سه‌ره‌تا:
كه‌لتووری سیاسی كه سه‌رچاوه‌یه بۆ بنیاتنانی هاووڵاتیی چاك له كۆمه‌ڵگه، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رچاوه‌ی هۆشیارییه ده‌رباره‌ی چه‌مكی هاووڵاتیبوون، له نێوه‌ندی وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی؛ ئه‌مه‌یش به‌رجه‌سته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات. له خاڵێكی تریشدا كاتێك هۆشیاریی هاووڵاتییان ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ستكردنی هاووڵاتی، كه دووره له كه‌لتووری ته‌سكی مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گی و ...، به‌ڵكوو به‌شداره له كه‌لتوورێكی سیاسی و مه‌ده‌نیی هاوبه‌شدا له نێوان كۆی گشتیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه به‌ها هاوبه‌شه‌كان پێكه‌وه‌یان گرێ ده‌دات و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌پارێزن، فاكته‌رێكی گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتیبوونه. كه‌واته، پێویسته تاك ئینتمای بۆ كیانێكی دیاریكراو هه‌بێت، چونكه به‌رده‌وامی و سه‌قامگیریی هه‌ر كیانێك، په‌یوه‌سته به ئینتما و پشتگیریی تاكه‌كانی بۆ ئه‌م كیانه، كه فاكته‌ری یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه له كۆمه‌ڵگه‌دا. بۆیه به‌پێویست ده‌زانرێت لێره‌دا باس له چه‌مك و پێناسی هاووڵاتیبوون بكه‌ین و، هه‌روه‌ها باس له گرنگترین ئه‌و خاڵانه بكه‌ین كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های هاووڵاتیبوون له كۆمه‌ڵگه‌دا و، هه‌روه‌ها چه‌ند پرس و تێڕامان و سه‌ر‌نجێك ده‌رباره‌ی به‌های هاووڵاتیبوون و فاكته‌ره‌كانی به‌هێزكردنی گیانی هاووڵاتیبوون له هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌ر باس.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: پێناسه‌ی هاووڵاتیبوون
بێ گومان هاووڵاتیبوون ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوازێكی دیاریكراوی كه‌لتووری سیاسی و هۆشیاریی سیاسیی تاكه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو، جیاوازی و ئینتمای لاوه‌كی و دژایه‌تیی چینایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه و نایهێڵێت و، وا له تاك ده‌كات كه هه‌میشه ئینتمای بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت. بۆیه، له گرنگترین پێناسه‌ی هاووڵاتیبوون كه تیایدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه "هاووڵاتی كێیه؟"، هاتووه: "هاووڵاتی بریتییه له تاكێكی كامڵ (ته‌واو)، كه ئه‌ندامێتییه‌كی ته‌واوی بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو هه‌یه، كه‌وا هه‌موو ئه‌و ماف و پێداویستییانه‌ی كه پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگه‌دا بژی، بۆی دابین كراون." بۆیه زۆربه‌ی پێناسه‌كانی چه‌مكی هاووڵاتیبوون جه‌خت له‌سه‌ر "وه‌رگرتنی هه‌موو مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه له لایه‌ن تاكه‌وه"؛ كه‌واته هاووڵاتیبوون بریتییه له زۆرترین ڕادده و شێوازی ئه‌ندامێتیی تاكێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراودا؛ واته وه‌رگرتنی هه‌موو مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، به‌شداریی سیاسی، دڵنیاییی ته‌ندروستی، مافی خۆێندن و فێركردن و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و كاریگه‌ریكردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتیی ده‌وڵه‌ت. بۆیه ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی یاسایییه‌وه ته‌ماشای چه‌مكی هاووڵاتی بكه‌ین، هاووڵاتی بریتییه له: "تاكێك كه له سنوورێكی جوگرافیی دیاریكراودا، له دایك و باوكیكه‌وه له‌دایك بووه كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، یان ئه‌و سنووره جوگرافییه دیاریكراوه‌ن، كه هه‌موو مافێكی یاسایی، سیاسی، مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه كه به‌پێی یاسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕێكخراون." له لایه‌كی تره‌وه "فه‌رهه‌نگی زانیاریی بریتانی" پێناسه‌ی هاووڵاتیبوون ده‌كات به‌وه‌ی كه: "په‌یوه‌ندییه له نێوان تاك و ده‌وڵه‌ت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه یاسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیاریی كردووه؛ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یش ماف و ئه‌ركه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت." له دووتوێی ئه‌و پێناسانه‌ی كه بۆ چه‌مكی هاووڵاتیبوون كراون، ده‌توانین چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌م چه‌مكه ده‌ستنیشان بكه‌ین:
ته‌وه‌ری دووه‌م: هۆكاره‌كانی لاوازبوونی به‌های هاووڵاتیبوون له هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا زیاتر له هه‌موو كاتێك و، زیاتر له هه‌ر قۆناغێكی تری مێژوویی، پێویستیی به یه‌كڕیزی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئینتما و وه‌لائی ته‌سك و به‌رژه‌وندخوازی، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و مێژوویی، هه‌موو ڕیسه‌كه‌مان لێ بكاته‌وه به خوری. بۆیه، هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر ژیرانه و حه‌كیمانه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا، ده‌بینرێت گیانی هاووڵاتیبوون و ئینتمای تاك بۆ دامه‌زراوه‌كان له ئاستێكی زۆر نزمدایه و، تا ڕادده‌یه‌ك به‌های هاوبه‌ش له نێوان تاكه‌كاندا نه‌ماوه. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی گرنگ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن: ئایا له هه‌رێمی كوردستان كه‌لتووری سیاسی هه‌یه؟ یان به شێوازێكی تر، ئایا چ به‌هایه‌كی سیاسی له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردووی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی بووه؟ ئایا فۆرمی حوكمڕانیی ڕابردوو، فاكته‌رێك نه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هاووڵاتیببون و ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی؟ كه‌واته كه‌مبوونه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتیبوون له ئێستادا، په‌یوه‌ندیی به‌و فۆرمه له حوكمڕانییه‌وه هه‌یه كه پێشتر په‌یڕه‌و كراوه، به‌ڵام ئاستی كه‌مبوونه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتیبوون له ئێستادا، ده‌كرێت بڵێین گه‌یشتۆته لووتكه. ئه‌مه‌یش ده‌كرێت چه‌ند هۆكارێكی هه‌بێت، له‌وانه:
ته‌وه‌ری سێیه‌م: فاكته‌ره‌كانی به‌هێزكردنی به‌های هاووڵاتیبوون له هه‌رێمی كوردستان
زۆربه‌ی پسپۆران و شاره‌زایانی زانسته سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی قۆناغی پێش بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بریتییه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی و دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نیشتمانی؛ به شێوه‌یه‌ك كه سیسته‌می سیاسی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهێنه‌ره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت.
له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مانای ڕاسته‌قینه‌ی هاووڵاتیبوون، پێویست به هه‌بوونی چه‌ند ئامراز و میكانیزمێك ده‌كات. به‌رمه‌بنای ئه‌وه، ئێمه گرنگترین ئامراز و فاكته‌ره‌كانی به‌هێزكردنی هاووڵاتیبوون له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شی سێ خاڵی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ئامراز و فاكته‌ره سیاسییه‌كان:
به‌شداریی سیاسی وه‌ك ئامرازێكی گرنگی سیاسی، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون هه‌یه؛ ئه‌مه‌یش خۆی له ده‌نگدان و به‌شداری له پرۆسه سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و ئه‌ندامبوون له حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه، خه‌ریكه به‌شداریی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌هایه‌كیان نه‌مێنێ، چونكه تاك گه‌یشتووه به جۆرێك له قه‌ناعه‌ت كه ناتوانرێ له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكات و، هه‌روه‌ها زۆر جار ده‌گوترێت كه هیچ لایه‌نێك ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وی تر نییه؛ بۆیه ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه، پێویسته ئه‌م جۆره له ڕوانگه و ڕوئیایه، له‌ناو خه‌ڵكدا كه‌م بكرێنه‌وه و خه‌ڵك هان بدرێت بۆ به‌شداریی كارای سیاسی و به‌هێزكردنی شه‌رعییه‌ت و پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و، ڕێز له ده‌نگی هاووڵاتیان و ئازادی له ده‌نگدان بگیرێت.
ئامرازێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی، كه بۆ به‌هێزكردنی به‌های هاووڵاتیبوون یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، كاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ته به شێوه‌یه‌كی باش و، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و گه‌نده‌ڵیی كارگێڕییه له دامه‌زراوه‌كاندا؛ به ڕادده‌یه‌ك كه هه‌ر تاكێك وا هه‌ست بكات كه دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت هی خۆیه‌تی و، خۆی به به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه بزانێت و ڕێز له دامه‌زراوه‌كان بگرێت. له ئێستادا گرنگترین هه‌نگاو له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه به زووترین كات. هۆكارێكی تریش كه یارمه‌تیی به‌هێزكردنی گیانی هاووڵاتیبوون ده‌دات، ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری حزبه‌كان، ده‌ركردنی حكوومه‌ت له‌ژێر هێژموونیی حزب، جیاكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و حزب له یه‌كتر و دانانی سنوور و چوارچێوه‌یه‌كه بۆ حزبه سیاسییه‌كان كه به‌پێی یاسا ڕێك خرابێت. هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری و ئابووری به شێوه‌یه‌كی گشتی، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ئینتمای تاك بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت. پێویستیشه یاسا و پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا په‌یڕه‌و بكرێت و، هه‌موو تاكێك به‌رامبه‌ر یاسا به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دووه‌م: ئامراز و فاكته‌ره ئابوورییه‌كان
دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و سامانی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی چینایه‌تی و، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئابووری، فاكته‌رێكی هه‌ره گرنگی زیادكردنی به‌های هاووڵاتیبوون له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته یارمه‌تیی پرۆژه بچووكه‌كان بدرێت، ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت كه‌متر بكرێته‌وه، یارمه‌تیی كه‌رتی كشتوكاڵی بدرێت و به‌روبوومی ناوخۆیی سوودی لێ وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها پێویسته داهاتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی شه‌فافتر خه‌رج بكرێت و، تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه سوود له داهاتی نه‌وت وه‌ربگرن. چونكه بنه‌مای هاووڵاتیبوون ته‌نیا به وه‌رگرتنی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی تاك كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوو ڕادده‌ی وه‌رگرتنی مافه ئابوورییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیبوون و خۆشویستنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت. كه‌واته، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هاووڵاتییان بكاته‌وه و، له زووترین كاتدا مافه دارایییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێندرێنه‌وه؛ چونكه نابێت له بیرمان بچێت ئێمه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تداین و، زیادكردنی گیانی هاووڵاتیبوون و پشتگیری بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، زامنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه.
سێیه‌م: ئامراز و فاكته‌ره كه‌لتوورییه‌كان
هه‌میشه پرسیارێكی گرنگ ده‌كرێت كه ئایا ئێمه كه‌لتووری سیاسیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێك بۆ بنیاتنانی هاووڵاتیی چاك؟ ده‌توانین بڵێین: "ئێمه كه‌لتووری سیاسیمان نییه، یان كه‌لتوورێكی سیاسیی شكستخواردوو و خراپمان هه‌یه." وه‌ڵامه‌كه به هه‌ر جۆرێك بێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر داڕشتنی كه‌لتوورێكی سیاسی و مه‌ده‌نی هاوبه‌ش له نێوان تاكه‌كاندا بكات، كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت ئینتمای تاك بۆ حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت زیاد بكات و ئینتما لاوه‌كییه‌كان به‌لاوه بنرێت، چونكه كه‌لتووری سیاسی، ڕه‌فتار و سلووكی تاك به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕێك ده‌خات. هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر "دارسۆ" ده‌ڵێت: "كه‌لتووری سیاسی بریتییه له كۆمه‌ڵێك له به‌ها و بیروبۆچوونه‌كان، كه په‌یوه‌ندیداره به دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه." داڕشتنی كه‌لتووری سیاسی له ڕێگه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵه‌وه ده‌كرێت، وه‌كوو: ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان، خێزان، ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌كانی فێركردن، كه پێویسته هه‌موو ئه‌م كه‌ناڵانه‌یش له خزمه‌تی كه‌لتووری سیاسی‌دا بن، به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌كانی فێركردن، كه پێویسته گرنگییه‌كی زیاتر به په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی بدرێت و كه‌لتووری مه‌ده‌نی له‌ناخی هاووڵاتییان زیاد بكرێت. چونكه هاووڵاتیبوون ڕه‌هه‌ندیكی گرنگی په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نییه و تیشكی سه‌ره‌كیی ده‌خاته سه‌ر، هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر "ئیڤانز" پێی وایه "په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی، په‌روه‌رده‌یه‌كه بۆ هاووڵاتیبوون"؛ چونكه په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی، تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی هاووڵاتیی چاك به هه‌موو پێوه‌ره‌كانییه‌وه. كه‌واته، پێویسته له كوردستان هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتووری، ئاراسته‌یان به‌ره‌و په‌روه‌رده و فێركردن بێت، هه‌روه‌ك "نیلسۆن ماندێڵڵا) ده‌ڵێت: "گرنگترین ئامرازی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن له كۆمه‌ڵگه‌دا، بریتییه له په‌روه‌رده."
له كۆتاییدا هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گیانی هاووڵاتیبوون و پره‌نسیپی هاووڵاتیبوونی تێدا نه‌مێنێت، ئه‌وا زیاتر به‌ره‌و لێكترازان ده‌چێت و ڕۆژ به ڕۆژ له حاڵه‌تی شكست نزیك ده‌بێته‌وه.
كۆبه‌ند: