موەفەق عادل عومەر، دكتۆرا له سیسته‌مه سیاسییه‌كان و مامۆستا له به‌شی سیسته‌مه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی گشتی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان له دامه‌زراندنی هه‌رێم تا ڕۆژگاری ئێستامان، خاڵێك بووه هه‌میشه شانازیی پێوه كراوه و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش لەسه‌ر ئاسته جیاوازه‌كه‌كاندا پاڵپشتیی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مشتومڕه‌كان ده‌رباره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان له یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ریكه ئه‌م بابه‌ته زۆر به‌خراپی و به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌شكێته‌وه. گرنگترین قه‌یران له‌م بواره، نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری. بوونی پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێ وه‌كوو خاڵێكی هێز سه‌یری بكرێت و ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت.
له ئه‌رزی واقعدا نموونه‌ی زیندوومان هه‌یه، كه‌وا پرسی پێكه‌وه‌ژیان ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی باش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت؛ بۆ نموونه له مانگی ئاداری ساڵی 2021 له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق، هه‌ولێر و له هه‌ولێریش "یاریگه‌ی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری"ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمه ئایینییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. بێ گومان ئه‌م گرنگیدانه‌ی پاپا فرانسیس به هه‌ولێر بێبنه‌ما نییه؛ به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌و ڕێزگرتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له پێناو پێكه‌وه‌ژیان دابینی كردووه. به‌رامبه‌ر ئه‌مه، ده‌كرێ هه‌مان بابه‌ت به‌نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بشكێته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر به‌وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نه‌كرێت.
پێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە چیمان پێ دەڵێن؟
هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی چه‌ندان یاساوه، هه‌وڵی داوه لانی كه‌م مافه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كان زامن بكات؛ گرنگترین ئه‌م یاسایانه‌یش بریتین له: یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 1992 ده‌رچووه، یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1992، یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2014، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ژماره 4ی ساڵی 2014، یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی كوردستان ساڵی 2015. له ڕێگه‌ی ئه‌م یاسایانه هه‌وڵی جددی دراوه به‌شێكی گرنگی مافه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كان زامن بكرێت. به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م یاسایانه له‌وه‌دا‌یه، كه‌وا له زۆر باردا كار به ده‌قی ئه‌م یاسایانه ناكرێت و پشتگوێ ده‌خرێن. كه‌واته ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن و كاریان پێ ناكرێت یاخود به‌خراپی و له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه به‌هێزه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێن، چه‌ندان كێشه‌ی قووڵ و ترسناكی لێ كه‌وتۆته‌وه و ئێستا گه‌یشتۆته ئاستێكی خراپ كه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه بونیاد نراوه به‌ته‌واوی كۆتاییی پێ بێت. پێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن:
1-هه‌نگاوی باش نراوه بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان. به‌شێكی ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی چه‌ندان یاساوه بووه له ڕووی تیۆرییه‌وه ده‌رباره‌ی مافی پێكهاته‌كان به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م یاسا و هه‌نگاوانه هه‌ندێك كه‌موكوڕیی به‌رچاوی هه‌یه.
2- ململانێ و ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، خه‌ریكه بگاته ئاستێك تیایدا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی بكاته سه‌ر ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی پێكهاته‌كان. وا پێ ده‌چێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن پرسی پێكهاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبیی خۆیان به‌كار بهێنن؛ ئه‌مه‌یش بێ گۆمان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
3- خودی پێكهاته‌كان له‌نێو خۆیاندا ناكۆك و یه‌كهه‌ڵوێست نین. ئه‌مه‌یش وای كردووه مافه یاسایییه‌كانیان بكه‌وێته ژێر مه‌ترسی و، له ئه‌نجامدا نه‌توانن نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن. هۆكاری ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه به‌شێكی بۆ ئه‌مه بگه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و سیاسیی ئه‌وها بڕه‌خسێنێت كه تیایدا پێكهاته‌كان بتوانن له چوارچێوی قه‌واره‌ی هه‌رێم داكۆكی له مافه ڕه‌واكانی خۆیان بكه‌ن. به‌شێكی دیكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی مه‌رجه‌ع و سه‌ركردایه‌تیی كاریزما له‌نێو پێكهاته‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی بوونی كێشه و قه‌یران قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و بیروبۆچوونیان وه‌ربگیرێت.
4- ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له بابه‌تی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه زیاتر به شێوه‌ی گوشاره له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان پێ بكرێت. بۆیه ده‌بینین له ئه‌نجامی ئه‌م گوشاره ده‌ره‌كییانه‌وه، هه‌ندێك له نوێنه‌ری ئه‌م پێكهاتانه پۆستیان پێ دراوه. له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه تا ئێستا نه‌گەیشتبێته ئاستی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وریایی و دیپلۆماسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌ستوه‌ردانانه سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنن.
بۆچی فرەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتە و چۆن؟
پێكهاته‌كان (كه‌مینه‌كان) به درێژاییی مێژوو بابه‌تێكی گرنگ بووه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان، كاردانه‌وه‌ی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌رێمی كوردسانیش به حوكمی پێگه ستراتیژییه‌كه‌یه‌وه، بۆته جێگه‌ی بایه‌خی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؛ ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاكه شت كه له عێراق شانازیی پێوه ده‌كات و هه‌ست ده‌كات كه تیایدا سه‌ركه‌وتوو بووه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه تیایدا به‌رقراره. له‌م چواچێوه‌یه‌دا پرسی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، زۆر بایه‌خی پێ ده‌درێت و، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بكاته ده‌رفه‌تێك و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هه‌رێم به‌كاری بهێنێت، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
3- پێكهاته‌ی مه‌سیحی، یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. ده‌كرێ له ڕێگه‌ی ئه‌م پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ندێك هه‌نگاوی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بنرێت؛ چونكه به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا گرنگییه‌كی زۆر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی ده‌ده‌ن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان. بۆ نموونه ده‌توانرێ چه‌ند نوێنه‌رایه‌تییه‌كی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپادا بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی دابین بكرێت؛ چونكه له‌وانه‌یه ئه‌مانه بتوانن پردێكی باش له نێوان هه‌ردوو لا دروست بكه‌ن و ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له خۆیدا په‌یامێكی باش ده‌بێت ده‌رباره‌ی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی توركمانیش ده‌كرێ بۆ پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا، وه‌ك ئامرازێكی به‌یه‌كگه‌یاندن قبووڵ بكرێت. بۆیه زۆر گرنگه هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه و "كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان" بكاته نوێنه‌ری هه‌رێم له توركیا. ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه له ڕووی ده‌روونی و ته‌نانه‌ت له ڕووی دیپلۆماسی و سیاسییشه‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئالنگاری و بەربەستە سیاسی و یاسایییەکانی بەردەم فرەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان کامانەن؟
هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده له ڕێگه‌ی چه‌ندان یاساوه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به ناوی یاساكان كردووه، هه‌وڵی داوه مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌ستەبه‌ر بكات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندان به‌ربه‌ستی سیاسی و یاسایی هه‌یه له به‌رده‌م فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌تا ده‌توانین گرنگترین ئالنگاری و به‌ربه‌سته سیاسییه‌كانی به‌رده‌م فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕوو:
له لایه‌كی دیكه هه‌ندێك ئالنگاری و به‌ربه‌ستی یاسایی‌ی تر له به‌رده‌م فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورتیان بكه‌ینه‌وه:
پێویستە حکوومەت و حزبەکان چ سیاسەتێک لەم بارەیەوە بگرنە بەر؟
حكوومه‌ت وه‌كوو لایه‌نی جێبه‌جێكار، ئه‌ركی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر شان بۆ داننان به فره‌یی و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، چونكه جێبه‌جێكردنی ده‌قه یاسایییه‌كان ئه‌ركی حكوومه‌ته؛ به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م باره‌وه وه‌كوو پێویست به‌ده‌م ئه‌م بابه‌ته‌وه نه‌چووه و زۆر جار هه‌نگاوه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ده‌قه یاسایییه‌كانه. بۆ نموونه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنی توركمانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی بۆ دانه‌نراوه، كه ئه‌مه ده‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. دانه‌نانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه بۆ خوێندنی توركمانی، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی توركمانی و ئه‌م كاریگه‌رییه خراپه‌یش له ئه‌نجامه‌كانی پۆلی (12) خوێندنی توركمانی بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) به‌ده‌ركه‌وت كه تیادا ڕێژه‌ی ده‌رچوو (%0) بوو. بێ گومان ئه‌مه تاكه هۆكار نییه كه ئه‌نجامێكی ئاوا بێته دی، به‌ڵام ئه‌مه‌یان یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان. خوێندنی مه‌سیحییش به هه‌مان شێوه كێشه‌ی زۆری هه‌یه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه فه‌رامۆش و په‌راوێز خراون. به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، ئه‌ركه له‌سه‌ر حكوومه‌ت، لانی كه‌م ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ پێشخستنی خوێندنی توركمانی و مه‌سیحی بڕه‌خسێنێت؛ به‌ڵام حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ڕووی سیاسییشه‌وه حكوومه‌ت وه‌ك پێویست له داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌شداری به پێكهاته‌كانی نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی كراوه به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ر كابینیه‌ك چه‌ند ناوێكی سه‌ر به پێكهاته‌كان هه‌ندێك پۆستی لاوه‌كییان پێ ده‌درێت و، به‌مه‌یش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت گوایه پێكهاته‌كان به‌شدارن له كابینه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم. خۆی به‌ر له هه‌موو شتێك له ئه‌سه‌ڵدا، ده‌بێت له كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومی، به شێوه‌یه‌كی گشتی له كابینه‌كه ڕه‌چاوی پێكهاته‌كان بكرێت و، باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پۆستیان پێ ده‌درێت له پێكهاته‌كان، به‌ڕاستی له ڕووی تواناوه شیاو بن بۆ پۆسته‌كه نه‌وه‌ك چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز و نزیك له ده‌سه‌ڵات ئه‌م پۆستانه‌یان پێ ڕاسپێردرێت. نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ئه‌گه‌ر له حكوومه‌ت ڕه‌نگ نه‌داته‌وه، ئه‌وه ئه‌م خاڵه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌بێت بۆ فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان. بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به بابه‌تی به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان بكات و، لانی كه‌م به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداری به پێكهاته‌كان بكات له كابینه‌كانی حكوومه‌تدا.
له لایه‌كی دیكه، فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه پێش ئه‌وه‌ی له وڵات و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپا بێت و كاری بۆ بكرێت و ژێرخانی گونجاوی بۆ دابین بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر حزبه سیاسییه‌كان سه‌ره‌تا له‌نێو ڕیزه‌كانی خۆیاندا شوێنی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بكه‌نه‌وه. به‌گشتی یه‌كێك له كێشه و قه‌یرانه‌كانی حزبه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه، نه‌ك ته‌نیا پێكهاته‌كانیان فه‌رامۆش كردووه، به‌ڵكوو زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناوچه‌گه‌ری كار ده‌كه‌ن. پێكهاته‌كان وه‌كوو پێویست شوێنی خۆیان له حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كاندا نابیننه‌وه؛ واتا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری حزبه سیاسییه‌كان، دوورن له فره‌یی له‌نێو ئه‌ندامان و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تیی حزبدا. بۆیه دوو ئه‌ركی گرنگ له‌م بواره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حزبه سیاسییه‌كان، كه یه‌كه‌میان بریتییه له گرنگیی ده‌رفه‌تڕه‌خساندن بۆ به‌شداریپێكردنی پێكهاته‌كان له‌ناو حزبدا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامێتی و سه‌ركردایه‌تی له لایه‌ك و، له لایه‌كی تر بوار بڕه‌خسێنرێت بۆ پێكهێنانی حزب وگرووپ و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی سه‌ر به پێكهاته‌كان به شێوه‌یه‌كی ئازاد؛ واتا حزبه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن، له‌م باره‌وه هانیان بده‌ن. ئه‌وه‌ی دووه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه، حزبه سیاسییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان هه‌یه له په‌رله‌مان، له‌وێ پێویسته داكۆكی بۆ به‌ده‌سهێنانی مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن؛ چونكه هه‌روه‌ك دیاره پێكهاته‌كان ناتوانن به‌و ژماره كورسییه‌ی كه له په‌رله‌مان هه‌یانه، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ركردنی یاساكان هه‌بێت، چونكه هه‌م ژماره‌یان كه‌مه و هه‌میش نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان نین به‌ڵكوو نزیكن له هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی دیار.
كۆبه‌ند
گرنگترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان، نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له لایه‌ك و له نێوان خودی پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له لایه‌كی دیكه؛ چونكه چه‌ندان ساڵه له‌ژێر دروشمی پێكه‌وه‌ژیان، نه‌توانراوه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكرێت. بێ گومان ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش، باشتره؛ به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه به‌ته‌واوی بگاته ئاست و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. له هه‌مان كاتدا ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم به‌كار بهێنرێت و بۆ سه‌رجه‌م جیهان بسه‌لمێنرێت كه‌وا هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له نموونه جوان و باشه‌كانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ی داننان به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له هه‌ردوو ئاستی پراكتیك و تیۆریدا؛ واتا له لایه‌ك به یاسا ئه‌م مافانه گه‌ره‌نتی بكرێن و له لایه‌كی دیكه ئه‌م مافانه كه به یاسا دیاری كراون، به‌بێ كه‌موكوڕی له ئه‌رزی واقعدا جێبه‌جێ بكرێن.
جگه له‌مه، هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌م بواره زۆر گرنگ و كاریگه‌رن، بۆ نموونه به‌شداریكردنی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان "مه‌سعوود بارزانی"[4] له ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی باره‌گای پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له هه‌ولێر له ڕێكه‌وتی (12/9/2022) و پێشكه‌شكردنی وتارێكی گرنگ له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه تیایدا ئاماژه‌ی به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه كرد له هه‌رێمی كوردستان و بنه‌مای ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه‌وا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ئایین و مه‌زهه‌بێك بن، ئه‌وه وڵات وڵاتی هه‌موومانه. له ئه‌نجامدا ئه‌م جۆره لێدوان و وتارانه، گرنگن بۆ سه‌رخستنی ژیانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان له نێوان سه‌رجه‌م دانیشتووان به‌بێ جیاوازی؛ به مه‌رجێك ئیراده‌یه‌كی جددی له لای حكوومه‌ت هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م دروشمانه له ئه‌رزی واقعدا.
[1] بۆ بینینی لێدوانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌رباره‌ی پرسی كۆتای پێكهاته‌كان سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه: https://www.youtube.com/watch?v=0SjqWsdjEzo ، رێكه‌وتی سه‌ردان (21/9/2022).
[2] بۆ بینینی هه‌ڵوێستی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی كورسی پێكهاته‌كان سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه: https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=142750&babet=4&relat=1024 ، رێكه‌وتی سه‌ردان (20/9/2022).
[3] . بۆ گه‌یشتن به ده‌قی یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2015 به ناونیشانی "یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له كوردستان-عێراق"، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن: shorturl.at/abEJ3. رێكه‌وتی سه‌ردان: (21/9/2022).
[4] . بۆ بینینی ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان "مه‌سعوود بارزانی"، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن: https://kurdistantv.net/ku/news/176054. رێكه‌وتی سه‌ردان: (21/9/2022).