهێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ناگاته بنبه‌ست، چونكه ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو ده‌ری خستووه كه، توركیا به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق نه‌خستۆته مه‌ترسییه‌وه؛ هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی توركمان له عێراق بپارێزرێت؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، چه‌ندان ساڵه ئه‌نقه‌ره درێژه به یارمه‌تیه‌تدانی ناوچه توركماننشینه‌كان ده‌دات.
كۆبه‌ند
هه‌رچه‌نده جارێ شێوه و پێكهاته‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام له سه‌رجه‌م سیناریۆكاندا ڕه‌وتی سه‌در كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی سیاسیی عێراق. بۆیه هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌در له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ، زۆر گرنگه بۆ شرۆڤه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق. توركیایش به حوكمی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كات، بۆیه ڕۆڵ و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیی ئه‌م وڵاته دراوسێیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ئه‌منی، سیاسی و ئابووریی عێراق؛ چونكه توركیا چه‌ندان كارتی گرنگی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ گوشارخستنه سه‌ر عێراق، بۆ نموونه كارتی ئاو و وزه، دوو بابه‌ت و ئامرازی گرنگن كه له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره له دژی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له عێراق به‌كار بهێنێت. توركیا به‌تایبه‌ت له بواری ئاو، چه‌ندان به‌نده‌ری گرنگی له‌سه‌ر ڕێره‌وه‌كانی ئه‌و ئاوانه‌ی كه ده‌ڕژێنه خاكی عێراق، دروست كردووه. بۆیه سه‌در ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر توركیا عینادی بكات و بیه‌وێت هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی له به‌رامبه‌ردا بنوێنێت، ئه‌وه له‌وانه‌یه وه‌ڵامی توركیا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامرازانه‌وه بێت وه‌كوو ئاو وزه، كه له‌وانه‌یه ڕاسته‌وخۆ عێراق بكاته ئامانج. ده‌توانین بڵێین توركیا توانا‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی عینادی یاخود گۆڕینی هه‌ڵوێستی له‌ناكاوی سه‌در بداته‌وه. واته توركیا بۆ عێراق سیاسه‌تێكی گشتیی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وه پلانی (B) و ته‌نانه‌ت پلانی (C)یشی هه‌یه، چونگه ئه‌نقه‌ره زۆر له‌مێژه چاودێریی سه‌در ده‌كات و تا ڕادده‌یه‌كی باشیش توانا‌ی خوێندنه‌وه‌ی سه‌دری هه‌یه.
[1] ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، https://www.mfa.gov.tr/turkiye-irak-siyasi-iliskileri.tr.mfa ڕێكه‌وتی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه (20/2/2022).