عه‌دنان مه‌جید محه‌مه‌د/ ماسته‌ر له زانسته سیاسییه‌كان، پسپۆر له په‌روه‌رده‌ى مه‌ده‌نى و سیسته‌مى سیاسى
سه‌ره‌تا
هه‌روه‌ك ئاشكرایه ده‌وڵه‌تى عێراقى هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه ببێته ده‌وڵه‌تێكى دامه‌زراوه‌یى و حوكمی یاساى تێدا سه‌روه‌ر بێت و دامه‌زراوه‌كان سه‌ربه‌خۆ بن و كاریگه‌ریى ئه‌رێنییان له‌سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان هه‌بێت. ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت ده‌وڵه‌تى عێراق، له ڕووى تیۆرییه‌كانى سیسته‌مى سیاسییه‌وه ڕه‌نگه نه‌توانین پێى بڵێن ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كى ته‌واو؛ ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه چه‌ندین هۆكار و فاكته‌رى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت. هه‌رچه‌نده عێراق به قۆناغی جیاواز و جۆراوجۆردا تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام له ڕووى فه‌لسه‌فه‌ى سیاسییه‌وه ناتوانین له هیچ قۆناغێك له‌و قۆناغانه ناو له عێراق بنێن ده‌وڵه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو به ئێستایشه‌وه. هه‌میشه له هه‌موو قۆناغه‌كان قه‌یرانى جۆراوجۆر له هه‌موو بواره‌كان بوونیان هه‌بووه. ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێى ده‌گوترێت حاڵه‌تى "شكستێتیى ته‌واو". كه‌واته له چوارچێوه‌یه‌كى جوگرافیدا عێراق ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له ڕووى تێورییه‌كانى سیسته‌مى سیاسى و فه‌لسه‌فه‌ى سیاسییه‌وه ناتوانرێت به عێراق بگوترێت ده‌وڵه‌ت؛ چونكه نه‌یتوانیوه خۆى له ئاڵه‌نگارییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت ده‌رباز بكات.
قه‌یرانه‌كانى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت له عێراق
هه‌روه‌ك باسمان كرد ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه عێراق له قۆناغه جیاوازه‌كاندا پێیدا تێپه‌ڕ بووه، بریتی بووه له حاڵه‌تى "شكستێتى"؛ بۆیه‌یش نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و خه‌ڵكه هۆشیاره‌كان هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێ و گوماندا بوونه سه‌باره‌ت به داهاتووى ده‌وڵه‌تى عێراق و حكوومه‌تى عێراق. عێراق هه‌میشه له ڕووى واقعی سیاسى و بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و جوگرافییه‌وه له قه‌یرانى جۆراوجۆر و جیاواز بووه. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه ده‌توانین به پشتبه‌ستن به هیچ تیۆرییه‌كى سیاسى، ئه‌م واقعه ناله‌باره بخوێنینه‌وه؟
بۆ خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م واقعه، لێكۆڵه‌ره‌كان چه‌ندین قه‌یرانیان ده‌ستنیشان كردووه كه له ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتووه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاڵه‌نگاریى گه‌وره‌ن له به‌رده‌م پرۆسه‌ى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت؛ ئه‌و قه‌یرانانه‌یش هه‌میشه وه‌ك ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسی‌دا ده‌رده‌كه‌ون. به شێوه‌یه‌كى گشتى، لێكۆڵه‌ره‌كان پێنج قه‌یرانى سه‌ره‌كییان ده‌ستنیشان كردووه، كه هه‌ر یه‌كێكیان په‌یوه‌ندیى به‌وى تریانه‌وه هه‌یه. واته په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌م قه‌یرانانه په‌یوه‌ندییه‌كى تێكهه‌ڵكێشه؛ بۆ نموونه پرۆفیسۆر "لۆشیان پایى" و "جۆزێف لابالومبارا" له كتێبی "قه‌یرانه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسى"، بۆچوونێكى گرنگیان ده‌رباره‌ى قه‌یرانه‌كانى سیسته‌مى سیاسى له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان خستۆته ڕوو، كه ده‌كرێت پوخت بكرێنه‌وه به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
ئه‌م پێنج قه‌یرانه‌ى سه‌ره‌وه، ده‌بنه هۆى دروستبوونى قه‌یرانێكى مه‌ترسیدار، ئه‌ویش قه‌یرانى سه‌قامگیریى سیاسییه. له‌م حاڵه‌ته‌یشدا كۆى گشتیى سیسته‌مى سیاسى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و دامه‌زراوه‌كان لاواز ده‌بن و سیسته‌مى سیاسى به‌ره‌و له‌ناوچوون و پووكانه‌وه ده‌چێـت.
قه‌یرانه‌كانى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت له عێراق
هه‌روه‌ك باس كرا، عێراق به درێژاییی مێژوو به قۆناغى جیاوازدا تێپه‌ڕ بووه. له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به قه‌یرانى جیاواز و مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕیوه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ی ئومید بوو بۆ خه‌ڵكى، نه‌هێشتى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌عس بوو كه هه‌وڵ بدرێت پاش ئه‌وه ده‌وڵه‌تى عێراق و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و بنیاتنان هه‌نگاو بنێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا بینرا، ئه‌وه بوو كه هه‌مان قه‌یران و هه‌مان عه‌قڵییه‌ت به‌رده‌وامیى هه‌یه؛ هه‌روه‌ك له قۆناغه جیاوازه‌كانى ڕابردوودا هه‌بووه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى تریش زیاد بووه. ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیى به قه‌یرانه‌كانه‌وه هه‌یه دوو بۆ چوون هه‌ڵده‌گرێت: بۆچوونێك پێى وایه قه‌یرانه‌كان بونیادین و په‌یوه‌ندییان به بونیادى سیسته‌مى سیاسى و حوكمڕانیى عێراقه‌وه هه‌یه، چ پێش 2003، چ پاش 2003. بۆچوونێكى تر پێى وایه قه‌یران و كێشه‌كان په‌یوه‌ندیى به عه‌قڵ و ڕادده‌ى بیركردنه‌وه و كه‌لتوورى سیاسیى تاكه‌وه هه‌یه؛ بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا گۆڕانكارى له كه‌لتووره‌وه ده‌ست پێ بكرێت. به‌ڵام بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى واقعى ئێستای عێراق، ده‌توانین به‌پێى ئه‌و پێنج قه‌یران و كێشه سه‌ره‌كییه‌ى كه باس كرا، شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین.
بۆ نموونه سه‌باره‌ت به قه‌یرانى ناسنامه له عێراق، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا به نسبه‌ت عێراقییه‌كه‌وه ناسنامه‌ى نیشتمانى چییه؟ به نسبه‌ت تاكێكى كوردیشه‌وه ئایا ناسنامه‌ى عێراقى چ به‌هایه‌كى هه‌یه و، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى كه كورد ڕێفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا؟ قه‌یرانى ناسنامه به‌ڕوونى له عێراق ده‌بینرێت. ئێستا نفووزى ئێرانى زۆر زاڵتره وه‌ك له كه‌سێكى كه بیه‌وێت گه‌شه به ناسنامه‌ى عێراقى بدات. له قۆناغى ئێستایشدا كورد و سوننه خۆیان به به‌شێك له ناسنامه‌ى ئه‌و وڵاته دانانێن، ئه‌گه‌رچى به‌شداریشن له حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن. ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌میشه له عێراق زۆرینه و ده‌سه‌ڵاتدار ویستوویه‌تى مافى كه‌مینه بخوات و، جیاوازیى زۆرى عرقى و نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بی له نێوان پیكهاته جیاوازه‌كاندا ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها زۆرێك له هاووڵاتیان ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مى سیاسى به‌شه‌رعی نازانن، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر دوو هۆكارى سه‌ره‌كى: هۆكارێكیان په‌یوه‌ندیى به هێژموونى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى ده‌وڵه‌تانى ئیقلیمییه‌وه هه‌یه و، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تى گشتى له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى مه‌زهه‌بى و جیاكاریى مه‌زهه‌بی داده‌ڕێژرێت كه عیباره‌ت له مه‌زهه‌ب و ئایینه جیاوازه‌كان ناكات. هۆكارێكى تر په‌یوه‌ندیى به عه‌قڵییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى نوخبه‌ى سیاسیى عێراقییه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه هه‌ڵبژاردن له عێراق و له‌م ناوچانه وه‌ك شتێكى بێبه‌ها ته‌ماشا ده‌كرێت كه پڕه له ته‌زویر و ساخته‌كارى و، هیچ به‌هایه‌ك بۆ ده‌نگى ده‌نگده‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش میسداقییه‌ت و شه‌رعییه‌تى سیسته‌مى سیاسى له عێراق ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنی 12/ 05/2018، كه هه‌ر به هه‌ڵبژاردنێكى كۆمیدى و فه‌زیحه‌یه‌كى گه‌وره ناوى له عێراق ده‌ركردبوو! ئایا ده‌كرێت حكوومه‌تێك به ساخته پێك بهێنرێت و، شه‌رعییه‌تى له ناخى هاووڵاتیاندا هه‌بێت؟
دیسانه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانى به‌شداریكردن ئاماژه‌ى مه‌ترسیدا هه‌یه، چونكه هه‌روه‌ك باس كرا هیچ به‌هایه‌ك بۆ ده‌نگده‌ر و تاك له سیسته‌مى سیاسی‌دا نه‌هێڵراوه‌ته‌وه. بۆیه ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ساڵ به ساڵ كه‌متر ده‌بێت و حاڵه‌ته‌كانى لاموبالاتیى سیاسى و دووره‌په‌رێزیى سیاسى زیاتر بووه.
سه‌باره‌ت به هێژموونى ده‌سه‌ڵات له هه‌موو ناوچه‌كان له عێراقدا وه‌كوو یه‌ك نییه، بۆ نموونه: نه‌توانراوه خزمه‌تگوزارى و پرۆژه‌كان بۆ هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كان وه‌كوو یه‌ك دابین بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ت له ناوچه سوننه‌مه‌زهه‌به‌كان زۆر لاوازه. هه‌روه‌ك باسمان كرد حكوومه‌تى عێراق حكوومه‌تێكى مه‌زهه‌بییه، نه‌ك ده‌وڵه‌تى یاسا بێت. بۆ نموونه بینیمان كه چۆن ڕێكخراوێكى تیرۆریستیى وه‌ك داعش توانى هێژموونى خۆى له به‌شێكى زۆرى خاكى عێراق دروست بكات؛ خۆ ئه‌گه‌ر یارمه‌تیى هاوپه‌یمانان نه‌بوایه، ئه‌و ناوچانه به حكوومه‌تى عێراقى كۆنترۆڵ نه‌ده‌كرایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش، هێژموونى عێراق لێره‌دا زۆر لاوازه و، كورد به شیوه‌یه‌كى نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ى خۆیان ده‌ده‌ن؛ خۆ ئه‌گه‌ر بارێكى گونجا و هه‌لێكى گونجاو بۆ كورد بڕه‌خسێت، به زووترین كات له‌م ده‌وڵه‌ته جیا ده‌بێته‌وه.
له عێراقدا نه‌توانراوه سه‌روه‌ت و سامانى وڵات و پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت، بۆ نموونه: خزمه‌تگوزارى له هه‌ندێك شوێندا باشه به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواى داخوازییه سه‌ره‌تایییه‌كانى ژیانیان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها حكوومه‌تى عێراق سیاسه‌تى بێبه‌شكردنى ئابوورى جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ نموونه: به‌شه بوودجه‌ى كوردستانیان به‌ته‌واوه‌تى بڕى؛ ئه‌مه‌یش ده‌ره‌نجامى گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر و نادادى و نه‌بوونى شه‌فافییه‌ته.
كه‌واته به هه‌موو پێوه‌ره‌كان عێراق له حاڵه‌تى شكستدایه و چاوه‌رێى هیچ گۆڕانكارییه‌ك له حكوومه‌تى داهاتووى عێراق ناكرێت؛ چونكه هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به بونیادى سیسته‌مى سیاسییه‌وه هه‌یه و، ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به كه‌لتوور و عه‌قڵییه‌ت و شێوازى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ر ماون و هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نه‌دراوه و دۆخه‌كه له حاڵه‌تێكى خراپدایه. ئه‌م حاڵه‌ته‌یش له كاتى به‌رداومبوونیدا ده‌بێته هۆى لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده.