سه‌ره‌تا:
حزبه سیاسییه‌كان به یه‌كێك له دیارده گرنگه‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه دیموكراسییه‌كان؛ فاكته‌رێكی به‌هێزی ململانێی شه‌رعی و پره‌نسیپی به‌شداریی سیاسییه و، گوزارشته له ئیراده‌ی كۆی گشتیی كۆمه‌ڵگه به هه‌موو جیاوازییه‌كانییه‌وه. له‌م وتاره‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له پێناس و ئه‌ركی حزبی سیاسی ده‌كه‌ین؛ هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه كه ئایا فره‌حزبی ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كی دیموكراسییه ئه‌وا له هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كان كه‌م بكاته‌وه، یان خودی حزب بۆته فاكته‌رێك و به‌شێكی سه‌ره‌كی له قه‌یرانه‌كان؟
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: پێناسه‌ی حزبی سیاسی:
شتێكی ئاسان نییه بۆ توێژه‌ر، بتوانێت پێناسه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بۆ دیارده‌یه‌كی ئاڵوز و فره‌ڕه‌هه‌ندی سیاسی بكات، وه‌ك حزبی سیاسی. ڕه‌نگه ئه‌مه‌یش بۆ جیاوازیی بۆچوونه‌كان و باكگراوندی ئه‌ده‌بیاته جیاوازه‌كان بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین له ڕێگه‌ی دوو ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه تیشك بخه‌ینه سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێناس و ڕوونكردنه‌وه بۆ ئه‌م چه‌مكه.
ئاراسته‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م ئاراسته‌یه پشت به بنه‌ما و فكره‌كانی ماركسیستی ده‌به‌ستێت، كه پێیان وایه حزبی سیاسی هیچ نییه جگه له گوزارشتكردن له چینێكی دیاریكراو؛ هه‌روه‌ها پێیان وایه حزبی سیاسی، به‌بێ بنه‌ڕه‌تێكی چینایه‌تی بوونی نییه. ئه‌مه‌یش دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه له فه‌زای حزبی، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی دروست نه‌بوون. له ئێستادا تێگه‌یشتن بۆ حزب جیاوازه و، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئاراسته‌ی دووه‌م: ئه‌م ئاراسته‌یه جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و ملكه‌چی ده‌كاته‌وه و، پێیان وایه حزبی سیاسی بریتییه له كۆمه‌ڵێك له تاكه‌كان، كه باوه‌ڕ و ملكه‌چی و بیر و هزرێكی دیاریكراو كۆیان ده‌كاته‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك پێناسه‌ی حزبی سیاسی ده‌كه‌ین. بۆ نموونه حزبی سیاسی له ڕوانگه‌ی "هارۆلد لاسویل" بریتییه له ڕێكخراوێك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و، به ناوی خۆیه‌وه كاندیدی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێت. "شلزنجر"یش پێی وایه هه‌موو حزبێكی سیاسی، یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی سیسته‌می دیموكراسیدا. هه‌روه‌ها "جه‌یمس كۆڵمان" پێناسه‌یه‌كی فراوانتری بۆ حزبی سیاسی كردووه، ده‌ڵێت: "حزبی سیاسی ڕێكخستنێكی فه‌رمییه له نێوان تاكه‌كان، ئامانجی ڕوون و ئاشكرای هه‌یه، ئه‌ویش گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی بریار؛ به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م ئامانجه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بگۆڕدرێ به‌وه‌ی، حزبی سیاسی نایه‌وێ به‌شداری له ده‌سه‌ڵات بكات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت ببێته ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات، چونكه پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه له دواجاردا خزمه‌ت به ئامانجه باڵاكه ده‌كات، ئه‌ویش گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها "بالومبارا" پێی وایه حزب ئامرازێكه بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گشتی، نه‌ك خودی حزبه‌كه ئامانج بێت. "ماكس ڤێبه‌ر" ده‌ڵێت: "حزب ڕێكخراوێكه كه كۆمه‌ڵێك له تاكه‌كان تیایدا ده‌بنه ئه‌ندام؛ كۆكن له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حزبه‌كه‌یان و، كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین كه‌س له خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بگرن، یان لانی كه‌م بتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخ و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكه‌ن."
حزبی سیاسی وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییش له كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌كه‌وێت و پارێزگاری له به‌ها باڵاكانی خه‌ڵك ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گشتی و، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئینتمایان بۆ حزبه‌كه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی. ئه‌وانه پێناسه‌ی جیاواز بوون كه بۆ حزبی سیاسی كراوه. هه‌رچه‌نده پێناسه‌ی تر و كه‌سانی تریش پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌یان كردووه و، جیاوازی و دژیه‌كی له نێوان خودی پێناسه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شى نێوان هه‌موو پێناسه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنین:
1_ حزب پێویستی به ڕوئیایه‌كی سیاسیی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو هه‌یه.
2_ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵ و ڕێكخراو له نێوان ئه‌ندامه‌كانی حزب و، هه‌موویان شاره‌زایییان ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌بێت.
3_ گرنگیدانی حزبی سیاسی به پشتگیریی خه‌ڵك.
4_ باوه‌ڕی به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی ئاشتییانه هه‌بێت.
5_ حزبی سیاسی، ده‌بێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه بكات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی حزبی سیاسی له ڕووی شێوازی به‌ئه‌ندامبوونه‌وه دابه‌شی دوو جۆر ده‌بێت:
1_ حزبی نوخبه (ده‌سته‌بژێر): ئه‌م جۆره له حزبانه ته‌نیا گرنگی به چینێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن و، ئامانجیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌مینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌یه؛ زۆر جار پشت به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ت و سامان و ئه‌و شتانه ده‌به‌ستن و، هه‌روه‌ها ده‌توانن له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست بكه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بنێرنه په‌رله‌مانه‌وه.
2_ حزبی جه‌ماوه‌ری: پشت به جه‌ماوه‌ر و كۆی گشتیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستێت؛ ئامانجیان هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئامانجی سیاسیی خۆیان.
هه‌روه‌ها "موریس دوفرجیه" باس له پێكهێنه‌ره‌كانی حزبی سیاسی ده‌كات و پێی وایه، پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ر حزبێك جیاوازه له حزبێكی تر؛ واته هه‌موو حزبێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. به شێوه‌یه‌كی گشتییش چه‌ند ڕه‌گه‌زێك هه‌ن كه گرنگترین پێكهێنه‌ره‌كانی حزبی سیاسی پێك ده‌هێنن: "لیژنه"، "هۆبه" و "شانه". هه‌روه‌ها ده‌توانین چه‌ند خاڵێكی تر وه‌كوو پێكهینه‌ری حزبی سیاسی ئاماژه پێ بكه‌ین:
1_ ناو له‌گه‌ڵ دروشمی تایبه‌ت به حزب كه له‌وانی تر جیاواز بێت.
2_ ناونیشانی سه‌ره‌كی و داموده‌زگه‌ی فه‌رعی.
3_ كۆمه‌ڵێك له ئامانجی جیاواز، كه حزب هه‌وڵی ئه‌وه بدات جێبه‌جێیان بكات.
4_ لیستی پابه‌ندبوون به حزبه‌كه‌وه دیاری بكرێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی حزب
به‌پێی سروشتی سیسته‌می سیاسیی كۆمه‌ڵگەكان ئه‌ركه‌كانی حزبی سیاسی ده‌گۆرێن، بۆ نموونه هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران پێیان وایه فره‌حزبی به ستوونی سه‌ره‌كیی سیسته‌می دیموكراسی داده‌نرێت. دژبوون به فره‌حزبی، ڕاسته‌وخۆ دژبوونه به دیموكراسی. بۆیه ئه‌ركی حزبی سیاسی له سیسته‌می دیموكراسی، جیاوازه له ئه‌ركی حزبی سیاسی له سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتخواز و شموولیدا، بۆ نموونه "دیڤد ئه‌بته‌ر" باس له‌وه ده‌كات كه له سیسته‌می دیموكراسیدا حزبی سیاسی سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌یه:
1_ چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن،
2_ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان،
3_ ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان.
به‌ڵام له سیسته‌می دیكتاتۆریدا حزبی سیاسی دوو ئه‌ركی هه‌یه:
1_ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌كڕیزیی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی،
2_ ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتی و كارگێڕی.
به‌ڵام ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه به چه‌ند ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی حزبی سیاسی بكه‌ین:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان:
مه‌به‌ست له‌مه، گواستنه‌وه‌ی داواكاریی خه‌ڵكه بۆ ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی و، "گابریل ئه‌لموند" ده‌ڵێت: "كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، چالاكییه‌كه حزبی سیاسی بەڕێوەی دەبات و هه‌وڵ ده‌دات به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه بخاته نێو پرۆگرامی خۆی و پشتگیری‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی گشتیی وڵات‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه، به‌مەیەش حزبی سیاسی ده‌توانێت پشتگیریی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێت."
دووه‌م: پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان:
ئه‌مه‌یش پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی تاكه بۆ پێدانی ڕۆڵی گرنگ و باش به تاكه‌كان و، كه‌سی شیاو له جێگه‌ی شیاو دابنرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته سیاسی و كارگێڕییه‌كان.
سێیه‌م: پێگه‌یاندنی سیاسی:
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی حزبی سیاسی بریتییه له پێگه‌یاندنی سیاسی، كه ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك له به‌ها و ئاراسته و بیروباوه‌ڕی سیاسی. زۆر جار ئه‌م به‌ها و ئاراستانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌لتووری سیاسیی باوی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر و، زۆر جاریش ئه‌و بیروباوه‌ڕ و به‌هایانه بیروباوه‌ڕ و به‌های نوێ ده‌بن بۆ گۆڕانكاری له كه‌لتووری سیاسیی باوی كۆمه‌ڵگه.
چواره‌م: حزبی سیاسی، فاكته‌رێكی به‌هێزی چالاكی و ئه‌كتیڤبوونه له ژیانی سیاسی و په‌رله‌مانی.
پێنجه‌م: به‌شداریی سیاسیی حزبه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی، ده‌بێته هۆی زیادكردنی ڕادده‌ی شه‌رعییه‌ت له سیسته‌می سیاسی‌دا.
شه‌شه‌م: حزبی سیاسی، یارمه‌تیی یه‌كانگیری و یه‌كگرتووییی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌دات.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: فره‌حزبی له هه‌رێمی كوردستان:
پاش ئه‌وه‌ی باسی پێناسه‌ی حزب و ئه‌ركه‌كانی حزب كرا، له ئێستادا پێویسته بزانین له هه‌رێمی كوردستان فره‌حزبی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد هه‌بووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
ئاشكرایه له هه‌رێمی كوردستان فره‌حزبی بوونی هه‌یه؛ ته‌نانه‌ت ته‌نیا له سێ پارێزگه‌دا نزیكه‌ی 20 حزبی سیاسیی جیاواز هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له ئێستایشدا و به‌دیاریكراوی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كۆمه‌ڵێك حزبی نوێ خۆیان ڕاگه‌یاندووه؛ ئه‌م حزبانه‌یش یان تازه دروست ده‌بن یان به هۆی لێكترازان له ناوه‌خۆی حزبێكی تره‌وه دروست ده‌بن و جیا ده‌بنه‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا فره‌حزبی دیارده‌یه‌كی ته‌واو دیموكراسییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستاندا بوونی هه‌یه، زۆر جیاوازه وه‌ك له‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسیدا بوونی هه‌یه، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی نییه. ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له حزبه‌كانی، له ناوه‌رۆكدا باوه‌ریان به به‌ها دیموكراسییه‌كان نییه. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌كی ستراكچه‌رالیستی ته‌ماشای حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موویان له یه‌ك چوارچێوه‌ی فكرییه‌وه دروست بوون. جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان خودی حزبه‌كان نییه، ته‌نیا هه‌ندێك شت نه‌بێت كه زیاتر ڕووكه‌شین. هه‌روه‌ها كێشه‌كه له خودی ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كان هه‌یه، بۆ نموونه به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كان نازانن په‌یڕه و پرۆگرامی ئه‌و حزبه چییه كه پشتگیریی لێ ده‌كه‌ن، ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان توانیویانه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن؟
بێ گومان ئه‌گه‌ر له ئێستادا ڕاپرسییه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكه‌یت، سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ك ته‌نیا وه‌ڵامه‌كانیان نێگه‌تیڤ ده‌بێت، به‌ڵكوو ئه‌م حزبانه وایان له خه‌ڵك كردووه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕقیان له چه‌مكی حزبیش ببێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر كاری حزبه‌كان، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی حزب له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه. حزب بووه به ئامانج و، حكوومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك بوونه‌ته ئامراز. هه‌موو كارێك ده‌كرێت، ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ی حزبێكی دیاریكراو نه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌یییه‌كان. ئێستا نه‌ك ته‌نیا حزب تێكه‌ڵ به حكوومه‌ت كراوه، به‌ڵكوو ئینتیما بۆ حزب له پێش ئینتیمایه بۆ وڵات و نه‌ته‌وه. حزبایه‌تی، جێگه‌ی بیری ناسیۆنالیستیی گرتۆته‌وه؛ ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین كاره‌سات و قه‌یرانه. ده‌توانین بڵێین ئه‌م حزبانه ئه‌وه‌نده‌ی جه‌خت له‌سه‌ر بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر كار و وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیی خۆیان ناكه‌نه‌وه وه‌كوو حزبێكی سیاسی. گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی حزب له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سروشتی خۆی زیاتر، بۆ چه‌ند فاكته‌ریك ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1_ لاوازیی توانای جێبه‌جێكردنی حكوومه‌ت
2_ غیابی دامه‌زراوه‌كان
3_ لاوازیی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
4_ جیانه‌كردنه‌وه‌ی حزب له حكوومه‌ت
5_ به‌ئامانجكردنی حزب
6_ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی
7_ زاڵبوونی پێگه‌یاندنێكی سیاسیی حزبی، له به‌رامبه‌ر پێگه‌یاندنی تاك به شێوازێكی مه‌ده‌نی و نیشتمانی
8_ شكستهێنانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی حزبی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، بووه به به‌شێك له قه‌یران، چونكه هه‌موویان له چوارچێوه‌ی یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌وه دروست بوون. به زیادبوونی حزبێك و ڕاگه‌یاندنی چه‌ند حزبێكی نوێ كێشه و قه‌یران له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكوو قووڵتر ده‌بێته‌وه؛ ته‌نیا ده‌بێت بیر له گۆڕانكاری له كه‌لتووری سیاسیی باوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی تاك بكرێته‌وه ده‌رباره‌ی حكوومه‌ت، حزب، كۆمه‌ڵگه و نیشتمان و هه‌موو به‌ها باڵاكانی تر.