هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ژنانی میدیاکار له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌گشتی و بینراو به‌تایبه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، زه‌مینه‌ی قسه‌کردن و وتووێژی زیاتری هێناوه‌ته ئاراوه له‌باره‌ی نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و که‌میی ڕێژه‌ی ژنان و نه‌بوونی باڵانسی جێنده‌ری له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا، سه‌ره‌ڕای بوون و ئیراده‌ی ژنانێکی به‌رچاو له نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنه‌کاندا و بوونی به‌ربه‌ست و ڕێگریی جۆراوجۆر له ئاست ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌وه که رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ڕاگه‌یاندنی بینراو به‌جیا له جۆره‌کانی تری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که خۆی له نوسراو و بیستراودا ده‌بینێته‌وه، به گرنگترین ئامرازه‌کانی کاریگه‌ر داده‌نرێت له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر که ڕۆڵ و کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵ هه‌یه.
ئاماره ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان چیمان پێ ده‌ڵێن؟
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ژنانی ڕۆژنامه‌نووس له وڵاتی ئۆردن، ڕێژه‌ی میدیاکاران له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکا و سه‌نته‌ره‌کاندا، 1% تێ ناپه‌ڕێنێت (ته‌نیا دوو سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه و سه‌رنووسه‌رێکی گۆڤار و به‌ڕێوه‌به‌رێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌یه). به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که، 70%ی ڕۆژنامه‌نووسانی ژنانی تۆمارکراو، له ڕۆژنامه، یان ئاژانسه‌کانه‌وه‌ن و، ڕێژه‌که‌ی تر به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانی هه‌واڵسازی له دامه‌زراوه ته‌له‌ڤزیۆنی و ڕادیۆیییه‌کاندا دابه‌ش ده‌بێت. له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووساندا، ته‌نیا ژنێک هه‌یه و، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه و له کۆی 11 ئه‌ندام، پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا؛ واته به ڕێژه‌ی 9%ی کۆی گشتی.
له ئاماره‌کانی ماڵپه‌ڕێکدا هاتووه: له کۆی 356 ڕیکلامی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، 300 له‌و ڕیکلامانه ئاماژه‌ن بۆ توندوتیژیی دژ به ژنان له‌ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و وێنه‌ی جۆراوجۆری ژنانه‌وه، واته به ڕێژه‌ی 84%؛ هۆکاری ئه‌وه‌شیان بۆ به‌رپرسان گه‌ڕاندۆته‌وه؛ به‌وه‌ی وه‌ک شتوومه‌ک، کڕین و فرۆشتن به ژنانه‌وه ده‌که‌ن، هەروەها ورووژاندنی ئه‌و کڕین و فرۆشتنه‌ش به ئاشکرا له گۆرانی و ڤیدیۆ و کلیپه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، جگه له‌وه‌ی ته‌رکیز ده‌خه‌نه سه‌ر فاکته‌ره‌کانی سێکس. هەروەها ٩٣%ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان، ژنان به‌کارده‌هێنن و، له ٧٣% پێشکه‌شكردنه‌کانی، له ڕێی ده‌رخستنی جوانی و جووڵه‌ی ژنانه‌وه با‌یه‌خی پێ ده‌ده‌ن و، ٥٨ %له ڕێی به‌زاندنی زمان و زیاتر له نیوه‌یش له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه کار له‌سه‌ر ورووژاندنی ده‌که‌ن.
ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، که له کۆتاییی ساڵی 2016دا ده‌رباره‌ی (6) له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت: له (21) ئه‌ندامی بۆردی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا، ته‌نیا (4) له ئه‌ندامه‌کانیان ژنن. له کۆی (42) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا (39) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش پیاون و ته‌نیا (3) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ژنن. به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ڕێژه‌ی 100% پیاون، به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی ژن که بریتییه له 0%. له کۆی (6) ته‌له‌ڤزیۆندا، ته‌نیا یه‌ک ته‌له‌ڤزیۆن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه. ژماره‌ی ئاماده‌کاری به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن که به‌گشتی بریتین له 110 که‌س، (66) له‌وانه پیاون، به‌رامبه‌ر (44) ژنی ئاماده‌کار. له کۆی گشتیی (1282) کارمه‌ند له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا، ته‌نیا (363) کارمه‌ندی ژنیان هه‌یه و، له کاتێکدا ژماره‌ی کارمه‌ندانی پیاو ده‌کاته (919)؛ واته پیاوان، سێ ئه‌وه‌نده‌ی ژنان له ڕاگه‌یاندنی بینراودا بوونیان هه‌یه.
کۆی گشتیی په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ده‌کاته (156) په‌یامنێر؛ ته‌نیا (18) په‌یامنێریان ژنن و ئه‌وانی تر پیاون، که ده‌کاته (138). به‌پێی دوا لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵی 2016 سه‌باره‌ت به (4) ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی له هه‌رێمی کوردستاندا، ده‌رکه‌وتووه که هەواڵ و ڕاپۆرتی تایبەت بە كەسایەتی و ڕێکخراو و دەستكەوتەكانی ژنان، ڕێژەی (0%) پێک ده‌هێنێ. ڕێژه‌ی ژنان له پۆستی به‌رپرس و جێگری ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان، به‌گشتی بریتییه له 0%، به‌رامبه‌ر 100%ی پیاوان.
ده‌ره‌نجامی ئاماره‌کان چیمان پێ ده‌ڵێت؟
ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن پێداگیری و تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و به‌ها و که‌لتوورانه‌ی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تیدان به بوونی جیاکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی نێو‌ان دوو ڕه‌گه‌زه‌که؛ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی له مه‌سه‌له ئاسایییه‌کانه که هیچ گفتوگۆیه‌ک هه‌ڵناگرێت. که دواجار زۆربه‌ی ئه‌وانه خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌سپاندن و به‌رجه‌سته‌کردنی وێنه‌ی خراپ تایبه‌ت به ژنان، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سێکسی که به ئه‌نانییه‌ت و دڵه‌ڕاوکێ و خراپ وه‌سف ده‌کرێت؛ جگه له‌وه‌ی، وه‌ک ئامراز و هێمایه‌ک له ڕێکلامه‌کاندا بۆ سێکس به‌کار ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن لایه‌نگرن بۆ وێنه و ڕۆڵی باو بۆ ژنان و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سێ وێنه‌ی دووباره‌دا گه‌مارۆی بده‌ن، له‌وانه: دایکێکی به‌خشنده، ژنه هاوسه‌رێکی کڕنۆشبه‌ر و کچێکی گوێڕایه‌ڵ.
ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌گشتی پشتیان به سیاسه‌تێک به‌ستووه که زیاتر به لایه‌نگری دژ به ژنان ناسراون، ئه‌وه‌ش به‌ئاشکرا له گفتوگۆ و ڕۆڵه‌کانیان، چ له دراما ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کان، یان له به‌رنامه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی نێو شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانه‌وه بێت، ده‌رده‌که‌وێت؛ به شێوه‌یه‌ک که‌لتووری چیرۆکه میللییه‌كان و دراما دۆبلاژکراوه‌كان و په‌نده‌کانی پێشینان، له دووباره‌کردنه‌وه‌ی وێنه باوه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو‌ان ژنان و پیاوان و نێوانیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان ته‌وزیف ده‌که‌نه‌وه.
تا ئێستا که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان، پشت به کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی دیاریکراوی ناپسپۆر له مه‌سه‌له‌کانی ژنان و خێزان ده‌به‌ستن، که ده‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه و په‌راوێزخستنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌توانا و جدیین له‌باره‌ی ده‌ربڕینی تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌یییانه سه‌باره‌ت بە واقعی ژنان بۆ گۆڕینی به‌ره‌و باشتر و دادپه‌روه‌ری زیاتر.
گرنگیی که‌ناڵی بینراو له ژیانی مرۆڤدا:
که‌ناڵی بینراو، یه‌کێکه له‌و که‌ناڵانه‌ی که له ڕێگه‌یه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی گه‌وره و دیار و ناهاوسه‌نگ و جیاواز ده‌کات له ڕووی ئاستی ڕۆشنبیری، فێربوون، خوێندن، ته‌مه‌ن، ئایین، شوێن، پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ڕه‌گه‌ز، نه‌ژاد و شوێنی جوگرافی، به‌ده‌ر له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی مرۆڤ له ڕووی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵگرێتی. هه‌روه‌ها، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕادده‌ی کاردانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه هه‌یه، بۆیه، به به‌هێزترین و کاریگه‌رترین ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن له کۆمه‌ڵگه‌دا داده‌نرێت؛ به شێوه‌یه‌ک که زانیاری و شاره‌زایی بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه له ڕێگه‌ی بینینی ڕاسته‌وخۆوه و پشت ده‌به‌ستێت به وێنه‌ی زیندووی مانابه‌خش که گرێدراوی ده‌نگ و هه‌ست و ناوه‌ڕۆک و ئامانجی ڕووداو و به‌ڵگه‌کانه. هه‌روه‌ها واقع بۆ بینه‌ران ده‌گوێزێته‌وه؛ به شێوه‌یه‌ک كه هیچ که‌ناڵێکی تری هاوشێوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ناتوانێت به‌و شێوه زیندووه واقع بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆن کار له‌سه‌ر تێکه‌ڵبوون و یه‌کخستن و ئاوێته‌بوونی که‌لتووره ڕۆشنبیرییه‌کان ده‌کات له نێو‌ان خه‌ڵکدا له‌ڕێی ده‌رخستنی داب و نه‌ریتی میلله‌ته جیاوازه‌کانه‌وه له به‌رده‌م خه‌ڵکدا له هه‌ر شوێنێک بن.
ڕێگرییه‌کانی ژنان له بواری ڕاگه‌یاندن:
1. فاکته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی: به‌رده‌وامبوونی تێڕوانین بۆ ژنان به‌پێی دیدێکی باو و ته‌قلیدی لای ژماره‌یه‌کی زۆری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆ چه‌مکی جێنده‌ر، به‌وه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو، له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له بڕیاردا بێده‌سه‌ڵاته؛هه‌روه‌ها گوشاره خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر توانای ژنانی میدیاکار ده‌بێت و، به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو سنوور بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ شوێنه‌کانی سه‌رکردایه‌تیبوونی، داده‌نێت.
به‌گشتی کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌ک ته‌ماشای پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و کارکردن له ڕاگه‌یاندن ده‌کات، به‌وه‌ی له‌و پیشانه‌ن که ئازادیی ڕه‌های ده‌وێت؛ ئه‌و جۆره کارانه‌یش به جۆرێکه که به کارێکی نه‌گونجاو و نه‌شیاو بۆ ژنان سه‌یر ده‌کرێت. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانکۆکان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خوێندنی کچانیان له به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانکۆکان‌دا په‌سه‌ند کرد و له ئێستایشدا چه‌ندین نه‌وه‌ی ده‌رچووی بواری ڕاگه‌یاندن هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یشیان پیشه‌ی خۆیان موماره‌سه ناکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگه له مه‌سه‌له‌ی کارکردنی کچان له بواری ڕاگه‌یاندندا قبووڵی کارکردنی ژنان له‌و بواره‌دا ناکات و، له هه‌مان کاتدا عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگه به دڵه‌ڕاوکێوه سه‌یری مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌کات بۆ ژنان.
به شێوه‌یه‌کی دیکه، سه‌ختیی بارودۆخی ئابووری پاڵنه‌رێکی تر بوو له کۆمه‌ڵدا، سه‌باره‌ت په‌سه‌ندکردنی بوونی ژنان له جیهانی ڕاگه‌یاندندا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ده ساڵی کۆتاییدا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ژنانی کارکردووی نێو دامه‌زراوه میدیایییه‌کان زیادی کرد، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه هاوته‌ریب، یان یه‌ک ده‌گر‌ێته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رجێکی پێشوه‌ختی شاراوه‌دا که به‌گشتی له لایه‌ن داب و نه‌ریت و عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵگه‌وه په‌سه‌ند کراوه که له بواری ڕاگه‌یاندندا ڕێگه به کارکردنی ژنان ده‌دات، به‌وه‌ی ته‌نیا وه‌زیفه‌یه‌که و له پاڵیدا مووچه‌یه‌ک، یان ده‌ستکه‌وتێکی ماددی وه‌رده‌گرێت، نه‌ک پیشه‌یه‌که و داخوازی و مه‌رج و توانای خۆی ده‌وێت. بۆیه کۆمه‌ڵ ڕاستییه‌ک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، به‌وه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و کاری ڕاگه‌یاندن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه و، وا له ژنان ده‌خوازێت کاتێکی زۆری بۆ ته‌رخان بکه‌ن و به ده‌وامێکی زۆره‌وه.
واته ڕاگه‌یاندن وه‌زیفه‌یه‌ک نییه که ته‌نیا په‌یوه‌ست بێت به کاتێکی دیاریکراوی فه‌رمییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پیشه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌رییه که فه‌رزی وه‌زیفه و کارکردنێک ده‌کات که کاتی دوورودرێژ و زۆر ده‌خایه‌نێت بێ سنوور و بێ دیاریکردنی کات؛ هه‌روه‌ها وا له کارکردووان ده‌خوازێت که په‌یوه‌ندی و به‌یه‌کگه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه و شوێنی کارکردن‌دا، به‌رده‌وامی و بوونی له شوێنه گشتییه‌کاندا هه‌بێت.
تا ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، به‌و کۆمه‌ڵانه ناوزه‌د ده‌کرێت که عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریی تێیدا زاڵه که به هۆی بوونی که‌لتوورێکی باوه‌وه هه‌میشه له زۆربه‌ی کاره‌کاندا ڕێگری له ژنان ده‌کات و، له کۆمه‌ڵگه‌دا په‌راوێزیان ده‌خات؛ به شێوه‌یه‌ک ڕه‌وایه‌تی به دۆخه‌که ده‌دات که هه‌میشه شکست، واته سه‌رنه‌که‌وتنی ژنان له هه‌موو شته‌کاندا به ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراو ده‌زانێت، ته‌نیا ڕۆڵبینینی نه‌بێت له چوارچێوه‌ی ماڵدا، وه‌ک به‌خێوکه‌ری منداڵ و مێرد و کاری ناوماڵ و وه‌چه‌خستنه‌وه.
هەروەها به شێوه‌یه‌ک ته‌ماشای ده‌کات که ئه‌و لایه‌نه‌یه هه‌میشه پێویستیی به پاراستن و پاڵپشتی هه‌یه له پیاو، باوک، برا و مێرد که سنووری چالاکی و به‌شداربوونی له کار و کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا سنووردار ده‌کات، چونکه ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که پیاوسالارن؛ به شێوه‌یه‌ک سه‌یری مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌که‌ن، به‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆی پیاودایه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی، واقع جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئاسایش و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه به گشتی به‌رپرسیارێتیی دوولایه‌نه‌یه.
2. فاکته‌ری دامه‌زراوه‌یی: دامه‌زراوه میدیایییه‌کان به‌ده‌ر نین له بوون و زاڵێتی ئه‌و عه‌قڵییه‌ت و ده‌سه‌ڵات پیاوسالارییه‌ی که باوه له ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌دا که به‌هه‌مان شێوه بۆته‌وه به هۆکاری ڕێگری‌کردن له به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی دۆخی ژنان له کۆی ڕۆژنامه و دامه‌زراوه میدیایییه‌کاندا.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌شی کارگێڕیی دامه‌زراوه میدیایییه‌کان، پیاوان به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن، ئه‌و ژینگه و واقعه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنان بۆ پیاوان سه‌باره‌ت کار و بڕیاره‌کان و په‌راوێزخستنی ڕه‌گه‌زی ژنان له به‌رژه‌وه‌ندیی پیاواندا؛ ئه‌مه‌ش له پاڵ ئه‌وه‌ی له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کاندا پیاوان که‌متر پاڵپشتی ژنه هاوکاره‌کانیان ده‌که‌ن.
هاوکێشه‌که له‌وه‌دایه کاتێک هه‌وڵدان بۆ پۆست، یه‌کێک ده‌بێت له خولیاکان و کێبڕکێی ژنان له‌ناو یه‌کتری و، له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌بێته واقعێکی کارکردن، ئیدی ئه‌و کات ئه‌و ساته‌وه‌خته دێته ئاراوه که ململانێ و جه‌نگه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌و کات ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه که نه‌فه‌سدرێژ و پشوودرێژ و خۆڕاگر ده‌بن له به‌رده‌م واقع و ئامانج و خولیاکاندا و له پێناویدا خه‌بات ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه میدیایییه‌کانیش خۆیان له دامه‌زراندنی ژنان له پۆسته میدیایییه‌کاندا به‌دوور ده‌گرن، به‌و پاساوه‌ی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌كرده‌وه له کاته‌کانی شه‌ودا ده‌ست پێ ده‌کات، یان پێویست ده‌بێت؛ ئه‌وه‌یشه وا له ژنان ده‌کات مانه‌وه‌یان له دامه‌زراوه‌کاندا تا ئه‌و کاته دره‌نگانه قورس بێت.
ئه‌و بانگه‌شه‌کردنانه ئه‌وه ده‌رده‌خات که گه‌شه‌کردنی ته‌کنه‌لۆژی له ڕوانگه‌ی پیاوانه‌وه وه‌ک ڕێگرییه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر لای دروستکه‌ری بڕیاری میدیایی، ئیراده به به‌شداریکردنی ژنان و گه‌یشتنیان بۆ شوێنه‌کانی بڕیارسازی و سه‌رکرده‌ی نێو ڕاگه‌یاندن هه‌بێت، ده‌شێت به‌دواداچوون بۆ جۆره سیاسه‌تێکی کارکردن بکرێت که ده‌ره‌نجام یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌هێزکردنی ڕۆڵی ژنان له شوێنه‌کانی سه‌رکردایه‌تیدا. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه سیسته‌می په‌یوه‌ندیی ئه‌لیکترۆنی، ڕێخۆشکه‌ره بۆ ژنان، یان ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ که به‌دواداچوون بۆ لاپه‌ڕه و به‌یه‌کگه‌یشتنه‌کان له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی نووسین له‌ڕێی ئامێری کۆمپیوته‌ر له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا ئاسان بکات و، ده‌توانن نووسین و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌کانیان بگۆڕن؛ هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئه‌رک و کاری تر هه‌یه له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، یان به‌ریدی ئه‌لیکترۆنییه‌وه به‌ڕێ بکه‌ن. هه‌روه‌ها فاکته‌رێک هه‌یه په‌یوه‌ندیداره به بڕیاری دامه‌زراندنه‌وه له پۆسته‌کانی ڕاگه‌یاندندا، که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌ژێر ڕکێفی بڕیارێکی سیاسیدایه، زیاتر له‌وه‌ی کارگێڕی بێت. بۆیه‌سه‌ره‌تا ژنان دوور ده‌خه‌نه‌وه، پاشان هه‌ڵبژاردنه‌که له نێو‌ان میدیاکارانی کوڕاندا ده‌مێنیته‌وه.
3. خودی ڕۆژنامه‌نووسان: نابێت ئه‌وه ڕه‌ت بکه‌ینه‌وه که به‌شێکی زۆری ڕێگرییه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ و به‌رپرسیارێتیی ژنانی میدیاکار، چونکه خۆیان ڕه‌زامه‌ند بوونه به‌و ڕووپێوه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌وه بۆیان دانراوه و، هیچ خه‌بات و هه‌وڵێکیان نییه بۆ زیاتر و له زۆربه‌ی کاتدا له به‌رده‌م به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کاندا خۆڕاگر نین؛ بۆیه زۆربه‌یان پیشه‌که‌یان گۆڕیوه به وه‌زیفه، كه له کات و ڕۆژی دیاریکراودا ده‌ست پێ ده‌کات و به ته‌واوبوونی کاتی ده‌وام، کۆتایی دێت. هه‌روه‌ها به‌شێک له ژنانی ڕۆژنامه‌نووس و میدیایی، بایه‌خ ناده‌ن به گه‌شه‌کردنی توانا و په‌یوه‌ندییه‌کانیان و سروشتی ئه‌و کارکردنانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن؛ ئه‌وه‌یش هه‌ڵقووڵاوی ته‌ماشاکردنیانه بۆ کاری ڕۆژنامه‌نووسی وه‌ک وه‌زیفه‌یه‌ک.
4. فاکته‌ره سیاسییه‌کان: که‌میی به‌شداریی ژنان له هه‌ندێک وه‌زیفه‌دا، له‌وانه کاری ڕاگه‌یاندن به نموو‌نه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که دامه‌زراوه‌کانی ڕاگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی وڵاتاندا کار ده‌که‌ن. بۆیه، ئه‌و وێناکردنه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ژنان بیکه‌ن، ئه‌و وێناکردنه‌یه که له ڕووی ڕێکپۆشی و ئه‌ناقه‌ته‌وه به چه‌مکی ڕۆژاوا پێشکه‌وتووخوازانه‌یه، که زۆر جار له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت و بیروباوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا یه‌کانگیر نابێته‌وه.
5. ڕێگرییه ئابوورییه‌کان: ژنان له دونیادا هه‌ژارترینیانن؛ به شێوه‌یه‌ک 75%ی هه‌ژارانی دونیا پێک ده‌هێنن که ژماره‌یان ده‌گاته 3،1 ملیار، به هۆی که‌میی ده‌رفه‌تی به‌رده‌م ژنان و سه‌رقاڵبوونیان به کارگه‌لێکه‌وه که 75%ی کاتی ده‌بات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ کرێیه‌کی بدرێتێ.
واقعی ڕاگه‌یاندنی کوردی:
1. میدیای كوردی، میدیایەكی گشتی یان تایبەت نییە بە خەڵكەوە؛ یاخود بە واتا‌یەكی تر، كۆمەڵی كوردی بەرهەمهێنەری نییە، ئەوەندەی كۆپیكراو، یان تەقلیدی میدیای وڵاتانی ترە.
2. كاری میدیا بە هەموو پۆستەكانییەوە، وەك كارێكی پیشەیی، نەبۆتە كه‌لتووری كاركردن و، بەبایەخەوە وەك بەشێكی ئەكادیمی كاری پێ نەكراوە، ئەوەندەی زۆربەی ئەوانەی كاری تێدا دەكەن یان به‌هۆی حەز و ئارەزووه‌وه، یاخود پاڵنەری ماددی و به‌ده‌ستهێنانی كار، بۆتە خەم و پاڵنەری كەسەكان، بۆ ئه‌وه‌ی كار لە بواری ڕاگه‌یاندندا بكەن.
3. سه‌یرکردنی كۆمەڵگه بۆ ژن، له دید و تێڕوانینێكەوه‌یه که لە ڕووی كه‌لتووری و كۆمەڵایەتییەوە ئه‌و بواره بۆ ژنان به‌شیاو دانانێن، هه‌روه‌ها درێژی و زۆریی كاتی كاركردن لە بواری میدیادا و تێكەڵبوون و دەركەوتنی که‌سه‌کان چ لە نێوەندی خودی میدیاكانەوە بێت، یان له نێوەندی كۆمەڵگه‌دا بێت، ده‌بنه جێی پرسیار بۆ ژنان؛ ئەمە وێڕای ئەوەی كه‌لتووری پەروەردەیی، تا ئیستا بە شێوەیەكە كە متمانە بە ژن ناكرێت و، بە هۆیەوە خودی ژنانیش كێشەی متمانەبوونیان بە خۆیان هەیە.
4. كاركردن لە میدیا، كارێكی تاقەتپرووكێن و ماندووبوونە و شەو و ڕۆژی بۆ نییە. سەرقاڵبوونی ژنان بە ئەركی ماڵ و بەخێوكردنی منداڵ و زۆر ئەركی كۆمەڵایەتیی تر، وای كردووە گەر ئارەزووی كاركردنیشی هەبێت دەرفەتی بۆ كاركردنی میدیا تەسك بكاتەوە. بۆیە زۆر جار ئەوندە دەتوانن لە كارەكەیاندا بەردەوام بن كە كچن و هاوسەرگیرییان نەكردووە.
5. بەشێك لە ماڵپەڕە كوردییەكان، بە مەبەستی ڕاكێشانی خوێنەر و زیادكردنی فرۆشی بڵاوكراوەكانیان، بابەتی ورووژاندنی سێكسی بڵاو دەكەنەوە، یان بەدوای هەواڵی شەخسی و سێكسی یاخود وێنەی ڕووت و ورووژێنەرەكاندا دەكەون. بۆ ئەوەیش، زیاتر پەنایان بردۆتە بەر وەرگێڕانی هەواڵی بێسوود، یان بایەخدان بە هەواڵی كەسایەتییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
6. ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان به‌گشتی نه‌یانتوانیوه باڵانسی جێنده‌ری له نێوه‌ندی بۆردی ڕاوێژکاریدا ڕابگرن، که ئه‌وه‌یش دواجار کاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ستراتیژ و پلان و به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و، ته‌نانه‌ت له ڕووی ناوه‌ندی بڕیارسازییه هه‌یه. به‌وه‌یش دۆخی ژنان له نێوه‌ندی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی بینراودا، وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و ژنانیش له دۆخێکی چه‌قبه‌ستووی کارکردن‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
7. زۆربه‌ی ماڵپەڕە كوردییەكان، بابەتی ورووژاندنی سێكسی بڵاو دەكەنەوە، ئه‌وه‌ش بەمەبەستی ڕاكێشانی سه‌رنج و زۆرکردنی خوێنەر و زیادكردنی فرۆشتنی بڵاوكراوەكانیانه‌وه‌یه یان زیاتر بەدوای هەواڵی شەخسی و سێكسی یاخود وێنەی ڕووت و ورووژێنەرەكاندا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئەمەش زیاتر پەنایان بردۆتە بەر وەرگێڕانی هەواڵی ئه‌و كەسایەتییانه‌ی له دەرەوەی هەرێمی كوردوستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
چاره‌سه‌ر:
چاکسازیکردن له وێنای ژنان له ڕاگه‌یاندندا کردارێکی فره‌بوار و مه‌ودایه. دیارده‌یه‌که که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له به‌ها و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌کاندا هه‌ڵقووڵاوه؛ به شێوه‌یه‌ک ته‌ماشای ژنان ده‌کات که خاوه‌ن کیانێکی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی نین که له‌گه‌ڵ پیاواندا هاوسه‌نگ بێت. هه‌روه‌ک چۆن کێشه‌یه‌کی ڕۆشنبیرییه، ده‌رهاوێشته‌ی بارودۆخه ئابوورییه‌که‌یه که له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه، له‌وانه: بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری، نه‌بوونی هاوسه‌نگیی ده‌رفه‌تی کار، زیادبوونی گوشاره‌کان به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ژنان که له چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌مارۆ درابن.
به شێوه‌یه‌کی ئاسان مه‌سه‌له‌که به بوونی دامه‌زراوه میدیایییه‌کانه‌وه گرێ دراوه، به‌وه‌ی ته‌نیا درێژه‌پێده‌ری دامه‌زراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆشنبیری نین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و که‌لتوور و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه ڕۆشنبیرییه به‌رهه‌م بهێنێته‌وه که جارێکی دیکه ده‌بێته‌وه هۆی جووڵێنه‌ری بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه که پێویستی به گۆڕانکاریی جددی هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌نگاونان ڕووه‌و ستراتیژییه‌کی میدیایی بۆ ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له به‌هێزکردنی پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگه، له چه‌ند مه‌ودایه‌که‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه:
1. یارمه‌تیدانی ژنان به وێناکردنه‌وه‌ی ژنان له میدیادا به شێوه‌یه‌کی نوێ و به دیدگه‌یه‌کی بابه‌تییانه و هاوسه‌نگ له ڕوانگه‌ی بواره‌کانی یاسایی و مرۆیییه‌وه؛ به شێوه‌یه‌ک وه‌ک مرۆڤ نیشان بدرێ که خاوه‌ن توانا و ئیراده‌ی خۆیه‌تی.
2. سوودوه‌رگرتن له گه‌شه‌کردنی ته‌کنه‌لۆژی بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ژنان بۆ کارکردن له ڕێی ماڵه‌وه؛ به شێوه‌یه‌ک وانه‌ی زانستی و گفتوگۆی سیاسی هه‌ن که له ڕێی تۆڕه ئه‌لکترۆنییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
3. گرنگیی پێداچوونه‌وه به یاسا و ڕێنمایییه‌کاندا، که په‌یوه‌سته به مافه‌کانی ژنان بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانی له نێو‌ان ڕه‌گه‌زه‌کاندا، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ستراتیژێکی نیشتمانی که ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ یه‌کسانی و ده‌رفه‌تی وه‌کیه‌کی له نێو‌ان ڕه‌گه‌زه‌کاندا.
4. نه‌هێشتن و تێکشکانی ئه‌و وێنا باو و ته‌قلیدییه‌ی بۆ ژنان نه‌خشێنراوه، یان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئه‌نجام دراوه و نه‌وه‌کانی پێ په‌روه‌رده کراوه له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی با‌نگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و ژنان ده‌که‌ن یان له لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراو و دامه‌زراوانه‌ی هه‌ڵگری دروشمی یه‌کسانین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به به‌رنامه و پلانێک بکرێت که به هۆیه‌وه له داهاتوودا نه‌وه‌یه‌کی باوه‌ڕبوو و دروست په‌روه‌رده بکرێت که بایه‌خ به گرنگیی ڕۆڵی ژنان و بوونی شه‌راکه‌ت بدات له نێو‌ان ڕه‌گه‌زه‌کاندا، هه‌ر له نێوه‌ندی کاری دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا قۆناغ به قۆناغی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان.
سه‌رچاوه‌کانی لێی سوودمه‌ند بووم:
1. دراسة بعنوان: العلاقة بين الإعلام المرئي والعولمة "إعداد، عبد المجيد نايف علاونة.
2. المرأة في الإعلام والإعلان- ماريو أنور.