سه‌ره‌تا:
پاش ئه‌وه‌ی له 12/05/2018 هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی هات، قسه‌وباسێكی زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له‌و پرۆسه‌یه، به جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا هاته ئاراوه. هه‌روه‌ك ئاشكرایه به‌شداری له ده‌نگداندا مافێكی بنه‌ڕه‌تی و شه‌رعیی هاووڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا، بتوانن نوێنه‌رانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و كاریگه‌ری و گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه شه‌رعییه‌ی خۆیان ناكه‌ن؟ ئایا كێ به‌رپرسه؟ له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین به‌شداریی سیاسی چییه و گرنگیی چییه، هه‌روه‌ها گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی به‌شداریی سیاسی چین؟
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: به‌شداریی سیاسی:
به‌شداریی سیاسی (The Political Participation) بریتییه له به‌شداریكردنی تاك له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له‌نێو سیسته‌می سیاسی‌دا، كه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی بكه‌ین: كۆمه‌ڵێك چالاكیی خۆویستانه‌یه؛ به هۆیه‌وه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له دانانی فه‌رمانڕه‌واكان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، یان ناراسته‌وخۆ به‌شداری له داڕشتنی شێوازی سیاسه‌تی گشتی ده‌كه‌ن. به‌شداریی سیاسی له لای تاكه‌كان به‌شدارییه‌كی ئازادانه‌یه و، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا تاك خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیه‌تی كه به‌ته‌نیا خۆی ده‌توانێت ئاستی چالاكییه‌كانی خۆی له‌نێو ژیانی سیاسی‌دا ده‌ستنیشان بكات؛ هه‌موو ناچاركردنێكی تاك به هه‌ر شێواز و جۆرێك بێت، نابێته به‌شداریی سیاسی.
هه‌ر یه‌كه له "هانتینگتۆن" و "نیلسۆن" به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی به‌شداریی سیاسی ده‌كه‌ن: ئه‌و چالاكییه كه‌وا كۆمه‌ڵێك هاووڵاتیی دیاریكراو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به مه‌به‌ستی كاریگه‌ریخستنه سه‌ر پرۆسه‌ی بڕیار.
هەروەها پێناسەی بەشداریی سیاسی كراوە، به‌وه‌ی كه "بەشداریی تاكەكانە لە ئاستە جیاوازەكانی چالاكی لە سیستەمی سیاسی، كە چەند چالاكییەكی خۆبەخشانەیە و، بەو هۆیەوە ئەندامانی كۆمەڵگه‌یەك لە هەڵبژاردنی نۆێنەری خۆیان بەشدار دەبن و، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ لە دروستبوونی سیاسەتی گشتی بەشدار دەبن.
هه‌روه‌ها "ماك كلۆسكی" (M. Closky) ده‌ڵێت: "به‌شداریی سیاسی ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك چالاكیی به‌ئیراده و ئازادانه. له ڕێگه‌ی ئه‌م چالاكییه ئازادانه‌وه‌یه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتداران و پێكهێنانی سیاسه‌تی گشتیدا به‌شداری ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر "وێنه‌ر" (Weiner) پێناسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایانه‌ی بۆ ئه‌م چه‌مكه داڕشتووه. ئه‌و پێی وایه: "هه‌موو كارێك به‌ئیراده و ئازاد، سه‌ر‌كه‌وتوو بێت یان شكستخواردوو، ڕێكخراو بێت یاخود ناڕێكخراو، له قۆناغێكی كاتیدا ڕوو بدات یان به‌رده‌وام بێت، پێویست بكات په‌نا ببرێته به‌ر میكانیزمی شه‌رعی، یان ناشه‌رعی به ئامانجی جێهێشتنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردنی بڕیار و ئیداره‌ی كاروباری گشتی، یان هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته حكوومییه‌كاندا، ده‌بێته به‌شداریی سیاسی."
ئه‌م پێناسه‌یه له هه‌موو پێناسه‌كانی تر گشتگیرتره. ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌ه‌كاته‌وه، كه هه‌موو به‌شداریكردنێكی سیاسی مه‌رجی كاریگه‌ریخستنه سه‌ر سیاسه‌تی گشتیی هه‌یه. به‌شداریی سیاسی بریتی نییه له هه‌ڵسوكه‌وت و جووڵانه‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سییانه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌ی كاریگه‌ر و مه‌به‌ستداره له نێوان هاووڵاتی و سیسته‌می سیاسی‌دا؛ چونكه ئه‌گه‌ر كارلێك و كاریگه‌ری له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ڕوو نه‌دات، ناتوانین قسه له‌سه‌ر به‌شداریی سیاسی بكه‌ین. گرنگییه‌كی تری به‌شداریی سیاسی ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت تاكه‌كان خۆیان هه‌ست به پێویستی و بایه‌خی به‌شداریكردن بكه‌ن له ژیانی سیاسی‌دا؛ به جۆرێك ئه‌و تاكانه وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كی ویژدانی سه‌یری به‌شداریی سیاسی بكه‌ن و، ئه‌م به‌شداریكردنه به مافێكی شه‌رعیی خۆیان بزانن؛ له به‌رامبه‌ر هیچ شتێك ئاماده نه‌بێت ده‌ست له‌و مافه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت.
به‌شداریی سیاسی، زۆر و كه‌م له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌ڵام شێواز و جۆری ئه‌م به‌شداریكردنه له كۆمه‌ڵگه‌كان وه‌كوو یه‌ك نییه؛ هه‌موو تاكه‌كان وه‌ك پێویست خه‌ریكی چالاكیی سیاسی نین، به‌شداریی هاووڵاتیان له كاروباری سیاسی‌دا نابه‌رابه‌ره و وه‌ك یه‌ك نییه،كاریگه‌ریی تاكه‌كان و گرووپه‌كانیش له پرۆسه‌ی واقعی بڕیاردانی سیاسی‌دا زۆر جیاوازه. به‌شداریی سیاسی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به هۆشیاریی سیاسی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌و هۆشیارییه‌یش له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسییه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت. لێره‌یشدا ئه‌ركی پێگه‌یاندنی سیاسی، گواستنه‌وه‌ی كه‌لتووری سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ تاكه‌كان. كه‌واته كه‌لتووری سیاسیی باوی نێو كۆمه‌ڵگه، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به پرۆسه‌ی به‌شداریی سیاسییه‌وه هه‌یه.
كه‌واته به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شداریی سیاسی دابه‌شی دوو به‌شی سه‌ره‌كی ده‌كرێت:
أ/ به‌شداریی ئاسایی: به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، به‌شداریكردن له حزبه سیاسییه‌كان و خه‌باتی سیاسی.
ب/ به‌شداریی نائاسایی: به‌شداریكردن له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاكیی سیاسیی ڕادیكاڵانه و شۆڕش.
ته‌وه‌ری دووه‌م: سه‌رچاوه‌كانی به‌شداریی سیاسی:
ده‌توانین كه‌ناڵه‌كانی به‌شداریی سیاسی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بكه‌ین:
ته‌وه‌ری سێیه‌م: تێڕامانێك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12/05/2018:
هه‌روه‌كوو باس كرا، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنی گشتیی 12/5/2015، كاردانه‌وه و قسه‌وباسی زۆری به دوای خۆیدا هێنا. ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ی كه ڕاگه‌یه‌نرا ڕێژه‌ی به‌شداربوونی هاووڵاتیان له‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا گه‌یشتۆته 44.5%. به‌ڕاستی ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، چونكه شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه له لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ، واتای دووره‌په‌رێزی و لاموبالاتیی سیاسییه؛ ئه‌مه‌یش ڕاسته‌وخۆ دژ به پره‌نسیپی به‌شداریی سیاسییه كه به‌هایه‌كی گرنگی دیموكراسییه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شداری له ده‌نگدان شێوازێكه له شێوازه‌كانی به‌شداریی سیاسی، كه كاریگه‌ره و توانای گۆڕانكاریی هه‌یه له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی و ململانێی سه‌ربازی. له هه‌مان كاتیش‌دا مافێكی شه‌رعیی هاووڵاتیانه. هاووڵاتی ده‌توانێت موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆی بكات یان نه‌یكات؛ واته هاووڵاتی نابێت ناچار بكرێت له‌ژێر هیچ گوشارێك كه وای لێ بكرێت به‌شداریی ده‌نگدان بكات، به‌ڵكوو ده‌بێت خۆی قه‌ناعه‌تی بۆ دروست ببێت كه به‌شداریكردن له ده‌نگدان و گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی مافی خۆیه‌تی و، ده‌توانێت زۆر به‌ئازادانه موماره‌سه‌ی بكات.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی به‌دیاریكراوی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 12/5 ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی كه‌م بووه‌وه؟ یان ئه‌و هۆكارانه چییه كه بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردن؟ له‌وانه‌یه بۆ ئه‌مه چه‌ند هۆكارێك هه‌بێت كه له خواره‌وه ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ین:
به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، به‌شداریكردنێكی پۆزه‌تیڤه له ژیانی سیاسی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و یان ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتی له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌نگدان كه‌متریش بێته‌وه له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، چی ڕوو ده‌دات؟ له ساده‌ترین وه‌ڵامدا ڕه‌نگه ئه‌وه بڵێین كه هاووڵاتی باوه‌ڕی به گۆڕانكاری له ڕێگه‌یی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌ماوه و بیر له بژارده‌ی تر ده‌كاته‌وه بۆ گۆڕانكاری؛ وه‌ك ئه‌و بژاردانه‌ی كه وا به‌شداریی سیاسیی نائاسایی ده‌یانگرێته خۆی، وه‌ك: شۆڕش و كوده‌تا و چالاكیی ڕادیكاڵی. به‌مه‌یش كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ململانێ و ناسه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه ده‌بێت كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و، هه‌رچی زووتر بیر له‌وه بكرێته‌وه كه هاووڵاتی ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاریی سیاسی به میكانیزمی ئاشتییانه بكات.