بیروڕاکانی تایبه‌ت به فیمینیزم جۆراوجۆرن و دید و تێڕوانینی جیاجیای له‌خۆ گرتووه؛ به شێوه‌یه‌ک ده‌توانرێت بگوترێت قوتابخانه‌ی جیاجیای فیمینیزمی هه‌ن که ئه‌گه‌رچی جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه که به درێژاییی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قوتابخانه جیاوازانه، کارکردن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و خاڵانه به‌رده‌وامی و درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌کێک له‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه هاوبه‌شانه‌ی نێوان قوتابخانه جیاجیاکانی فیمینیزم، بریتییه له باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر یه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهه‌مواری و ناجێگیری و کۆی ئه‌و جیاکاری و جیاوازییانه‌ی به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌کرێن. بێ گومان ئه‌وه‌یش به هۆی ڕه‌گه‌زبوونیانه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی ژنن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، توندوتیژیی جۆراوجۆریان له‌ئاستدا ده‌کرێت، له نێوه‌نده جۆربه‌جۆره‌کاندا به ڕه‌گه‌زی پله دووی مرۆڤایه‌تی سه‌یر ده‌کرێن و ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاواندا وه‌کیه‌ک نابێت؛ به هۆی ئه‌وه‌ی ژنن ئه‌رک و مافه‌کانیان له زۆربه‌ی بواره‌کاندا وه‌کیه‌ک نییه و له به‌های مرۆڤبوونیان که‌م ده‌کرێته‌وه.
بوونی ئه‌و جیاکارییانه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهاندا به شێوه‌ی جیاجیا درێژه‌ی هه‌یه. بۆیه خه‌باتی ژنان له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و جیاکارییانه و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌کیه‌کی له نێوان مرۆڤه‌کاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانی ژنان، تا ئه‌مڕۆ شێواز و هه‌نگاوی جیا و خه‌باتی فره‌بواری بۆ ده‌کرێت. ئیدی له سۆنگه‌ی ئه‌و واقعانه‌وه وشه‌ی فیمینیزم سه‌ری هه‌ڵدا و، ژنان به شێوازی جیا ده‌ستیان کرد به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان له به‌رامبه‌ر په‌راوێزبوون و ژێرده‌سته‌یییان و خوازیاریی باشتربوونی گوزه‌رانیان له ڕووی سه‌رجه‌م بواره‌کانه‌وه، هاته ئاراوه.
فیمینیزم چییه؟
فیمینیزم له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسییه(feminism) و، لاتینییه‌كه(famine) ه و به مانای ژن (woman) وه‌رگیراوه. بزووتنه‌وه‌یه‌كه هه‌وڵ بۆ سه‌لماندن، یان به‌ده‌ستهێنانی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسییه‌كانی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌دات. ئەوە ته‌نیا چه‌مکێک نییه، به‌ڵکوو چه‌مکێکی فره‌ڕه‌هه‌نده و کۆمه‌ڵێک بیروبۆچوونی له‌خۆ گرتووه. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ بنه‌مای هاوبه‌شی کۆی فیمینیسته‌کان بکه‌ین، ده‌توانین هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌موو جۆره‌کانی فیمینیزم بده‌ین.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به‌گشتی ده‌توانین وشه‌ی فیمینیزم که بە ئینگلیزی به (Feminism) ناسراوه، به‌و بزووتنەوە و بڕوایانه بگوترێت کە مەبەستیان دامەزراندن و پاراستنی مافی وه‌کیه‌کییه بۆ ژنان له ڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوه.
سه‌رهه‌ڵدانی فیمینیزم:
وشه‌ی فیمینیزم بۆ یه‌که‌م جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1871. له فه‌رهه‌نگی پزیشکیدا فیمینیزم به مانای "لێکۆڵینه‌وه دێت سه‌باره‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تکارانه هه‌ڵسوکه‌وتیان پیاوانه بووه، واته "نێره‌مووک" بوون، به‌ڵام له بواری سیاسی‌دا ئه‌م وشه‌یه یه‌که‌م جار بۆ شیکردنه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ی "به‌پیاوانه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژنان سوودی لێ وه‌رگیراوه، که بێ گومان له‌و کاته‌دا و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌م په‌شێو‌ییه مایه‌ی ترس بووه.
له ده‌یه‌ی ساڵی 1840دا بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریکردن له مافی ژنان له ئه‌مریکا ده‌ستی پێ کرد و، ده‌ستکه‌وته‌کانی له‌و کاته‌دا بریتی بوون له "جاڕنامه‌ی هه‌سته‌کان" که ئامانجی ڕه‌چاوکردنی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی و یه‌کسانی بوو سه‌باره‌ت به ژنان که له جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌مریکادا کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو. پاشان ئه‌لیزابێس و که‌دی ستانتۆن و سۆزان. ب. ئانتۆنی "ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ییی مافی ده‌نگدانی ژنانیان" دامه‌زراند.
له ده‌یه‌ی ساڵی 1840 به‌دواوه بزووتنه‌وه‌کانی مافی ژنان له بریتانیایش دروست بوو که بێ گومان به‌ر له دروستبوون و کارکردنیان له چوارچێوه‌ی ڕێکخراودا، ژنان ده‌ستیان به نووسین کردبوو ده‌رباره‌ی ئه‌و نایه‌کسانی و ناعه‌داڵه‌تییانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان بوونیان هه‌یه. بۆیه له ساڵی 1792دا ماری ڤۆلستۆن گرافت کتێبێکی نووسی به ناوی "وه‌رگرتنی مافه‌کانی ژنان" و، هاوکات هه‌ندێ له ژنانی دیکه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و مافانه‌ی که له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا به‌ڵێن به ژنان درابوو خه‌باتیان ده‌کرد.
قوتابخانه‌کانی فیمینیزم:
تێڕوانینه‌کان له به‌رامبه‌ر فیمینیزم له قوتابخانه‌ی جیاجیادا خۆی ده‌بینێته‌وه و، به‌گشتی له ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستدا هیچ چالاکییه‌کی فیمینیستی له ئارادا نه‌بوو؛ به‌ڵام پێش سه‌رهه‌ڵدانی وشه‌ی فیمینیزم، هه‌میشه بابه‌تێک هه‌بوو بۆ وتووێژ و بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له ڕوانگه‌ی پێگه‌ی ژن له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و بوونی ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ی لای ژنان درکیان پێ ده‌کرا. بۆیه ئه‌و گفتوگۆیانه، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دوو شه‌پۆلی فیمینیزمی بۆ کارکردن له‌و باره‌یه‌وه.
فیمینیسته‌کان له دوو جۆر شه‌پۆلی فیمینیزمیدا خۆیان ده‌بینییه‌وه،: شه‌پۆلی یه‌که‌م ئاماژه به بزووتنه‌وه فیمینیسته‌کانی کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست هاتۆته ئاراوه که هه‌وڵیان داوه له ڕووی سیاسییه‌وه مافی یه‌کسانی، به‌تایبه‌ت مافی ده‌نگدان بۆ ژنان فه‌راهه‌م بکه‌ن. یەكەمین شەپۆلی فیمینیزم بە بەدەستهێنانی مافی دەنگدان بۆ ژنان كۆتاییی پێ هات؛ بۆ یەكەمین جار نیوزلەند، ساڵی 1893، بریتانیا ساڵی 1918، ئەمریكا ساڵی 1920 و سوید ساڵی 1921 مافی دەنگدانیان بە ژنان دا.
ئه‌م شه‌پۆله ئاماژه به سه‌ر‌له‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ه‌ی چالاکییه فیمینیسته‌کان ده‌کات له کۆتایییه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ست و سه‌رتاسه‌ری ده‌یه‌ی حه‌فتاکاندا، که هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان تایبه‌ت بوون به نه‌بوونی یه‌کسانیی ژنان، نه‌ک ته‌نیا له ڕووی سیاسییه‌وه، به‌ڵکوو بواره‌کانی خێزانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ست به سێکسه‌وه‌ی ده‌گرته‌وه.
شەپۆلی دووەم ساڵی 1963 هاتە ئاراوە
تێكوشەرانی ئه‌م شەپۆله تەركیزیان لەسەر ئەوە كردبوو كە بەدەستهێنانی مافی یەكسانی سیاسی و یاسایی (مافی دەنگدان)، پرسی ژنی چارەسەر نەكردووە . ئامانجی شەپۆلی دووەم تەنیا بەدەستهێنانی مافی سیاسی نەبووه بۆ ژنان، به‌ڵکوو بۆ ئازادیی ژنان بوو. بەپێی بڕوای شەپۆلی دووەم ئەم ئامانجانە لە ڕێگەی ڕیفۆرمی سیاسی و یاسایییەوە بەدەست نایەت، بەڵكوو دەبێت بۆ گۆڕینی كۆمەڵگه پرۆسەیەكی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانە دەست پێ بكا. به‌گشتی هه‌ندێ له لایه‌نه تیۆرییه‌کان جۆره‌کانی فیمینیزم، ده‌که‌ن به چوار جۆر، یان گرووپه‌وه:
١- فیمینیستە لیبراڵه‌کان:
ئه‌م جۆره، پێیان وایە یەكسانیی ژن و پیاو لە ڕێگەی ڕیفۆرمی سیاسی و یاسایییەوە بەدەست دەهێنرێت؛ واتە لیبڕاڵەكان لە ڕێگەی یاساوە دەرفەت بۆ تاك دەڕه‌خسێنن و لێهاتوویی و توانای ئەو كەسە، دەتوانێ سوود لە‌و دەرفەتە وەربگرێ. ئه‌م جۆره باوه‌ڕیان وایه كە ژن هەموو توانا و لێهاتوویییەكی وەك پیاو هەیە. بۆیە ژن دەتوانێ پاش ڕەخساندنی دەرفەت، بەپێی یاسا مافەكانی خۆی بەدەست بێنێ و یەكسانی لە كۆمەڵگه دەسته‌بەر بكات؛ بێ ئەوەی پێویست بە گۆڕینی پێكهاتەی كۆمەڵگه بكات یان هەڵوەشێتەوە.
نموونەی ئەو شتانەی لیبڕاڵەكان بۆی تێ دەكۆشن بریتین له: ژنانیش وەك پیاوان مافی دەنگدانیان هەبێ، لە بەرامبەر كاری وەكیەك، مووچەی وەكیەك وەربگرن، توندوتیژیی فیزیكیی نێو بنەماڵە لە ڕێگەی یاسایییەوە چارەسەر بكرێ؛ په‌یوەندیی نێوان تاكەكان لە هەموو بوارێكی وەک ڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ خوێندن، كاركردن و هاوسەرگیری و هتد.
٢- فیمینیستە ڕادیكاڵه‌کان:
ئه‌م جۆره، پێیان وایه جیاوازیی نێوان ژن و پیاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سەرمایەداری؛
که به شێوه‌یه‌ک كاری كردووە پیاو زاڵ و دەسەڵاتدار بێ و، كومەڵگه‌یش به‌وه تووشی بەهای خراپ بووە؛ زاڵبوونی بەها خراپەكان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ڕیفۆرم توانای چارەسەركردنی نه‌بێ و، تەنیا ڕێگە چارە هەڵوەشانەوەی پێكهاتەی كۆمەڵگه بێت.
سەرمایەداری، كارێكی كردووە كە لە پەروەردەكردنی منداڵاندا جیاوازی لە نێوان ژن و پیاو دروست ببێ و، پێیان وایە كە دەبێ شۆڕشێكی كۆمەڵایەتی بۆ لەناوبردنی یەكسانی ئه‌نجام بدرێت. بۆیه ڕایان وایه كە كێشەكانی نایەكسانی بە ڕێفورم چارەسەر ناكرێت و، دەبێ كۆمەڵگه لە بنەڕەتدا بگۆڕدرێ. لییڕاڵەكان لە ڕێگه‌ی یاساوە دەرفەت بۆ تاك دادەنێن و لە‌و باوەڕەدان ئەوە تاكە دەتوانێ لە‌و دەرفەتە سوود وەربگرێ.
٣- فیمینیستە سۆسیالیسته‌کان:
ئه‌م لایه‌نه، لە كۆمەڵگه‌دا هەوڵی نەهێشتنی پیاوسالاری ده‌ده‌ن. كێشەی نایەكسانیی ژن و پیاو بە كێشەی نێوان چینی كرێكار و بۆرژواوە گرێ دەدەن و، باوه‌ڕیان وایه كە دەبێت بۆ بەشداریی ژنان لە دەسەڵاتدا ڕێژە دیاری بكرێ. پێویستە لە تەنیشت خەباتی چینی كرێكار، خەباتی ژنانیش هەبێ و، بۆ ئەوەی یەكسانی دابین ببێت، دەبێ لایه‌نی كەم لە‌و بواره‌وە یەكسانی هەبێت. بۆیه باوه‌ڕیان وایه که كێشەكانی نایەكسانی، له ڕێگەی ڕیفۆرمەوە چارەسەر دەكرێت. سۆسیالیستەكان لە پاڵ ئەوەدا كە لە ڕێگەی یاساوە دەرفەت بۆ تاك دادەنێن، ئیمكاناتیشیان بۆ دابین دەكەن.
٤- فیمینیستە بایه‌لۆژیسته‌كان:
تەنیا قوتابخانه‌یه كە بۆ یەكسانی هەوڵ نادات و، لەسەر بنەمایەكی بایه‌لۆژی دامەزراوە .ئەم دەستەیە پێیان وایە لە بنەڕەتدا جیاوازیی جەستەیی و بایه‌لۆژی لە نێوان ژن و پیاودا هەیە و، لە ڕووی فیزیكییەوە ژنان لە پیاو كەمترن و، پێیان وایه حەز و خۆزگەكانی ژن و پیاو هەر لە بنەڕەتدا جیاوازن، بۆ نموونە: ژن زیاتر حەز بە جوانی و خۆڕازاندنەوە و منداڵ بەخێوكردن و ماڵداری و ... ده‌کات؛ پیاو زیاتر حەزی لە سەرمایە و چەك و كاری دەرەوەی ماڵ و ... هەیە. لە كاتێكدا سێ قوتابخانه فیمینیسته‌که‌ی پێشتر باس کران، پێیان وایە حەز و ئارەزووه‌کانی ژنان و پیاوان لە ئەنجامی جیاوازیی له ڕووی پەروەردەكردنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، له ڕێی به‌کارهێنانی پێنج ڕێگە و ته‌كنیكه‌وه كە زیاتر بەرامبەر بە ژنان بەكار دەهێنرێن. پڕۆفیسۆرberates كە خه‌ڵكی "نەرویج"ە، له‌م بواره‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئەنجام داوه و ده‌ڵێت: "پشتگوێخستنی تاك، گاڵتەكردن بە تاك و هەوڵدان بۆ شكاندنی كەسێك لەنێو كۆمەڵدا، شاردنەوەی زانیاری، سزادانی دوولایەنەی ژن و لۆمەكردنی كەسێك و خەتاخستنەسەری، ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که پێک ده‌هێنن."
