|
قبووڵکردنی ئه‌وی دی، بۆچی گرنگه؟
گرنگیی قبووڵکردنی ئه‌وی دی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان، که کۆمه‌ڵه چه‌مکێکن گرێ‌دراو و ته‌واوکه‌ری ئامانجه‌که‌ن، پێویستییه‌کی سه‌ره‌کی و گرنگه بۆ کارکردن و چاندنی تۆوی له ده‌روون و ئه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، چونکه به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر یارمه‌تیده‌ره له خوڵقاندنی نه‌وه‌یه‌کی هۆشمه‌ند که توانای هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌کانی هه‌بێ و، هه‌روه‌ها بتوانێت به شێوه‌یه‌کی باش و دروست سه‌رکردایه‌تیی قۆناغی داهاتوو بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرییه، هێزێکی جێگیر بۆ نیشانه‌کانی یه‌که‌ی نیشتمانی پێک ده‌هێنێ، که ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌بوون و دوور له به‌ربه‌ست و گوێدانه قازانج و زه‌ره‌ر بونیاد بنرێ.
هێنانه‌دیی یه‌کترقبووڵکردن و لێبوورده‌یی، بێ وتووێژ و به‌یه‌کگه‌یشتن و، بێ به‌شداریی ڕاسته‌قینه له وه‌رگرتنی بڕیاردا، نا‌یه‌ته دی. چونکه وتووێژ و گفتوگۆی بونیادنه‌رو خوڵقاندنی فه‌زایه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه و فکریی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێته هۆی جێگیربوونی کۆمه‌ڵ و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان، هه‌رچه‌نده له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌کانه‌وه جیاوازی هه‌بێت، که بێ گومان هه‌موو کات گفتوگۆ و وتووێژ و به‌یه‌کگه‌یشتن ڕێگه‌یه‌کی ڕاسته بۆ چاره‌سه‌ری گشت مه‌سه‌له و بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕاست بۆ فه‌رزکردنی ڕا و بیر و بۆچوونی به‌هێز، جگه له‌وه‌ی به وتووێژ ده‌توانرێت به‌یه‌کگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی و ئاشتی بپارێزرێت و، هه‌روه‌ها ماناکانی دیموکراسییه‌ت و یارمه‌تیش قووڵتر بکرێته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌مکی گفتوگۆ له ژیانی مرۆڤه‌کاندا و کارپێکردنی وه‌ک بیروباوه‌ڕێک له‌گه‌ڵ هه‌موواندا و، متمانه‌بوون له نێوان گفتوگۆکه‌راندا گرنگێتی خۆی هه‌یه، چونکه گه‌ر گفتوگۆکه‌ران دڵنیا نه‌بن له مسداقییه‌تی جێبه‌جێکردنی گفتوگۆکانیان و نه‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌کاندا، ده‌ره‌نجام گفتوگۆکان بێ ئامانج ده‌بن، یان ته‌نها گفتوگۆیه‌ک ده‌بێت له پێناو ئه‌نجامدانیدا.
بۆیه لێبوورده‌یی و دیموکراسییه‌ت دوو ئاڕاسته له‌خۆ ده‌گرن، وه‌رگرتن و پێدان و ئاوێته‌بوونی باش له‌گه‌ڵ به‌های مرۆییی نوێ به‌دوور له ڕۆحییه‌تی ده‌مارگیری و ڕق و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دیی جیاواز، چونکه بیرۆکه‌ی لێبوورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن و په‌نابردن بۆ گفتوگۆ و کارنه‌کردن بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، پرۆسه‌یه‌که ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاماده‌سازیی لایه‌نه‌کان، که مه‌به‌ستیانه داهاتوویان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌سه‌ر ناکۆکییه که‌سێتییه‌کان و هه‌سته شاراوه‌کانی که به‌دوورن له ئه‌قڵانییه‌ت، بنیات بنێن.
له کۆمه‌ڵه ڕۆژاوایییه‌کاندا سه‌دان گۆڤار و کتێب و کۆمه‌ڵه و ده‌سته و شوێن هه‌ن که گوزارشت له ڕه‌خنه‌گریی مه‌عریفییانه له ئایین ده‌که‌ن، له کاتێکدا نێوه‌ندی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوا به‌سنگفراوانییه‌وه وه‌ری ده‌گرن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س پێی نیگه‌ران بێت، یان ببێته سنووربه‌زاندن یاخود ده‌ره‌نجامی خراپ. به‌ڵام له کۆمه‌ڵه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا، ئه‌م دیده ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و، بۆ ژیانی که‌سانی پیاده‌که‌ر مه‌ترسیدار ده‌بێت، که ده‌شێت بدرێته دادگا، یان ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و کوشتنی که‌سه‌که، له‌و ڕوانگه‌یه‌ی سووکایه‌تیکردنه به هه‌ستی ئایینی و پیرۆزییه‌کان.
تێنه‌گه‌یشتن و کارپێنه‌کردنی که‌سانێک به قبووڵکردنی جیاوازیی و فره‌ییه فکرییه‌کان په‌یوه‌سته به ئاستی ڕۆشنبیریی مرۆڤه‌کانه‌وه، بۆیه بۆ نموونه کاتێک ڕه‌خنه‌ی مه‌عریفی له بونیادی فکریی ئیسلام ده‌گیرێت، به‌وه وه‌سف ده‌کرێت که سووکایه‌تیکردنه به پیرۆزییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌چێته قاڵبی هێڵی سوره‌وه. ئه‌مه وێڕای لاوازی بوونی ڕۆشنبیریی لێبوورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن له لایه‌ن تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه که بێ گومان ئه‌وه‌ش وه‌ک بیروباوه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌یه و، کاری هه‌مووانی پێویسته تا ببێته که‌لتوور و ده‌ره‌نجام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کاندا.
چی بکرێت بۆ قبووڵکردنی ئه‌وی دی؟
قبووڵکردنی ئه‌وی دی بریتییه له باوه‌ڕبوون به بیروباوه‌ڕی دیموکراسی، که به به‌راورد به‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌رگۆی زه‌وی به‌دی ده‌کرێت به باشترین سیسته‌م داده‌نرێت، که یه‌کێک له بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه دیموکراسییه، قبووڵکردنی فره‌یییه له ڕووی سیاسه‌ته‌وه، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پیرۆزیی تێروانین و بیرۆکه که‌سێتییه‌کانه، چاندنی ڕۆشنبیریی قبووڵکردنه و وه‌رگرتنی باشترین تێڕوانینی باشه. بۆیه، گه‌ر باوه‌ڕ به‌و تێڕوانینانه، یان به هه‌ندێکیان بکه‌ین، مامه‌ڵه و ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به بیرکردنه‌وه و تێڕوانینه جیاوازه‌کانیان له ڕوانگه‌ی یه‌کسانی مرۆیییه‌وه زۆر ئاسان ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی دیموکراسییه‌ت بۆ په‌راوێزکردنی که‌مینه‌کان نه‌خوڵقاوه، به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی پاراستنی که‌مینه‌یه له جه‌به‌رووتی زۆرینه‌کان. به‌ده‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ڵیش پێویستیی زۆری به نوێبوونه‌وه و پاکتاوکردنی بیر و بۆچوونه‌کان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی باشی ئه‌وانی دی و دوورکه‌وتنه‌وه له پیرۆزکردنی ڕاکان، یان چه‌قبه‌ستوویی و که‌له‌ڕه‌قی له هه‌ڵوێسته‌کاندا هه‌یه، هێنانه‌دی هه‌موو ئه‌وانه بێ بوونی وتووێژ و گفتوگۆ و قسه‌کردن نابێت، ئه‌مه‌ش گرێدراوی سیستمی حوکمڕانی و هه‌ڵقوڵاوی بیروباوه‌ڕی مرۆڤه‌کانه که پێویسته هه‌مووان باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت و بایه‌خی پێ بده‌ن. بێ گومان به مه‌به‌ستی کارکردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی لێبوورده‌یی، یه‌کترقبووڵکردن و مه‌سه‌له‌ی دیالۆگ چه‌ند خاڵێک گرنگه، له‌وانه:
- وتووێژ، که ده‌بێته هۆی هێنانه‌دی یه‌کسانی له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له به‌رده‌م یاسا و رێکخستن و جێگیربوونی کۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها هێنانه‌کایه‌وه‌ی ته‌واوکاری نیشتمانی له نێوان تا‌که‌کاندا که ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی بیرکردنه‌وه خراپه‌کان و جێگره‌وه‌ی به بیرکردنه‌وه باشه‌کان، که دواجار په‌ره‌پێدانی نیشتمانی به‌دی ده‌هێنێت له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی لێکنزیکبوونه‌وه و یه‌کترناسینی زیاتر له نێوان تاک و لایه‌نه‌کاندا.
- فێربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، گه‌ر هاوڕامان بن یان جیاواز؛ چونکه گفتوگۆ، له پێناو هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه و چه‌سپاندنی ڕای ڕاست نییه، به‌ڵکوو له پێناو تێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌ژیانه.
- لێبوورده‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی و هێنانه‌دیی ئاڵوگۆڕکردنی گونجاندن و ڕیسواکردنی ململانێکان له پێناو ده‌سکه‌وتێکدا.
- بونیادنانی به‌رنامه‌ی زانستی، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به هۆشیاریی کۆمه‌ڵ.
- دانانی به‌رنامه‌ی فێربوونی نوێ، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی نوێی هۆشمه‌ند، که توانای قورسایییه‌کانی قۆناغه‌که‌ی هه‌بێت.
- دۆزینه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی ڕاگه‌یاندنی پێشکه‌وتوو له گشت ئاسته‌کاندا.
- دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌موو جۆره زیاده‌ڕۆیی و دواکه‌وتوویی و توندڕه‌وییه‌ک له کۆمه‌ڵدا، له ڕێی بایه‌خدان به خولی فێربوون و مێزگردی ڕۆشنبیری.
سه‌رچاوه‌کانی لێی سوودمه‌ند بووم:
1. قبول الآخر..احترامٌ للذات وللآخر ، عماد العبار
2. احترام الرأي وقبول الاختلاف ، سلمان بارودو