سه‌ره‌تا:
ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزی و جۆرێك له ناسه‌قامگیریی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و، نه‌بوونی یه‌كگوتاری و هاوهه‌ڵوێستی له نێوان لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری سیاسی و ئابووری و دارایی، هه‌موویان گوزراشت له یه‌ك شت ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بریتییه له قه‌یرانی كه‌لتووری و په‌روه‌رده‌یی. بۆیه هه‌تا چاكسازی له عه‌قڵ و كه‌لتوور و شێوازی په‌روه‌رده‌ی سیاسی نه‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ چاكسازی پێشكه‌ش كراون، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی درافتێكی نووسراو و چه‌ند قسه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی گه‌وره و بریقه‌دار ده‌مێننه‌وه؛ هه‌روه‌ك له ڕابردوودا ئه‌مه بۆته دیارده‌یه‌كی باو. بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م وتاره‌دا تیشك بخه‌ینه سه‌ر پێناس و توخمه‌كانی كه‌لتووری سیاسی و په‌روه‌رده‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر واقعی ژیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له ڕوانگه‌ی خۆێندنه‌وه‌مان بۆ په‌روه‌رده‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: كه‌لتووری سیاسی:
كەلتووری سیاسی، کەلتوورێکى فرەڕەهەندە و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکى تر جیاوازە. کەواتە، ئەمەیش وا دەکات پێناسەیەکى یەکگرتوو بۆ کەلتووری سیاسى نەبێت؛ بۆیە ئاماژە بە چەند پێناسەیەکى دیاریکراوى کەلتووری سیاسى دەدەین. کەلتووری سیاسی لە ڕوانگەى پرۆفیسۆر "لوشیان پای"، بریتییە لە: "کۆمەڵێک ئاراستە، بیروباوەڕ، هەست و سۆز، کە سیستەمێک و مانایەک بە پرۆسەى سیاسی دەبەخشێت و، دەبێتە هۆى پێشخستنى یاسا جێگیرەکان و، لە چوارچێوەى سیستەمى سیاسی‌دا کۆنترۆڵى هەڵسوکەوتى تاکەکان دەکات." هه‌روه‌ها پرۆفیسۆرى گەورەی بوارى کۆمەڵناسیی سیاسی، "فیلیپ پرۆ"، بەم شێوەیە پێناسەى کەلتووری سیاسی دەکات: "کەلتووری سیاسی، لە کۆمەڵێک زانیارى و بیروباوەڕ پێک دێت کە یارمەتیى تاکەکان دەدات بۆ بەستنى پەیوەندییەکى ڕۆتینى لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە سیاسییەى کە حوکمیان دەکات؛ هەروەها یارمەتیى کۆمەڵ و گرووپە جۆراوجۆرەکان دەدات بۆ زانینى کەلتوور و ناسنامەى خۆیان، دەستنیشانى پێگەى سیاسیی تاکەکان و ڕەفتارى سیاسیی تاکیش دەکات." لە ڕوانگەى پرۆفیسۆر "جیمس س. کولمان"، کەلتووری سیاسی بریتییە لە: "ڕێکخراوێک لە هەڵوێست و بیروباوەر و بەها بڵاوەکانى کۆمەڵگه، کە پەیوەندییان بە سیستەمى سیاسییەوە هەیە." لە ڕوانگەى "موریس دۆڤه‌رجیه"وە، مەبەست لە کەلتووری سیاسی، "لایەنە سیاسییەکانى کەلتوورە."
کەواتە، هەموو ئەو بیروباوەڕ و مەعریفەیە دەگرێتەوە، کە خەڵک دەربارەى سیستەمى سیاسی، هەیانە. کەلتووری سیاسی، لقێکى جیاکەرەوەیە لە کەلتووری گشتى و، ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک ئاراستە و بیروباوەڕ، کە پەیوەندیى بە سیاسەت و سیستەمى سیاسییەوە هەیە لە هەر کۆمەڵگه‌یەکدا. ئەمانەیش مومارەسەى پراکتیکى لەخۆ دەگرێت دەربارەى ئەوەى لە کۆمەڵگه و بیروباوەڕى گشتى دەربارەى ئامانجەکان و بەهاکانى ئەو کۆمەڵگه‌یە ڕوو دەدات. "سیدنى فیربا"یش بەم شێوەیە پێناسەى کەلتووری سیاسی دەکات کە، بریتییە لە: "کۆمەڵێک بیروباوەڕى واقعی و، چەند هێما و بەهایەکن دەستنیشانى بارودۆخى سیاسی دەکەن، کە لە چوارچێوەیدا ڕەفتارە سیاسییەکان ڕوو دەدەن." هەندێک لە لێکۆڵەران پێیان وایە کەلتووری سیاسی بریتییە لە: "بەها، هزر و بیروباوەڕە سیاسییەکان. کەوا دەچێتە نێو پێکهاتەى کۆمەڵگه‌یەکى دیاریکراوەوە و، لە کۆمەڵگه‌کانى تر جیای دەکاتەوە. مەبەست لێى، کاریگەریى تاک و هاووڵاتییە بەو بەهایانەى کە هەیەتى لەسەر شێوازى ڕەفتارى سیاسی لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەرامبەر دەسەڵات، یان لە لایەن ئەندامانى دەسەڵاتى سیاسی بەرامبەر بە کۆمەڵگه بەگشتى." کەواتە، کەلتووری سیاسیی هەر کۆمەڵگه‌یەک دوو لایەنى هەیە: لایەنێکیان ڕه‌فتار و کەلتووری سیاسیی تاک بەرامبەر کۆمەڵگه و دەسەڵات؛ ئەوەى تریان کەلتووری ئەندامانى دەسەڵاتى سیاسی، بەرامبەر تاک و کۆمەڵگه.
