عدنان مجيد محمد: ماسته‌ر له زانسته سیاسییه‌كان، پسپۆر له سیسته‌می سیاسی و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی
سه‌ره‌تا
هه‌روه‌ك ئاشكرايه بڕياره له 30/09/2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ى شايه‌نى باسه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكرێت، ده‌كاته پێنجه‌مين هه‌ڵبژاردنى گشتى كه له هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجام بدرێت. بێ گومان هه‌موو هه‌ڵبژادنه‌كان كه له هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجام دراون، كێشه و ئارێشه و پرسيارى گه‌وره‌يان به دواى خۆيان‌دا هێناوه؛ به جۆريك ئێستا خه‌ڵك ئه‌و پرسياره‌ى لا دروست بووه كه ئايا هه‌ڵبژاردن گرنگه بۆ هه‌رێمى كوردستان؟ ئايا هه‌ڵبژاردن چى له ژيانمان ده‌گۆڕێت؟ له دواجاردا ده‌پرسن به‌رهه‌مى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان چی بووه؟ له‌م وتاره‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ين به شێوه‌يه‌كى گشتى باس له فه‌لسه‌فه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ين، هه‌روه‌ها باس له ئاڵه‌نگارييه‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانى يان دواخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
چه‌مك و فه‌لسه‌فه‌ى هه‌ڵبژاردن:
هه‌ڵبژاردن، به‌هایه‌كی گرنگ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌رییه له سیسته‌می دیموكراسیدا؛ له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له ده‌رخستنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر. هه‌ڵبژاردن، به مانای ئاماده‌كردن و ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌ره‌كان دێت؛ هه‌روه‌ها بریتییه له پرۆسه‌ی چاودێری و تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری نوێنه‌ره‌كان و پرۆگرامی حزبه سیاسییه‌كان و لێپێچینه‌وه‌یان له كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان. هه‌ڵبژاردن، یان ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له فه‌ڕمانڕه‌وایی، یان ده‌بێته هۆی لادانی ده‌سه‌ڵات و هێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ بۆ سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی. هه‌ڵبژاردن بریتییه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی ئاشتییانه.
به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه تاك هه‌ست به بوونی خۆی و ئیراده و به‌های خۆی ده‌كات؛ هه‌ست ده‌كات به شێوازێك له شێوازه‌كان به‌شداره له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی له كۆمه‌ڵگه.
تێڕامانێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی دووباره و بێ‌ڕۆح، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت بریتییه له هه‌ڵبژاردن به‌بێ دیموكراسی. بۆیه‌یش ده‌بینین هیچ هه‌ڵبژاردنێكی گشتی له هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه ببێته فاكته‌رێك بۆ به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی به‌دبموكراسیكردنی كۆمه‌ڵگه. زۆر جار هه‌ڵبژاردن وا وێنا كراوه كه بریتییه له پرۆسێسێكی دووباره.
ديموكراسى كه‌لتووره، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بێت. به‌بێ ئه‌م كه‌لتووره و به‌بێ هۆشیاریی سیاسی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی ڕووت و بێكاریگه‌ر و بێئه‌نجام و بێ‌ئامانج ده‌مێنێته‌وه.
هه‌میشه ئه‌و پرسیاره خۆی مانفێست ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له جه‌وهه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن تێ گه‌یشتوون؟ بێ گومان نه‌خێر، چونكه حیكمه‌تێك له حیكمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، دروستكردن و بنیاتنان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام ئه‌م حزبانه، به مه‌به‌ست بێ یان بێ مه‌به‌ست، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ده‌یانه‌وێت گرنگترین دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت لاواز بكه‌ن: سه‌ره‌تا لای ئه‌م حزبانه هۆشیاریی سیاسی و هۆشیاری له ده‌نگداندا گرنگ نییه؛ ئه‌وه‌نده لای ئه‌وان گرنگه، كێ كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. بۆ ئه‌مه‌یش هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌و كه‌سانه كاندید بكه‌ن كه پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێزیان هه‌یه؛ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه نییه كه خاوه‌ن پسپۆریی تایبه‌تن به زانستی یاسا و زانستی سیاسی، به‌ڵكوو په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاندیدكردنی بێژه‌رێك، یان گۆرانیبێژێكی میللی، یان بانگخوازێك، یاخود سه‌رۆكعه‌شیره‌تێك. ڕاسته‌وخۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه ناپسپۆره بچنه نێو ده‌زگه‌یه‌كی گرنگی وه‌كوو په‌رله‌مان، ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی لاوازكردنی توانای په‌رله‌مان و ئه‌دای په‌رله‌مان. بۆ نموونه یه‌كێك له‌و بانگخوازانه‌ی كه ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ست هێنابوو ئاشكرا باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و هیچ ده‌رباره‌ی ده‌قه یاسایییه‌كان نازانێت، چونكه پسپۆریی ئه‌و نییه. ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكه ڕاسته‌وخۆ وا ده‌كات كه نوێنه‌رانی خه‌ڵك به‌ئاشكرا نه‌توانن كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌روه‌ك ئاشكرایه له كوردستان حزب و حكوومه‌ت لێك جیا نه‌كراونه‌ته‌وه و حزب باڵاده‌ستتره له حكوومه‌ت. بۆیه هه‌میشه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیار بده‌ن و، سه‌ربه‌خۆیییانه كار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕۆڵی فراكسیۆنه‌كان له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان، هه‌میشه چاره‌سه‌ری خێرا و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیان پێ نه‌بووه و، هه‌موویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیی حزب و سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیان. كه‌واته بریاره‌كانی په‌رله‌مان زۆر جار له لایه‌ن ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێت. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م واقعه‌یشه‌وه حزبه سیاسییه‌كان بیانه‌وێت ڕۆڵی دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك په‌رله‌مان به‌هێز بكه‌ن، ئه‌وا پێویسته هه‌وڵ بده‌ن سه‌ره‌تا له بنه‌ما و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن تێ بگه‌ن پاشان هه‌وڵ بدرێت كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی حزبه‌كان كاندید بن و بێنه ناو په‌رله‌مانه‌وه یان لانی كه‌م ئه‌م حزبانه بتوانن كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا كاندید بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ته‌واو جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه، كه به‌شێك له حزبه‌كان هێشتا باوه‌ڕیان به شه‌رعییه‌تی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن نییه. له قه‌ناعه‌ت و بیر و هزری ئه‌وانه‌وه شه‌رعییه‌تی شاخ و شۆڕ‌شیان هه‌یه. خۆ ئه‌وه گرنگ نییه ڕیژه‌ی ده‌نگده‌ریان كه‌م بێت یان زیاد؛ ئه‌وان شانازی به هێزه حزبییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌ك شه‌رعییه‌تی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن.
كه‌واته به‌م شێوازه له بیركردنه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نیا نیگه‌رانییه‌كان لای خه‌ڵك زیاتر ده‌كه‌ن و، هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی فاكته‌رێكن بۆ لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، نیو ئه‌وه‌نده فاكته‌رێك نه‌بوونه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. كه‌واته دواخستنی هه‌ڵبژاردن، یان ئه‌نجامدانی له‌م بارودۆخه‌دا هیچ شتێك له بنه‌ڕه‌تی شته‌كان ناگۆڕێت. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ هه‌ڵبژاردن هه‌ر له كات و ساتی خۆیدا بكرێت باشتر و گونجاوتره، بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی به‌هانه‌ی جیاوازه‌وه نه‌توانرێت دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته كه‌لتوور. بۆ نموونه ئێستا له كوردستان هه‌ر حزبێك بییه‌وێت ده‌توانێت داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه بۆشاییی یاسایی و ده‌ستووری دروست ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ديارده‌يه کۆتایی پێ بێت باشتره هه‌ڵبژاردنى 30/09/2018 له كات و ساتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت.
چی بكریت؟