موه‌فه‌ق عادل عومه‌ر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2005 كه تیایدا ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق پاش ئه‌نجامی ڕاپرسیه گشتییه‌كه قبووڵ كرایه‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا وه‌كوو یه‌كه‌یه‌كی فیدڕاڵی مافه‌كانی پێ به‌خشرا. هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستووره قبووڵكراوه‌كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵییه، به‌ڵام تێبینیی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه تا ئێستایش به‌پێی ده‌ستووره په‌سه‌ندكراوه‌كه بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی له‌م وڵاته‌دا جێگیر نه‌كراوه. له‌م ڕێكه‌وته‌وه هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی كاری له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری و وزه كرد و هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی نا، بازاڕی ئابووریی ئازاد جێبه‌جێ بكات و، له كه‌رتی وزه‌یش هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كرده‌وه بۆ گه‌ڕان به دوای سامانه سروشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت نه‌وت و غاز. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه له ساڵی 2006 كاره‌كانی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غاز به هه‌ماهه‌نگیی كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌ستی پێ كرد و به‌هۆی بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ناچار كرا له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 له ڕێگه‌ی توركیاوه نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێركۆنترۆڵی خۆی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، به هاوكاری و یارمه‌تیی توركیا خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه؛ چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه تا ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌كوو بۆمبێكی ته‌وقیتكراو مایه‌وه كه له هه‌ر كات و ساتێك‌دا ئاماده‌یه بۆ ته‌قینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه، ئه‌نقه‌ره دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر – ئه‌نقه‌ره گه‌یشته خراپترین ئاست، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕانه‌گرت؛ به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه توركیا هیچ كاتێك بیر له وه‌ستاندنی پرۆسه‌كه نه‌كاته‌وه. بۆیه پێویسته زۆر به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسییه‌یه بكرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، بڕیاری دادگه‌ی باڵای ئیتحادی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غاز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 2007 ده‌رچووه، له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – ئه‌نقه‌ره له كه‌رتی وزه‌دا.
ئایا توركیا پابه‌ند ده‌بێت به بڕیاری دادگه‌ی باڵای ئیتحادی؟
پێش ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، پێویسته به شێوه‌یه‌كی گشتی چاوێك به هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به عێراق و سیاسه‌تی وزه‌ی بخشێنین و توانا و پێداویستیی وزه‌ی ئه‌م وڵاته بخه‌ینه ڕوو.
سه‌ره‌تا توركیا به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپار‌چه‌ییی خاكی عێراق ده‌كات و، به‌بێ موجامه‌له‌یش ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا ڕای گه‌یاندووه كه پاڵپشتكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی یه‌كپار‌چه‌ییی خاكی عێراقه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی عێراق و ده‌ستووری عێراق داده‌مه‌زرێنێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، بێ یه‌ك و دوو، سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌به‌زێنێت و به‌رده‌وام چه‌ندین ناوچه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆردوومان ده‌كات. هۆكاری ئه‌م جۆره بۆردومانانه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له خاكی عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا و به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش، نابێت ڕێگه بدرێته هیچ لایه‌نێكی سیاسی یاخود گرووپێكی چه‌كدار، ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاكی دراوسێكانی. له لایه‌كی دیكه‌وه مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره - هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج–قازانج دامه‌زراوه و هه‌ردوو لا به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژی و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر. ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه توركیا ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی، ئابووری، دارایی، سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێت.
توركیا، به‌تایبه‌تی دوای ساڵی 2002، ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێویستیی به وزه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه؛ بۆ نموونه له ساڵی 2002 توركیا ته‌نیا پێویستیی به (17) ملیار مه‌تر سێجا له غازی سروشتی هه‌بووه، كه‌چی ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 2021 گه‌یشتۆته (59) ملیار مه‌تر سێجا. پێداویستیی نه‌وتی توركیایش به هه‌مان شێوه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له به‌ره‌زبوونه‌وه‌دایه و ته‌نیا له ساڵی 2020 ئه‌و وڵاته 981.37 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ساڵێكدا به‌كار هێناوه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، توركیا سیاسه‌تی وزه‌ی خۆی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جێگیر كردووه:
أ. زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت و غاز و خۆنه‌به‌ستنه‌وه به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو. واتا ئه‌نقه‌ره به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه ده‌كات، چونكه خۆپابه‌ندكردن به ته‌نیا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو، وه‌كوو گوشارێك بۆ سه‌ر توركیا به‌كار هاتووه. بۆ نموونه هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا و ئێران بابه‌تی فرۆشتنی غازیان به‌رامبه‌ر به توركیا وه‌كوو كارتێكی گوشار به‌كار هێناوه. جاروبار ئه‌م دوو وڵاته به شێوه‌یه‌كی كاتی له وه‌رزی زستان بڕی ئه‌و غازه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ توركیا دابینی ده‌كه‌ن؛ ئه‌وه‌یش كێشه‌ی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ له توركیا دروست ده‌كات. هه‌ر ئه‌مساڵ توركیا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره بووه‌وه، كه بووه هۆی بچڕانی ته‌زووی كاره‌با له كارگه گه‌وره‌كانی وڵات‌دا.
ب. ئه‌نقه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه ببێته سه‌نته‌رێكی گرنگی گواستنه‌وه‌ی وزه له ناوچه‌كه‌دا. هه‌رچه‌نده وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و غاز گرنگن بۆ بازاڕی وزه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، له هه‌مان كاتدا، بوون به سه‌نته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه له كه‌رتی نه‌وت و غازدا، به‌قه‌د ئه‌و گرنگیی هه‌یه. بۆیه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌نقه‌ره، كاركردنه بۆ بوون به سه‌نته‌ری گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی بازاڕی وزه‌ی ئه‌وروپا.
ت. به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت و غاز به نرخێكی هه‌رزان یاخود گونجاو، ئامانجێكی دیكه‌ی توركیایه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وزه‌ی وڵاته‌كه‌یدا؛ چونكه توركیا به‌رده‌وام پێویستیی به سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی وه‌كوو نه‌وت و غاز، زیادی كردووه.
بۆیه بوونی نه‌وت و غاز و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی توركیا بۆ بازاڕی وزه‌ی جیهان له وڵاتێكی دراوسێی وه‌كوو عێراق (هه‌رێمی كوردستان)، خاڵێكی ستراتیژیی گرنگه بۆ توركیا. سه‌ره‌تا كاركردنی كۆمپانیاكانی وزه‌ی توركی له هه‌رێمی كورستان له ڕووی ئابوورییه‌وه سوودێكی باشی هه‌یه بۆ توركیا؛ جگه له‌مه كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه. واتا هه‌رێمی كوردستان له ڕووی وزه‌وه ئه‌وه‌نده به توركیا به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا پاڵپشتیی نه‌كات، له‌وانه‌یه پرۆسه‌كه كۆتاییی پێ بێت یاخود ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لێ نه‌كه‌وێته‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، توركیا ئاوا به‌ئاسانی واز له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناهێنێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه تیایدا پرۆسه‌كانی گه‌ڕان به دوای نه‌وت و غازی ئه‌نجام نه‌دراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌ده‌گێكی باشی نه‌وت و غازی له‌خۆ گرتبێت. جگه له‌مه چه‌ندین كۆمپانیای توركی له كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن كه گرنگترینیان كۆمپانیای Genel Energy (گه‌نه‌ڵ ئینێرجی)یه، كه كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی توركی-بریتانییه و له‌م شوێنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات[1]:
ز |
ناوی شوێنی كار |
جۆری گرێبه‌ست |
خاوه‌ندار‌ێتی |
1 |
تاوكێ |
سوودی كار |
%25 |
2 |
سارتا |
سوودی كار |
%30 |
3 |
بنه باوێ |
سوودی كار، كارپێكه‌ر |
%100 |
4 |
ته‌قته‌ق |
سوودی كار، كارپێكه‌ری هاوبه‌ش |
%44 |
5 |
میران |
سوودی كار، كارپێكه‌ر |
%100 |
6 |
قه‌ره‌داغ |
سوودی كار، كارپێكه‌ر |
%40 |
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه له توركیاوه ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان. ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا سوودێكی داراییی باش ده‌به‌خشێته توركیا. بۆیه وا پێناچێت ئه‌نقه‌ره ئاوا به‌ئاسانی دان به بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای ئیتحادیدا بنێت و، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێت له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای ئیتحادی، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌ین:
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره له‌وانه‌یه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر نه‌كاته قوربانیی بڕیارێكی دادگه‌ی باڵای ئیتحادی، چونكه وا پێناچێت حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیش، دوور بێت له گوشار و هه‌ژموونی ئێران؛ تا هه‌ژموونی ئێران له عێراق بوونی هه‌بێت، ئه‌وه مه‌حاڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره-به‌غدا بگاته ئاستێكی باش.
ئامانجێكی دیكه‌ی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره، دوورخستنه‌وه‌ی توركیایه له هاوكێشه‌ی وزه له عێراق و به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان؛ چونكه هه‌نارده‌كردنی غازی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی وزه له ئه‌وروپا و توركیا، ڕاسته‌وخۆ زیانی ده‌بێت بۆ ئێران؛ به‌تایبه‌تی له ڕۆژگاری ئێستادا كه جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینایه، مه‌ترسی كه‌وتۆته سه‌ر هه‌نارده‌كردنی غازی ڕووسیا بۆ وڵاتانی جیهان. یه‌كێك له بژارده‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌میی غاز له جیهان، بێ گومان غازی ئێرانه.
ئه‌م هۆكاره‌یش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه، له‌وانه‌یه پاڵ به توركیاوه بنێت ئاوا به‌ئاسانی واز له نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنێت.
كه‌واته توركیا به‌ر له‌وه‌ی پابه‌ند بێت به بڕیاری دادگه‌كه، ڕاسته‌وخۆ و به‌یه‌ك جار، پێناچێت پشت له هه‌رێمی كوردستان بكات له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له عێراق گه‌ره‌نتیی به‌شداریپێكردنی كۆمپانیا توركییه‌كان بدات له كه‌رتی وزه له عێراق، له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت، چونكه با ئه‌وه له‌یادمان نه‌چێت، پێش ئه‌وه‌ی توركیا پاڵپشتی له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكات، حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق چوار گرێبه‌ستی گرنگ كه له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی نه‌وتی توركیا (TPAO) واژۆ كردبوو له كیڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراق، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 25 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌نقه‌ره وه‌كوو قه‌ره‌بوویه‌ك و كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی، بڕیاری پاڵپشتیكردنی كه‌رتی نه‌وت و غازی له هه‌رێمی كوردستان دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا له بواری وزه‌دا له چ ئاستێكدایه؟
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه كه‌رتی وزه له عێراق و پرۆژه‌ی جیاواز له‌م كه‌رته‌دا به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی چه‌ندان كۆمپانیای جیهانیی بیانی و به‌هۆی كاریگه‌ریی ئێران له عێراق، توركیا و كۆمپانیا توركییه‌كان، وه‌كوو ئه‌وه‌ی پلانیان بۆ داڕشتبوو نه‌یانتوانی پێگه‌ی خۆیان وه‌كوو پێویست له كه‌رتی نه‌وت و غازی عێراقدا بپارێزن. دوای ساڵی 2003 هه‌ندێك كۆمپانیای توركی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و به‌كارخستنی بیره نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نه‌بوو. به‌ڵام گرنگترین خاڵ كه توركیا ده‌توانێ سوودی لێی وه‌ربگرێت له كه‌رتی نه‌وت و غازی عێراق، هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازه. گرنگترین هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق، هێڵی نه‌وتی "كه‌ركووك-یومورتالك"ی توركیایه كه پێك هاتووه له دوو هێڵی هاوته‌ریب و، ڕۆژانه توانای گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی (1.200.000) به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه؛ به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌م هێڵه كه ده‌كه‌وێته عێراق، دوای ساڵی 2014 و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، زیانی پێ گه‌یشتووه و ئێستا له‌كار كه‌وتووه.