به‌و شێوه‌یه له زۆربه‌ی مێژووی وڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا تا ئێستا هه‌میشه پرسیارێک درێژه‌ی هه‌یه که بریتییه له: بۆچی فیمینیزم؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که خه‌بات و کۆششی ژنان، یان هێنانه‌دیی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان بۆ گشته، نه‌ک ته‌نیا بۆ تاک، بۆ پیاویشه، نه‌ک ته‌نیا بۆ ژن، بۆ هێنانه‌دیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤدۆست و شارستانیی گه‌شه‌کردووه، نه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کۆپیکراوی تر که ته‌نیا ژن تیایدا باڵاده‌ست بێت و هه‌وڵی زاڵێتیی خۆی و ژێرده‌سته‌ییی پیاو بدات. بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ژینگه‌یه‌که که مرۆڤ سه‌نته‌ر و چه‌قی بڕیاردان بێت، نه‌ک به هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌زییه‌وه جیاکاری و فه‌رامۆش و وه‌لانان و په‌راوێزخستنی ڕه‌گه‌زێک بکرێت له‌سه‌ر حسابی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی دیکه. واقعێک که ژن و پیاو که‌رامه‌تیان پارێزراو بێت و هه‌ر یه‌که‌یان وه‌ک مرۆڤ و دواتر وه‌ک ڕه‌گه‌زیش شانازی و پشت به توانا و لێهاتوویی و کارامه‌ییی خۆیانه‌وه ببه‌ستن، نه‌ک به هۆی ناسین و خزمخزمێنه و ده‌سه‌ڵاتدار و که‌لتووری باوی زاڵیتیی ڕه‌گه‌زێکه‌وه ڕاستی و جوانی و تواناکانی لایه‌نه‌که‌ی تر نه‌خوێنرێته‌وه و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت. به واتایه‌کی دیکه، فیمینیزم ئامانجی کارکردنه بۆ به‌دیهێنانی جیهانێک که بۆ هه‌مووان بێت؛ جیهانێکی باشتر و گونجاوتر و باشتر؛ دونیایه‌ک نه‌ک ته‌نیا بۆ ژنان، به‌ڵکوو بۆ پیاوانیش شوێن و جیهانێکی ئارامتر بێت.
قۆناغەکانی فیمینیزم:
له ڕوانگه‌ی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و دید و بۆچوونه جیاوازه‌کان له‌باره‌ی فیمینیزمه‌وه، فیمینیزم، ده‌کرێت به چه‌ند قۆناغێکی جیاوازه‌وه له‌وانه: قۆناغی یەكەم: بریتییه لە ساڵەكانی (١٨٥٠ تا ١٩٦٠)ی زایینی، كە ناسراوە بە مێژووی سەرهەڵدانی لیبڕاڵیزم، کۆمۆنیزم و سۆسیال فیمینیستەكان. قۆناغی دووەم: ساڵەكانی (١٩٦٠-١٩٩٠)ی زایینی ده‌گرێته‌وه، كە لەوێدا بیرۆكەی ڕادیكاڵ فیمینیستەكان سەری هەڵدا. قۆناغی سێیەم: ساڵەكانی (١٩٩٠)ی زایینی ده‌گرێته‌وه که تا ئێستایشی لە گەڵدایە و، بریتییه له قۆناغی سەرهەڵدانی پۆست-مۆدێرنیزمی فیمینیستی و، هەروەها ئه‌نجامدانی توێژینەوە لەسەر دۆزینەوەی وەڵام بۆ ڕەگەز و هۆكارە زانستییەكانی دروستبوونی نایەكسانی لە نێوان ژن و پیاودا بە درێژاییی مێژوو.
ماری ویلستۆنکرافت: خاتوو ماری ویلستۆنکرافت، ساڵی 1792، بووه یەکەم نووسەری ژنی فیمینیست. ئامانجی ویلستۆنکرافت بریتی بوو لەوەی جیاوازیی ژیانکردن بەتەواوی له بزووتنه‌وه‌ی خۆماندا بسڕینەوە؛ لە‌و کاتانه‌دایه کە خۆشەویستی ڕۆڵ ده‌گێڕێت. لای ویلستۆنکرافت ئامرازی گەیشتن بە بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیی ژیان، بریتییە لە ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌کردن و فێرکاریی وەکیەکی کوڕ و کچ.
