له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئازادیی ڕا و قسه‌کردن و مافی ڕاگه‌یاندن له گوزارشتکردندا، به یه‌کێک له به‌ڵگه‌کانی پیاده‌کردنی دیموکراسی داده‌نرێت؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م سێیانه‌یه به پێوانه داده‌نرێت بۆ ڕادده‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی هه‌ر وڵاتێک، یان ئاماژه‌یه‌که بۆ دیاریکردنی قه‌باره‌ی دواکه‌وتوویی له ڕه‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی سه‌رده‌م و، جگه له‌وه‌ی به داخوازییه‌کی شه‌رعی و به‌هایه‌کی مرۆیی داده‌نرێ که به‌رجه‌سته‌ی ئازادیی مرۆڤ ده‌کات. بۆیه هه‌ر خه‌فه‌کردنێک له‌و ئازادییه، به مانای که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤه‌کان دێت؛ ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی پیاده‌کردنی ئه‌و ئازادییه‌یش به بێ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، بێ‌مانا ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سنووری ئازادیی ڕاده‌ربڕین به یه‌كێک له مه‌سه‌له ئاڵۆز و شێواو و هه‌ستیاره‌کان داده‌نرێت؛ به شێوه‌یه‌ک ئه‌و سنوورانه‌ی له لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌و ئازادییه داده‌نرێن، ده‌شێت به‌پێی ئاسایش بگۆڕێن، واته ڕێژه‌ی دانیشتووان، نه‌ژاد، خێڵ و ئایینه جیاوازه‌کان که له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و، هه‌ندێ جاریش ده‌شێت بارودۆخه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕۆڵیان له گۆڕانکاریی سنووری ئازادییه‌کاندا هه‌بێت. کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئازادیی ڕاده‌ربڕینی به‌وه وه‌سف کردووه که: "سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ هه‌موو ئه‌و ئازادییانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی بۆ ته‌رخان کردووه."
مه‌به‌ست له ئازادیی ڕاده‌ربڕین چییه؟
ئازادیی ڕاده‌ربڕین، یه‌کێکه له مافه‌کانی مرۆڤ و کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کیی دیموکراسییه و له هه‌مان کاتدا توانای گوزارشتکردنی تاکه، سه‌باره‌ت ده‌رخستنی دید، تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی، به به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه له ڕێی قسه‌کردن، یان نووسین یاخود کارێکی ته‌کنیکی و هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی گونجاوی تر، به‌بێ بوونی چاودێری، یان کۆت و به‌ندێک که ببێته ڕێگر له به‌رده‌م مرۆڤه‌کاندا به مه‌به‌ستی گوزارشتکردن؛ به مه‌رجێ نه‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌رپێچیکردنی یاسا، عورفی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی ڕێی به ئازادیی ڕاده‌ربڕین داوه، یان ببێته مایه‌ی زه‌ره‌ری هیچ که‌سێک. به‌پێی پێوانه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌نێو هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا گه‌ر تاکه‌کان نه‌توانن گوزارشت له ڕا و بۆچوونه‌کانیان بکه‌ن، به ئازاد ناودێر ناکرێن.
مه‌رجه‌کانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین:
کۆمه‌ڵه مه‌رجێک هه‌ن که ده‌بنه هۆی دیاریکردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، له‌وانه: ئازادی له هه‌ڵبژاردندا، که به‌شێکه له ئازادیی گوزارشتکردن، بۆ نموونه "مافی هه‌موو مرۆڤێکه پیشه‌ی خۆی، که ده‌یه‌وێت کاری تێدا بکات، هه‌ڵبژێرێت." هه‌روه‌ها قایل‌بوونی که‌سێتی: واته مرۆڤ باوه‌ڕی به‌و شته هه‌بێت که ده‌یكات و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات، بێ هیچ گوشارێک له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه و، تێگه‌یشتن له ڕێزگرتنی مافه‌کانی ئه‌وانی دی؛ واته ده‌بێت هه‌ر که‌سێک له کۆمه‌ڵدا ڕێز له مافه‌کانی ئه‌وانی دی بگرێت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێز له مافه‌کانی خۆی بگیرێت. هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه له به‌کارهێنانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه، وه‌ک ناوزڕاندنی ئه‌وانی دی و تاوانبارکردنیان به تاوانی نادروست و ناڕاست.
گرنگیی ئازادیی ڕاده‌ربڕین:
ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ژیانی مرۆڤه‌کاندا گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، که خۆی له‌وه‌دا کورت ده‌کاته‌وه: "به‌شێکی جیاکه‌ره‌وه نییه له که‌رامه‌تی مرۆڤ، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له ئامرازه‌کانی یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوون و ڕاکان و ڕێزگرتنی دید و تێڕوانینه جیاوازه‌کانی كه تا‌یبه‌تن به هه‌ر تاکێک و، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له بناغه گرنگه‌کانی وتووێژ و گفتوگۆی نێوان که‌سه‌کان و سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌کان." ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی گرنگیی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ته‌نیا له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه که مافێکه، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی تری مرۆڤ له چه‌ند ئاستێک‌دا پێویسته، له‌وانه:
- له‌سه‌ر ئاستی تاک: ئازادیی ڕاده‌ربڕین به مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی داده‌نرێت، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌کردن و پار‌استنی که‌رامه‌ت و ژیانی هه‌موو که‌سێک؛ به شێوه‌یه‌ک، ده‌کرێت خه‌ڵک له‌وه‌ی له ده‌روربه‌ریاندا ڕوو ده‌دات، له ڕێی ئاڵوگۆڕی بیرۆکه و زانیارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، تێ بگه‌ن، ئه‌وه‌یش وایان لێ ده‌کات زیاتر بتوانن پلانی ژیان و کاره‌کانیان دابڕێژن. هه‌روه‌ها خه‌ڵک هه‌ست به ئاسایشی زیاتر ده‌كه‌ن و، وڵاتانیش ڕێزیان لێ ده‌گرن ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانن گوزارشت له بیرکردنه‌وه‌کانیان بکه‌ن. بۆیه له‌م مه‌ودایه‌وه گرنگیی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، خۆی له سێ هۆکاری سه‌ره‌کیدا ده‌بینێته‌وه:
١- مافی ده‌ربڕین زه‌رووره‌ته و، خه‌سڵه‌تێکی سه‌ره‌کییه بۆ پار‌استنی که‌رامه‌تی مرۆیی.
٢- باشترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕاستی و، خۆی له "بازاڕی بیرۆکه‌کاندا" ده‌بینێته‌وه؛ به شێوه‌یه‌ک به‌ئازادانه ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا و تێڕوانینه‌کان ده‌کات.
٣- هیچ وتووێژ و گفتوگۆیه‌کی کراوه و ئاشکرا، به‌بێ بوونی ئازادییه‌ک که پشتئه‌ستوور بێت به زانیاریی ڕاست و دروست، نایه‌ته دی.
- له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان: واته له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، به مه‌به‌ستی حوکمڕانیی دروست، هه‌روه‌ها بۆ پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادیی ڕاده‌ربڕین پێویسته؛ به شێوه‌یه‌ک ئازادیی ڕاده‌ربڕین و زانیارییه‌کان، به زۆر ڕێگه له چاککردنی باشێتیی حکوومه‌تدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، له‌وانه:
- یارمه‌تیده‌ره بۆ زامنکردنی خستنه‌ئه‌ستۆی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ که‌سانی خاوه‌ن توانا و پاک، چونکه له سێبه‌ری دیموکراسیدا گفتوگۆی ئازاد له نێوان حزبه سیاسییه‌کاندا ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی به‌هێز و لاوازی هه‌ر یه‌که‌یان؛ ئه‌مه‌یش وا له پاڵێوراوان ده‌کات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی شیاوترین که‌س کێیه که له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا گونجاو و ئاماده بێت، به‌هۆشمه‌ندییه‌وه بڕیاره‌کانیان وه‌ربگرن.
- حوکمڕانیی دروست، له ڕێی تواناسازیی هاووڵاتیانه‌وه له ده‌ربڕینی مه‌ترسییه‌کانیان لای ده‌سه‌ڵاتداران.
- گره‌نتیکردنی ئه‌وه‌ی به‌وردی ته‌ماشای هه‌ر سیاسه‌ت و یاسادانانێكی نوێ ده‌کات و، له ڕێی گفتوگۆکانه‌وه، خه‌ڵك ده‌توانن هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کیان هه‌بێ بۆ حکوومه‌ت باسی بکه‌ن؛ جگه له‌وه‌ی گفتوگۆی ئازاد یارمه‌تیده‌ره سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی هه‌ر یاسادانانێك بکات که یاساکه‌ی به پشتگیریی گه‌ل ده‌ربچێت و، وا ده‌کات زیاتر ڕێز له‌و یاسایه بگیرێت.
- هانده‌ره بۆ جێبه‌جێکردنی مافی مرۆڤه‌کانی تر؛ به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ره له چاککردنی سیاسه‌تی حکوومی له گشت بواره‌کاندا، له‌وانه مافه‌کانی مرۆڤ.
جیاوازیی نێوان ئازادیی ڕاو بۆچوون و ئازادیی ده‌ربڕین
ئازادیی ڕا و بۆچوون: بریتییه له کارێکی فکری که ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌کانه. پشت به ژماره‌یه‌ک پێشه‌کی و گریمانه‌کان ده‌به‌ستێت، به مه‌به‌ستی کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌کان، یان گرێدانی نێوان ڕووداوه بابه‌تی، یان ساخته‌کان، یاخود ده‌رخستنی "گشت به به‌ش"، یان "به‌ش به گشت". گه‌ر هه‌وڵه‌که، یان ڕا و بۆچوونه‌که ڕاست یان هه‌ڵه بێت، به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ر شیکارکردنێکی ڕای ئه‌وی دی دێت.
ده‌ربڕینی ڕا، دوو لایه‌ن رۆڵی تیادا ده‌بینن که بریتین له: گه‌یه‌نه‌ر و وه‌رگر؛ که بێ گومان به مه‌رجی بوونی ئامانجێک، یان مه‌به‌ستێک له ده‌ربڕینه‌که دێت و، له‌و کاته‌دا نه‌رمینواندن به واتای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی نایه‌ت.
ئازادیی ده‌ربڕین: مه‌به‌ست لێی، ده‌رخستنی بیروڕای مرۆڤه‌کانه بۆ خه‌ڵک له ڕێی ئامرازه‌کانی گوزارشتکردنه‌وه که جیاوازترن له ڕووی ئامرازه‌کانی تری وه‌ک نووسین، هونه‌ر، زمانی جه‌سته و....هتد که له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافه سیاسییه‌کانی مرۆڤدا هاتووه، به شێوه‌یه‌ک مافه‌کانی مرۆڤ به‌م به‌شانه‌وه پۆلێن ده‌کرێن، که بریتین له:
- مافه سه‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤ، که مافی ژیان و یه‌کسانی و ئازادی ده‌گرێته‌وه.
- مافه مه‌ده‌نییه‌کانی مرۆڤ، که بریتین له: مافی ئازادیی بیروباوه‌ر، ڕه‌گه‌زنامه، دادگه‌یی و دادوه‌ریی دادپه‌روه‌رانه و خێرا.
- مافه سیاسییه‌کانی مرۆڤ، که مافی به‌شداریی سیاسی، پێکهێنانی کۆمه‌ڵه و ئه‌ندامێتی تیایدا و مافی ئازادیی ده‌ربڕین ده‌گرێته‌وه.
- مافه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌کان؛ مه‌به‌ست لێی مافی ئاسایش، فێربوون، ئاسایشی ته‌ندروستی، کار و مافی ژیانێکی خۆش و ژینگه‌یه‌کی دروسته.
مێژووی ئازادیی ڕاده‌ربڕین:
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی ئازادیی ڕاده‌ربڕین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، له پاش ئه‌و شۆڕشه‌ی که له ساڵی (1688)ه‌وه بووه هۆی له‌کارخستنی پاشای دووه‌م (جیمس) له ئینگلته‌را و، پاش ئه‌وه‌ش پاشای سێیه‌م (ولیام ) له ئینگلته‌را و شاژنی دووه‌م (ماری) هاتنه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی.
دوای ساڵێک له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا یاسای "ئازادیی قسه‌کردن" ده‌رچوو و، پاش چه‌ندین سه‌ده‌ی ململانێ له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا یاسای "مافه‌کانی مرۆڤ و هاووڵاتیبوون" ده‌رچوون که تیایدا هاتووه: "ئازادیی ڕا و بۆچوون و ده‌ربڕین به‌شێکی سه‌ره‌کییه له مافه‌کانی هاووڵاتی" و، هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتدا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تا ئازادیی ڕا و بۆچوون و ده‌ربڕین بکه‌نه مافێکی سه‌ره‌کی، به‌ڵام له جێبه‌جێکردنی ئه‌وه‌ی کە لە ڕووی مافی ڕا و بۆچوون و ده‌ربڕین له ده‌ستووره‌که‌یاندا هاتبوو، بۆ دوو ساڵی 1776 و 1778 سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. به شێوه‌یه‌ک له ساڵی 1798 ئه‌و به‌نده‌یان لابرد، هه‌روه‌ها له‌و قۆناغه‌دا به‌رهه‌ڵستیکردنی حکوومه‌تی فیدراڵی وه‌ک تاوان داده‌نرا که گه‌ر هه‌ر که‌سێک ئه‌نجامی بدایه، ئه‌وا سزای یاسایی ده‌درا، جگه له‌وه‌ی یه‌کسانی له مافه‌کانی ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا له نێوان سپی و ڕه‌شپێسته‌کانیشدا بوونی نه‌بوو. له ساڵی 1946م، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێکی سه‌باره‌ت ڕێزگرتن له مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین داڕشت، تا ببێته ده‌قێکی ده‌ستووری بۆ ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتانی دنیا.
"جۆن ستیوارت"ی فه‌یله‌سووف، به‌و که‌سه په‌نجه‌ژمێرانه داده‌نرا كه بانگه‌شه‌یان بۆ ئازادیی ده‌ربڕین کرد و گوتی: " ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌سه‌کان یه‌ک ڕایان هه‌بێت و ته‌نیا یه‌ک که‌س ڕایه‌کی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وا بێده‌نگکردنی ئه‌و تاکه که‌سه‌ی که ڕای جیاوازی هه‌یه له‌وانی تر، جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ بێده‌نگکردنی هه‌موو که‌سه‌کان له لایه‌ن ئه‌و تاکه‌که‌سه‌یشه‌وه، گه‌ر هێزی هه‌بێت." ته‌نیا سنوور، که سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌ته دای نابێت، په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی نابێت هیچ که‌س زه‌ره‌ره‌ری ئه‌وی تر بدات.
بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له خولی یه‌که‌میدا به ژماره 59 (د-1) له ڕۆژی 14ی دیسه‌مبه‌ری 1946 ده‌رچوو، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و ئازادییه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌ر کۆمه‌ڵه و وڵاتێک‌دا گرنگی و ئامانجی خۆی هه‌یه. بۆیه پیاده‌کردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، پێویست به کاردانه‌وه‌ی دوو جۆر هۆشمه‌ندی هه‌یه: له لایه‌ک هۆشیاریی تاک که گوزارشت له ڕا و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هۆشیاری، له لایه‌کی دیکه، هۆشیاریی کۆمه‌ڵ به گشت پێکهاته جیاوازه‌کانییه‌وه و، بوون و ئاوێته‌بوون و په‌یوه‌ندی و به‌یه‌کگه‌یشتنی هۆشیاریی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که گرنگی و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی زیاتری ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا؛ که دواتر هێما و ئاماژه و بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی دیموکراسی و گه‌شه‌دان و په‌ره‌پێدان به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و نیشتمان.
سه‌رچاوه‌کان:
- دراسة بعنوان المحاكم العليا في حماية حرية التعبير والصحافة، صادق التميمي
- تعریف حریه التعبیر، مجد خضر