سه‌ره‌تا:
هه‌روه‌ك ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به چه‌ندین قه‌یراندا تێ ده‌په‌رێت؛ بێ گومان قه‌یرانه‌كانیش زۆرن: سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی، په‌روه‌رده‌یی و هتد. هه‌روه‌ها هه‌میشه پرسیاری گه‌وره له‌سه‌ر به‌هاكانی دیموكراسی هه‌یه، وه‌ك: ئازادی، سه‌روه‌ریی یاسا، شه‌فافییه‌ت و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌یش هه‌میشه ئه‌رگیۆمێنت و پرۆژه‌ی جیاواز پێشكه‌ش كراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وا پرۆژه و پێشنیاری چاره‌سه‌كردنیان پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له تانه و ته‌شه‌ری تێدایه بۆ سه‌ر لایه‌نێك، یان چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و لایه‌نه‌ی پرۆژه‌ی هه‌بووه و پێشكه‌شی كردووه، دركی به‌وه كردبێت كه خۆیشی به‌شێكه له قه‌یرانه‌كان، نه‌ك له‌وانی دیكه جیاوازتر بێت. چونكه نابێت بیرمان بچێت قه‌یرانه‌كان په‌یوه‌ندییان ته‌نیا به لایه‌نێك، یان چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندییان به بونیاد و كه‌لتووری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یییه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌وردی و به‌دیقه‌ته‌وه خۆێندنه‌وه بۆ واقعی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌س ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌وی تر نییه، چونكه هه‌مووان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه له‌دایك بوون و، كێشه‌كانیش جه‌وهه‌رین نه‌ك ڕووكه‌شی بن و، به گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و به‌سانایی چاره‌سه‌ر بكرێن. كه‌واته پێویسته سه‌ره‌تا بزانین واقع چییه و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م واقعه چییه؟ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته بزانین چه‌مكی "پۆست دیموكراسی" چییه؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له كوێی قۆناغی پۆست دیموكراسیدایه؟
پۆست دیموكراسی:
پۆست دیموكراسی وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك بۆ دیموكراسی؛ ئه‌م چه‌مكه له لایه‌ن پرۆفیسۆر "كۆڵن كراوچ"ه‌وه له كتێبی پۆست دیموكراسی (Post Democracy)دا له ساڵی 2000 ئاماژه‌ی بۆ كراوه. پوخته‌ی بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێی وایه زۆر له ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو له ڕووی دیموكراسییه‌وه، كه به هه‌مان شێوه له ڕووی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژییشه‌وه پێشكه‌وتوون، له حاڵه‌تی پۆست دیموكراسیدان نه‌ك دیموكراسی. ئه‌مه‌یش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌ڵبژاردن و چۆنێتیی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه. باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بینرێت ئه‌و لایه‌ن و كاندیدانه‌ی كه‌وا له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان فۆكه‌سی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی جار له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه براوه‌ی یه‌كه‌م؛ چونكه ده‌ره‌نجام، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه به قازانجی كۆمپانیا گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌كانه. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا له خاوه‌ن كۆمپانیاكان بكات گوشار بخه‌نه سه‌ر كرێكار و فه‌رمانبه‌رانی خۆیان تا ده‌نگ به لایه‌نێك، یان كاندیدێكی دیاریكراو بده‌ن.
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه نه‌توانن ئازادانه ده‌نگ بده‌ن و، به‌های ئازادی له ده‌نگدان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه؛ دواجاریش سیسته‌می دیموكراسی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا تووشی كێشه و گرفتی سه‌ره‌كی ده‌بێته‌وه. زۆرێك له سێكیولاریسته‌كانی بواری زانسته سیاسییه‌كان به‌رمه‌بنای ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كراوچ نموونه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی "دۆناڵد ترامپ"ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌هێننه‌وه كه ملیاردێره و خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و ڕێكخراوی گه‌وره‌یه له ئه‌مریكا؛ كه له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا له‌سه‌ر گیرفانی خۆی 54 ملیۆن دۆلاری سه‌رف كردووه. هۆكاری به‌شێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی، ده‌كرێت هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو موڵك و ماڵ و سامانه زۆره بێت كه هه‌یه‌تی؛ هه‌روه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن، كاتێك لێیان پرسی بۆچی ده‌ته‌وێت ببی به سه‌رۆك؟ له وه‌ڵامدا گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندم." به هه‌ر حاڵ بیرمان نه‌چێت كراوچ سیسته‌می دیموكراسی ڕه‌ت ناكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵكوو ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه نابێت به‌هاكانی ئازادی و ڕاده‌ربرین له ده‌نگدان كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی پۆست دیموكراسیدا:
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ر له ساڵی 1991ه‌وه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و به‌دیموكراتیكردنی كۆمه‌ڵگه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقعدا بینراوه، پاش تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر حوكمڕانیی كوردی، به‌ها دیموكراسییه‌كان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دان و پرۆسه‌ی بەدیموکراتیکردنی كۆمه‌ڵگه شكستی هێناوه؛ چونكه هه‌میشه ئه‌م شته دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه دیموكراسی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و گۆڕانكاریكردن بێت له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، كه‌لتووره. هه‌روه‌ك ده‌زانین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه جێگه‌ی مشت‌ومڕ و كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بووه. هه‌میشه ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، پێی وایه سه‌ركه‌وتوو بووه و، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌وا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بووه، هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان گرتووه و به ناشه‌فاف و پڕ له ساخته و گه‌نده‌ڵی وه‌سفی كردووه. زۆرێك له تۆێژه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه، به‌ڵام من نامه‌وێت هه‌مان ئه‌و قسانه دووباره بكه‌مه‌وه، به‌ڵكوو ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمه بكه‌م كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به پۆست دیموكراسییه‌كه‌ی كۆڵن كراوچ-ه‌وه هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له ڕووی هزری و چۆنێتیی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پۆست دیموكراسییه‌كه‌ی كۆڵن كراوچ ته‌نیا له ڕووی ئابوورییه‌وه بێت، ئه‌وا پۆست دیموكراسییه‌كه‌ی ئێمه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌یه؛ چونكه شتێك نییه به ناوی بنیاتنانی "هاووڵاتیی چاك" و، له بنه‌ڕه‌تدا به‌های هاووڵاتیبوون له‌م وڵاته‌دا شكستی هێناوه.
بۆ نموونه هه‌ر له‌سه‌ر میكانیزمی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ جیاوازی، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاندیدكردنی كه‌سانێك كه له پله و پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدان و له كۆمه‌ڵگه‌دا خاوه‌ن پێگه‌ن، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی شاره‌زایی و پسپۆری و "سیڤی"ی كه‌سه‌كان، یان كاندیده‌كان؛ بۆ نموونه په‌نابردنه‌به‌ر سه‌رۆكهۆزه‌كان، یان كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه ئایینی و بانگخوازه‌كان. زۆر جار كاندیدكردنی كه‌سانێك كه ته‌نیا به هۆی زۆر ده‌ركه‌وتنیان له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه به چه‌ند قسه‌یه‌كی بریقه‌ردار پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ خۆیان په‌یدا كردووه. ئه‌مانه‌یش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا هۆشیاریی پێویست ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژرادن و ده‌نگدان له كوردستاندا بوونی هه‌یه؟ بێ گومان نه‌خێر. كه‌واته ئه‌و پۆست دیموكراسییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، جیاوازه له پۆست دیموكراسییه‌كه‌ی كراوچ. ئێستا هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ین به قۆناغی به‌دیموكراسیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، گه‌یشتووینه‌ته حاڵه‌تی پۆست دیموكراسی؛ ئه‌مه‌یش پاشه‌كشه‌یه له پرۆسه‌ی بەدیموکراتیکردن.
هه‌موو قه‌یرانه‌كان له ئێستادا به‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌یشتنه‌یه به قۆناغی پۆست دیموكراسی. چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، ده‌بێت به شێوازێك بێت كه له قۆناغی پۆست دیموكراسی ڕزگارمان بكات. مه‌به‌ستم چاره‌سه‌ری كێشه جه‌وهه‌رییه‌كانه، كه ده‌بێت له تاكه‌وه ده‌ست پێ بكات. ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا به چه‌ند هه‌نگاوێك كۆتایی دێت، وه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی، به‌ڵكوو پلان و ستراتیژی و دونیابینیی جیاواز و پرۆفیشناڵانه‌ی ده‌وێت. چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین بڵیێن ڕاگرتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و گه‌نده‌ڵی له سیسته‌می سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌نجامی نه‌گه‌یشتنمانه به دیموكراسی و ده‌ربازبوونه بۆ حاڵه‌تی پۆست دیموكراسی، به‌بێ پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی و به‌رجه‌سته‌كردنی. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی له كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا، بریتییه له كه‌شێكی ناڵه‌بار و شاز؛ ئیتر ناوی لێ بنرێت "پۆست دیموكراسی"، یان شتێكی تر، گرنگ نییه.
كۆبه‌ند:
- هۆشیاریی سیاسی و یاسایی لای تاكی كوردی، له ئاستێكی زۆر لاوازدایه.
- حزبه سیاسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، سوود له كه‌سانێك وه‌رده‌گرن كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تین، یان پیاوانی ئایینی و بانگخوازن، یان كه‌سانێكی ڕاگه‌یاندكارن.
- به‌ربنه‌مای خاڵی دووه‌م، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سانی ناپسپۆر له بواری زانستی سیاسی، ده‌توانن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ حزبێكی دیاریكراو ببه‌نه‌وه؛ ئه‌مه‌یش له دواجاردا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانای كاری په‌رله‌مانی و كۆی سیسته‌می سیاسی به‌گشتی ده‌بێت.
- هۆشیاریی سیاسیی تاك له هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ماف و ئه‌ركه‌كانی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌دا به شێوه‌ی پێویست نییه؛ ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر توانای جێبه‌جێكردن له كاری په‌رله‌مانی و كۆی سیسته‌می سیاسی به‌گشتی هه‌یه.
- هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی پراكتیزه‌ی دیموكراسی بكات و كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كانی به‌دیموكراسی بكات، بۆ حاڵه‌تی پۆست دیموكراسی هه‌نگاوی ناوه.
پێشنیار و چاره‌سه‌ر:
- په‌روه‌رده‌كردنی تاك به شێوه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و مه‌ده‌نی، كه تاكێكی هۆشیار و كارا بنیات بنرێت كه توانای ناسینی ماف و ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌بێت له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. بۆ ئه‌مه‌یش، ده‌بێت هه‌نگاوی جددی، هەروەها چاكسازی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا ده‌ست پێ بکرێت.
- پێویسته حزبه سیاسییه‌كان خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا بهێننه پێشه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و سی ڤی بێت، كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكات، نه‌ك ته‌نیا بیر له كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی بكرێته‌وه.
- پێویسته كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا له بواری زانستی سیاسی، زیاتر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنرێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و به شاره‌زایییه‌كی زیاتره‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
- چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته هه‌نگاوی هه‌نووكه‌یی و به‌په‌له بۆ ئه‌مه بهاوێژرێ، هه‌روه‌ك "مه‌كیاڤیللی" له كتێبی "میر"دا ده‌ڵێت: فه‌رمانڕه‌وا، ده‌بێت پلان و ستراتیژیی هه‌نووكه‌یی و درێژخایه‌نی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێش، هه‌بێت...
- كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گونجان و سازانی نێوان لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌دا، هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویسته.
- زیادكردنی "جورعه"ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و سامانی گشتیی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌كرێت هه‌نگاوێكی باش له قه‌یرانه‌كان ده‌ربازمان بكه‌ن.
|