له ڕۆژگاری ئێستادا گواستنه‌وه‌ی نه‌و‌ته‌كه‌یش له نێوان توركیا – عێراق ته‌نیا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه؛ واتا ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ له نێوان توركیا و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق نییه. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، له مانگی ئابی ساڵی 2019 وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و چاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه‌وت و له نێوه‌ندی سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماژه به دروستكردنی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كرا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی توركیاوه بگه‌یه‌نرێته بازاڕه‌كانی وزه. هه‌رچه‌نده دروستكردنی ئه‌م هێڵه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌نێو ئه‌جێندای هه‌ردوو لادا هه‌یه.
هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ په‌ره‌دان به كه‌رتی نه‌وت و غاز له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراقیش ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ئاراسته‌كردنی ئه‌م كه‌یسه؛ بۆیه شێواز و بۆچوون و ئاراسته‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بڕیار له‌سه‌ر شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره - به‌غدا ده‌دات. جگه له‌مه ئێستا عێراق كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م كۆمپانیانه بڕیاریان داوه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار عێراق جێی بهێڵن: گرنگترینیان بریتییه له ناسه‌قامگیربوونی ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق و زیادبوونی هه‌ژموونی میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان و زیادبوونی نفووزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی چین له عێراق. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه له عێراق زیاد بكات، ئه‌وه له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی كاركردن له به‌رده‌م كۆمپانیا توركییه‌كانی كه‌رتی وزه بڕه‌خسێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ كه‌رتی وزه له عێراق، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2021 پرۆتۆكۆڵێكی سه‌ره‌تایی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هه‌ردوو كۆمپانیای سیب (SEAB)ی سویدی و لیماك (Limak)ی توركی بۆ دروستكردنی پاڵاوگه‌ی قه‌یاره له شاری مووسڵ به توانای پاڵاوتنی (70.000) به‌رمیل له ڕۆژێكدا، واژۆ كرا.
له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین كه‌وا زیاترین وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستانه و، پێناچێت ئه‌نقه‌ره سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات له هه‌رێمی كوردستان؛ چونكه ئه‌گه‌ر كۆمپانیا نه‌وتی و غازییه‌كانی توركی له هه‌رێمی كوردستانیش بكشێنه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زیانێكی ماددیی زۆر به‌ر توركیا ده‌كه‌وێت، كاریگه‌ریی ده‌بێت له نفووز و هه‌ژموونی توركیایش له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و له عێراق به‌گشتی.
ئایا عێراق ده‌توانێ گوشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگه‌كه؟
عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له ڕووی پراكتیكه‌وه توانای گوشاركردنی هه‌یه له‌سه‌ر توركیا و هه‌نگاوی جددیشی ناوه له‌م باره‌یه‌وه؛ بۆ نموونه تۆماركردنی سكاڵایه‌ك له دژی توركیا له دادگه‌یه‌كی بازرگانی له پاریس كه سه‌ر به ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تییه، دیارترین ئه‌و ئامرازانه‌یه كه ده‌كرێت له دژی توركیا به‌كار بهێنرێت. ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن كابینه‌ی دووه‌می مالیكی به ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه دژی توركیا تۆمار كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ڕێگه‌ی داوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت. ئه‌م داوایه یاسایییه گه‌یشتۆته قۆناغه‌كانی كۆتایی و، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڕیاری كۆتاییی له‌باره‌وه بدرێت. بڕیاری دادگه‌ی باڵای ئیتیحادی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم، هه‌ڵوێستی توركیا لاواز ده‌كات و ئه‌گه‌ری بڕیاردان له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی عێراق زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها عێراق خاڵێكی دیكه‌ی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌توانێ به‌رامبه‌ر توركیا به‌كاری بهێنێت، ئه‌وه‌یش بریتییه له خستنی ناوی كۆمپانیا نه‌وتی و غازییه‌كانی توركیا له لیستی ڕه‌ش. ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌نگاوێك له‌م باره‌یه‌وه بنێت، ئه‌وه كۆمپانیا توركییه‌كان له كاركردن له عێراق بێبه‌ش ده‌بن؛ ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا زیانی ماددی و ئابووریی زۆر به توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