ڕەگەزەکانى کەلتووری سیاسی:
لە دووتوێى ئەو پێناسانەى کە تیشکیان خرایە سەر، دەتوانین ڕەگەزەکانى کەلتووری سیاسی دەستنیشان بکەین؛ هەروەک "د. کمال المنوفی"، لەم چەند خاڵەى خوارەوەدا، دەستنیشانى ڕەگەزەکانى کەلتووری سیاسی دەکات:
1- کرۆکى که‌لتووری سیاسى، پێک دێت لە بەها، ئاراستە، ڕەفتار و مەعریفەى سیاسیی تاکەکان لە کۆمەڵگه‌دا.
2- که‌لتووری سیاسی، که‌لتوورێکى لاوه‌كی (فەرعی)یە و، بەشێکە لە کەلتووری گشتى.
3- کەلتووری سیاسی لە ڕوانگەى مارکسیستەکانەوە، دەرەنجامى بارودۆخى ئابووریى کۆمەڵگه‌یە. بەڵام "لوشیان پای" پێى وایە کە کەلتووری سیاسی دەرەنجامى ڕەوڕەوەی مێژووییى هزرى سیاسی، کۆمەڵایەتى، ئابوورى و كەلتووریى کۆمەڵگه‌یە لە لایەک و، شارەزایى و پسپۆرى و مەعریفەى تاکەکان کە لە دووتوێى کەناڵەکانى پێگەیاندنى سیاسی‌دا وەریان گرتووە، لە لایەکى ترەوە.
4- کەلتووری سیاسیی هەموو کۆمەڵگه‌یەک تووشی گۆڕانکاری دەبێتەوە، بۆیە ناتوانین پێناسەیەکى ڕەها بۆ کەلتووری سیاسیى کۆمەڵگه بکەین.
هەبوونى که‌لتوورێکى سیاسی، ماناى ئەوە نییە کە هەموو تاکەکانى کۆمەڵگه وەکوو یەکن، بەڵکوو بەپێى فاکتەرەکانى ئایین، ڕەگەز، شۆێنى لەدایکبوون، بارودۆخی ئابوورى، ئاستى خۆێندەوارى و...، گۆڕانکارى لە کەلتووری تاکەکاندا هەیە. بەڵام لە دەرەنجامدا، کەلتووری سیاسی، دەکرێت ببێتە کۆڵەکەیەکى هاوبەش لە نێوان تاکەکاندا و، پەیوەستبوونى کۆمەڵایەتى پتەوتر بکات و لێکترازانى کۆمەڵایەتى و سیاسى کەم بکاتەوە و، کەلتووری سیاسی، فاکتەرێکى گرنگى دروستکردنى پرۆسەى هاووڵاتیى باش (good citizen)ه لە کۆمەڵگه‌دا. کەواتە ئێستا پێویسته بزانین په‌روه‌رده‌ی سیاسی چییه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌لتووری سیاسی چییه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: په‌روه‌رده‌ی سیاسی:
به‌و پێیه‌ی یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سیاسی بریتییه له كه‌لتووری سیاسی، بۆیه پێویسته بزانین په‌روه‌رده‌ی سیاسی چییه. په‌روه‌رده‌ی سیاسی بریتییه له فێركردنی تاك به كۆمه‌ڵێك به‌های سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئامانج پێی ئاشناكردنی تاكه به كۆمه‌ڵێك چه‌مكی سیاسی، كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی هۆشیاریی سیاسی و، یارمه‌تیی تاك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ئه‌ركه‌كانی بزانێت و ئاشنای په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه ببێت و، بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كۆمه‌ڵگه و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان به‌شداریی كارای له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت.
ئامانجی په‌روه‌رده‌ی سیاسی:
كه‌ناڵه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سیاسی:
كه‌ناڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌موویان به ڕادده‌ی جیاواز له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی تاكدا به‌شدارن، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
ته‌وه‌ری سێیه‌م: په‌روه‌رده‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌گه‌ر بێت و له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی سیاسییه‌وه، ته‌ماشای واقعی ژیانی سیاسی بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕۆڵی خێزان بكه‌ین له په‌روه‌رده‌ی سیاسیی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانین بڵێین به شێوه‌یه‌كی ته‌واو، خێزان له‌و ڕۆڵه‌ی شكستی هێناوه، چونكه لێره‌دا خێزان كاریگه‌ره به هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی تر كه ڕۆڵیان له ڕووی سیاسییه‌وه له ڕۆڵی خێزان زۆرتر و كاریگه‌رتره . سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنیش، هه‌روه‌ك "كۆنفۆشیۆس" پێی وایه گرنگترین دامه‌زراوه‌ی پێگه‌یاندن و بنیاتنانی هاووڵاتیی باش بریتییه له دامه‌زراوه‌كانی فێركردن، له هه‌رێمی كوردستانیش ڕاسته‌خۆ ده‌بینین ئه‌م كه‌ناڵه له په‌روه‌رده‌كردنێكی سیاسییانه‌ی گونجاو بۆ تاكه‌كان شكستی خواردووه. چونكه ئه‌گه‌ر به‌وردی شیكردنه‌وه بۆ پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ئامرازه‌كانی فێركردن و قوتابخانه و كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان بكه‌یت، ئه‌وه به داتا ده‌ستت ده‌كه‌وێت كه ئه‌م دامه‌زراوانه له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی سیاسییانه‌ی تاكدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ناگێڕن. سه‌باره‌ت به ڕۆڵی حزبه سیاسییه‌كان و ڕاگه‌یاندنیش له هه‌رێمی كوردستان، نێگه‌تیڤترین ڕۆڵیان له په‌روه‌رده‌كردنی سیاسییانه‌ی تاكدا هه‌بووه. ده‌توانرێت بگوترێت فاكته‌رێك بوونه بۆ زیاتركردنی لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رده‌وامیدان به‌و واقعه‌ی كه هه‌بووه، له فۆرم و شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر. كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له ئێستادا له هه‌موو قۆناغێك زیاتر كار له‌سه‌ر تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و لێكترازانی ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم، كه‌ناڵ هه‌یه به‌ئاشكرا دژی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵ له هیچ شتێك بكاته‌وه. به‌شێكیش له خه‌ڵك پشتگیریی ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه له نێوان دووڕیانێكداین، ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین؛ ئه‌ویش سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه نه‌ك شكستپێهێنانی. چونكه، ده‌كرێت ڕه‌فاهییه‌ت، خۆشگوزه‌رانی و چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو قۆناغێكدا كاری بۆ بكرێت و جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نه‌خێر؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ئێستادا شكست بهێنێت ڕه‌نگه بۆ سه‌د ساڵی تریش خه‌بات بكرێت فرسه‌ت و هه‌لێكی له‌م شێوه‌یه به‌ده‌ست نه‌یه‌ته‌وه. هیوادارم ئامره‌زكانی ڕاگه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبی و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حزبه سیاسییه‌كانیش، دیسانه‌وه نه‌یانتوانیوه تاكێكی ته‌ندروست و هاووڵاتییه‌كی چاك پێ بگه‌یه‌نن، بگره زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر حقدی سیاسی و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێ گه‌یاندووه؛ ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی تیرۆری فكری و زیاتركردنی كه‌لتووری جنێودان و ته‌خوینكردنی یه‌كتر.
بۆ نموونه، له‌سه‌ر گرنگترین و هه‌ستیارترین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمه، ئه‌م شته به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. نیشانه‌ی ئه‌م جیاوازییانه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حزبه سیاسییانه به جۆرێك له جۆره‌كان كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و حزبیی خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی حزبێكی نیشتمانی بن؛ ئه‌گه‌ر نا له مێشكی هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو، حزب هه‌بێت ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده بكات كه شكست به پرۆژه‌یه‌ك بهێنرێت كه سه‌دان ساڵه خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كوردپه‌روه‌ر بووه و خه‌باتی بۆ كردووه هه‌تاكوو ئه‌مڕۆ. بۆیه، ده‌بێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و حزبه سیاسییه‌كان، كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ها و پێوه‌ری نه‌گۆڕ بكه‌ن كه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوبه‌ش؛ ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كورد و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه.
له كۆتاییدا له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری و چاكسازی، به جیابوونه‌وه و ئینشقاقاتی حزبی و قسه‌ی گه‌وره و بریقه‌دار ناكرێت، بگره ئه‌مه دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و دۆزه‌خ و ئه‌و واقعه تاڵه‌یه كه هه‌یه؛ به‌ڵكوو بۆ گۆڕانكاری، پێویستمان بۆ دووباره گۆڕانكاری له هزر و بونیادی تاك هه‌یه له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنێكی ڕاست و دروست له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانجی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، بۆ داڕشتنی كه‌لتوورێكی سیاسیی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پرۆسه‌ی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، كه پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه ببێته سیمایه‌كی گرنگی ئه‌م كه‌لتووره نوێیه.
كۆبه‌ند: