سه‌ره‌تا:
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی شۆڕشگێری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و داواكارییه شه‌رعییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی خۆی، هه‌تاكوو دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ده‌رچوونی بڕیاری ( 688)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دروستكردنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراو له ساڵی 1992، مافی چاره‌ی خۆنووسین و حكوومه‌تێكی دیموكراسی و به‌ڕێوه‌بردنێكی خۆماڵییانه له ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌پاندنی "ئه‌وانی تر"، ڕوونتر بڵێم نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه ئامانج و داخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه، چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك لایه‌ن و حزبه سیاسییه‌كان. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا گوتاری هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان له نێوان دوو ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌كیدا خۆی مانیفێست كردووه: ئه‌ویش گوتاری دیموكراسییه‌ت و گوتاری مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕاگه‌یاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بووه. كه‌واته كۆڵەكه‌ی هاوبه‌ش و خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م دوو گوتاره‌دا كۆ بۆته‌وه. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم به شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م دوو گوتاره بكه‌ین و، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا دیموكراسییه‌ت گرنگتره، یان پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت؟
گوتاری یه‌كه‌م: دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان:
دیموكراسی، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاری بێت له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسێونبوون، كه‌لتووره. بۆیه زۆر جار له هه‌رێمی كوردستان كه باس له چه‌مكی دیموكراسی ده‌كه‌ین، كۆمه‌ڵێ چه‌مكی دژ بۆ ئه‌مه په‌یدا ده‌بێ، وه‌ك: ناعه‌داڵه‌تی، نایه‌كسانی، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا، گه‌نده‌ڵیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئازادی و شه‌فافییه‌ت و شه‌رعییه‌ت و ...، كه ڕۆژانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌توانین به‌رجه‌سته‌یان بكه‌ین و هه‌ستیان پێ بكه‌ین، هه‌ر له كاری حزبه سیاسییه‌كان و شێوازی حوكمڕانی و، تا ده‌گاته هزر و فه‌لسه‌فه و ڕه‌فتاری تاك، چونكه به شێوه‌یه‌كی واقعی، دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه‌ته كه‌لتوور، بگره خودی كه‌لتووری سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نا ته‌ندروست بنیات نراوه؛ كه ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌ناڵانه‌وه هه‌یه كه به‌رپرسن له پێگه‌یاندنی سیاسییانه‌ی تاك وه‌ك خێزان، قوتابخانه و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، حزبه سیاسییه‌كان و سیسته‌می سیاسی. كه‌واته كێشه‌كه له بنیاتنانی مه‌عریفه و كه‌لتووری تاكه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، سه‌رچاوه‌ی گرتووه. بۆیه كاتێك شیكردنه‌وه بۆ هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی ده‌كه‌ین، یان كاتێك به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان پێوانه‌ی ئاستی دیموكراسی ده‌كه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسی، ڕۆژ به رۆژ له هه‌رێمی كوردستان له شكستدایه. كه‌واته ئه‌و فۆرمه حوكمڕانییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا په‌یڕه‌و كراوه، هه‌میشه له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌دیموكراسیكردن له پاشه‌كشه‌دا بووه. ئه‌مه خۆی له خۆیدا گرفتێكه، به‌ڵام گه‌وره‌تر له‌وه ئه‌وه‌یه كه نازانرێت سیسته‌می حوكمڕانیی كوردی، چ جۆره سیسته‌مێكه. ناتوانرێت پێناسه‌یه‌كی دیار بۆ ئه‌م شێوازه له حوكمڕانییه بكرێت، چونكه به ڕای به‌شێك له سێكیولاره‌كانی زانستی سیاسی، به‌رمه‌بنای وته‌یه‌كی گرنگی فه‌یله‌سووف "ئه‌رستۆ" كه ده‌ڵێت: "شۆێن و جێگه و مه‌عریفه و كه‌لتووری هاووڵاتیان، ده‌توانن سروشتی سیسته‌می سیاسی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو دیاری بكه‌ن؛ واته مه‌رج نییه بۆ هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌ك سیسته‌می دیموكراسی گونجاو بێت، به‌ڵكوو ئه‌و سیسته‌مه گونجاوه، كه خه‌ڵك پێیان باش بێت و قبووڵی بكه‌ن."
