ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕۆژی خۆشه‌ویستی به شێواز و ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆر یاد ده‌کرێته‌وه و مه‌راسیمی جیاوازی بۆ ساز ده‌کرێت؛ ئه‌گه‌رچی به‌پێی ناوچه و له وڵاته جیاوازه‌کاندا، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌تایبه‌تتر له کوردستاندا، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته دید و تێڕوانینی جیاواز له ئارادا ده‌بێت و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیش ده‌کرێت.
ڕۆژی خۆشه‌ویستی بۆ؟
14/ی شوباتی ھه‌موو ساڵێك، ڕۆژی خۆشه‌ویستی، یان ڕۆژی ڤالانتاین، یاخود ڕۆژی عاشقان، بۆنه‌یه‌که که له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا عاشقان، یان خۆشه‌ویسته‌کان خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ یه‌کتری ده‌رده‌بڕن و یادی ده‌که‌نه‌وه و ئاهه‌نگی بۆ ساز ده‌که‌ن.
له‌م ڕۆژه‌دا خۆشه‌ویستان له ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک نامه‌گۆڕینه‌وه، ناردنی لقێک گوڵی سوور، یان ده‌سته گوڵێكی بچووك، چوكلێت، كارتی پیرۆزبایی، نامه‌یه‌كی دڵداری، ئاڵوگۆڕی وشه و هه‌ست، چه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یه‌کی دڵداری و جۆره‌کانی شیرینییه‌وه، گوزارشت له خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ یه‌کتری ده‌که‌ن و هه‌وڵی ده‌رخستنی هه‌ست و نه‌ستی سۆزدارییان ده‌ده‌ن و، به هۆیه‌وه دیاری ده‌ده‌نه یه‌کتری و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه جلوبه‌رگی سوور ده‌پۆشن، وه‌ك به‌ڵێنێك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا. ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و ڕۆژه تایبه‌تن و، به‌زۆری له ڕه‌نگی سوور، هه‌روه‌ها سپی و په‌مه‌ییدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
چه‌مکی خۆشه‌ویستی چییه؟
خۆشه‌ویستی، وه‌ک هه‌ر چه‌مکێکی تری زانستی، له یه‌ک پێناسه‌دا کورت ناکرێته‌وه؛ ئه‌وه‌یش به هۆی فره‌ڕه‌هه‌ندی و فره‌تێڕوانینی بواره جیاجیاکانه‌وه. به‌ڵام به مانا فراوانه‌که‌ی، خۆشه‌ویستی ماناگه‌لێک ده‌به‌خشێ و به‌پێی پۆلێن‌کردنی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که، جیاوازی به‌خۆوه ده‌بینێ که ده‌شێت جۆری خۆشه‌ویستییه‌که خۆشه‌ویستی مرۆڤ بێت بۆ گه‌ل، نیشتمان، وڵات یان پله یه‌که‌کانی خزمایه‌تی، یان زیاتر، یاخود بۆ هاوڕێ، خۆشه‌ویست و هاوسه‌ر و ...بێت.
به دیوێکی تردا بناغه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆیی، هه‌موو تازه‌گه‌ری و بوونێک، هه‌موو داهێنان و گه‌شه‌کردنه‌کان، له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌گوڕیشه‌ی بۆ چه‌مکی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڤاله‌نتين کێیه؟
ڤاله‌نتين ئه‌و قه‌شه‌یه‌یه که له ڕۆژانی حوکمی ئیمپراتۆڕی یۆنانی، کلاودیۆسی دووه‌م، له کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی سێیه‌می میلادیدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. له فبرایه‌ری 270م له سێداره درا. هۆکاری له‌سێداره‌دانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رپێچیکردنی له بڕیاره‌کانی ئیمپراتۆر، که له‌به‌ر هۆکارێک بانگه‌شه‌ی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ماره‌کردنێکی کچان و کوڕان ده‌کرد، به‌ڵام ڤالهنتینی قه‌شه به شێوه‌یه‌کی نهێنی، وه‌ک ڕێزێک بۆ خۆشه‌ویستان و عاشقان ئه‌نجامی ده‌دا، تا ئه‌و کاته‌ی نهێنییه‌که‌ی ئاشکرا بوو و ئیدی لێپێچینه‌وه‌ی لێ کرا.
ڤالانتاین وه‌ک جه‌ژنێکی ڕۆژاوایی:
ئه‌گه‌رچی ڤالانتاین جه‌ژنێكی ڕۆژاوایییه، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌و ڕۆژه‌دا به شێوازی جۆربه‌جۆر یاد ده‌کرێته‌وه و، له هه‌مان کاتدا له هه‌ندێك وڵات یان ناوچه‌ی تردا به هۆكاری جیاجیا، یادی ئه‌و ڕۆژه ناكرێته‌وه.
له کوردستاندا دید و تێڕوانینی جیا ده‌خرێنه ڕوو، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن که‌سانی ئایینیی و حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کانه‌وه و، له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی جیاوازی خۆیان هه‌یه. هه‌ندێک باوه‌ڕیان وایه که ئه‌و بۆنه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به که‌لتووری کوردستانه‌وه نییه و یادکردنه‌وه‌ی هیچ پێویست و گرنگ نییه؛ ئیدی به‌شێکی هۆکاره‌کانی ده‌به‌ستنه‌وه به‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه په‌یوه‌ندیدار و هه‌ڵقووڵاوی کۆمه‌ڵی ڕۆژاوایه، به‌شێکی تریش هۆکاره‌کان ده‌به‌ستنه‌وه به‌وه‌ی کە گرێدراوی ئایینی مه‌سیحه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کۆمه‌ڵی کوردییه‌وه نییه. له ڕاپرسییه‌کی تایبه‌ت به وڵاتانی ئیسلامی‌دا، ڤالانتاین وه‌ك جه‌ژنێكی قه‌ده‌غه دێته هه‌ژمار و، ته‌نانه‌ت جه‌ژنگرتن و سازدانی بۆنه له‌و ڕۆژه‌دا به دژی یاسا داده‌نرێ.
له عه‌ره‌بستان، فرۆشتنی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیدار به ڤالانتاین له‌و ڕۆژه‌دا قه‌ده‌غه‌یه و پۆلیسی مه‌زهه‌بیی ئه‌و وڵاتانه‌یش ڕێگری له فرۆشتنی هه‌ر دیارییه‌كی ئه‌وینداریی وه‌ك گوڵی سوور و هه‌ر شتێکی تر، ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ندێ شوێندا سازدانی ئاهه‌نگ به‌و بۆنه‌یه‌وه به هۆکاری جیاواز قه‌ده‌غه ده‌کرێت، بۆ نموونه به‌رپرسانی شارێكی قیرقیزستان بڕیاریان دا سازکردنی ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه له‌ناو قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه بكرێت و، هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ پارێزگاریكردن له پاراستنی ڕه‌وشتی منداڵه‌كان.
ڤالانتاین له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
سه‌باره‌ت به ڤالانتاین و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕۆژه، چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌یه. یه‌كێك له بۆچوو‌نه‌كان ئه‌وه‌یه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت و هاتنی ڕۆمانه‌كان بۆ ناو ئایینی مه‌سیحیه‌ت، ڕۆمانه‌كان له‌سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی "جه‌ژنی خۆشه‌ویستی"یه‌وه به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام له چه‌مكه بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان (خۆشه‌ویستی ئیلاهی)، گواستیانه‌وه بۆ چه‌مكێكی تر و، به گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان لێ ده‌كرد.
له سه‌ده‌ی سێی زایینی و سه‌رده‌می "ئیمپراتۆریی ڕۆم"دا، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به ناوی "كلاودیۆسی دووه‌م" که حوكمڕانیی ڕۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به هۆی سه‌رقاڵبوونی به جه‌نگه‌وه، ژنهێنانی له سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی جه‌نگه‌كان بكه‌ن و به‌ژنهێنانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌بن، به‌ڵام "ڤالهنتین"ی قه‌شه، ڕووبه‌ڕووی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپراتۆر بوه‌وه و، ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌م قه‌شه‌یه به‌وه ناسرا بوو كه گوڵی ده‌كرده دیاری بۆ هه‌موو خۆشه‌ویسته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ماره‌كراون. ئه‌م كاره‌ی دژی ڕۆمانییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ماره‌كردن به شه‌رعییه‌تی مه‌سیح له ئیتاڵیا قه‌ده‌غه‌كراو بوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی په‌یڕه‌و نه‌ده‌كرا. هه‌رچه‌نده ڤالهنتین له لای پاشای كلاودیۆسی دووه‌م كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و په‌سه‌ند بوو، به‌ڵام كاتێك كلاودیۆس به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانی، بڕیاری زیندانیكردنی ڤالهنتینی ده‌ركرد.
ڤالهنتین له‌ناو زینداندا عاشقی كچی زیندانبانه‌كه بوو. به‌و جۆره‌ی كه له ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه، ڤالهنتین نامه‌ی بۆ ئه‌و كچه ده‌نارد و له‌سه‌ری ده‌نووسی "له لایه‌ن ڤالهنتینی تۆوه". ئه‌و كاره‌ی ڤالهنتین، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پاشا ڕقی لێ هه‌ڵبستێ و بڕیار بدات له سێداره‌ی بدا و، له ئاكامدا قه‌شه به تاوانی له‌یه‌كماره‌كردنی ئه‌و عاشقانه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كلاودیۆسی دووه‌مه‌وه، له 14-2-269 له سێداره درا. به‌ڵام له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحی و له دوای مردنی ڤالهنتین به 200 ساڵ، قه‌شه گێلاسیس بڕیاری دا 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێك ببێته ڕۆژی خۆشه‌ویستیی جیهانی، كه به ناوی "ڤالهنتین"ه‌وه، ناو نرا "جه‌ژنی خۆشه‌ویستی"، یان "جه‌ژنی عاشقان"، كه بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی ده‌كرد.
هه‌ر بۆیه، وه‌ك شه‌هیدی ڕێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن و، له‌و ڕۆژه‌وه ڤالهنتین وه‌ك هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه ده‌كرێ و هه‌موو ساڵێ له ڕۆژی 14ی فێبرایه‌ر عاشقان به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌یه‌کتر ده‌که‌ن.
له ساڵی 350ی زایینی له ڕۆما، به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی ناوی "ڤالهنتین" و یادكردنه‌وه‌ی، له‌و شوێنه‌ی كه تێیدا كوژرا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا. دواتر پیاوانی ئایینیی مه‌سیحی دژ به‌م دیارده‌یه وه‌ستانه‌وه و به شێوێنه‌ری ڕه‌وشتی كچان و كوڕانی لاویان له قه‌ڵه‌م دا و، له‌ناو خودی ئیتاڵیادا كه پێی به‌ناوبانگ بوو، ئه‌م جه‌ژنه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه؛ به‌ڵام له سه‌ده‌ی (18و 19)ی زایینی‌دا دووباره زیندوو كرایه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا وڵاتانی ڕۆژاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و خۆی هاوێشته نێو وڵاتانی ئیسلامییه‌وه و، كچان و كوڕانی موسڵمانیش ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی داب و نه‌ریت و دروشمه‌كانی ئه‌وان كرد و، به بۆنه‌ی جه‌ژن و یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه ئاهه‌نگ و خۆشییان ده‌رده‌بڕی.
كلاودیۆس هه‌ندێك باوه‌ڕی سه‌یری هه‌بوو، بۆ نموونه پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه سه‌ڵتن، باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه؛ بۆیه بڕیارێكی دا و گوتی: "سه‌ربازانی ئیمپڕاتۆری ڕۆم، نابێ ژن بخوازن و ده‌بێ سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن بن." كلاودیۆس هه‌ر بڕیارێك كه ده‌ری ده‌كرد لێی پاشگه‌ز نه‌ده‌بۆ‌وه و ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه كه‌س نه‌یده‌وێرا یارمه‌تیی ئه‌و سه‌ربازانه بدات كه ده‌یانویست ژن بخوازن.
چیرۆكی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی:
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی، به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی ڕۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له (17) سه‌ده له‌مه‌و پێش، لای ڕۆمانه‌كان بتپه‌رستی باو بووه و، ئه‌و جه‌ژنه گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستیی ڕۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستیی خودایی.
ئه‌م بۆنه بتپه‌رستییه، چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له‌پشته‌وه‌یه كه لای ڕۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه. له‌وانه، ڕۆمانه‌كان که باوه‌ڕیان وا بووه "ڕۆملیۆس"ی دامه‌زرێنه‌ری شاری "ڕۆما" ڕۆژێك له ڕۆژان گورگێك شیری داوه‌تێ و ئه‌مه‌یش هێز و بیرتیژیی پێ به‌خشیوه؛ ئیدی له‌و ڕۆژه به‌دواوه ڕۆمانه‌كان به هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی چییه؟
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌م ڕۆژه خه‌سڵه‌تێکی ڕۆمانسیی پێ به‌خشراوه و، گه‌وره ئه‌دیبی ئینگلیزی، جێڤری چۆسه‌ر، هۆنراوه‌ی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه نووسیوه. له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له بریتانیا کارتی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی ده‌رکه‌وتووه و جێی نامه‌ی گرتۆ‌ته‌وه و، بووه به مۆدێلێکی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌و ڕۆژه‌دا. له ساڵی 1847دا ژنێک به ناوی "ئه‌ستر هاوڵاند"، بۆ یه‌که‌م جار کارتی جه‌ژنی خۆشه‌ویستیی له ماڵه‌که‌ی خۆی و له ویلایه‌تی ماساچووسێت/ ئه‌مریکا دروست کردووه، که لاساییی کارته ئینگلیزییه‌کانی کردبۆوه و، ده‌ستی کرد به فرۆشتنی. له‌و کاته‌وه ئیتر کارتی جه‌ژنی ڤالانتاین که‌وته بازاڕه‌وه و ده‌فرۆشرێت و، بوو به بازرگانییه‌کی پڕقازانج وه‌ک کارتی جه‌ژنه‌کانی تر.
ساڵانه له هه‌موو دنیادا یه‌ک بلیۆن کارتی پیرۆزباییی ئه‌و جه‌ژنه ده‌فرۆشرێت و، به‌مه، دوای کارتی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ به پله‌ی دووه‌م دێت. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان، پیاوان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژنان ئه‌و کارتانه ده‌کڕن. لە باشووری كوردستان، وێڕای تێڕوانینی جیاواز سه‌باره‌ت ئه‌م بۆنه‌یه، ماوەی چەند ساڵێكە ئەم ڕۆژە لەناو خەڵکدا و بەتایبەت لەناو گەنجاندا گرنگیی پێ دەدرێت و چالاكیی جۆراوجۆری بۆ ڕێك دەخرێت.
بیروباوه‌ڕه‌کان ده‌رباره‌ی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی:
بیروباوه‌ڕه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م بۆنه‌یه‌وه، تێڕوانینی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت. بۆ نموونه، یه‌کێک له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌بووه، له ماوه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌دا ئه‌و کچانه‌ی ده‌گه‌یشتنه ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، ناویان له‌ناو کاغه‌زێکی بچووکدا ده‌نووسرا و ده‌خرایه شوێنێکی دیاریکراوه‌وه، پاشان ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاره‌زووی هاوسه‌رگیریان ده‌کرد، ده‌هاتن و هه‌ر یه‌که‌یان کاغه‌زێکی ده‌رده‌هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی له دواییدا له خزمه‌تی خاوه‌نی ئه‌و ناوه‌دا بوایه. بۆ ماوه‌ی ساڵێک هه‌ر یه‌که‌یان یه‌کتریان ده‌ناسی و له کۆتاییدا هاو‌سه‌رگیرییان ده‌کرد. به‌ڵام که‌نیسه ئه‌و نه‌ریته‌ی ڕه‌ت کرده‌وه؛ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ده‌بێته هۆی تێکدانی ئاکاری کچان و کوڕان.
ئه‌م بیروباوه‌ڕه له وڵاتی ئیتاڵیادا ناوبانگی هه‌بوو و له‌وێش سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ندێک له دید و تێڕوانینه‌کان وا باس ده‌که‌ن که ئینگلیزه‌کان له سه‌ده‌ی پازده‌ی زایینییه‌وه ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و، له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌دا هه‌ندێ له وڵاتانی ڕۆژاوا ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان کرد. پاش ئه‌وه له هه‌ندێ کتێبخانه‌کاندا له شێوه‌ی کتێبی بچووکدا به ناوی "کتێبی ڤالهنتین" بڵاو بووه‌وه، که هۆنراوه‌ی ڕۆمانسی و پێشنیاری ده‌رباره‌ی چۆنێتیی نووسینی نامه‌ی ڕۆمانسی و سۆزداری و ئه‌وینی له‌خۆ ده‌گرت، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانویست کارتی پیرۆزبایی و خۆشه‌ویستی بۆ خۆشه‌ویسته‌کانیان بنێرن.
په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له کوردستاندا:
په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز له باشووری کوردستاندا ئه‌گه‌رچی له دۆخێکی ته‌مومژاوی و بگره له قه‌یراندایه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا لێکدانه‌وه و تێڕوانینی جیاوازی له ئاستدا ده‌کرێت. به جۆرێک که له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی، نه‌ک ته‌نیا نه‌بووه‌ته که‌لتوورێک که له لایه‌ن خێزان و تاکه‌کانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت و له هه‌مان کاتدا به‌دیدێکی مرۆڤدۆستانه‌وه سه‌یر بکرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌که گه‌ر له نێوان مرۆڤه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێت کۆتایییه‌که‌ی ته‌نیا به گه‌یشتن بێت به یه‌کتری و له‌ژێر سه‌قفی هاوسه‌رگیریدا کۆتایی بێت. چونکه ده‌ره‌نجام گه‌ر هاوسه‌رگیری نه‌که‌ن، ئه‌وا شکست و بێئومیدی و بێمتمانه‌یی و کاره‌ساتی جۆربه‌جۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه که زۆر جار به هۆی هۆکارگه‌لێکه‌وه ته‌نیا کچه‌که باجی گه‌وره و زیانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌یش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه که تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز پرۆسه‌یه‌ک نییه بۆ نزیکبوونه‌وه و ناسین و تێگه‌یشتنی دوو مرۆڤه‌که له یه‌کتری که له کۆتاییدا، گه‌یشتنیان به یه‌کتری ئه‌گه‌رێک بێت و پێچه‌وانه‌که‌یشی ئه‌گه‌رێکی تر و بێ ئه‌وه‌ی دواجار ببنه دوژمنی یه‌کتری؛ جگه له‌وه‌ی به دیوێکی تردا زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ی له ڕوانگه‌ی ئه‌قڵییه‌تێکی پیاوسالارییه‌وه سه‌یری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌کرێت که ئامانج لێی به‌یه‌کگه‌یشتنه بۆ تێربوون و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان و سه‌یرکردنی کچان له دیدێکی مێیینه‌بوونه‌وه، ئه‌وه‌نده سه‌یری ئه‌و په‌یوه‌ندی و پرۆسه‌یه ناکرێت وه‌ک جۆرێک له په‌یوه‌ندیی مرۆیی و خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه که وه‌ک دوو مرۆڤ ده‌بنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتری.
بۆیه ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردانانه، کاریگه‌ری و ئاسه‌واری جۆربه‌جۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌ندێک له کوڕان و کچان به‌شاراوه‌یی و دزیی که‌سوکار و ده‌وروبه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی ده‌به‌ستن. هه‌ندێکی تر ده‌ترسن و، گه‌ر بشیانه‌وێ، ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌که‌یان به پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا بڕوات و ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که‌مینه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌ئاشکرا په‌یوه‌ندی ببه‌ستن و ده‌وروبه‌ریش بیزانن. چونکه زۆر جار زانینی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، له لایه‌ن که‌سوکاره‌کانه‌وه و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن که‌سوکاری کچه‌که‌وه به ئاقاری ناخۆش کۆتایی دێت. ئه‌وه‌یش هه‌ندێ جار به کوشتنی کچه‌که، یان هه‌ردووکیان کۆتایی دێت، یان ده‌بێته هۆی به‌زۆر به‌شوودانی کچه‌که به که‌سێکی تر یاخود ڕه‌زامه‌ندنه‌بوون به‌و کوڕه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه و هتد.
وێڕای هه‌موو ئه‌و لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێسته جیاوازانه، بوونی خۆشه‌ویستی له نێوان مرۆڤه‌کاندا، گه‌ر به ئاقاری هاوسه‌رگیری یان پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه بڕوات، گرنگی و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه؛ ئه‌گه‌رچی چاندنی تۆوی خۆشه‌ویستی، یان تێگه‌یشتن و کارکردن به هه‌ست و سۆز و ڕه‌فتاری خۆشه‌ویستی، په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیداره به پرۆسه و سیسته‌مێکی درێژخایه‌ن و ته‌واوکه‌ر و به‌رده‌وامی په‌روه‌رده‌یییه‌وه، که هه‌ر له قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه فێر ده‌کرێن و کاری پێ ده‌کرێت و، له هه‌مان کاتدا له ژیانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و، ده‌بێته که‌لتوور و، له ژیان و ڕه‌فتاری مرۆڤه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و کاری پێ ده‌کرێت.
بۆیه گرنگی و به‌های خۆشه‌ویستی له نێوان دوو مرۆڤدا، له‌وه‌دا به‌رجه‌سته و به‌رده‌وامیی ده‌بێت که هه‌ر یه‌که‌یان قبووڵی یه‌کتری بکه‌ن وه‌ک خۆیان که هه‌ن، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نیا خۆی، یان ئه‌وی دی ده‌یه‌وێت، به شێویه‌ک که هیچ که‌س هه‌وڵی قۆرخکردن و سه‌پاندنی جیهانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا نه‌دات. چونکه دواجار له خۆشه‌ویستیدا موڵکدارێتی، یان خاوه‌ندارێتی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو جیهان و ژینگه‌ی جیایه و پێکه‌وه جیهانێکی یه‌کگرتووی هاوبه‌ش پێک ده‌هێنن که هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵی به‌هێزکردنی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی یه‌کتر ده‌ده‌ن و ڕێز له خاڵه جیاوازه‌کانی یه‌کتریش ده‌گرن.
ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به واتای لێبوورده‌یی، به‌خشین و قوربانیدان دێت و، له هه‌مان کاتدا مه‌رج نییه خۆشه‌ویستی، گرێدراوی ئامانج بێت و دواجار هه‌ر ئه‌و هه‌ستکردنانه‌یه وا له مرۆڤه‌کان ده‌کات خوازیاری به‌خته‌وه‌ری و ژیانێکی ئارام و خۆشی بن بۆ یه‌کتری؛ چونکه دواجار ئه‌وه خۆشه‌ویستییه وا له مرۆڤه‌کان ده‌کات لێبوورده‌یی، یه‌کترقبووڵکردن، قوربانیدان و ئینتمابوون له مرۆڤه‌کاندا بچێندرێ و، وا له مرۆڤه‌کان ده‌کات ئاره‌زوومه‌ندانه به‌خشنده بن و به‌ته‌نگ یه‌کتره‌وه بن و یه‌کتری بپارێزن و خۆشی و چیژ له ژیان وه‌ربگرن. خۆشه‌ویستییه وا له مرۆڤه‌کان ده‌کات باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌کان هه‌بێت و ئامانجیان هه‌بێت و خه‌بات له پێناوی ناوه‌ڕۆکی به‌دیهێنانی بابه‌ت و ئامانجه‌کانیان بکه‌ن، نه‌ک ڕواڵه‌تکارانه و ڕووکه‌شانه کاری بۆ بکه‌ن. خۆشه‌ویستییه هه‌میشه ده‌بێته وزه‌به‌خش به تۆ و، تۆیش به که‌سانی تر ده‌یبه‌خشیت و، ئه‌وانیش به‌وانی دیکه و هتد.
ئیدی ئه‌وه خۆشه‌ویستییه که وا له شته‌کان و ده‌وروبه‌ر و مرۆڤه‌کان و ژیان ده‌کات که به‌جوانی ببینرێن و به‌خۆشه‌ویستییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موواندا بکرێت؛ مرۆڤه‌کان حه‌ز به به‌رده‌وامێتیی ژیان بکه‌ن و هه‌بن و، هه‌ست به بوونی خۆیان له ژیاندا بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌کان:
1. ضحایا الحب: یوسف الحاج احمد
2. قصة عيد الحب: عبد الحميد شمس الدين