جگه له‌م دوو هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه، به‌غدا ده‌توانێ ئه‌و نه‌وته‌ی كه له ڕێی توركیاوه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانی جیهان، وه‌كوو نه‌وتێكی قاچاخ ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه نه‌وته‌كه ده‌كڕێت، تۆمه‌تبار بكرێت به كڕینی نه‌وتی قاچاخ. ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و، له ئه‌نجامیدا نه‌توانرێ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست بفرۆشرێت و كێشه‌ی قووڵ بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێم دروست بێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌م ئه‌گه‌رانه، توركیایش به‌رامبه‌ر عێراق هه‌ندێك كارتی گوشاری له‌به‌رده‌سته كه ئه‌گه‌ر ناچار بكرێت له‌وانه‌یه په‌نایان بۆ به‌رێت؛ كارتی ئاو و به‌ردانی ڕێژه‌ی ئاوی دیاریكراو بۆ عێراق، گرنگترین و كاریگه‌رترین كارته كه له‌به‌رده‌ست توركیایه. ئه‌نقه‌ره ساڵانێكه سه‌رقاڵی دروستكردنی به‌نداوه له‌سه‌ر ڕێره‌وی ئه‌و ئاوانه‌ی كه دێنه عێراق و، ده‌توانین بڵێین قوفڵی ئاوی عێراق ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادایه. ئه‌گه‌ر توركیا له مه‌له‌فی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گورزی گه‌وره و زیانی زۆری به‌ركه‌وێت، ئه‌وه دوور نییه ئه‌نقه‌ره له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كارتی ئاو له دژی عێراق به‌كار بهێنێت.
كۆبه‌ند
توركیا وه‌ك هێزێكی هه‌رێمیی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا، تا ڕادده‌یه‌كی دیاریكراو قورسایی و پێگه‌ی خۆی هه‌یه و جاروبار ده‌توانێ ڕۆڵی یاریكه‌ر ببینێت و له‌وانه‌یه دژایه‌تیكردنی، ئه‌نجامی نه‌رێنیی هه‌بێ بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه دژایه‌تیی ده‌كات. بۆیه بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراق ده‌رباره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره-به‌غدا ده‌بێت، به‌ڵام خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م كاریگه‌رییه ده‌گاته چ ئاستێك؟ به بڕوای ئێمه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌وانه‌یه زۆر ئاسان نه‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی عێراق سوور بێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه به‌بێ سازشكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، ئه‌وه به‌غدا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ناوخۆ و هه‌رێمیدا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی جددی ده‌بێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی داهاتووی عێراق دووچاری كێشه‌ی گه‌وره ده‌كات. بۆیه به بڕوای ئێمه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه، ده‌بێت له دوو ڕه‌هه‌ند خۆی بخاته ڕوو: یه‌كه‌میان، ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر -به‌غدا له‌سه‌ر میكانیزمێكی گونجاو كه مافی هه‌ردوو لا بپارێزێت و، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه پشتگیریی لێ ده‌كرێت. ڕه‌هه‌ندی دووه‌میش بریتییه له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر-به‌غدا- ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز به شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌م ڕه‌هه‌نده زۆر گرنگه بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت و غازی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت هی عێراقیش بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی به‌ستنی كه‌ناڵی بۆڕیی نه‌وتی ناوخۆی عێراق به بۆڕیی نه‌وتی "كه‌ركووك-یومورتالك"ی یاخود بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
[1] به‌رپرسیارێتیی پابه‌ندیی به‌ره‌وپێشچوون، ڕاپۆرتی به‌رده‌وامیی ساڵی 2020 كه به زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی (Genel Energy) بڵاو كراوه‌ته‌وه، لاپه‌ڕه (5)، ڕاپۆرته‌كه به‌رده‌سته له‌م لینكه: https://genelenergy.com/wp-content/uploads/2021/11/Genel-2020-Kurdish-Sustainability-Report.pdf ، ڕێكه‌وتی سه‌ردان 18/3/2022.