پسپۆرانی بواری سیسته‌می سیاسی، چه‌ند خاڵێك و پێوه‌رێكی گرنگ بۆ تواناییی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سیاسی داده‌نێن، به‌تایبه‌ت له سیسته‌می دیموكراسیدا، وه‌ك: هه‌ڵبژاردن، كه‌لتووری سیاسی، شه‌رعییه‌ت، خۆشگوزه‌رانی، عه‌داڵه‌ت، یه‌كسانی و سه‌روه‌ریی یاسا، كه ده‌كرێت سیسته‌مێكی نادیموكراسیش به‌شێك له‌م پێوه‌رانه‌ی تێدا بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی لای تاكی كوردی دروست ده‌كات، بریتییه له‌و شێوازه بیركردنه‌وه‌ی تاك، كه‌وا هه‌ست ده‌كات هیچ یه‌ك له‌و پێوه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته ناكرێن. ئه‌م هه‌سته نێگه‌تیڤه‌ی تاكیش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر گوتاری دووه‌م دروست ده‌كات كه تایبه‌ته به بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و به‌هایانه‌ی سه‌ره‌وه له سیسته‌می سیاسی ڕه‌نگ بداته‌وه وه‌ك: عه‌داڵه‌ت، شه‌فافییه‌ت و خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وا ئه‌و بۆشایییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و تاك، كه‌م ده‌بێته‌وه و ئینتمای تاك و دڵسۆزیی تاك بۆ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه زیاتر ده‌بێت. به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، نه‌توانراوه ئینتما و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیی تاك بۆ دامه‌زراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه زیاتر بكرێت؛ هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌مه، بریتییه له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تییه‌كی به‌رده‌وام له واقعدا.
گوتاری دووه‌م: پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان:
ئه‌و شێوازه حوكمڕانییه‌ی كه ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو په‌یره‌و كراوه كه له گوتاری یه‌كه‌مدا تیشكی خرایه سه‌ر، كاریگه‌رییه‌كی خراپی كردۆته سه‌ر ئه‌م گوتاره. لێره‌یشدا پرسیارێكی جه‌وهه‌ری سه‌ر هه‌ڵده‌دات: ئایا هیچ پرۆژه‌یه‌كی جددی بۆ ده‌وڵه‌تبوون له واقعدا هه‌بووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ڵێ بێت یان نه‌خێر، ئه‌وه كورد به هه‌نگاوی هێواش و له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و ئه‌م گوتاره هه‌نگاوی ناوه. ئه‌گه‌رچی به‌ئاشكرا ئاسته‌نگێكی گه‌وره له به‌رده‌م دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و هێزه ئیقلیمییه‌كان بوونه، به‌ڵام پاش ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی كه گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئازادی و "حوكمی زاتی" داویه‌تی و، به‌سه‌رهاتنی كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی وه‌ك جینۆساید و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، هاوشێوه‌ی هۆڵۆكوست و هێروشیما و ناكازاكی، كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵێ 1991 و ده‌رچوونی بڕیاری 688، یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بوو بۆ حوكمی زاتی و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت.
پاش ئه‌مه‌ش دیپلۆماسییه‌تی كوردی و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دونیا و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌ره‌و پێش چوو؛ هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كان دامه‌زراوه‌یی نه‌بوون و، له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و كاریزمای سه‌ركرده‌كان بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریی زۆر خراپی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌بووه، جه‌نگی نه‌گریسی ناوخۆ بووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی زۆر به‌داخراوه‌یی هێشته‌وه و سێكته‌ره‌كانی ژیانی كز و كاڵ كرده‌وه. هه‌نگاوی دووه‌می سه‌ره‌تایی، كه هه‌رێمی كوردستانی هه‌نگاوێك بۆ قۆناغی ده‌وڵه‌ت نزیك كرده‌وه، دانپێدانانی هه‌رێمی كوردستان بوو وه‌ك هه‌رێمكی فیدڕاڵی فه‌رمی له ده‌ستووری عێراقیدا له ساڵی 2005. پاش ئه‌مه، هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له بووژانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تێكی بێپلان بوو؛ چونكه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی له سه‌ره‌وه له خاڵی یه‌كه‌م باسمان كرد، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، بوونیان هه‌بووه.
كه‌واته ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی ده‌ره‌كیدا باشتر بووبن، به‌ڵام له ئاستی ناوخۆدا هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بووه. هه‌نگاوی سێیه‌میش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌كرێت دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بێت به‌تایبه‌ت نه‌وت و گازی سروشتی و هه‌نارده‌كردنی و، هێنانی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌مه‌یش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییان له هه‌رێمی كوردستان بۆ دروست بێت. به‌ڵام دیسان له ڕووی ناوخۆیییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه ئه‌م هه‌سته بۆ تاكی كوردی دروست بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌یه‌كی نادیاره و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵك نه‌بووه؛ چونكه پرۆسه‌كه ناشه‌فافه و داهاتی گشتی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش ناكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا، هه‌رێمی كوردستان قه‌باره‌ی خۆی له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نیا وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵ نه‌بووه، به‌ڵكوو وه‌ك نیمچه-ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ناده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا، زۆر زیاتره وه‌ك له هه‌ر هه‌رێمێكی تری فیدڕاڵی؛ ئه‌مه‌یش دیفاكتۆیه‌كه تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و گرنگیی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و جیۆسیاسی و بازرگانی و ستراتیژییه‌وه ده‌رده‌خات. به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆنفرانسی میونیخ به‌رامبه‌ر وه‌فدی عێراقی، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌هگره بۆ ئه‌مه.
له‌م قۆناغه‌ی ئێستایشدا له پاش جه‌نگی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌كوو بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه و كۆڕ و سمیناری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت؛ نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، بگره له ده‌وڵه‌تانی تریش قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌تر بووه. هه‌روه‌ها قۆناغێكی گرنگ، كه ده‌كرێت هۆكار بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی پێشخستنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌ویش سوودوه‌رگرتنی كورد ده‌بێت له هاتنه‌سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن "دۆناڵد ترا‌مپ"ه‌وه، چۆن؟ نابێت بیرمان بچێت كه ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئۆبامادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌ستڕۆیشتووییی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر بێت؛ بۆ نموونه له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا سیاسه‌ته‌كانی كۆمارییه‌كان، زۆر له سیاسه‌تی دیموكراته‌كان جیاوازتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت سیاسه‌ته‌كانی خودی "ترا‌مپ"، به‌دیاریكراویش به‌رامبه‌ر ده‌ستڕۆیشتووییی ئێران له ناوچه‌كه. بۆیه هه‌ر زوو جاڕی ئه‌وه‌ی دا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه كه له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستراوه بۆته هۆی قه‌ڵه‌وكردنی ئێران و، پێویسته دووباره چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌یشه‌وه تاكه ناوچه‌یه‌ك كه نه‌كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی ده‌ستڕۆیشتووییی ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك به‌رپرسی گه‌وره‌ی نێو كابینه‌كه‌ی ترا‌مپ دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌هێزه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌مریكایش ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ ئه‌م ده‌ستڕۆیشتوویییه‌ی ئێران له ئێستادا دابنێت. ئه‌مانه ده‌كرێت ببنه هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ پرۆژه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، یان لانی كه‌م پاراستنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی به‌هێز. به‌ڵام هه‌تا ئێستا له ناوه‌خۆی كوردستان حزبه سیاسییه‌كان له قۆناغێكی ململانێی توندن. هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانێكی زۆر سه‌خت و دژوار به‌ڕێ ده‌كات له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، له ڕووی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی، خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزارییه‌وه، كه ده‌كرێت دیسانه‌وه هه‌لی گه‌وره‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ده‌ست بچێت. ئه‌مه جگه له ده‌ستتێوه‌ردانی هێزه ئیقلیمییه‌كان بۆ دروستكردنی كێشه و ململانێی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا؛ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌رێمی كوردستاندا نابینرێت. چونكه هه‌تا ئێستا حزبه سیاسییه‌كان خه‌ریكی ناشرینكردنی یه‌كترن؛ ڕوئیا و خه‌می گه‌وره‌یان بۆ پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت به جۆرێك له جۆره‌كان له‌ده‌ست داوه.
كۆبه‌ند :
پێشنیار :