میل: لە سەدەی نۆزدەیەمدا نووسەری فیمینیستی ژن و پیاو لە هەموو ڕێبازە سیاسییەکاندا هەبووە؛ لە لیبڕاڵیزمەوە بگرە هەتا چەپ. لەنێو لیبڕاڵه‌کاندا، دەبێت ئاماژەی تایبەت بە "میل" Mill) ( John Stuart بکرێت. بەرهەمەکەی میل، The Subjection of Women -1869 ، تا ئێستایش، به به‌رهه‌مه ناوازه‌کان داده‌نرێت. میل، باس لە دۆخی ئەو سه‌رده‌مه دەکات و ده‌ڵێت "لە بزووتنه‌وه‌ی ناڕۆشندا ڕەنگی پێست، ڕەگەز، ئایین، یان لە وڵاتی ژێردەستەدا، سەربە نەتەوەبوون چی دەگەیەنێت؟ ژن‌بوون هەمان شت دەگەیەنێت بۆ هەموو ژنان. میل، دەیویست بەڵگەی مافه سیاسییه‌کانی ژنان لەوەدا پیشان بدات کە سوودی بۆ بزووتنه‌وه‌كه هەیە.
سوفراگێت: خەبات لە پێناوی مافی دەنگدانی ژنان لە ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمریکادا بە خەسڵەتی لیبڕاڵه‌کانەوە پیادە کرا. هەڵبەتە سوفراگێتەکان، ناچار بوون پەنا بەرنە بەر مێتۆدی پەرلەمان بۆ سەرخستنی کەمپێنەکانی خۆیان. "ستانتۆن" Elizabeth) (Cady Stanton تیۆریستی هەرە گرنگی بزاڤی سوفراگێت بوو. دەیگوت "هۆکاری بەڵای ئەم دونیایە لەوەدایە هەتا ئێستا لە بواری سیاسەت و جڤاتدا، پیاو باڵاده‌سته." ده‌یگوت: "ڕیشاڵی پیاوانە هێزێکی ڕووخێنەرە، توندە، خۆپەرست و پەلهاوێژە، شەڕخوازە، دڕ و داگیرکەرە. هەم لە دونیای ماددی و هەم لە دونیای ئاکارەکیدا ناتەبایی، ناڕێکی، نەخۆشی و مەرگی لێ دەبێته‌وه. ئەوەی لەم دونیایەدا پێویستە، بریتی نییە لە ناوچە، زێڕکان (کانیی زێڕ)، ئاسنەڕێ و زڕەی پارە، بەڵکوو بەرزەپەیامی نوێی ژنانەیە کە پاکی، ئاکار و ئایینی دروست بەرز دەنرخێنێ و، پیاو ڕووەو دونیای بەرزی بیر و کردەوە" بڵند دەکاتەوە."
ئوتۆپیا: له سەرەتای سەدەی بیستەمداElizabeth Cady Stanton ی سوفراگێت دەیگوت "هەم دونیا و هەم پیاویش، تەواو چاکتر دەبن گەر پێوەره ئاکارییه‌کان لە سیاسەتی ژناندا ڕەنگ بداتەوە. بییەتریس هالاس (Beatrice Halas)ی تیۆریسیه‌نی نه‌رویجی دەنووسێ: "ئوتۆپیای فیمینیستانە، دەبێ تەرازووی نرخاندنی ژنانە بکاتە بناغەی خۆی." ئوتۆپیا ده‌ڵێت: "په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ، خۆ ئامادەکردن لە ئاست ژیان و مەرگدا، بونیادنانی ژیان لە دەوروبەری پرۆسەی کۆنکرێتیی ژیان، بناغەی ئەم تەرازووی نرخاندنەن. نرخاندنێک لە جیاوازیی نێوان ژن و پیاودا هەیە که بۆتە بناغەی ئەم تەرازووە، لە جیاتی تەرازووی نرخاندنێک کە گرێدراوی ستراتیژیی سیاسەتی هاوسەنگاندنە. فیمینیزم باس لەوە دەکات بایه‌خ بە تەرازووی نرخاندنی ژنانە بدرێ و بە ڕووی پیاواندا ئاواڵە بێت."
دیدی سۆسیالیست و کۆمۆنیسته‌كان:
لەبارەی سۆسیالیست و کۆمۆنیست Friedrich Engels و August Bebel سەرۆک حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا هەتا جه‌نگی جیهانیی یەکەم و، Alexandra Kollontaiی شۆڕشگێڕی ڕووس، بە نووسەری هەرە لەپێش دادەنرێن. خاڵی هاوبەش لایان لەوەدایە دەڵێن: "پێگەی په‌راوێزی و پشتگوێخستنی ژنان، زادەی سەرمایەدارییه؛ شۆڕشی سۆسیالیستانە دەرفەت بۆ ژنان دەڕەخسێنێ بەشداریی بەرهەمهێنان بکه‌ن و، بەوەیش بنەمای ئابوورییان دەبێ، بۆ هاوشانی و یه‌کسانیی تەواو." ئینگلس پەرە بە بیرۆکەی هەڵوەشانی خێزانی و نه‌ریته‌که‌ی دەدات و دەڵێت: "کاتێک بزووتنه‌وه، بەرپرسیارێتیی په‌روه‌رده و خوێندنی منداڵ بگرێتە ئەستۆ، ئیدی خێزان هەڵدەوەشێتەوە؛ بەڵام نەک بە مانای ئەوەی مارەبڕین نامێنێ، بەڵکوو ئەو کاته دەبێته یەکگرتنێکی خۆخواستانەی وەها که بنەماکەی تەنیا خۆشەویستی بێت."
بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی له باشووری کوردستان:
بێ گومان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری و خه‌باتکردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دوورکه‌وتنه‌وه له ژێرده‌سته‌یی و چه‌پۆکی ڕژێمی به‌عس له باشووری کوردستان، به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و ڕوون درک به جیاکاری، جیاوازی و نایه‌کسانیی له نێوان ژنان و پیاواندا کراوه له ڕووی ئه‌رک و مافه‌کانه‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی کارکردنه‌کان له ڕووی خه‌باتی سیاسی و چه‌کدارییه‌وه ناوه‌ندێک نه‌بووه بۆ خه‌بات و کارکردنی ژنان، ئه‌و فه‌لسه‌فه حوکمڕانییه له عه‌قڵییه‌تی پیاوانی سیاسیی‌دا درێژه‌ی هه‌بووه. وێڕای کارکردن و بوونی ژنانێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا له نێوه‌ندی کارکردنی سیاسی‌دا که به هه‌ر هۆیه‌ک بووبێت ڕۆڵیان هه‌بووه و قوربانیی زۆریان داوه و خه‌باتی زۆریان کردووه، به‌ڵام ده‌توانرێت بگوترێ وه‌ک سه‌ربازێکی و‌ن له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورددا هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بوون.
بوونی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته، تا ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه و، ڕۆ چووه‌ته نێو فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن و سه‌رجه‌م ناوه‌ند و بواره‌کانی تری ژیان که فه‌لسه‌فه‌یه‌که جیاکاری و جیاوازیی ڕه‌گه‌زی بۆته بنه‌مای کارکردنه‌کان؛ وێڕای کارکردنی زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ده‌رکه‌وتنی سه‌دان که‌س له ژنانی به‌توانا و فیمینیست. له باشووری کوردستاندا تا ئێستا شه‌پۆلی کارکردنه‌کان به‌گشتی به دوو ئاڕاسته‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت: ژنانێک هه‌ن عه‌قڵییه‌ت و شێوازی بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاریان به شێوه‌یه‌که که زاڵێتیی پێوه دیاره و، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی پیاوان که‌متر بێت و خۆیان زاڵ بن و ببنه خاوه‌ن بڕیار، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی پێیان وایه ژیان بێ بوونی پیاوان، ده‌کرێت به‌ڕێوه بچێت و مانایه‌کی تر به‌ده‌سته‌وه بدات. له به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا، پیاوان کاردانه‌وه‌ی خراپیان هه‌یه و هه‌میشه ڕێگریی زیاتری ژنان ده‌که‌ن له کارکردنیان له ڕێکخراوه‌کانی ژنان؛ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی پێیان وایه ڕێکخراوه‌کان شوێنێکن بۆ به‌ڕه‌ڵایی و تێکدانی خێزان و شێواندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژن و پیاو.
شه‌پۆلێکی تری کارکردنی ژنان به ئاڕاسته‌ی جیاواز و پێچه‌وانه‌ییدا ده‌ڕوات، به‌وه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی ژنان فه‌رامۆشکردن و وه‌لانانی پیاوان نییه و، پێیان وایه خه‌باتی ژنان ئه‌گه‌رچی ده‌ستپێشخه‌ری وهۆشیاریی ژنانی پێویسته، به‌ڵام بێ هاوکاری و پشتیوانی و یه‌کڕیزیی پیاوان نایه‌ته دی و، ده‌توانن پێکه‌وه خه‌بات بکه‌ن بۆ هێنانه‌دیی بزووتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه و به‌رجه‌سته‌بوونی مافه‌کانی ژنان.
خه‌باتی ژنان له کوردستاندا، به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌بوونی مافه‌کانیان بووه له ڕووی ده‌رفه‌تی وه‌کیه‌کی له ڕووی کار، خوێندن، ڕێژەی ژنان لە دەسەڵات، هێنانه‌دیی ده‌ستوورێکی مه‌ده‌نی، بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، خەتەنەنەكردنی ژن، سڕینەوەی یاسای زۆرەملێ و توندوتیژی و زۆر لایه‌نی تر، که هه‌میشه ژنان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بووبێت یان ناڕاسته‌وخۆ، بوونه‌ته قوربانیی که‌لتووری عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری و لایه‌نه توندڕه‌وه محافزکار و ئیسلامییه سیاسییه‌کان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له کوردستاندا به‌ده‌ست هاتووه، وێڕای ناجێگیریی سیسته‌می حوکمڕانی و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، له‌وانه: چه‌سپاندنی کۆتا له په‌رله‌مانی کوردستان به ڕێژه‌ی 30% که‌متر نه‌بێت و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌کان له 25% که‌متر نه‌بێت. هه‌موارکردن و ده‌رکردنی چه‌ندین یاسای تایبه‌ت به ژنان له‌وانه: باری که‌سێتی، توندوتیژیی خێزانی و خه‌ته‌نه‌کردن و هتد. بوونی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی حکوومی و ناحکوومی به مه‌به‌ستی داڵده‌دانی ژنانێک که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و توندوتیژییان له‌سه‌ره و چه‌ندینی تر، که بێ گومان هیچ کام له‌م ده‌ستکه‌وتانه بێ ڕێگری و باجدان نه‌بووه؛ ئه‌وانه جگه له‌وه‌ی گرنگ و که‌مبایه‌خ نین، به‌ڵام زۆری تریش ماوه.
بۆیه خه‌باتی ژنان له کوردستاندا درێژه‌ی هه‌یه بۆ هێنانه‌دیی ژیانێکی خۆشگوزه‌ران بۆ مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان وه‌کیه‌ک تیایدا پارێزراو بێت، بێ هیچ جیاوازییه‌کی ڕه‌گه‌زی، مه‌زهه‌بی، ئایینی و ...، هێنانه‌دیی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ریی ژنان که یه‌کگرتووانه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ژنان بخه‌نه پێش هه‌موو شتێکه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان: