سه‌ره‌تا:
په‌روه‌رده پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و، كاریگه‌ره به سروشتی كۆمه‌ڵگه و هێزه كه‌لتووری و سیاسی و ئابوورییه‌كان؛ ئه‌مه جگه له به‌ها و بیروباوه‌ڕه ڕۆحی و فه‌لسه‌فییه باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه. په‌روه‌رده و فێركردن، بنه‌ڕه‌تێكی گرنگه بۆ دروستكردنی هاووڵاتیی باش. ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش له قۆناغی منداڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته قوناغی پێگه‌یشتووییی ژیانی مرۆڤ، كه زۆربه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی تاك به‌شدارن، كه گرنگترینیان خێزان و قوتابخانه‌ن. بۆیه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵمان داوه باس له په‌یوه‌ندیی نێوان سیاسه‌ت و په‌روه‌رده بكه‌ین، هه‌روه‌ها باس له گرنگترین بنه‌ما و پره‌نسیپه سیاسییه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ین.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان په‌روه‌رده و سیاسه‌ت:
بابه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن و بنیاتنانی هاووڵاتیی باش ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تی. بۆیه، ده‌بینرێت زۆربه‌ی فه‌یله‌سووف و هزرڤانان گرنگییان به‌م پرۆسه‌یه داوه و، هه‌ر یه‌كه به شێوه‌یه‌ك باسی له‌م پرۆسه‌یه كردووه. هه‌روه‌ك فه‌یله‌سووف "كۆنفۆشیۆس" پێی وایه كه گه‌نده‌ڵی له سیسته‌می سیاسی، ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی هاووڵاتیی باشه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه خێزان له ڕۆڵی خۆی له په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی به‌ها و بیروباوه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵگه شكست ده‌هێنێت؛ بۆیه ده‌ڵێت پێویسته حكوومه‌ت دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تیی خۆی بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پێگه‌یاندن و بنیاتنانی هاووڵاتیی چاك و دروستكردنی كه‌لتوورێكی سیاسیی هاوبه‌ش له نێوان تاكه‌كان. له ئه‌نجامدا گه‌نده‌ڵی له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی كه‌م ده‌بێته‌وه و، حوكمڕانیی باش دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سووف "ئه‌فلاتۆن" له كتێبی "كۆمار"دا په‌روه‌رده و فێركردن به ستوونێكی گرنگی ده‌وڵه‌تی نموونه‌یی داده‌نێت و، پێی وایه به‌بێ هه‌بوونی سیسته‌مێكی ڕێكخراو و باش، ناتوانرێت باس له بنیاتنانی هاووڵاتیی باش ( Good Citizen) بكرێت؛ ئه‌مه‌یش ده‌بێت له لایه‌ن سیسته‌می سیاسییه‌وه ئاراسته بكرێت. "ئه‌رستۆ" له كتێبی "سیاسه‌ت"دا، په‌روه‌رده و فێركردن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار داده‌نێت و، پێی وایه كه ده‌بێت سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، ئاراسته‌ی به‌ها و بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بكات و، جۆره ئه‌خلاقییاتێك و مه‌عریفه‌یه‌كی تێدا دابنێت كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه جێگه‌ی ئه‌رگۆمێنتی گرنگ بووه له هزری سیاسی و په‌روه‌رده‌یی، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسادا (الدولة القانون)، ده‌بێت به‌ها و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده، یه‌كگرتوویییان له‌گه‌ڵ بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌بێت. ئه‌م یه‌كگرتووبوونه‌یش په‌یوه‌ندیی به بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویییه‌وه هه‌یه؛ كه‌واته جۆر‌ی سیسته‌می سیاسی، ڕۆڵی له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ییدا هه‌یه. بۆیه زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران، پێیان وایه كه په‌یوه‌ندیی نێوان په‌روه‌رده و سیاسه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی تێكهه‌ڵكێشه (متداخله) له نێوان سیسته‌می سیاسی و تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا؛ بۆیه په‌روه‌رده و سیاسه‌ت، بێ گومان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوانیاندا هه‌یه. بۆ زانینی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌روه‌رده و سیاسه‌ت، باس له دوو نموونه‌ی جیاواز ده‌كه‌ین: ڕۆڵی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی (Education Policy) له كۆمه‌ڵگه‌ی لیبڕاڵی و، ڕۆڵی په‌روه‌رده‌ی سیاسی (Political Education) له كۆمه‌ڵگه‌ی شموولی، یان ده‌سه‌ڵاتخواز. ئه‌م دوو نموونه‌یه له په‌روه‌رده، جیاوازییه‌كی زۆریان له ناوه‌ڕۆك و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یییاندا هه‌یه.
بۆ نموونه ئه‌و سیسته‌مه سیاسییانه‌ی كه پشت به سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی ده‌به‌ستن، هه‌مه چه‌شنی و فره‌یییان له ئامرازه‌كانی په‌روه‌رده‌دا هه‌یه. به‌ها و بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كان له ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی، په‌روه‌رده و فێركردن و گرووپه‌كانی گوشار، گرووپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌گاته قوتابیان. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ڕۆڵی قوتابییان له بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگە زیاتر ده‌ر بكه‌وێت و هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌شدارن له كۆی سیسته‌می سیاسیی به‌گشتی. بۆ ئه‌مه‌یش، ده‌كرێت نموونه به ڕاپه‌ڕینی قوتابیان له ساڵی 1968 له فه‌ڕه‌نسا و یۆگسڵاڤیا و ئه‌مریكا بهێنینه‌وه، كه ڕۆڵی قوتابیانی له گۆڕانكاری و كاریگه‌ر‌یخستنه‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتیی ده‌وڵه‌ت ده‌رخست. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كاندا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ته‌نیا وه‌كوو ئامرازێكی ته‌ڵقینی تاكه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت و، قوتابیان و تاكه‌كان ملكه‌چ به كۆمه‌ڵێك به‌ها و بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قوتابیان ناتوانن له پرۆسه‌ی فیدباك و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می سیاسی‌دا به‌شدار بن. كه‌واته ئه‌م دوو نموونه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جۆر‌ی سیسته‌می سیاسیی كۆمه‌ڵگه، ده‌ستنیشانی ئامانج و به‌ها و بیروباوه‌ڕه په‌روه‌رده‌یییه‌كان ده‌كات.
ته‌وه‌ری دووه‌م: بنه‌ما سیاسییه‌كانی په‌روه‌رده
سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و سیسته‌می سیاسی، ئامانجێكی هاوبه‌شیان هه‌یه كه بۆته هۆی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان ئه‌م دوو سیسته‌مه؛ ئه‌ویش دروستكردن و بنیاتنانی "هاووڵاتیی باش"ه. بنه‌ما سیاسییه‌كانی په‌روه‌رده‌یش له كارلێكی نێوان په‌روه‌رده و سیاسه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؛ كاتێك په‌روه‌رده له لایه‌ن سیسته‌می سیاسییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و خزمه‌ت به چوارچێوه‌ی گشتیی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و، تاكه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ڕاده‌هێنێت. بۆیه ده‌بینرێت له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی تاكه‌كان و ڕاهێنان بۆ ژیان له سیسته‌می دیكتاتۆریدا، زۆر جیاوازیی هه‌یه له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی تاك بۆ ژیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسیدا. كه‌واته هه‌روه‌ك باس كرا، جۆر‌ی سیسته‌می سیاسی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئامانج و ئامراز و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت. هه‌روه‌ها له ده‌وڵه‌تی دیموكراسیدا، په‌روه‌رده، ده‌كرێت ببێت به ئامرازێكی گۆڕانكاری و گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر. كه‌واته په‌روه‌رده، تاكه‌كان فێری لێبوورده‌یی و ڕێزگرتن و به‌رپرسیارێتی و دادپه‌روه‌ری و فره‌یی و به‌شداریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده، له نێوان پێداویستیی تاكه‌كان و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می دیموكراسیدا هاوسه‌نگی دروست ده‌كات. كه‌واته، په‌روه‌رده و سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا دوو سێكته‌ری گرنگن و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه و كارلێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك فه‌یله‌سوف "ئیمانۆیل كانت" ده‌ڵێت: دوو دۆزراوه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه كه زۆر گرنگتر و به‌نرخترن له‌وانی تر، ئه‌وانیش بریتین له شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی و هونه‌ری په‌روه‌رده. بۆیه هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسیی سه‌ركه‌وتوو، پێویستیی به سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی سه‌ركه‌وتوو و باش هه‌یه.
ئێستا ئه‌گه‌ر به‌ربنه‌مای ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه شیكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و سیسته‌می سیاسی بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، ده‌رده‌كه‌وێت كه خراپی له سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانی، كاریگه‌ریی خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی؛ به جۆرێك له بنه‌ڕه‌تدا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دیار نییه. ئه‌مه‌یش وای كردووه نه‌زانرێت سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بنیات نراوه؛ یان به شێوه‌یه‌كی تر، نازانرێت سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی، ده‌یه‌وێت چۆن هاووڵاتییه‌ك پێ بگه‌یه‌نێت، هه‌م له ڕووی سیاسی، هه‌م له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له هه‌ندێك پرۆگرامی خۆێندن، هه‌وڵ ده‌درێت تاك له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده بكرێت، له هه‌ندێكی تریان هه‌وڵ ده‌درێت تاك له‌سه‌ر به‌ها و بنه‌ما مه‌ده‌نی و سیساسیه‌كان پێ بگه‌یه‌نرێت و، له هه‌ندیك پرۆگرامی تر هه‌وڵ دراوه كه تاك به شێوه‌یه‌كی ئایینی په‌روه‌رده بكرێت. به‌ڵام كاتێك له واقعدا ته‌ماشای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌بینین هیچ میكانیزم و ئامراز و فاكته‌رێك بۆ پێگه‌یاندنی تاك به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دابین نه‌كراوه، هه‌روه‌ها دژیه‌كی هه‌یه له نێوان خودی پرۆگرامه‌كان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر كۆی گشتیی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و سیسته‌می سیاسی هه‌بووه.
خاڵێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی ڕوون دیاره، سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له ڕوئیا و پلان و ستراتیژی حزبه سیاسییه‌كاندا گرنگییه‌كی زۆری پێ نه‌دراوه. بۆ نموونه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه هێزه سیاسییه‌كان له كاتی به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی پۆسته‌كان زۆر هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م وه‌زاره‌ته ناده‌ن، به‌ڵكوو زیاتر هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هێز و پاره‌وه هه‌یه. خاڵێكی تر كه كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد، نه‌بوونی ستراتیژی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، وای كردووه كه پلان و ستراتیژێكی تایبه‌ت به سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییمان نه‌بێت. ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له كاتی گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكوومه‌ت، هه‌ر وه‌زیرێك دێت هه‌ندێك بڕیار و ڕاسپارده و ڕێنماییی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خۆێندن و په‌روه‌رده ده‌رده‌كات؛ له دوای ئه‌و، هه‌ر وه‌زیرێك دێت كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی نوێ و بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی وه‌زیری پێش خۆی پشتگوێ ده‌خات، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش هه‌ڵیان نه‌وه‌شێنێته‌وه. كه‌واته، ئه‌مه واقعێكی ناخۆش و نه‌شیاوه سه‌باره‌ت بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان، كه پێویسته به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێ و، پلان و ستراتیژیی تایبه‌ت به پرۆسه و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی دابنرێت.
كۆبه‌ند: