موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌لاحه‌دین
پێشه‌كی
پێكهاته‌كان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه پێك ده‌هێنن له هه‌رێمی كوردستان. بۆیه هه‌ر كێشه و گرفتێك كه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌ر بۆیهی‌ش هۆكارێكی گرنگی پشتگیریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌و پێكه‌وەژیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و به ئارامترین ناوچه‌كانی عێراق ده‌ژمێردرێت. بۆیه تێكه‌ڵكردنی كێشمه‌كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بابه‌تی كورسیی كۆتاكانی پێكهاته‌كان، كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه پێویسته ده‌رفه‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌درێت و ژینگه‌ی گونجاو بۆ ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه نه‌ڕه‌خسێنرێت و گومان نه‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیژییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ناویه‌تی و، ڕێگه نەدرێت هه‌نگاوه‌كانی له‌كه‌دار بكرێت.
پێكهاته‌كان مافێكی ڕه‌وای خۆیانه به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریدا هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه، ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ن. جگه له‌مه له جیاتی داواكانی كه‌مكردنه‌وه و سنوورداركردنی مافه ڕه‌واكانی پێكهاته‌كان، پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت مافه‌كانیان فراوانتر بكرێت و زیاتر ئه‌و هه‌سته‌یان له لا دروست بێت كه هه‌رێمی كوردستان هی هه‌مووانه. ئینتیمای نیشتمانیی پێكهاته‌كان به‌راورد به تاكاكانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه كه‌متر نییه، به‌ڵكوو له زۆر بواردا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه. له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كوردستانیبوونیان پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێمی كوردستان بكرێت و سوود له‌م جیاوازییانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵگه وه‌ربگیرێت بۆ پتەوتركردنی پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك وێرانتركردن و تێكدانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی.
ئاڵنگاری و کێشە سەره‌کییه‌كانی بەردەم پێکهاتەکان لە بواری سیاسی کامانەن؟
پێكهاته‌كان دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 به‌ئومێد بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی تازه‌یان بۆ بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی مافه سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن؛ به‌ڵام پێشهات و ڕووداوه‌كانی عێراق ئه‌م ئومێد و هیوایه‌ی پێكهاته‌كانی كۆتایی پێ هێنا و به‌پێچه‌وانه‌وه بارودۆخی پێكهاته‌كان ڕووی له خراپی كرد. به‌ڵام ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه ئه‌ویش جیاوازییه‌كی به‌رچاو هه‌یه له‌نێوان بارودۆخی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق؛ هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی پێویستیش نه‌بێت به‌ڵام هه‌وڵی زیاتری داوه دان به مافه‌كانی پێكهاته‌كان بنێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین ئاڵنگاری و كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕوو:
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکان لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە
حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵیان داوه له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیان سوود له پێكهاته‌كان وه‌ربگرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌مان شێوه سه‌یری پێكهاته‌كان ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی حزبه سیاسییه‌كانه‌وه متمانه‌یان پێ ناكرێت؛ بۆیه ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك بكه‌ین له‌نێو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕووی به‌شداریپێكردنی پێكهاته‌كان له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیان، تابلۆیه‌كی ئاوامان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
سه‌ره‌تا ده‌توانین بڵێین پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه حزبێكی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه كه متمانه به پێكهاته‌كان ده‌كات و له ڕێكخستنه‌كانیدا به‌شدارییان پێ ده‌كات. بۆ نموونه چه‌ندان سه‌ركرده‌ی كریستیان و توركمان و ئێزیدی و پێكهاته‌كانی دیكه له ڕێزه‌كانی ئه‌م حزبه ده‌بینرێن؛ ته‌نانه‌ت پارتی چه‌ندان پۆستی حكوومیی داوه‌ته ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه سه‌ر به پێكهاته‌كانن و له ڕێكخستنه‌كانی خۆی متمانه‌یان پێ كراوه. پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر به‌وردی هه‌وڵی داوه چه‌مكی به‌كوردستانیبوون و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیدا بچه‌سپێنێت. به‌ڵام له‌م بواره‌یش هه‌ندێك ڕه‌خنه له پارتی دیموكراتی كوردستان گیراوه؛ گوایه پێكهاته‌كان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت و گومانیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌م حزبه سیاسییه خه‌می دابینكردنی مافی پێكهاته‌كان بێت. بارودۆخه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكه حزبی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه متمانه‌ی به پێكهاته‌كان كردووه و له ڕێكخستنه‌كانیدا شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستانه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌وڵی داوه له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیدا شوێنی پێكهاته‌كان بكات، به‌ڵام وه‌كوو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و شوێنه جوگرافییانه‌ی تیایدا نفووزی زۆره، پێكهاته‌كانی به‌و شێوه‌یه لێ نییه و، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هزری سیاسیی حزبه‌كه و سیاسه‌تی حزبه‌كه به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه پێكهاته‌كان بخاته نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیدا. هه‌روه‌ها له دامه‌زراندنییه‌وه تا وه‌كوو ئێستا سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان دامەزرێنن، ئه‌مه‌یش زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ڕه‌خساندووه. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان دابنێت و، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی پێكهاته‌كان به‌پێی پێویست له‌نێو ڕێكخستنه‌كانیدا نه‌كرێت. بێ گومان چه‌ندان ناو و كه‌سایه‌تیی پێكهاته‌كان هه‌ن كه له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیدان، به‌ڵام ئه‌مه به‌راورد به پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر كه‌متره. له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین كه پێكهاته‌كان نه‌یانتوانیوه به‌ئاسانی شوێنی خۆیان له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بكه‌نه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی حزب و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی پێویست گرنگییان به پێكهاته‌كان نه‌داوه له‌نێو ڕێكخستنه‌كانی خۆیاندا. جارێ پێش هه‌موو شتێك پێكهاته ئایینییه‌كان، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ئیسلامین، له ڕێكخستنه‌كانیان دوور خراوه‌نه‌ته‌وه؛ ده‌رباره‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی وه‌كوو پێكهاته‌ی توركمان، ئه‌وانیش له ڕێكخستنه‌كانی ئه‌م جۆره حزبه سیاسییانه دوور خراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی دیاری توركمان هه‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له حزبه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوور خراونه‌ته‌وه و هیچ ده‌رفه‌تێكیان پێ نه‌دراوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیش به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان له پێكهاته‌كان نزیك نه‌كردۆته‌وه؛ ته‌نانه‌ت هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م دوو لایه‌نه سیاسییه له پێكهاته‌كان نین و له ڕێكخستنه‌كانیشیاندا حیسابیان بۆ نه‌كراوه و، وا پێده‌چێت زۆر به‌ئه‌رێنی نه‌ڕواننه بابه‌تی به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ڕێكخستنه‌كانی خۆیاندا. بێ گومان ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه سیاسییه به هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تی پێشوویان بڕواننه پێكهاته‌كان، ئه‌وه به مانای بوونی كه‌لێنێكی سیاسی و ڕێكخستن دێت له‌نێو ڕیزه‌كانیاندا و، له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی.
له‌ژێر ڕۆشناییی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌ره‌وه خراونه‌ته ڕوو، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان، كاری جددییان بۆ بابه‌تی به‌شداریپێكردنی پێكهاته‌كانیان نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت له‌م بابه‌ته‌دا به‌خۆیاندا بچنه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتووی پێكهاته‌كان بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه به‌جێ بهێڵرێت كه ئه‌مڕۆ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان و به‌رته‌سكردنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وه بارودۆخیان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و ئه‌و شته كه‌مه‌ی ئێستا به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن.
كورسیی پێكهاته‌كان تا چ ڕادده‌یه‌ك گوزارشت له قورسایی و واقعی پێكهاته‌كان ده‌كات؟
پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌رشوبڵاون و شوێنێكی جوگرافیی دیاریكراویان نییه؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاتێ كه باس له پێكهاته‌كان ده‌كرێت، زیاتر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له‌خۆ ده‌گرێت. بۆیه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنی مافی پێكهاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م نوێنه‌رانی خۆیان بنێرنه ده‌سته‌ی یاسادانان. واتا پێویسته بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ری پێكهاته‌كان، پشت به یه‌كبازنه‌یی ببسترێت. جا ئه‌گه‌ر فره‌بازنه‌ییش په‌یڕه‌و كرا، له‌به‌ر په‌رشوبڵاوبوونیان، پێویسته كورسیی كۆتاكان به‌ده‌ر بێت له فره‌بازنه‌یی و حیسابی یه‌كبازنه‌یییان بۆ بكرێت. چونكه گه‌ر ته‌ماشایه‌كی بارودۆخی ئێستای پێكهاته‌كان بكه‌ین له ڕووی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆیان دیاری كراوه، تا ڕادده‌یه‌كی باش گونجاوه بۆیان. هه‌رچه‌نده گوزارشت له ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ناكات به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا به قبووڵكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
توركمان و كریستیان و پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن به‌گشتی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی هه‌ن و، ئه‌و 11 كورسییه‌ی كه وه‌كوو كۆتا بۆیان ته‌رخان كراوه هه‌نگاوێكی دیموكراسی و ئه‌رێنییه ئه‌گه‌ر بێت و بتوانرێ به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری خۆیانه‌وه پڕ بكرێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به شێوه‌یه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه- چونكه دوایین سه‌رژمێریی فه‌رمی له عێراق له ساڵی 1987 ئه‌نجام دراوه؛ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌یش به‌بێ ئاماژه‌دان به نه‌ته‌وه به‌ڕێوه چووه-، بۆیه ژماره‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌خمینكردن دانراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بۆ دابین كراوه. بۆ نموونه به‌پێی لێدوانه‌كانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان "مۆنا قه‌هوه‌چی" بێت، نزیكه‌ی (350.000) توركمان له هه‌ولێر هه‌ن له كۆی گشتیی (2.254.422) ژماره‌ی پێشبینیكراوی دانیشتووانی هه‌ولێر بۆ ساڵی 2020 كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوه[1]. ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی كریستیانیش ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، بۆیه دیسان به‌پێی پێشبینییه‌كانی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان"، ژماره‌ی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌زه‌نده ده‌كرێت له نێوان (275 بۆ 300) هه‌زار كه‌س بن[2].
ئێستا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان، سیسته‌می كورسیی كۆتایه كه گه‌ره‌نتیی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان ده‌كات، له بارودۆخێكدا كه تیایدا ڕێژه‌ی دانیشتووانی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا په‌رشوبڵاوه. به‌ڵام بۆ مه‌ودای درێژخایه‌ن، پێویسته سه‌رژمێرییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان به‌ڕێوه بچێت؛ به‌ڵام له دوورمه‌ودادا ئه‌وه جارێ دیار نییه كه‌ی ئه‌م سه‌رژمێرییه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر ئه‌نجام درا، زه‌مانه‌ت چییه پێكهاته‌كان به‌بێ گوشار و ئازادانه خۆیان تۆمار بكه‌ن.
كورسیی پێكهاته‌كان له‌نێو هاوكێشه‌ی ململانێی سیاسیی حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا
هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی به چه‌ندان كێشه‌ی ناوخۆ، سیاسی و ئه‌منیدا تێ په‌ڕی، توانرا به گوشاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای ساڵی 2005 پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی كاتییش بێت، كێشه‌كانی نێوانیان سڕ بكرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستایش ململانێ نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ زه‌قتر ده‌بێت. ئێستا بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك ململانێكان كاریگه‌ریی خراپیان كردۆته سه‌ر پێكهاته‌كان و، خه‌ریكه ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ی كه له بابه‌تی پێكهاته‌كان نراوه كۆتایی‌یان پێی ده‌هێنرێت؛ چونكه ژماره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان بووه‌ته یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی نیوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ناكۆكییه ده‌توانین له چه‌ند خاڵێكدا به‌م شێوه‌یه بخه‌ینه ڕوو:
به‌راوردێك له نێوان ئاڵنگاری و كێشه‌كانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق
هه‌رێمی كوردستان به شایه‌تیی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی جیهانی له عێراق، بووه‌ته لانه و سیمبوڵی پێكه‌وه‌ژیان. بێ گومان سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و نوێژكردنی له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، شایه‌تییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ناوچه و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق له ڕووی ڕێزگرتن له مافی پێكهاته‌كان چه‌ندان هه‌نگاو له‌پێشتره. له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێكهاته‌كان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی كریستیان له عێراق ڕووبه‌ڕووی گوشاری زۆر بوونه‌ته‌وه و ناچار كراون شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێ بهێڵن و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان ڕوویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها توركمانه‌كانیش، به‌تایبه‌تی له ته‌له‌عفه‌ر له كاتی داگیركردنی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆریان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد. كه‌واته جگه له‌وه‌ی پێكهاته‌كان دووچاری توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا ناچار كراون زێدی باوباپیرانی خۆیان به‌جێ بهێڵن. به‌ڵام بارودۆخی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان باشتره و، ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان شوێنی ئه‌و پێكهاتانه‌یش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، كه له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
له ڕووی سیاسییه‌وه پێكهاته‌كانی هه‌رێم و عێراق له چه‌ندان خاڵدا هاوبه‌شن؛ گرنگترینیان كورسیی كۆتاكانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا. ئه‌م كورسییانه‌یش به‌گشتی له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كانه‌وه قۆرخ كراوه؛ بۆ نموونه له كۆی گشتیی پێنج كورسیی كۆتای كریستیان، چواریان له‌لایه‌ن هێزێكی كارتۆنیی كریستیانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌ست هێنراوه، ئه‌وه‌ی تریش له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كریستیانی حزبی شیوعی به‌ده‌ست هێنراوه. كه‌واته كێشه‌ی به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان له عێراقیش، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی توركمان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا كورسیی كۆتای بۆ ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا لایه‌نه ساسییه‌كانی دیكه توركمانیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كورسی به‌كار هێناوه و، له ئه‌نجامدا له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توركمانه‌كان توانییان هه‌شت كورسی به‌ده‌ست بهێنن؛ به‌ڵام له‌م هه‌شت كورسییه ته‌نیا یه‌كیان سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی بوو و حه‌وته‌كه‌ی دیكه له نێوان هێزه سوننه و شیعه‌كاندا دابه‌ش كراوه.
ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا پێكهاته‌كان به‌پێی قه‌باره و قورساییی خۆیان نوێنه‌رایه‌تییان نه‌كراوه و به شێوه‌یه‌كی ترسناك له جومگه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ دوور خراوه‌نه‌ته‌وه. جاروبار ئه‌گه‌ر پۆستێكیشیان درابێتێ، ئه‌وه دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نزیكی خۆیان بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له‌سه‌ر ئاستی پێویستیش نه‌بێت، هه‌ندێك پۆستیان پێ دراوه؛ بۆ نموونه پۆستی /سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ" له هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ته كریستیانێك و پۆستی "وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان"یش دراوه‌ته توركمانێك. بێ گومان ئه‌مه له هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویستدا نییه، به‌ڵام به‌راورد به عێراق باشتره.
كۆبه‌ند
كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردۆته سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان؛ ئه‌مه‌یش خۆی وه‌كوو مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆ وایه بۆ سه‌ر پێگه‌ی پێكهاته‌كان كه هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ساڵه شانازی به‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كات كه كه‌شوهه‌واكه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌زموونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساوه. گه‌یشتنی ئه‌م پرسه به لووتكه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا، مه‌ترسیی ئه‌وه‌یشی لێ دروست بووه له‌وانه‌یه ئه‌م گرفته بگاته ڕه‌هەندێكی نێوده‌وڵه‌تی. به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌م پرسه زیانی زۆری ده‌بێت بۆ پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵویسته باشانه‌ی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان، یارمه‌تییه‌كی باشی مسۆگه‌ر كردووه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌م هۆیه‌وه پشتگیریی لێ ده‌كرێت. بۆیه پیشاندانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو لایه‌نێكی پێشێلكار بۆ مافی پێكهاته‌كان، ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه به قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه؛ كه ئه‌مه‌یش دۆخی هه‌رێمی كوردستان خراپتر ده‌كات له‌وه‌ی كه ئێستا تیایدایه. بۆیه زۆر گرنگه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م ڕاستیه تێ بگه‌ن كه، تێكه‌ڵكێشكردنی بابه‌تی پێكهاته‌كان به گرفته سیاسییه‌كانی نێو خۆیان، باجی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
[1] - هه‌رێمی كوردستانی عێراق، راپۆرتی شیكردنه‌وه‌ی دانیشتوان، https://t.ly/uhTM.
[2] - عدد المسیحین فی اقلیم كوردستان و المناطق المتنازع عليها يتجاوز الـ 300 الف، https://www.rudawarabia.net/arabic/kurdistan/060320214.